
له‌ودیو چه‌می دۆزه‌خه‌وه …… بێستون حه‌سه‌ن
له‌ودیو چه‌می…. دۆزه‌خه‌و ه
بێستون حه‌سه‌ن
دارئهرخهوانێك بووم ئه‌وسا
به‌چه‌شنی په‌لكه‌زێڕینه و ڕه‌نگه‌كانی عه‌تر ئه‌چوم ,
دڵم پڕبوو له غه‌زه‌لی ئه‌و نامانه‌ی هه‌موو سوبحێ
ئه‌یبردمه‌وه كوچه‌كانی به‌رده‌ركی (با) .
نیشتمانێك بووم له‌هه‌وه‌س
سه‌رم سه‌وز و ده‌ستم سه‌وز و
پێڵوم ته‌ڕ بوو له به‌هاری ئه‌و ساتانه‌ی
ده‌ستبازیمان له دێڕێكا بۆ مێژوو ئه‌گێڕایه‌وه ..
كه‌چی ئێستا نه په‌روانه به‌سه‌ر باڵی شیعرمهوه مه‌كر ئه‌كا و
نهههرێزێك له‌و دیو چه‌می دۆزه‌خه‌وه
ئێواره باشم لێ ئه‌كا ..
چ مه‌ئویسم كهدهبینم خاكم له‌ماڵی هه‌تیو و
گۆرانیم له شیوه‌ن ئه‌چێ !
چهندهحهزم لهفڕینه كهدهبینم
ڕیشۆڵه‌یه‌ك له‌سه‌ر عه‌رشی سه‌فه‌رێكدا
گهمهلهتهك مردن ئه‌كا و نیگای له خودا بڕیوه !
ئه‌و ده‌مانه گیان ده‌سپێرم به‌ڕه‌شه‌با و
ڕابردوشم به په‌یامی پڕله سووتوی گوڵه شیعرێك .
ئه‌ڵێم بهڵَكه نه‌بمه سورمه‌ی ئه‌و مێخه‌كه‌ی
به‌به‌ر هه‌تاوه‌وه سیس و به‌به‌ر بارانه‌وه ته‌ڕ و
له هه‌ره‌سی پاییزیشدا بڕوێمه‌وه .
گه‌ر وانه‌بم هه‌ر زوو به‌فری ئه‌م ئه‌وینه بێ سروه‌یه
سه‌رو ڕیشم دائه‌پۆشێ ..
گه‌ر وانه‌بم هه‌رزوو ترێی باخه‌كانی ڕوانینم تۆز ده‌یگرێ و
په‌نجه‌كانم پڕپڕ ده‌بێ له ڕه‌هێڵه وگۆرانی شه‌ڕ .
بیرت نه‌چێ تا هه‌نوكه‌ش
دێڕبه دێڕی به‌یته‌كانی هه‌ناسه‌شم ههرهی تۆیه ..
گوناهت گه‌شت عه‌زابت دایه ده‌ست عیشق و
چاوه‌كانمت له ئینجانه‌ی بهرزهخێكدا كوێر كردووه ..
نه‌ته‌زانی ئێمه‌ی كائین هه‌رئه‌وه‌نده
ته‌ماشامان له سێبه‌ری چنارێكا ڕژاندووه ,
چیدی نابێ خۆر له‌شانی ڕاستمانه‌وه تهفسیرێك بۆ ئاگر بكات !
چۆن سانا بوو به‌لاته‌وه سه‌فه‌ر به‌نێو ئاسه‌واری ئه‌و خه‌ونانه‌ی
شه‌وێك نییه له پرسهیدا نه‌تباته‌وه كۆشی گریان
له‌كاتێكدا زاكیره‌ت به ماچم پڕه و
ژوور به‌ژووری ماڵهكهشتان شایه‌تی بۆ ڕه‌نگم ئه‌ده‌ن .
گه‌ر نازانی .. شه‌فاعه‌تی غه‌درێك دابه‌ی
ئه‌وه مه‌زرای ده‌م گزنگی په‌شیمانی و
ئه‌وه‌ش ده‌رگای بێ كلیلی زه‌مهه‌ریر و حونجهكردنی گوڵ و یه‌ئس ..
بۆیه چیتر قه‌ڵه‌می ئه‌م بێده‌نگییه‌م له ژه‌هری چاوه‌ڕوانیتا ناخنكێنم ,
نزا ناكه‌مه شكۆفهو
پاییز فێری موماره‌سه‌ی عیشق ناكه‌م ..
له‌م وجوده هه‌ناسه‌یه‌كیش نابینرێ
ئافات باته‌وه ده‌ست مه‌رگ و
منیش به كۆڵێ شیعره‌وه به‌رێته‌وه قه‌هری گه‌نجی ..
