
که‌وتنه ناو گێژاوی پروپاگه‌نده‌ی بۆرجوازیه‌وه!
وه‌ڵامێک به هاوری سامان کریم سه‌باره‌ت به ناره‌زایه‌تیه‌کانی ئه‌مرۆی ئیران
هیوا احمد
hewa_h@yahoo.com
به‌شی دووه‌م:له درێژه‌ی وه‌ڵامه‌که‌مدا به ووتارێکی هاورێ سامان کریم له ژیر ناونیشانی " حمید تقوائی و حیزبه‌که‌ی که‌وتنه ژیر بالی موسه‌وی و شۆرشکه‌ی حه‌میدی ته‌قوایی به فه‌رمانی خامه‌نائی کۆتای هات" که له ژماره 2684 ی 21/6/2009 حوار موته‌مه‌دندا بڵاوکرایه‌وه،ده‌مه‌وێ ئه‌وه بڵێم که هه‌رچه‌نده ره‌وتی رووداوه‌کان و ناره‌زایه‌تیه‌کان پیچه‌وانه بوونی بۆجوون و لێکدانه‌وه‌کانی هاورێ سامانی نیشانداوه،ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واشیدابنیین که کێشه‌که ته‌نها مه‌سه‌له‌ی ته‌زویری هه‌لبژاردنه‌کان و شه‌ری ئه‌م دوو باڵه بێت، ئه‌وا به‌و شێوه ساده‌یی و رووکه‌شییه نییه که هاوری سامان باسی ده‌کات. چونکه رۆژ به‌رۆژ راده‌ی قولی و بن به‌ستی ئه‌و قه‌یرانه سیاسیه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات و په‌ره‌سه‌ندی هه‌رچی زیاتری قڵشتی نیوان باڵه‌کانی رژێمی ئیسلامی و یه‌کتری نابوتکردنیان ده‌بینین. به‌ڵام باسکردنی چه‌ند رووداو و مه‌سه‌له‌ی گرنگی تر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه باشتر روونده‌کاته‌وه.
درێژه کیشانی ناره‌زایه‌تی خه‌لک تا ئه‌مڕۆ به‌شیوه‌ی جۆراوجۆر به دژی جمهوری ئیسلامی بۆ زیاتر له مانگێک و لیکدانه‌وه و روانینێکی قوڵ له دریژه‌ی رووداوه‌کان، زۆر ساده ئه‌وه رۆشنده‌بێته‌وه که ناره‌زایه‌تیه‌کانی خه‌لک ته‌نها به خاتری ساخته‌یی هه‌لبژاردن و لایه‌نگری له موسه‌وی یان ئه‌حمدی نه‌جاد نه‌بوو، به‌لکو به خاتری رووخاندنی سه‌رتاپای جمهوری ئیسلامییه. هه‌روه‌ک له یه‌کی له شیعاره‌کانی خه‌لکدا که ده‌ڵین"موسه‌وی به‌هانه‌یه هه‌موو رژێم نیشانه‌یه" زۆر به روونی ئه‌مه ده‌رده‌که‌ویت وئه‌سڵ و ناوه‌رۆکی ئه‌م ناره‌زایه‌تیه‌ی خه‌لک نیشان ده‌دات. ئه‌م واقعیه‌ته‌ش له ناره‌زایه‌تیه‌کانی 9/7 شاره‌کانی تاران و شیراز وئه‌سفه‌هان و ته‌برێز،..هتد که به 18 ی تیری سالی 1999 ناسراوه ده‌بینرێت. ئه‌م ناره‌زایه‌تیه بۆ رووخاندنی رژێم له سالیادی ئه‌و رۆژه و هێرشی درنده‌ی هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانی ئیسلامی بۆ سه‌ر خویندکارانی به‌شه ناوخۆیه‌کانی زانکۆی تاران خۆی دووپات ده‌کاته‌وه و هه‌رچی زیاتر خۆی نیشانده‌دات. ناره‌زایه‌تی و خۆنیشاندانه‌کان به‌م بۆنه‌یه‌وه خالێکی وه‌رچه‌رخانی گرنگ و تێپه‌رینی ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لکی سته‌مدیده‌ی ئیران بوو له مه‌سه‌له‌ی کاتی ساخته‌یی هه‌لبژاردن و موسه‌وی، به‌ره‌و بزووتنه‌وه و ئامانجی ئه‌سڵی خۆی، که رامالینی سه‌رتاپای رژێمی ئیسلامییه به هه‌موو باڵ و داروده‌سته‌کانیه‌وه.
