
ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان له راپه‌رینی خه‌لکی ئیران‌دا
جه‌مال کۆشش.22.7.2009
رووکارییهکی گشتی رووداوه‌کان و ههلویستگیرییهکان
کۆماری ئیسلامی ئیران، به‌ر له30 ساڵ له‌ڕیگای به‌رپاکردنی جه‌نگ و له‌ڕیگای سه‌رکوت وبیمافی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه درێژه به‌مانه‌وه‌ی له‌رزۆکی ده‌سه‌لاتی خۆی ده‌دات. به‌شوێن ته‌واوبوونی شه‌ڕی ئیران-عیراقدا، بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری فراوان بۆ دهستکورتکردنهوهو رووخاندنی ئه‌م ده‌سه‌لاته له‌هه‌ر ده‌رفه‌تیک که بۆی ره‌خسا بیت په‌ره‌ی به‌خۆی داوه‌و هیزی خۆی نواندووه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه یه‌کانگیرییه‌کی هاوبه‌شی نیه وهیزی سیاسی و چینایه‌تی جیاواز تیا ههلدهسوڕین.
ناکۆکی و ململانییه‌کانی نیوان دوو باڵی ئیستای بۆرژوازی ئیران له‌سه‌ر ده‌سه‌لات وحوکمرانی، که‌مپی خامه‌نه‌ئی- نه‌ژاد و سوپا،که له‌ئه‌ده‌بیاتی سیاسی‌دا زیاتر بهموحافهزهرکارو ناسیۆنالیست ناسینراون و که‌مپی موسوی-خاته‌می –ره‌فسه‌نجانی که بهریفۆرمخوازو لیبرال وبازاری ئازاد ناسراون. له‌سه‌ر دوو مۆدیل وجۆری ده‌سه‌لاتداره‌تی نیه له ناوه‌ڕۆکدا، به‌ڵکه له‌سه‌ر ڕزگارکردنی ده‌سه‌لاتی سه‌رمایه‌یه له به‌رامبه‌ر هیرشی خه‌لکدا. له‌سه‌ر په‌یداکردنی هه‌لومه‌رجیکی جیگیره بۆ ده‌وله‌ت تا توانایی ئه‌وه‌ی پیبدات که سه‌رمایه‌داری له ئیران‌دا بپارێزیت.
ره‌وتی ڕه‌ش، یانی خامه‌نه‌ئی-نه‌ژاد، له‌شیوه‌ی کوده‌تادا ده‌سه‌لاتیان له ره‌وتی سه‌وز، موسه‌وی-خاته‌می-ره‌فسه‌نجانی سه‌ند. وه لیره‌وه ده‌وره‌یه‌کی تازه له نائینسجامی قووڵ وسهراپاگیر ته‌واوی کۆماری ئیسلامی ئیرانی داگرت. له‌م کهلینهی نیوان باڵه‌کاندا ، خه‌ڵک به‌لێشاو فواره‌یان کرد‌و ده‌ستیان دایه ناره‌زایه‌تیه‌کی فراوانی جه‌ماوه‌ری ئاشکرا و له‌ماوه‌یه‌کی کورت‌دا له چه‌ندین شاری گه‌وره‌ی وه‌ک تاران و تهوریزوئیسفهان و ….بهشیعارو داخوازی جۆراجۆره‌وه که ڕه‌نگاڵه‌ی ئاوات و خواسته‌کانیان بوو په‌ره‌یان پێداو تا ئیستاش له‌شیوازی جۆراجۆری تردا دریژه‌ی هه‌یه.
تا ئه‌مڕۆ 22.7.2009 نزیکه‌ی 40 رۆژێک ده‌بیت که ئه‌نجامی شانۆگه‌ری هه‌ڵبژاردنه‌کان به سه‌رکه‌وتنی ئه‌حمه‌دی نه‌ژاد راگه‌یانراوه به‌لام تا دیت ئه‌زمه‌ی نه‌مان ودهستهپاچهیی ده‌وله‌ت و ناشه‌رعی بوونی ده‌وله‌ت له‌لایه‌ن باڵی سه‌وزه‌وه جۆشدهدریت و به‌ره‌نگاری ده‌که‌ن و ره‌وتی ڕه‌ش توانای پاشه‌کشه پێکردنی ڕه‌وتی سه‌وزی نیه.
