سه‌باره‌ت به تیرۆركردن و سووتاندنی كتێب و چاپه‌مه‌نی
به‌یاننامه‌ی كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان سه‌باره‌ت به تیرۆركردن و سووتاندنی كتێب و چاپه‌مه‌نی
پێش چه‌ند ڕۆژێك ده‌سته‌یه‌ك له گه‌نجان له شاری كه‌لار كتێبه‌كانی نووسه‌ر و ڕۆژنامه‌وان فه‌رهاد پیرباڵیان سووتاند و دوای ئه‌وه نووسه‌رێكی تریش هه‌مان كرده‌وه‌ی ئه‌نجامدا و كتێبێكی فه‌رهاد پێیرباڵی سووتاند، هۆكاره‌كه‌شی بۆ ئه‌وه‌یان گه‌ڕانده‌وه كه دكتۆر فه‌رهاد پیرباڵ به پێچه‌وانه‌ی هزروبیری سیاسی ئه‌وان ڕای خۆی ده‌ربڕیوه و ده‌نگی به لایه‌نێكی سیاسی داوه كه بكه‌رانی ڕۆداوه‌كه نه‌یاری ئه‌و لایه‌نه سیاسیه‌ن. ئه‌م هه‌ڵمه‌ته‌ی سووتاندنی كتێبه‌كانی فه‌رهاد پیرباڵ توند‌وتیژتر و كۆنه‌په‌رستره له سووتاندنی كتێبه‌كانی سه‌لمان روشدی، چونكه فه‌رهاد پیرباڵ هه‌مان كرده‌وه‌ی سه‌لمان ڕوشدی نه‌كردوه و ناوه‌ڕووكی كتێبه‌كانی ئه‌و هه‌مان ناوه‌ڕووكه كە پێش ئێستا نووسیون و تاوانەكەی ته‌نیا ئەوەیە كە له هه‌ڵبژاردندا ئازادانه ڕای خۆی ده‌ربڕیوه.
كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنانه‌وانانی كوردستان به نیگه‌رانیه‌كی زۆره‌وه سه‌یری ئه‌م ڕۆداوه ده‌گات كه دژی ئازادی بیركردوه و چاپه‌مه‌نیه‌كان و ده‌نگدانه و هه‌وڵێكی توند‌و تیژه بۆ ئه‌وه‌ی سنووری ئازادی بلاَوكردنه‌وه و هزروبیر و ڕاده‌ربڕین له باشووری كوردستاندا به‌رته‌سك و سنووردار بكرێت. ئه‌نجامدانی ئه‌و كرده‌وه‌یه له لایه‌ن كه‌سانی ڕۆشه‌نبیره‌وه و پشتگیری كردنی چه‌ند لایه‌نێكی (ڕه‌كه‌به‌ر) له‌و كرده‌وه‌یه جێگای سه‌رسوڕمانه لای كۆمیته‌كه‌مان. ئێمه ئه‌و كرده‌وه‌یه به تیرۆركردنی كیتاب و چاپه‌مه‌نی داده‌نێین و به شداربوونی نووسه‌ران له‌و كرده‌وه ناشارستانی و توندوتیژه‌دا له تاوانه‌كه گه‌وره‌تر ده‌كات.
به‌و بۆنه‌یه‌وه داوا له نووسه‌ران و ڕۆژنامه‌نووسان ده‌كه‌ین له سه‌ره‌تادا خۆیان ڕێز له ئازادی ڕاده‌ربڕین بگرن تاوه‌كوو بتوانن هه‌مان داواكاریی له ده‌سه‌لاَتداران و لایه‌نه‌كانی سیاسی بكه‌ن. هاوكات داوا له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین یاسا و قانونه‌كان سه‌باره‌ت هه‌موو پێشلكاریه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن چ ئه‌وانه‌ی ده‌سه‌لاَتداران و لایه‌نه‌كان دژ به ڕۆژنامه‌نووسان ئه‌نجام ده‌ده‌ن یان ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌سانی تر دژ به ئازادی ڕۆژنامه‌وانی ئه‌نجام ده‌ده‌ن. پێویسته یاسا له باشووری كوردستان به‌بێ جیاوازی سه‌روه‌ر بێت، تاوان تاوانه له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایه‌نێكه‌وه ئه‌نجام بدرێت. كۆمیته‌ی به‌رگری ئه‌م كرده‌وه‌یه لای خۆی تۆمار ده‌كات و ئاگاداری ڕێكخراوه‌كانی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان ده‌كات سه‌باره‌ت كرده‌وه‌كه و ئاماژه به‌و لایه‌نانه‌ش ده‌كات كه پێشتگیری ئه‌م كرده‌وه‌یه‌یه‌یان كردوه. لای كۆمیته‌ی به‌رگری پاراستنی ئازادی بیروڕا و چاپه‌مه‌نی سه‌رووی هه‌موو پێوه‌ره‌كانه و هیچ به‌رژه‌وه‌ندیه‌كمان نییه له بێده‌نگ بوون له‌و پێشلكاریانه‌ی دژ به هه‌ر ڕۆژنامه‌نووسێك ئه‌نجام ده‌درێن.كۆمیته‌ی به‌رگری له ڕۆژنامه‌وانانی كوردستان
Ko_b_r_ku@yahoo.se2009-07-31
ھاوپێشەكان: وێنەی فەرھاد پیرباڵ
وێنەی سووتاندنی كتێبەكان