
کتێب سوتاندن،ڕۆشنبیری بێ بار،دادگای حه‌شامه‌ت
)) که‌سێکی تاک هه‌ر به تێکه‌ڵاو بوونی له‌گه‌ڵ ڕیزه‌کانی جه‌ماوه‌رێکی دیاری کراو،چه‌ند هه‌نگاوێک له په‌یژه‌کانی شارستانێتی دێته خواره‌وه.چونکه کاتێک ئه‌و که‌سه که‌سێکی تاک و سه‌ربه‌خۆیه له‌وانه‌یه که‌سێکی عه‌قڵانی بێ ،به‌ڵام له‌گه‌ڵ تێکه‌ڵاو بوونی له‌گه‌ڵ جه‌ماورێکی دیاری کراو غه‌ریزه‌کانی ده‌یهێنێ و ده‌یبا سه‌ره‌نجام دڕه‌نده ده‌بێ! کاتێک له نێو ئه‌واندا وه‌کو گیان له‌به‌رێکی کێوی،دڕه‌نده‌یی و حه‌ماسه‌ت و توند‌و تیژی و ڕۆڵی قاره‌مانێتی ده‌بینێ.تێکه‌ڵ بوون ونزیک بوونه‌وی ئه‌م که‌سه به جۆرێکه که خۆی ده‌داته ده‌ستی کاریگه‌ری ووشه‌کان و وێنه‌کان که پاڵی پێوه ده‌نێن زۆر به ڕوونی و به ئاشکرا کرده‌وه‌ی دژ به به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خۆی ئه‌نجام بدات.ئه‌و تاکه‌ی بووه به به‌شدار بووه‌یه‌کی جه‌ماوه‌رێکی دیاری کراو،وه‌کو ئه‌و ده‌نکه زیخه‌ی لێ دێ که که له‌پاڵ چه‌ندین ده‌نکه زیخی تری بێ ئه‌ژمار ته‌وژمی با ده‌یانهێنێ و ده‌یانبا ))
گۆستاف لۆبۆن- له کتێبی سایکۆلۆژیای جه‌ماوه‌ر-
• * *
به‌ر له ده‌ست پێ کردن وله دوای ته‌واو بوونی ههلبژاردنیشهوه،نووسه‌رانێکی زۆر،به رابه‌رایه‌تی تیۆریانه‌ی ڕه‌هه‌ندیه‌کان،موژده‌ی ده‌ست پێ کردنی قۆناغێکی نوێمان پێ ده‌ده‌ن له ژیانی سیاسی کوردستان،له داکوتانی سه‌ره‌تای بناغه‌کانی "گۆڕان" له کۆمه‌ڵگه‌دا.له ئان و ساتی گوڵاو پژێنی ڕۆژانه‌ی ئه‌م موژدانهش،ڕووداوه تاڵه‌کانی ژیانی ڕۆژانه، وه‌کو زلله به‌و ڕووه قایمانه ده‌که‌وێ که ئاماده نین لههۆریای نه‌خشاندنی ئه‌م ده‌وره‌یه سڵ بکه‌ن.ئایا به ڕاستی ئێمه له سه‌ره‌تای ده‌وره‌یه‌کی نوێین ؟ ئه‌گه‌ر وایه سروشتی ئه‌م ده‌وره‌یه،له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م زه‌ماوه‌نده‌دا،هه‌ڵگری چ ئاینده‌و ڕهههندێکن،که له ئێستاوه ئێمه ده‌بێ خۆمانی بۆ حازر بکه‌ین ؟
ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌کرێ له زۆر گۆشه‌وه مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ بکرێ،گۆشه‌یه‌ک که ده‌توانێ پلمیک ودایلۆگێکی عه‌مه‌لی بکاته‌وه،بریتی یه له خستنه سه‌ر مێزی ڕووداوه‌کانی ڕۆژ و به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی له‌سه‌ریان به‌یان کراوه.به‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵوێستانه یارمه‌تیمان ده‌دات بینای فیکری،جیهان بینی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی،تێگه‌یشتنه‌کانی ئه‌و قه‌واره‌یه تازه‌یه له ژێر چه‌تری (گۆڕان) کۆبۆته‌وه به بێ مه‌کیاژ ببینین.ئه‌م هه‌ڵوێستانه قسه‌ی ڕاگوزه‌ر نین له سه‌ر ڕوداوی گه‌وره‌و یان بچوک ،لێره قه‌باره‌ی ڕووداو گرنگیکان نیه به قه‌ده‌ر ڕه‌مزی بوونی خودی ڕووداوه‌که‌و مانا په‌نهان و مه‌دلوله سایکۆلۆژیه‌کانی پشتی ئه‌م ڕووداوه. ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی که له ڕووداوه‌که ده‌گیرێ ،له‌گه‌ڵ پێشوازی هه‌وداران و موریدانی بکه‌ری ڕووداوه‌که،جیابوونه‌وه‌و ده‌رکه‌وتنی سنووری نێوان دوو هێڵی فیکرین، که‌سه‌ره‌تای ده‌رکه‌وتنی ئۆپۆزسیۆنێکی ڕاسته‌قینه به‌یان ده‌کات،که هه‌م ئه‌نتی ده‌سه‌ڵاته‌و هه‌م ئه‌نتی ئه‌و یۆتۆبیا پڕ لهمهترسیانهیه که (گۆڕان) وه‌کو میراتگرێکی جدی و ئه‌کتیڤی ئه‌وپه‌ڕی(ڕاستڕه‌وی) ده‌یه‌وێ له کوردستان پیاده‌ی بکات.