خرۆشانی جه‌ماوه‌ری و خۆپیشاندانه‌کان و شیوازه ئاشکرا‌کانی تری ناره‌زایه‌تی ده‌ربرین سه‌ره‌رای کوشتاری 20 که‌س و زیندانی چه‌ندین هه‌زارو لیدان و سه‌رکوت و نایاسایی بوونی خۆپیشاندانه‌کان و حه‌رام بوون مانگرتنه‌کان و قاچاخکردنی تۆره‌کانی ئیتهرنیت…هه‌روا دریژه‌ی هه‌یه و سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی گروپ وکۆرو کۆمه‌لێ ئاشکرای نا دینی و مه‌ده‌نی و نیشتمانی و کریکاری و خوینکاری له ناوه‌ند ودڵی ئه‌م خرۆشانانهوه په‌یدا ده‌بن وشکڵدهگرن و له‌ده‌ره‌وه وله‌دژی ده‌سه‌لاتی باله‌کان و سه‌رجه‌م کۆماری ئیسلامین.بهراووردکارییهکی نادروست:
له هه‌ردوو نووسینه‌کانی هاورییان سامان که‌ریم و موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د دا، ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌یان به‌جۆرێک له خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌که‌ی 1991 کوردستان شوبهێنراوهو هاوڕی سامان که‌ریم ته‌عمیمی کردووه تا راده‌ی ده‌رکی قانوونه‌کانی شۆرش ومیژووی کۆمه‌ڵگاکانیش . ئه‌م به‌راوردکاری وههلسهنگاندنانه ناتوانن مێژوویی بن، واقعی بن و نزیکببنه‌وه‌و له ناسینی سروشت و ناوه‌رۆک و یاساکان و هۆکاره‌کانی رووداوه‌کان.
له واقعدا ئه‌م ڕاپه‌رینه‌ی ئیران و ئه‌و خرۆشانه جه‌ماوه‌رییه‌ی کوردستانی عیراق هیچیان لیکناچیت ته‌نها ئه‌وه نه‌بیت که ماشینی سه‌رکوت و تۆقاندنی ده‌وله‌تی له‌هه‌ردوو لاواز بووه. بنهرهتیترین جیاوازییه‌کانی نیوان ئه‌م دوو ههلسانه جه‌ماوه‌رییه :
یه‌ک: ده‌وله‌تی عیراقی به‌هۆی تیکشکاندنی له‌لایه‌ن هیزه‌کانی ئه‌مه‌ریکاوه به‌شه‌که‌تی که‌وته به‌رده‌م جه‌ماوه‌ریکی 30 ساله‌ی تۆقینراو. له چوارچیوه‌ی سیاسه‌تیکی جیهانیدا که ئامانجه‌کانی زۆر دیارکراوومهحدود بوون وبه‌ته‌واوی کۆنترۆلکراو بوون به‌هاوبه‌شی هیزه لۆکالی وجیهانیهکانی بۆرژوازی. هیزه سه‌ربازییه‌کانی ئه‌مه‌ریکا بوون که له‌شکاندن و جوگرافیای شه‌ره‌که بریارییان ده‌دا. خرۆشانه‌کانی کوردستانی عیراق له چوارچیوه‌ی ئالته‌رناتیفی ئه‌مه‌ریکادا بوو وه‌هه‌یه . به‌لام راپه‌رین وههلسانهکانی خه‌لکی ئیران له دریژه‌ی به‌ره‌نگاری ورووبهرووبونهوهی خه‌ڵک و کۆماری ئیسلامی ئیراندایه. کاتیک خه‌ڵک به‌هۆی نائینسجامی نیو ده‌وله‌ته‌وه فورسه‌تی ئه‌وه په‌یدا ده‌که‌ن که به‌ئاشکرا وبهشیوهی جه‌ماوه‌ری ناره‌زایه‌تی دهربرن. وه هه‌ر له‌دریژه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سهرنگوونخوازی یه‌وه که ماوه‌یه‌که ده‌ستیپیکردووه.
دوو: له باره‌ی مێژووییه‌وه، 20 ساڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگای ئیران وعیراقدا تیپه‌ریوه. نهچینی کریکار وبزووتنه‌وه‌که‌ی و نهبورژوازی و بزووتنه‌وه‌که‌ی وه‌ک یه‌ک نه‌ماون و نه جیهانیش وه‌ک به‌ر له 20 ساله. کوردستانی عیراقی ئه‌مرۆ ئاکامی ئه‌و گۆڕانه‌ن که له‌و مێژووه‌وه ده‌ستیپیکرد، وه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ش هه‌یه به هه‌لسوڕانی کۆمۆنیسته‌کان وبهسیاسهتی دروست وبهرپرسیارانهی کۆمۆنیستی میژووی نوێی ئیران له 12.6.2009 . ه‌وه ده‌ست پیبکات.
