سروشتی مرۆڤ …. نووسینی:ژێوار فازیل
زۆربه‌ی جار ئایدیای سروشتی مرۆڤ له‌شێوه‌یه‌کی گشتی و ساده‌دا به‌کار ده‌هێنرێت، وه‌ک بلێی جۆرێکه‌له‌کورتکراوه‌بۆ خه‌ڵکی به‌ڕاستی وه‌ک چی وان.به‌ڵام، له‌کرده‌دا،گه‌ر قسه‌له‌سه‌ر (سروشتی مرۆڤ)بکه‌ین ئه‌وا ده‌بێ ژماره‌یه‌ک ئه‌گه‌ری زۆر گرینگ دروست بکه‌ین ده‌رباره‌ی مرۆڤ و ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یانه‌ی تیایدا ده‌ژین.هه‌رچه‌نده‌ڕه‌نگه‌بۆچوونه‌کان جیاوازن بن ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆکی سروشتی مرۆڤ،به‌ڵام خودی چه‌مکه‌که‌مانایه‌کی ڕوون و ئاشکرای هه‌یه.سروشتی مرۆڤ ئاماژه‌یه‌که‌بۆ سیفه‌تی جه‌وهه‌ری و جێگیری هه‌موو مرۆڤه‌کان.جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ده‌کاته‌وه‌که‌چی بۆهێڵی و سروشتییه‌ده‌رباره‌ی ژیانی مرۆڤ، هاوکات پێوه‌ندی به‌وه‌نییه‌که‌مرۆڤ چی له‌په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌به‌ده‌ست هێناوه.به‌ڵام، ئه‌مه‌مانای ئه‌وه‌نییه‌که‌ئه‌وانه‌ی،له‌و باوه‌رڕه‌دان هه‌ڵسوکه‌تی مرۆڤ زیاتر به‌هۆی کۆمه‌ڵگه‌وه‌پێكهاتووه‌نه‌ک به‌هۆی سیفه‌ته‌نه‌گۆڕ و خه‌ریزه‌کان،به‌ته‌اوی ئایدیای سروشتی مرۆڤ ده‌خه‌نه‌په‌راوێزه‌وه.به‌هه‌قیقه‌ت،دووپاترکدنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش ده‌وه‌ستێته‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌ڕوونه‌کان ده‌رباره‌ی سیفه‌ته‌خه‌ریزییه‌کانی مرۆڤ،له‌م حاڵه‌ته‌دا،ده‌ستێته‌سه‌ر توانای پێکهاتن یان وه‌رگرتنی قالبێک پڕ به‌پێشتی خۆی به‌هۆی هۆکاره‌ده‌رکییه‌کان.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،ژماره‌یه‌کی سنووردار له‌هزرمه‌نده‌سیاسییه‌کان به‌کراوه‌یی ئایدیای سروشتی مرۆڤ ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه.بۆ نموونه‌فه‌یله‌سووفی فه‌ره‌نسی له‌بواری وجوودییه‌ت،جان پۆل سارته‌ر.مشتوومڕێ ئه‌وه‌ده‌کات که‌هێچ شتێك نییه‌به‌ناوی (سروشتی مرۆڤ) سوور بێت له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چۆن خه‌ڵک کار ده‌کات و هه‌ڵشوکه‌ت ده‌کات.به‌ڕای سارته‌ر وجوود پێشی جه‌وهه‌ر دێت،واته‌مرۆڤ چێژ له‌ئازادی وه‌رده‌گرێت بۆ پێناسه‌کردنی خۆی له‌ڕێگه‌ی کاروباره‌کانی،له‌هه‌ر حاڵه‌تێکدا دووپاتکردنه‌وه‌ی هه‌ر چه‌مکێكی سروشتی مرۆڤ هه‌ڕه‌شه‌یه‌که‌بۆ ئه‌و ئازادییه.