له‌کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان،کلتوری سیاسی و سیاسه‌ت کردنی جه‌ماوه‌ر،نه‌ک به ئیختیاری خۆی به‌ڵکو به هۆی سه‌قامگیری فۆرمی جیاوازی سه‌رکوتی میلتاریستی و داگیر کردن،به هۆی به زۆرلکاندنی به دروست بوونی ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه،به‌هۆی ئاوێته بوونی زۆره ملێیانه‌ی که تووشی بوو به هۆی به‌عس و هێزه حاکمهکانیتری به‌ر له به‌عس،به‌هۆی ڕه‌گ داکوتانی یه‌ک شێواز له عه‌قڵی سیاسی وکارکردی حیزبی کوردی به‌گشتی له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی‌دا،وای کردووه ئه‌زموون وهۆشیاری سیاسی جه‌ماوه‌ر به کۆمه‌ڵێ نه‌خۆشی زۆر جدی بناڵێنێ،که به‌شێکی ئه‌و نهخۆشیانهله کۆمه‌ڵگه‌کانی ده‌وروبه‌ری کوردستان،یان جیهانیش ده‌بینرێن.
(حه‌ماسه‌ت،خۆبه‌خۆیی،توندوتیژی،تۆڵه) ووشه‌و زاراوه‌ی زۆر مه‌ترسیداران ،ئه‌گه‌ر بکه‌ره‌کانیان له ئاستی نیاز‌و پراکتیکی یه‌ک که‌س بترازێ و ببێ جه‌ماوه‌رێکی به‌رین،مه‌ترسیدارن که ده‌بن به پره‌نسیب و ده‌ستوری نه‌نوسراو به‌ڵام سه‌پێنراو به‌سه‌ر ژیانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی.خیتابی سیاسی له کوردستان رۆژانه بۆ ئیستیهلاکی ئیعلامی ده‌سته‌واژه‌ی(مافی مرۆڤ) و(دیموکراسی) تاوتوێ کردووه،ئه‌م تاوتوێ کردنه به‌ده‌ر له‌هه‌ر به‌رژوه‌ندیه‌کی حیزبی له ده‌سه‌ڵاتدا یان له ئۆپۆزسیۆندا به‌و نیازه به‌ڕێوه‌چووه،که په‌رده‌پۆشی نامۆ بوونی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه بکات به‌و به‌ها ئینسانی وجیهانیانهی که له قوڵایی ئه‌م زاراوانه وه‌ستاوه.لایه‌نی ته‌تبیقی ئه‌م زاراوانه پێش ئه‌وه‌ی بکرێن به یاسای به‌ڕێوه‌چوونی کۆمه‌ڵ،بریتییه له پیاده کردنی تێگهیشتنهکانێتی له ژیانی ڕۆژانه‌دا،نه‌ک له‌به‌رده‌م کامێرا‌و بۆنه ئیعلامیهکاندا.ئه‌م ئیزدواجیه‌ته پانتایه‌که‌ی هه‌م توێژی سیاسی وڕۆشنبیری هه‌م به‌شێکی به‌رینیش له جه‌ماوه‌ری کوردستان ده‌گرێته‌وه.