خۆپیشاندانه‌کانی ساڵیادی رۆژی 18 ی تیر نه با خاتری ساخته‌یی هالبژاردن بوو، نه به فه‌رمانی موسه‌وی نه له لایه‌ن به ناو ئیسلاحخوازانه‌وه بانگه‌وازی بۆ کرابوو. به‌لکو به بانگه‌وازی خه‌لک و به‌پێجه‌وانه‌شه‌وه ناره‌زایه‌تی و سالیادی رووداویک و خۆپیشاندانی خویندکارانیک بوو که له لایه‌ن هه‌ر ئه‌م بالی موسه‌وی و جه‌نابی خاته‌می سه‌ره‌ک کۆماری ئه‌وسا و سه‌ر به بالی به ناو ئیسلاحخوازانی ئه‌مرۆ، به دره‌نده‌ترین شیوه سه‌رکوت کرا. تۆ بڵێی خه‌لکی سته‌م دیده‌ی تاران و ئیران، به‌رپرسان و به‌ریوه‌به‌رانی ئه‌و سه‌رکوته خویناویه‌ی خۆپیشاندانی خوێندکارانی ده سال له‌مه‌وبه‌ریان له بیرجوبێته‌وه و پێیان وابێ موسه‌وی سه‌رۆک وه‌زیرانی ساڵانی هه‌شتاکان و به‌رپرسی ئیعدامکردنی ده‌ها هه‌زار که‌س، ئه‌مرۆ ده‌بیته رزگارکه‌ریان له جنگی چه‌نگالی خوێناوی رژێمی ئیسلامی؟! به راستی ئه‌گه‌ر که‌سیک وا بیر بکاته‌وه ئه‌وه ئیتر چاو نوقاندنه له واقعیه‌تی پڕ له کێشمه‌کێشمی کۆمه‌ڵگایه‌ک و خه‌باتی چینی کریکار و خه‌لکی زه‌حمه‌تکێشی ووڵاتێک و بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی کریکاریی سی ساله، له دژی رژیمێک که له یه‌که‌م رۆژه‌کانی ده‌سه‌ڵاتیه‌وه ته‌نها به سه‌رکوت و کوشتن و زیندان وئیعدام و داسه‌پاندنی ره‌شترین کۆنه‌په‌رستی به‌سه‌ر پیوه ماوه.
من لیره‌دا له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هاورێ سامان به‌پێی ئیدیعای خۆی به ناوی منصور حکمه‌ته‌وه قسه ده‌کات و خۆی به نوێنه‌ری بۆچونه‌کانی ئه‌و ده‌زانیت، ناچارم که له ناو باسه‌کامدا ئاماژه به هه‌ندێ له لیکدانه‌وه‌کانی منصور حکمت بکه‌م سه‌باره‌ت به هه‌لومه‌رج و ئالوگۆره سیاسییه‌کانی ئیران.
شایانی باسه ده ساڵ له‌مه‌وبه‌ر منصور حکمت ووتی ئه‌م ناره‌زاه‌تی و خۆپیشاندانانه‌ی 18 ی تیری خویندکاران "بانگه‌وازی ده‌ستپێکردنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی جمهوری ئیسلامیه". له کاتێکدا به رواڵه‌ت وا ده‌رده‌که‌وت که شه‌ری نێوان باڵه‌کانی رژێمه و سه‌ره‌تا له دژی داخستنی رۆژنامه‌ی"سه‌لام" ی سه‌ر به باڵی خاته‌می و به ناو ئیسلاحیخوازه‌کان روویدا. به‌ڵام له ناوه‌رؤک و بنه‌ره‌تدا هه‌لگری په‌یام و به‌ریکه‌وتنی بزووتنه‌وه‌یه‌کی تر، بزووتنه‌وه‌ی سه‌رنگونی خه‌لک بوو له دژی رژێم. هه‌ر بۆیه له لایه‌ن هه‌ردوو باڵ و هه‌ر خودی ئه‌م بالی به ناو ئیسلاحیخوازانه‌وه، که ئه‌و کات له ده‌سه‌ڵاتدا بوون به تووندی سه‌رکوت کرا. به‌ڵام بۆ بزووتنه‌وه‌ی ناره‌زایه‌تی خه‌لک دژ به جمهوری ئیسالامی داخستنی رۆژنامه‌ی"سه‌لام" بووه بیانوویه‌ک، تا به‌هۆیه‌وه ئیمکانی ئه‌وه په‌یدا بکات هێزی خۆی تێدا نیشان بدات و هاوسه‌نگی هێز به قازانجی خۆی بگۆریت و بیکاته خالی وه‌رجه‌رخان له قۆناغێکه‌وه بۆ قۆناغێکی گه‌شه‌سه‌ندووتری خه‌باتی له دژی رژێم. من لێره‌دا له هاورێ سامان ده‌پرسم سه‌باره‌ت به‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی منصور حکمت ده‌ڵێن چی و به بۆچونی ئێوه ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه تا کوێ بری کرد؟!
نمونه‌یه‌کی تری سود وه‌رگرتنی خه‌لک له هه‌ر هه‌ل و رووداویک و به تایبه‌تیش له خیلافات و قڵشت و شه‌ری نێوان باله‌کانی رژێم، خۆپیشاندانی ملێوانی رۆژی هه‌ینی 17/7 بو له تاران و چه‌نین شاری تر. هه‌ر یه‌ک له ره‌فسانجانی و موسه‌وی و به ناو ئیسلاحخوازان، تا موحافه‌زه‌کاران و شه‌ریعه‌ت مه‌داری سه‌ر به بالی خامه‌نه‌ئی، بانگه‌وازی خه‌لکیان کرد بۆ نوێژی هه‌ینی و ناو مزگه‌وت وته‌کیه‌کان و نویژکردن له چوارچیوه‌ی قانون و بنه‌ماکانی ده‌ستوری رژێمی ئیسلامی و دورله شیعاردان. ره‌فسه‌نجانی به ئاوازێکی سازشکارانه و میانڕه‌وییه‌وه دواوای له خه‌لک و هه‌موو لایه‌نه‌کان کرد که پابه‌ند بن به قانوون و بنه‌ماکانی جمهوری ئیسلامییه‌وه ئه‌گه‌ر نا جمهوری ئیسلامی له قه‌یران و مه‌ترسیدایه. به‌لام هه‌ر ئه‌و کاته‌ی که باڵه‌کانی رژێم له ناو مزگه‌وت و نویژی جومعه‌دا خه‌ریکی شه‌ری یه‌کتری بوون، خه‌لک به پێچه‌وانه‌ی بانگه‌واز و ویستی ئه‌وانه‌وه، نه‌ک له نویژ و له ناو مزگه‌وت و ته‌کیه‌کاندا، به‌لکو به واقعی و له رووی عه‌مه‌لییه‌وه به سه‌ربه‌خۆیی له‌سه‌ر شه‌قام و کوچه‌وکۆڵان و شوینه گشتیه‌کانی وه‌ک مه‌یدانی ئازادی و شه‌قامی وه‌لی عه‌سر و به‌رده‌م سه‌فاره‌تی رووسیا و زیندانی ئه‌وین و چه‌ندین شوێنی تر، به شیعار‌و هاوارکردن وه‌ڵامیان دانه‌وه و به شیعاردان ووتیان" بۆ ئه‌وه کوشتارمان نه‌داوه تا شازش بکه‌ین".
