
بێ به‌هاكردنی ژن له‌گۆرانی كوردیدا …. نه‌جم محه‌مه‌د
نه‌جم محه‌مه‌د
دیاره هونه‌ر وه‌ك سه‌رخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ده‌ر نیه له‌ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیع وكلوتورو ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌و ڕوه‌وه ئه‌گه‌رچاوێك به‌نێوه‌رۆكی زۆرێك له‌گۆرانیه‌كوردیه‌كان دا بگێڕین به‌تایبه‌تی گۆرانیه میللی وفۆلكلۆریه‌كان وهه‌تا زۆرێك له‌گۆرانیه نوێیه‌كانی ئه‌مڕۆش ئه‌وابه‌ئاسانی ده‌گه‌ینه ئه‌و ڕاستی و ده‌رئه‌نجامه‌ی كه‌زۆرێك له‌گۆرانیه‌كوردیه‌كانی ئه‌مڕۆمان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی واقیعی كلوتوری و سیسته‌می پیاوسالاری پێوه دیاره كه ئه‌م سیسته‌مه به‌درێژایی مێژوو له كۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا ئاماده‌گی هه‌بوه‌و سیسته‌می باو و زاڵ بوه دیاره كایه هونه‌ریه‌كه‌شمان وه‌ك كایه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كه‌مان بارگاوی بوه به‌و سیسته‌م و كلوتوره پیاوسالاریه كه‌هه‌ڵگری چه‌ندین میراتی ومۆڕاڵی ناته‌ندروست و توندوتیژه به‌رامبه‌ر به‌ژن وبه‌چاوی كاڵا‌و جه‌سته‌وه ده‌ڕوانێته ژن وله‌خوارپیاوه‌وه ژن داده‌نێت و ژن له به‌ها مرۆیه‌كه‌ی داده‌ماڵێ ووه‌ك كه‌یبانۆوكه‌نیزه و خزمه‌تكار وئامێرحساب بۆ‌ژن ده‌كات وهتد به‌داخه‌وه تائه‌مڕۆكه‌ش ئه‌ومیراتیه وجودی هه‌ردرێژه‌ی هه‌یه به‌داخه‌وه ئه‌م میراتی و مۆراڵه‌ی كه بێ به‌هاكردن و توندوتیژی و سته‌م پیاده‌ده‌كات به‌رامبه‌ر به‌ژن ده‌بینین ئه‌مڕۆ سه‌رله‌نوێ له‌گۆرانی كوردیدا به‌رهه‌م ده‌هێنرێته‌وه‌و ته‌وزیف ده‌كرێ وته‌عبیری لێده‌كرێت له‌لایه‌ن زۆرێك له‌گۆرانیبێژانه‌وه كه ئه‌مه‌ش بۆ خۆی دیارده‌وحاڵه‌تێكی ناته‌ندروسته به‌تایبه‌تی له‌ڕۆژگاری ئه‌مڕۆماندا كه‌سه‌رده‌می فیمینیزم و جیهانگیری و گۆڕانكاریه‌كانه به‌داخه‌وه ئه‌مڕۆله و فه‌وزا به‌ناو گۆرانی و كلیپی كوردیه‌ی ئه مڕۆدا كه پڕیه‌تی له سوكایه‌تی بێحورمه‌تی به‌ژن و به جه‌سته‌ی ژن و به به‌ها مرۆیه‌كانی ژن به‌داخه‌وه له‌بری ئه‌وه‌ی هونه‌رمه‌ندان هه‌وڵبده‌ن له ڕێگه‌ی هونه‌ره‌وه كه‌مێك له ڕێز‌و حورمه‌ت بگه‌ڕێننه‌وه بۆ ژن وبه‌ها مرۆیه‌كانی ژن له كۆمه‌ڵگادا به‌داخه‌وه كۆمه‌ڵێك هونه‌رمه‌ند دێن هونه‌ر ده‌كه‌نه ئامرازێك و مه‌یدانێك و كه‌ناڵێك بۆ هه‌رچی زیاتر سوكا یه‌تی و بێڕێزیكردن به ژن و به‌ها مرۆیه‌كانی ژن