من هه‌میشه نیگایه‌كی وێنه‌كه‌تم
له‌هه‌زاران چه‌له‌حانێی حیكایه‌تێك پێ خۆشتر بوو
كه‌چی تۆ هه‌ر له هه‌وه‌سی فیرده‌وسێكی كوژراو ئه‌چی
له سوتانی ده‌شتێك دڕك و له وه‌نه‌وزی قهصیدهكانی عه‌ده‌م و
دارهه‌ناری زستان ئه‌چی ..
هه‌رچه‌ند ئه‌كه‌ی ناچیته‌وه دورگه‌كانی ئاوه‌دانی و
نابیته‌وه به ڕێحانه‌ی باخه زه‌رده‌كانی مێژوو ..
یان هه‌نگاوت به‌سه‌ر دڵی كامه خه‌ون و
كامه هه‌رمێی نه‌گه‌ییوی ماڵی سهرابا هه‌ڵبێنی ,
هێشتا ناگه‌ی به‌سێبه‌ری ئه‌و گوڵانه‌ی كچێنییان له ئاسمانا حه‌شار داوه ..
من ئه‌زانم ئێسته پڕی له‌گریان و له ههنهسی سروده‌كانی دۆڕاندن
دڵت ئێسته نه‌وه‌ك جاران فێره بالیای ئاره‌زووه و
نه منێكی دی شك ئه‌با چه‌ترێك هه‌ڵبا بۆ كڕێوه .
ته‌نها و ته‌نها منم ئێسته
له هیجره‌تی شه‌پۆله‌كانی چاوانتا زێوانێك بم بۆ جوانیت و
میناكانی سهعادهتت له خۆ بگرم ..
كهئهزانی له‌و دیو ماڵی خه‌یاڵته‌وه قه‌ده‌رێكی سپی هه‌یه
ده‌ستی به‌رێ ..
ئه‌و ده‌مێكه له‌ودیو تهلبهندهكانهوه حه‌یران بۆ سوتان ئه‌بێژێ ..
ئه‌و ده‌مێكه
له كتێبا گوڵه‌كانی هه‌ڵگرتووه و
به شه‌رمه‌وه باوه‌ش به باراندا ئه‌كات .
كه ئه‌تزانی كاڵبوونه‌وه حوجره‌كانی پێكه‌نینی لێداخستوویت
ده‌بوو هه‌رزوو
دوعاكانت له عیرفانی ئه‌وینمه‌وه فڕێ بایه‌و
به دیار هاژه‌ی شیعرێكمه‌وه .. تاسپێده ئامین بكه‌ی .
ده‌بوو هه‌رزوو سه‌رت له خه‌نه‌ی په‌نجه‌م و
برژانگی چاوه‌كانیشت له كلی ڕۆحم بنایه .
ده‌نا ئێستا له جێی ئه‌وه‌ی شه‌وه‌كانت به‌ده‌م په‌روانه‌ی شه‌راب و
نێرگزی خوێن بتهنرایه ,
ئه‌بوویته‌وه به كزه با و سهحهرانێك له بۆنی گوڵ
سه‌ده‌فی پێكهنینتهڕشت ..
یان ئه‌بوویته نزوله‌ی ئه‌و قه‌ڵه‌مانه‌ی بۆن كڕوزیان ئه‌گه‌ییه
سه‌كۆی خه‌می ئه‌و لێوانه‌ی تا هه‌نوكه‌ش
وشك وشكن ..
ئاخر ئێمه چیماندابوو له فڕینی ئه‌و مه‌لانه‌ی
به خۆڕایی نیشتمانیان له جانتایه‌ك ئارهزووناو
كه‌س نه‌یزانی چۆن وله‌كوێ بارگه‌یان خست !
وه‌ره با وه‌ك ئه‌وپرسیاره سپییانه بین
ڕێ له به‌ره‌ی خیانه‌ت و له سه‌فه‌ری جوانیی ئه‌گرن .
با قه‌ده‌رمان بۆنی كوشتنی لێنه‌یه‌ت ,
با پڕنهبین لهتوڕیی و
شه‌یتان یاری به زه‌ریفی چرۆكانی له‌ززه‌ت نه‌كا
وردبوونه‌وه له ئیره‌یی و
له‌ته‌ڕایی جنسی به‌فر خه‌تایه‌كه له عیشق ئه‌كرێ
شۆڕبوونه‌وه بۆ خوڕه‌می گه‌واڵه هه‌ورێكی ڕه‌ش و
گه‌ڕان به دووی سێبه‌ره‌كانی ئه‌مه‌ل و
تێڕامان له‌و ئایه‌تانه‌ی به‌هه‌ڵه ته‌رجه‌مه‌ت كردن , خه‌تایه‌ك بوو
منیان كرده ڕهشپۆشترین مه‌خلوقی خوا‌و
تۆشیان برده‌وه سه‌ر سفره‌ی مزگه‌وتێكی بێ مناره و
به‌بێ مه‌لا له ته‌نیایی ماره كرای .