به پێی لیکدانه‌وه‌ی هاورێ سامان چونکه به رواڵه‌ت و به‌پێی پروپاگه‌نده ئیعلامیه نۆکه‌ره‌کانی رۆژئاوا، وا ده‌رده‌که‌وێت که سه‌ره‌تای ده‌ستپێکردنی ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانه‌کانی خه‌لك و هه‌موو کێشه‌و خیلافاته‌کان ته‌نها به هۆی ساخته‌کردن له هه‌لبژاردنه‌کاندا ده‌ستی پێ‌کرد. هه‌روه‌ها به‌هۆی به‌شداری یه‌ک دوو جاره‌ی موسه‌وی له خۆپیشاندانه‌کان وبه‌رزکردنه‌وه‌ی په‌رچه‌می سه‌وز و بانگه‌وازه کرچوکاڵه‌کانی بۆ خۆپیشاندان له جوارچیوه‌ی قانون و بنه‌ماکانی ده‌ستوری جمهوری ئیسلامی‌دا، ئه‌ویش له مزگه‌وت و ته‌کیه‌کاندا و به بێده‌نگه‌کردن و دوور له شیعاردان، ئیتر به‌م پێیه ئه‌گه‌رهه‌ر که‌س و لایه‌نێکی تر له‌م خۆپیشاندانانه‌دا به‌شداریباکات و بانگه‌وازی خه‌لک بکات، ئه‌وه ئیتر که‌وتۆته ژیر په‌رچه‌می سه‌وزی موسه‌وی یه‌وه و پۆپۆلیستن و دوای خه‌لک ده‌که‌ون. من لیره‌دا ده‌پرسم که تۆ و ئه‌و لایه‌ن و کاسانه‌ی تر که ئه‌م جۆره لێکدانه‌وه و بۆجونه‌یان هه‌یه، کاتێک که له خۆپیشاندانه‌کانی دژی شه‌ر و به تایبه‌تیش خۆپیشاندانه‌کان له‌دژی هێرشی ئیسرارئیل بۆسه‌ر غه‌زه به‌شداریان کرد، بۆ نه‌بوونه پۆپۆلیست و نه‌که‌وتنه ژیر په‌رچه‌می ئیسلامیه‌کان و چه‌په دژی ئه‌مریکای و هاوپه‌یمانه‌کانی ئیسلامی سیاسییه‌وه؟! مه‌گه‌ر رابه‌رایه‌تی و په‌رچه‌م و شیعار و سیاسه‌ت و ووتاربێژ و مینه‌به‌ر وخه‌تی زاڵ به سه‌ر ئه‌م ناره‌زایه‌تی و خۆپیشاندانانه‌دا ئیسلامیه‌کان نه‌بوون؟!! مه‌گه‌ر ته‌نها یه‌ک شیعاریان له دژی ئیسلامی سیاسی به‌رزکرده‌وه که به‌ره‌یه‌کی ئه‌سڵی تیرۆریزمن ئه‌مرۆ له سه‌راسه‌ری جیهان و به تایبه‌تیش له فه‌له‌ستیندا. مه‌گه‌ر وڵاتانی ئه‌وروپا و رۆژئاوا حکومه‌تی دیکتاتۆرین وه‌ک ئێران و ده‌بی له فرسه‌تی تر سوود وه‌ربگری و هیج ئازادیه‌کی خۆپیشاندان و راده‌ربرینی سه‌ربه‌خۆ نییه؟! بۆ نه‌چوون خۆپیشاندانی سه‌ربه‌خۆ بکه‌ن له گه‌ڵ کرێکاران و نه‌قابه و رێکخراوه‌کانیان و چون دوای خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تیه‌ک که‌وتن که سیاسه‌ت ورابه‌رایه‌تی و په‌رچه‌م و شیعاره‌کانی به‌ده‌ستی ئیسلامیه‌کانه‌وه بوو. ئه‌ی ئه‌مه بۆ نا‌بێ ببێ به پۆپۆلیستی؟! یان ئه‌گه‌ر له ئه‌وزاعی پر له قه‌یراناوی ده‌سه‌لاتی سیاسی ئێستای ئێران‌دا بانگه‌وازکردن بۆ خۆپیشاندان ده‌بێته ئه‌وه‌ی که بچیته ژێر ئاڵای موسه‌وی، ئه‌ی داواکردن له خه‌لک که له خۆپیشانداندا به‌شداری نه‌که‌ن وله ماله‌وه دانیشن، بۆ نابی ببیته ئه‌وه‌ی که بجیته ژیر ئاڵای ئه‌حمه‌دی نه‌جاد، مه‌گه‌ر خامه‌نه‌ئی و ئه‌م باڵه‌ش به دژی باڵی مه‌سه‌وی به‌م رۆژانه داوا له خه‌ڵک ناکه‌ن که کۆتای به ئاژاوه و چوونه سه‌رجاده‌بهێنن. دیاره ئه‌مه بانێک و دوو هه‌وایه!!