دانی مۆرک و ئاسۆ وزاڵکردنی هیلی موسه‌وی به‌سه‌ر سه‌رجه‌م راپهرینهکاندا و خنکاندنی له نیو ئه‌م ئالتهرناتیفهدا، هه‌له‌یه‌کی گه‌وره‌ی سیاسییه وده ستبهستنی جولانه‌وه‌ی کریکاری وکۆمۆنیستیه بۆ به‌شداریکردن و هه‌وڵدان بۆ رادیکالکردن و جۆشدان و به‌ستنی ده‌ستی بۆرژوازی بۆ پاشه‌کشه‌و تاوانکاری وئه‌گه‌ره‌کانی دواتر.
سروشتی بنچینه‌یی ئه‌م ڕاپه‌رینه جه‌ماوه‌ری وئاشکراو سه‌راسه‌رییه، ناتوانریت له نیو ئاسۆ وبه‌دیلی موسهویدا قه‌تیس بکریت، مه‌سه‌له‌که ته‌نها جه‌ماوه‌ری و ئاشکراو سه‌راسه‌رییه‌که‌ی نیه، خه‌ڵک شعورێکی سیاسی وبارامۆتریکی تایبه‌ت به خۆی هه‌یه که ده‌وله‌تی بۆرژوازی توانای سه‌رکوتی که‌م ده‌بیته‌وه، ئینسجامی له‌ده‌ست ده‌داو فه‌رمانه‌کانیان بۆ ناچیتهسهر، خه‌ڵک له کۆبوونه‌وه‌یه‌کی ئاوادا و له موناسهباتیکی ئاوادا ، بیر له خۆنواندنیکی ناره‌زایه‌تی گه‌وره ده‌که‌ن . ته‌نانه‌ت هه‌ندێک له لیکۆلهرهوانانی سیاسی پێیان وایه ئه‌گه‌ر موسه‌ویش سه‌ربکه‌وتایه ئه‌م نارهزایهتیهنانه هه‌ر ده‌بوو به‌لام بهئاستتیکی که‌متر. سروشتی بنچینه‌یی بریتیه له‌بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌ک که ده‌یه‌ویت کۆماری ئیسلامی بروخینیت. ئه‌م کۆماری ئیسلامیه، نا‌توانیت که‌مترین ریفۆرم له‌خۆیدا بکات. له رۆژی 12.6.2009 ه‌وه گه‌لیک رووداو‌و پیشهاتی نوێ و فاکته‌ری تر به‌شداری قووڵکردنه‌وه‌ی ئه‌زمه‌ی ده‌وله‌تیان کردووه. له‌سه‌ر شه‌قام و له‌نیو بزووتنه‌وه‌که‌دا، تا ده‌گات به‌سه‌رانی کۆماری ئیسلامی. به‌داخه‌وه ئه‌م هاوڕییانه، چ هاوڕی سامان که‌ریم، چ هاوری موئه‌یه‌د یه‌حمه‌د، تاقیبیکی تریان نه‌کرد، ووتاریکی دییان نه‌دا. ئه‌وان له‌سه‌ره‌تاوه بهسنیاریۆیهکهی بیبایهخیان ته‌ماشاکرد، هه‌ربۆیه هیچ ڕوویان له پیشهاته‌کان و په‌ره‌سه‌ندن و پرۆسه‌ی شارده‌وه. ئه‌وان دیدگایه‌کی ناماتریالیستیان بۆ راپه‌رینه‌کان و هۆکاره‌کانی هه‌بوو، هه‌ر بۆیه له دیاله‌کتیکیش بیبه‌ش بوون. ئه‌ندامانی حزبی حیکمه‌تیست و کادران وکۆمیته‌ی ناوه‌ندییان له‌وباره‌وه به‌سیاسه‌تی فه‌رمی حزب به‌شیکیان ناره‌زایه‌تی یان بۆچوونی تریان دا له‌ئاکامی گه‌شه‌و بهرهوپیشهوچوون و قووڵبوونه‌وه‌ی ئهزمهکهدا.ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان له‌م راپه‌رینه‌دا:
ته‌سلیمکردنی نه‌ته‌نیا ئاسۆ به‌ڵکه ته‌واوی جه‌نگاوه‌رانی ئه‌م راپه‌رینه به موسوی((هاوڕی سامان که‌ریم))، هه‌وڵدان بۆ نیشاندان وئهسهف و بۆ پرکردنه‌وه‌ی لاوازی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی به‌گشتی((هاوڕی موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د))، دوورگرتنی سیاسه‌تی فه‌رمی حزبی حیکمه‌تیست له‌م راپه‌رینه، له