ئێسته ئه‌وه‌ی لێت یاساغه ,
ئه‌وه‌ی سه‌وزی باخه‌كانی پێكهنینتی له مشتایه ,
زمانی شیعرێكی منه تا به‌هارت پڕكاته‌وه له جریوه و
جهفاكانت له ڕه‌هێڵه‌ی جووت بوونێكدا بشواته‌وه ..
ئه‌ی توحفهترین ئاده‌می …
ئه‌زانی من چه‌ند به شه‌وقی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و دێڕانه‌م
باس له‌وشه‌وه نارنجیانهی پاییز ئه‌كات
كه شه‌رممان له‌و دیو په‌نجه‌ره‌كانه‌وه به‌جێ هێشت و
له مه‌رجانی ههوهسێكدا به‌بێ هه‌تاو تواینه‌وه ..
یان ئه‌زانی به‌تاسه‌ی تێكه‌ڵ بوونێكت ,
ده‌یان شه‌وم وه‌نه‌وز كوشتی !
له‌گه‌ڵم به.. با تێبگه‌ین له نهێنی ئه‌و پیاسانه‌ی
قیامه‌تمان له ڕنینی دارسێوێكدا نیشان ئه‌دا ..
له‌گه‌ڵم به.. تا قولانجێ زه‌وی نه‌هێڵینه‌وه بۆ عه‌رشی
كهنهسمهكانی فیرقه‌ت و سووره‌ته‌كانی ئاوابوون .
بازایهڵهت له شكۆفه‌ی بارانێكهوه تێ‌بگا
ته‌ڕ بوون له‌ودیو سهحراكانهوه چه‌ند جوانه
سه‌ما به‌نێو نوێژه‌كانی به‌رائه‌تدا
چه‌ند نزیكه له بێهوده‌یی ئه‌و (با) یه‌ی
پاییز دێنێته‌وه شیعر ..
تۆله بیرته ئه‌و ده‌مانه‌ی له‌ژێر چه‌تری دارمێوێكدا
هێنده ماینه‌وه به‌ته‌نیا چڵ وپۆپی دره‌خته‌كانیش پێی زانین ؟
ئاخر هه‌ر خۆت وه‌ره و بڵێ :
كه‌ی له بانووی سه‌رابه‌وه عیشق ئه‌كرێ
یان لاولاوی كام دڵ هه‌یه به بۆنی خه‌م ڕه‌ش نه‌بووبێ ..
كه‌تۆ به‌ری ڕه‌زت من بی و
زه‌رده‌خه‌نه‌ت له پێشوازی هاتنێكما چرۆ بگرێ ,
ئه‌ی پێم ناڵێی له‌ته‌نیایی ئه‌م ئافاته خوێن گرتووه‌دا
تاكه‌ی ڕه‌نگی مه‌ینه‌ت ئه‌گری و هه‌ره‌س یاری به زه‌نگیانه‌ی جوانیت ئه‌كا !
ئاخر گیانه هه‌ر خۆت بڵێ :
كاتێ غرور پڕی كردی له قریوه و له‌شه‌رابی دوعای درۆ
كێ به‌ر له‌من هاته لات وچاوی پۆشی
له سروودی ئه‌و گوناهانه‌ی تامی مهحشهریان لێده‌هات ؟
جگه له‌من كێ ژیانی به‌سته‌وه به كهزیهكانت و
سه‌عاده‌تی كرده‌وه به‌ر یه‌كه‌مین عه‌سری ته‌مه‌نت ؟
ده‌بۆ نایه‌ی ئێواره‌یه‌ك بمبهخشیتهوه به خۆم و
خاڵیم كه‌یته‌وه له سوتان .
تۆ نازانی كه‌زمانی ئه‌وینداریی له گۆكهوت و
عیشق بۆنی گومانی گرت ,
چه‌شنی پاییز خاك پڕده‌بێت له ئیره‌یی و
دڵیشمان له تاعونی ڕه‌ش .
وه‌ره و چشكه له‌و زه‌مه‌نه‌ی گوزه‌راندمان ..
ئێسته كاتی چنینه‌وه‌ی تووه‌كانی به‌رماڵان و
شرۆڤه‌ی ئه‌و دێڕانه‌یه له وه‌رینی گوڵهبهڕۆژهیهك ئه‌دوێ
له حه‌وشه‌ی ماڵهژنێكا
به نهێنی ماچ ئه‌به‌خشن به مانگه‌شه‌و و ئه‌ستێره ..
ئه‌گه‌ر هاتی له‌سوچێكی ئه‌م ئاسمانه لێوتهڕهدا
حیكایه‌تێك به‌جێدێڵین
گره‌و له سه‌فه‌ر باته‌وه و
بێمروهتیش به ئاوی له‌ززه‌ت ته‌ڕ بكا ..