به‌داخه‌وه كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنیش كلیب و ریكلام بۆ ئه‌م ژه‌هره كوشنده‌یه ده‌كه‌ن هه‌ربۆ لێره‌دا به‌پێویستی ده‌زانم له‌و باره‌یه‌وه چه‌ند نمونه‌یه‌كی زیندوو بهێنمه‌وه كه ئه‌م نمونانه‌ش مشتێكن له‌خه‌رواری ئه‌و گۆرانیانه‌ی كه‌ئه‌مڕۆ هه‌ن : – گۆرانیبێژ(خالد سه‌قزی )له‌گۆرانیه‌كیدا ئاوای ده‌ڕوانێته به‌های ژن و زه‌می هه‌یه به‌سه‌ر فره‌ژنی باوی نێو كۆمه‌ڵگاداو ده‌ڵێ:-
خودابدا مه‌رازم نۆ دانه ژن بخوازم
یه‌كێ بۆكه‌یف وخۆشی یه‌كێ بۆته‌ون وته‌شی
یه‌كێ پیرو یه‌كێ جوان یه‌كێ جوانتر له‌گشتیان
یه‌كێ بۆكاروفه‌رمان یه‌كێ بۆده‌واوده‌رمان
یه‌كێ بۆقسه‌خۆشی یه‌كێكیان بۆناخۆشی
یه‌كێ بۆنان وهه‌ویر یه‌كێ بۆته‌ون و ته‌ویل
یه‌كێ ناوی نازانم خواقه‌زای له‌گیانم
به ده‌مۆره‌ی گیرفانم به ده‌ردی عه‌جه‌م ده‌ڵێ
دیاره كه به‌ژماره ده‌یژمێریت 9 ژن ناكات به‌ڵكو 12 ژن ده‌كات به‌ڕاستی كاره ساته به‌ناوی هونه‌ره‌وه شتی وا ده‌رخواردی خه‌ڵكی ده‌درێت به‌ڕاستی ئه‌مه شێواندنی په‌یامه مرۆییه ته‌ندروسته‌كه‌ی هونه‌ره .. یان (عه‌زیزی وه‌یسی) له‌گۆرانی بێوه‌ژن دا به‌مشێوه‌یه پله‌به‌ندی ژن ده‌كات وده‌ڕوانێته به‌های ژن و ده‌ڵێ :
بێوه‌ژنه‌و ده‌ستی دووه به‌دبه‌ختی ده‌ستی خه‌سوه
شیرینه‌به‌وێنه‌ی هێڵوه دووحه‌فته مێردی كردوه
ئاقڵ و ژیر‌و زانایه به‌سه‌دكیژ قیمه‌تی نایه
له‌م گۆرانیه‌دا ڕێك وه‌ك كه‌لوپه‌ل وكاڵایه‌كی به‌كارهاتوو پێناس و شوناسی ژن ده‌كرێ له‌گه‌ڵ ڕێزمدا بۆبه‌های مرۆی ژن له‌م گۆرانیه‌دا ژن وه‌ك فه‌رش و ئۆتۆمۆبیل وجل وبه‌رگی به‌كارهاتو مامه‌ڵه‌ی له‌ته‌كدا ده‌كرێ‌َ من نازانم ئاخر ژن هه‌رژنه ئییتر ژنی ده‌ستی دوو وبه‌كارهاتو چ مانایه‌كی هه‌یه ده‌كرێ به‌ئامێروكه‌ل وپه‌ل و كاڵا بوترێ به‌كارهاتو به‌ڵام تۆبێ ی به‌ژن وه‌ك مرۆڤێك بڵی َی به‌كارهاتو ئه‌مه‌ئیتر ئه‌و په‌ڕی سوكایه‌تی و بێ به‌هایكردنه به‌مرڤ وبه‌مرۆڤبونی ژن جارێ ئه‌وه وشه‌ی بێوه‌ژن خۆی هه‌ر له‌خۆیدا به‌كه‌م سه‌یركردن و بێ به‌هاكردنی ژنه من نازانم بۆ ئه‌گه‌ر ژنێك ته‌مه‌نی چوارده ساڵانیش بێ به‌ڵام كاتێ به‌هه‌رهۆیه‌ك بێ له‌هۆیه‌كان مێرده‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات ئه‌وا یه‌كسه‌ر پله‌كه‌ی له‌ژنه‌وه ده‌بێته بێوه‌ژن به‌ڵام ئه‌گه‌ر پیاوێك ته‌مه‌نی حه‌فتا ساڵیش بێ گه‌ر ژنه‌كه‌ی له‌ده‌ست بدات ئه‌وا پله‌كه‌ی هه‌رپیاوه‌و به‌پیاوی ده‌مێنێته‌وه وپێ ی ناوترێ بێوه پیاو هه‌ربۆیه من پێم وایه پله‌ی ژن وه‌ك مرۆڤێ هه‌رژنه ئیتر وشه‌ی بێوه‌ژن و پیره‌ژن و خه‌سووهتد كۆمه‌ڵێ وشه‌ی داتاشراون كه‌پله‌به‌ندی ژنی پێ ده‌كرێ كه ئه‌مه‌ش به‌جۆرێك له‌جۆره‌كان بێ به‌هایكردنه به‌ژن سه‌یر له‌وه‌دایه ژنان له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره گۆرانیانه‌دا هه‌ڵده‌په‌ڕن ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌وانه‌ش كه‌لافی فیمینیزم لێ ده‌ده‌ن سه‌رچۆپیه‌كه‌ی ده‌گرن بێ ئاگا له‌جه‌وهه‌ری ئه‌و گۆرانیانه یان ژنان له‌وگۆرانیانه‌دا له‌پاڵ كتری و قۆری و سه‌ماوه‌ردا داده‌نرێن وه‌ك خزمه‌تكار .. نمونه‌یه‌كی تر (ئه‌رده‌ڵانی )گۆرانیبێژ له‌گۆرانیه‌كیدا ده‌ڵێ:-
مه‌ملی مه‌مانی مه‌مۆ هی خۆمه‌و نایده‌م به‌تۆ
هی تۆش بێ لێت ده‌ستێنم ماڵه‌و ماڵ ئه‌و فڕێنم
یاسه‌ركوڵمه‌ت ماچ ده‌كه‌م یاشیره‌كه‌ت ئه‌ڕژێنم
ئه‌م گۆرانیه‌ش هاڵاوی توندوتیژی و بێ به‌هاكردنی به‌رامبه‌ر به‌ژنی لێ هه‌ڵده‌ستێ یان گۆرانیبێژان( دڵنیا قه‌ره‌داغی و ئالان عومه‌ر) پێكه‌وه له‌مه‌نه‌لۆجی (بوك و خه‌سودا) دونیایه‌ك سوكایه‌تی بێ به‌های ده‌كه‌ن به‌ژن كاره‌ساته‌كه له‌وه‌دایه كه‌خۆشیان ژنن دیاره مه‌نه‌لۆجه‌كه‌زۆردوورو درێژه من لێره‌دا كۆپله‌یه‌كی بچوكی ده‌خه‌مه‌ڕوو :- مه‌شكه‌م شیری مانگا تاڵێ سپیه وه‌ك به‌فری لا پاڵێ
چل گه‌مران به‌ملیدا ڕاماڵێ خه‌سوم ئیزرائیل لێ ی ئاڵێ
چ به‌كچانی خۆی ناڵێ گسكه گسكی گه‌وره‌ماڵێ
یان گۆرانیبێژێكی تر له گۆرانیكیدا ده‌ڵێت:- به‌و خاڵانه‌ی ده‌وری لیمۆت
دایكت ماچكه‌م یانه بۆ خۆتئاخر ئه‌مه ئه‌وپه‌ڕی گاڵته‌كردن و سوكایه‌تی كردن نیه به به‌ژن و به عه‌شق و به‌هونه‌ر وگۆرانی
یان ئاراسی گۆرانیبێژ ده‌ڵێت:- خه په‌گیان بوخۆم و له گۆرانیه‌كی تری‌دا ده‌ڵێت :-به تاك به‌تاك به كۆ به كۆ ماچت ده‌كه‌م تا نیوه‌ڕۆ به‌ڕاستی ئه‌مه كورتكردنه‌وه‌ی هه‌موو به‌ها جوانه‌كانی ژنه له سكس دا و سه‌یركردنی ژنه وه‌ك له‌ش ویه‌كسانكردنی ژنه به ئامێرێكی له‌زه‌ت دامركاندن من پێم وایه سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بێ به‌هاكردنه‌ی ژن له‌گۆرانی كوردی دابه‌داخه‌وه ده‌گه‌رێته‌وه بۆ نه‌بوونی ئایدیایه‌كی مرۆیی و ڕۆشنبیریه‌كی مه عریفی و فه‌لسه‌فی لای زۆربه‌ی هه‌ره زۆری
دیاره گۆرانیه‌كان زۆرن كه‌تیایاندا ژن بێ به‌ها ده‌كرێ و توندوتیژی دژی ده‌كرێ من لێره‌دا ئیكتیفاده‌كه‌م به‌م چه‌ند نمونه‌یه چونكه نموونه‌كان زۆر زۆرن.