خۆیاندا ته‌نها زیانیان بۆ حزبه‌کانیان ده‌بوو. ته‌نها ده‌کرا وه‌ک هه‌له‌یه‌کی تاکتیکی و راگوزه‌ر لێبکبدرایهتهوه. به‌لام کاتیک هاوری سامان به حزبی کۆمۆنیستی کریکاری ئیران ده‌لیت ((چوونه ژیر باڵی مهسهوییهوه))، کاتیک هاوڕی موئه‌یه‌د ئه‌حمه‌د ده‌لیت((ئیمه له‌دژی هیچ سۆسیالیستیک ناوه‌ستینه‌وه که ده‌یه‌ویت ئه‌م رووداوانه‌ی کۆتایی له ئیران بگۆڕیت بۆ شۆرشیکی جه‌ماوه‌ری راساو به‌رووی سیسته‌می ئیسلامی‌دا ، به‌لام ئه‌وه مافی خۆمانه وه‌ک کۆمۆنیسته کریکارییه‌کان که ره‌خنه له‌و بیروباوه‌رانه پۆپۆلیستانه بگرین که 18 ساڵه جیمانهیشتوون)) ، وه حزبی حیکمه‌تیست (ته‌واوی ئه‌و لایه‌نانه‌ی له‌م پراتیکهدا به‌شدارییان کرد به داکشان بۆ باوه‌شی موسه‌وییان ریزکرد)) ئیدی زیان به‌ته‌واوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ده‌گه‌یه‌نن .
ئه‌رکی کۆمۆنیسته‌کان له‌م راپه‌رینه‌دا، پیکهینانی به‌ره‌یه‌کی فراوانی کۆمۆنستی وکریکاری و سۆشیالیستی وچه‌پ له‌ده‌وری ئالتهرناتیفیکی به‌رنامه‌یی که مه‌رجه‌کانی هیج سه‌ربه‌خۆییه‌کی حزبی و کۆمۆنیستی پیشیل نه‌کات. وه له‌هه‌مانکاتدا بتوانیت ئه‌م راپه‌رینه رادیکالتر بکات، په‌رچه‌مداری بکات به‌سیاسه‌ت و داوا به‌رنامه‌ییه‌کانی، خهنقی ده‌وله‌تی کۆماری ئیسلامی بکات، وه‌لامده‌ره‌وه‌ی پیداویستیه هه‌مه رۆژانه‌ییه‌کانی بیت، بتوانیت کاریگه‌ری کۆمۆنیستی و کریکاری له پانتایی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا ته‌ئمین بکات. بزووتنه‌وه‌ی سهرنگونخوازی بگۆڕیت بۆ شۆڕش. شۆرشیک که بریاره کۆمۆنیسته‌کان له داستانی خولقاندنیدا بریارده‌رو سازمانده‌ر و ئه‌نجامده‌ری بن.
به‌بۆچوونی من کۆمۆنیسته کریکارییه‌کان، پیویسته ریزی سه‌ربه‌خۆیی کریکاریی بپاریزن له نیو بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری دا، په‌رچه‌مداری بکه‌ن، کۆسپه‌کانی به‌رده‌می لابه‌رن، رادیکالی بکه‌ن.هیدایه‌تی ورابه‌ری بکه‌ن. به‌لام هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه مۆرکی دانی ئاسۆ به‌م راپه‌رینه که له نیو به‌رنامه‌و هه‌وله‌کانی بۆرژوازی موسه‌وی دایه. هه‌له‌یه‌کی کووشنده‌ی دا به چالاکی و پراتیکی کۆمۆنیستی و ه ته‌نانه‌ت ده‌بوو هیوا بخوازین که خه‌ڵک نهشیعاری ڕادیکاڵتر بدات، نههیرشی فراوانتر بکات ، نهئهزمهی ده‌وله‌تی فراوانتر بیته‌وه…نه هیچ رووداوێک وپیشهاتیک رووبدات که کاریگه‌ری له‌سه‌ر پرۆسه‌ی خرۆشانه‌کان دابنیت…هیوای ئه‌وه تا که‌م وکزتر ببیته‌وه…بۆ ئه‌وه‌ی بۆچوونه‌کانمان راست و دروستر ده‌ربچن.ئه‌مه ئه‌و خورافه‌یه که خۆمان ده‌ستمان له‌دروستکردنیدا هه‌یه. ئه‌مه ئه‌و تیوری یه که ریگره له‌به‌رده‌م کاری شۆرشگیرانه‌دا.