به‌ڵام به‌کارهێنانی چه‌مکێکی سروشتی مرۆڤ بۆ بچووک کردنه‌وه‌ی ژیانی مرۆڤ نییه‌بۆ یه‌ک کاریاتێری تاک ڕه‌هه‌ند.زۆربه‌ی هزرمه‌نده‌سیاسییه‌کان به‌ته‌واوی ئاگادارن له‌وه‌ی که‌مرۆڤ مه‌خلوقێکی ئاڵۆز و فره‌ڕووه، له‌توخمی بایۆلۆژی و جه‌سته‌یی و ده‌روونزانی و کۆمه‌ڵایه‌تی و ڕۆحی دروست کراوه.چه‌مکی سروستی مرۆڤ ئه‌م ئاڵۆزییه‌ناشارێته‌وه‌یان چاو‌دێر ناکات وه‌ک هه‌وڵێک بۆ سه‌پاندنی فه‌رمان به‌سه‌ریدا به‌هۆی دیارکردنی چه‌ند سیفه‌تێکی وه‌ک سروشتی یان جه‌وهه‌ری.وێڕای ئه‌مه،کارێکی زۆر ماقووڵه‌گه‌ر هه‌ر جۆره‌ستێک وه‌ک ناوه‌ڕۆکی مرۆڤ و جوودی هه‌بێت ده‌بێ له‌هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤدا ڕه‌نگ بداته‌وه‌که‌هه‌ڵسوکه‌وتی ڕێک پێک و خه‌ریزی مرۆڤن.بۆ نموونه،سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی به‌ڵگه‌له‌سه‌ر هه‌ڵشوکه‌وتی خۆپه‌رستی و چڵێسی،کۆمه‌ڵناسه‌کان هێستا له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که‌مرۆڤه‌کان کۆمه‌ڵایه‌تین و ڕۆحی هه‌ره‌وزیان تێدایه،کۆمه‌ڵناسه‌کان مشتومڕی ئه‌وه‌ده‌که‌ن که‌ئه‌و جۆره‌هه‌ڵشوکه‌وتانه‌له‌نێو کۆمه‌ڵگه‌وه‌دروست بووینه‌و هه‌ڵسوکه‌تی سروشتی مرۆڤ نین.له‌م ڕووه‌وه،گرینگه‌ئه‌وه‌مان له‌بیر بێت که‌سروستی مرۆڤ به‌هێچ شیوه‌یه‌ک چه‌مکێكی وه‌سفی یان زانستی نییه.هه‌رچه‌نده‌تیۆره‌کانی سروشتی مرۆڤ ڕه‌نگه‌بانگه‌شه‌ی بنه‌مای زانستی و تاقیرکدنه‌وه‌یی بکه‌ن،به‌ڵام هێچ تاقی کردنه‌یه‌ک یان لێکۆڵێنه‌وه‌یه‌کی پزیشکی ناتوانێت جه‌وهه‌ری مرۆڤ به‌ده‌ربخات.که‌واته‌هه‌موو شێوازه‌کانی سروشتی مرۆڤ پێوانه‌یین:پێکهاتوون له‌بۆچوونه‌ئه‌خلاقی و فه‌لسه‌فییه‌کان،که‌واته‌سروشتی مرۆڤ له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه‌تاقی ناکرێته‌وه‌و تاقی نه‌کراوه‌یه.
گفتوگۆی بێ شوومار ده‌رباره‌ی سروشتی مرۆڤ ساز دراوه.له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا،چه‌ند مشتومڕێک تایبه‌تن به‌تیۆری سیاسی.له‌سه‌رووی هه‌موو ئه‌و مشتومڕانه،مشتومڕی (سروشت/مرۆڤ کرده)یه.ئایا بوونه‌وه‌ری مرۆڤ به‌رهه‌می هۆکاره‌قترییه‌کان یان بایلۆژییه‌کانه،یاخۆ ئایا له‌په‌روه‌رده‌و ئه‌زموونه‌کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان پێکهاتووه؟ڕوونه،ئه‌م جۆره‌پرسیاره‌به‌قووڵی به‌نده‌به‌پێوه‌ندی نێوان تاک و کۆمه‌ڵگه.پرسیاری گرینێش ده‌رباره‌ی ئه‌و پله‌یه‌کراوه‌که‌هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ به‌ئه‌قڵ دووپات ده‌کرێته‌وه، پرسیار گه‌لێکن که‌ده‌وه‌ستنه‌سه‌ر پرسه‌کانی وه‌ک ئازادی تاک و ئۆتۆنۆمی که‌سی (شه‌خسی).ئایا مرۆڤ دروستکراوی ئه‌قڵانین و ئه‌قڵ و گفتوگۆ و حیسابات ڕێه‌به‌ریان ده‌کات،یان ئایا به‌ڕێگایه‌ک دیلی ژێر ده‌ستی سۆز و ڕێگاکانی نا ئه‌قڵانین؟ له‌کۆتاییدا،چه‌ند پرسیارێک هه‌ن ده‌رباره‌ی هێزه‌کانی کار یاخۆ پاڵنه‌ره‌کان که‌زاڵن به‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی مرۆڤ. به‌تایبه‌تی ئه‌م پرسیاره،ئایا مرۆڤ سروشتی خۆ ویست و خود په‌رسته، یان ئایا جه‌وهه‌رییه‌ن بوونه‌وه‌ری خۆ نه‌ویست و کۆمه‌ڵایه‌تین و ڕۆحی هه‌ره‌وزیان تیادا هه‌یه؟ئه‌م جۆره‌ڕه‌چاو کردنانه‌ئێجگار گرینگن له‌دیاریکردنی ڕێكخستنی ژیانی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی و دابه‌شکردنی سامان و سه‌رجاوه‌کانی تر.