هه‌تا ئه‌گه‌ر وای دابنین که ئه‌م ناره‌زایه‌تیانه‌ی خه‌لک بۆ رووخاندنی رژێمی ئیسلامی نییه و که‌وتوونه‌ته ناو شه‌رو خیلافاتی ئه‌م دووباله‌ی رژێمه‌وه، پرسیارێکی ساده که پێویسته لیره‌دا بکریت ئه‌وه‌یه، که ئایا شه‌ر و کێشمه‌کێشمی باڵی موسه‌وی و به ناو ئیسلاحخوازان و خامه‌نه‌ئی و ئه‌حمه‌دی نه‌جاد و موحافهزهکارهکان له‌سه‌ر چییه؟!! مه‌گه‌ر ته‌نها له‌سه‌ر ساخته‌کردن له ئه‌نجامی هه‌لبژاردنه‌کانه و پێشتر هیچ شه‌رو خیلافاتێکیان نه‌بووه؟! مه‌گه‌ر خیلاف و شه‌ره له‌سه‌ر په‌یره‌وکردنی سیسته‌می بازاری ئازاد و په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل رۆژئاوا له‌بارامبه‌ر ئابوری ده‌وڵه‌تی و خۆ وڵاتیبوون؟! مه‌گه‌ر کێشمه‌کێشمه له‌سه‌ر جیاوازیه عه‌قیده‌ییه‌کانی ئیسلامی خومه‌ینی و ئیسلامی خامه‌نه‌ئی؟! به دلنیاییه‌وه کێشمه‌کێشم و شه‌ری نێوان باڵه‌کانی رژێمی ئیسلامی که رۆژ به‌رۆژ قولتر ده‌بێته‌وه و خه‌ریکن ئێسکی یه‌کتر ده‌شکێنن، له‌سه‌ر هیچ یه‌کێ له‌مانه نییه. به‌لکو شه‌ره له‌سه‌ر چۆنیه‌تی راگرتنی ده‌سه‌ڵاتی رژێم و پاراستنی جمهوری ئیسلامی له‌به‌رامبه‌ر بریاری خه‌لک بۆ روخاندنی جمهوری ئیسلامی. واته بێتوانایی و نه‌توانیینی ئه‌م رژێمه به هه‌موو باڵ و داروده‌سته‌کانیه‌وه له به‌رامبه‌ر کۆنترۆڵکردنی خه‌لک و ناره‌زایه‌تیه‌کانی له دژی ئه‌م رژێمه. مه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌مه لێکدانه‌وه و بۆچونی منصور حکمت نییه له‌سه‌ر خیلافی ناو باله‌کانی جمهوری ئیسلامی، که هاورێ سامان ریگه نادات که‌سی تر با ناوی ئه‌وه‌وه قسه بکات. ئه‌گه‌ر که‌سێ منصور حکمت و ئه‌م لیکدانه‌وه‌یه‌ی ئه‌وی قبول بێت، لێره‌دا ده‌بێ ئه‌و پرسیاره له خۆی بکات که ئه‌گه‌ر وا بێت و به‌پێی لێکدانه‌وه‌که‌ی هاوری سامان %85 خه‌لکی ئیران ته‌وه‌هومیان هه‌یه که ده‌نگیانداوه و هه‌موو دابه‌ش بوون به‌سه‌ر موسه‌وی و نجادی و ئه‌و ملێۆنان خه‌لکه‌ی که دێنه سه‌ر شه‌قامه‌کان چونه‌ته ژێر په‌رچه‌می سه‌وز و ره‌شه‌وه و کریکاران ئه‌حمه‌دی نجادیان قبوڵه بۆیه ده‌نگیان پێداوه( به ووته‌ی کۆرشی مدرسی) و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئیسلاحخوازان و موحافهزهکارهکان خه‌ریکن شه‌ر ده‌که‌ن و ناره‌زایه‌تیه‌کانیان بۆ رووخاندنی جمهوری ئیسلامی نییه. که‌واته به‌پێی لێکدانه‌وه‌که‌ی منصور حکمت شه‌ری ئه‌م دوو باله چۆن ده‌کری له‌سه‌ر چۆنیه‌تی پاراستنی ده‌سه‌لاتی جمهوری ئیسلامی بێت له به‌رامبه‌ر بریاری خه‌لک بۆ سه‌رنگونکردنی؟! ئایا ئه‌مه که‌وتنه ناو ته‌ناقوزێکی قوڵ نییه؟ که‌واته ئێستا هاوری سامان لێکدانه‌وه‌که‌ی منصور حکمه‌تی قبوڵه یان نا؟ ئه‌گه‌ر قبوڵته ئه‌وا ئه‌م لیکدانه‌وه‌یه‌ی تۆ له رووداوه‌کانی ئێران ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌م بۆچون و لێکدانه‌وه‌یه‌ی منصور حکمته. ئه‌گه‌ر قبولێشت نییه ئه‌وا له‌سه‌ر ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی منصور حکمه‌ت سه‌باره‌ت به کێشمه‌کێشم و شه‌ری باله‌کانی ناو جمهوری ئیسلامی ده‌لێی چی؟ ئه‌م لیکدانه‌وه‌یه چی لێبه‌سه‌رهات و ئه‌و به راست ده‌زانی یان به‌هه‌ڵه؟ وه‌لامدانه‌وه به‌م پرسیاره به بۆچونی من ئه‌وه رۆشنده‌کاته‌وه که چۆن له رووداوه‌کانی ئه‌مرۆی ئیران تێبگه‌یت و لێکیان بده‌یته‌وه. وه به عه‌مه‌لی ئه‌وه‌ش نیشان ده‌دات که کێ نوێنه‌ری بۆجون ولێکدانه‌وه‌کانی منصور حکمه‌ته به پراتیک و له‌ناو کۆمه‌ڵگادا، نه‌ک ته‌نها به ناوهێنانی له ناو راگه‌یاندنه‌کاندا.
له کۆتاییدا ده‌مه‌وی ئه‌وه بڵیم که با واز له‌م سونه‌ته بهینین که ته‌نها خۆمان به نوینه‌ری منصور حکمت ده‌زانین، ئه‌ویش ته‌نها به قسه نه‌ک له مه‌یدانی عه‌مه‌ل و جه‌رگه‌ی کۆمه‌لگا و رووداوه سیاسیه‌کاندا. منصور حکمت خۆی له ژیاندا نه‌ماوه، به‌ڵام نوسین و بۆجون و لیکدانه‌وه‌کانی ماون و زۆر به زمانێکی ساده نوسراون، بۆ زۆربه‌ی زمانه‌کانیش ته‌رجه‌مه کراون و ساده‌ترین که‌س ئاسان ده‌توانیت لێیان تێبگات که جی ده‌گه‌یه‌نن. ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه ئه‌وه‌یه که هه‌ر که‌سیک چۆن به پێی به‌رژه‌وه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و حیزبی و رێکخراوه‌یی خۆی،له بواری پراتیک و جه‌رگه‌ی رووداو و ئالوگۆر وتوندپێچه سیاسیه‌کاندا به عه‌مه‌ل پێاده‌یان ده‌کات وبه ئاکامیان ده‌گه‌یه‌نێت، نه‌ک ووتنه‌وه‌یان له په‌راوێزی کۆمه‌لگا و رووداوه سیاسیه‌کاندا!
زۆر حیزب ورێکخراو و که‌س هه‌بوون له دوای مردنی لینین ناوی خۆیان و حیزبه‌کانیان ناو نا لینینی یان مارکسی، به‌رده‌وام ناوی لینین له‌سه‌ر ده‌میان بوو، مه‌ده‌الیای لینینیان له سنگیان ده‌دا. به پێی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی خۆیان به‌رده‌وام کرچ‌وکاڵ ووته‌کانی لینین یان دوباره ده‌کرده‌وه، به‌ڵام بینیمان که له توندپێچه سیاسیه‌کاندا چه‌نده نوینه‌رایه‌تی بۆچونه‌کانی لینین و کۆمۆنیزم و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی چینی کریکار بوون!