تۆڵهوحهماسهت له کوردستان،له‌ژێر سێبه‌ری بیانووی مه‌ترسیدار له بابه‌تی (شۆڕش،ئه‌نتی ده‌سه‌ڵات،تووڕه بوون) به‌دوای حه‌قانیه‌ت و ریوایه‌تێکی شه‌رعی بوون ده‌گه‌ڕێ. له ئاداری 1991دا وێنه‌یه‌کی سوریالی له تووڕه‌بوون وله ڕاپه‌رین،ڕاده‌ی تێگه‌یشتنی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی له" دادگای شۆڕشگێڕانه" ده‌رده‌خا.له‌باڵه‌خانه‌یه‌کی به‌رزه‌وه ده‌یان چه‌کدار پۆل پۆل گیراوه‌کانی ئه‌من و موخابه‌راتی حکومه‌تی به‌عس ده‌هێنن و له‌و سه‌ربانه‌وه ئه‌یانخه‌نه خواره‌وه،له خواره‌وه‌ش هه‌زاران که‌س به خه‌نجه‌رو ته‌ورو حهربهو سه‌رنێزه،چاوه‌ڕێی که‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و گیراوانهن،ئه‌وان که به‌ر ده‌بوونه‌وه له‌سه‌د لاوه له‌یه‌ک چرکه‌دا هه‌زار زامیان لێ ده‌کرا.هیچ پاڕانه‌وه‌یه‌ک نه‌یده‌خوارد.له‌به‌ر هه‌رای دروشمی شۆڕشگێڕانه‌و تۆڵه کردنه‌وه‌دا درکاندنیهیچ زانیاریه‌ک بۆ کڕینهوی ژیان به‌رگوێ ی که‌س نه‌ده‌که‌وت.که‌متر له سه‌عاتێک سه‌دان مه‌یت له دادگای سه‌رجاده به ئه‌تک کراوی به‌جێ ده‌هێڵرێ.
له‌لاپه‌ڕه‌یه‌کی تری کتێبێکی گه‌وره لهحهماسهتی جه‌ماوه‌ر ،که ئیسلامیه‌کان به بێ جیاوازی ئیشیان له‌سه‌ر ده‌کرد،ئافره‌تێکی سفوور بهتهنورهیهکی کورته‌وه له شێخه‌ڵای هه‌ولێر تێده‌په‌ڕێ،ئیسلامیه‌کی قورمیش کراو هاوار ده‌کا (الله اکبر)، به‌سه‌دان قورگ له مێردمناڵ وگهنچ وپیر ده‌ست ده‌که‌ن به (هۆیها ،هۆیها).ئاسایش به ته‌قه‌و به‌هه‌زارحاڵ بۆ دوور خستنه‌وه له "دادگای ئه‌خلاق" ی سه‌رجاده‌ی کۆمه‌ڵگه‌و ده‌ستی ئه‌م جه‌ماوه‌ره فریای ئافره‌ته‌که ده‌که‌وێ.به‌ڵام هیچ ئاسایش و پۆلیسێکی کوردستان فریای ئه‌م "دادگای ئه‌خلاقه"ی جه‌ماوه‌ر نه‌که‌وت،کاتێ سه‌دان گه‌نجی بلۆک به‌ده‌ست،کامیرای ته‌له‌فۆن به‌ده‌ست، ((دوعا))یان له‌ماڵی خۆی ده‌رهێناو له‌ئان وساتی بلۆک پێ کێشانا وێنه‌ی یه‌کتریان ده‌گرت وێنه‌ی جه‌سته‌ی هه‌لا بووی،ڕووت بووی ،خوێناوی دوعایان ده‌گرت.
له داستانێکی تری جه‌ماوه‌ردا،کۆمه‌ڵێک گه‌نجی که‌لار،له دژی سیمبولێکی دوێنێ ی خۆیان،(فه‌رهاد پیرباڵ) ئاکشنێکی ((شۆڕشگێڕانه)) ده‌که‌ن.که ده‌شڵێم ((شۆڕشگێرانه)) وه‌سفی من نیه بۆ حاڵه‌ته‌که،به‌ڵکو وه‌سفی لایه‌نگرانی ((گۆڕان))ن که وه‌کو هه‌لوێستی پشتگیری سه‌پۆرتیان کردن و وه‌سفیان کردن.ئه‌وان ئه‌وه‌نده له (فه‌رهاد پیرباڵ) توڕه ده‌بن،چونکه (خیانه)تی له‌و قسانه‌ی خۆی کردووه گوایه ئه‌نتی ده‌سه‌ڵاته‌و دواتر له میدیادا داوای له گه‌نجانی که‌لار کردوه ده‌نگ بده‌نه لیستی کوردستانی،ئه‌وانیش ده‌چن کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ له کتێبخانه‌کانی خۆیان ده‌رده‌هێنن ده‌چن به کۆمه‌ڵ ده‌یسوتێنن.پێش ئه‌وه‌ی ئه‌و کاره بکه‌ن ته‌له‌فۆن بۆ نووسه‌ر (سه‌لام عبدالله) ده‌که‌ن پێ ی ده‌ڵێن که ئه‌وان به نیازن کارێکی وا بکه‌ن،ئه‌ویش داوایان لێ ده‌کا که ئه‌و کاره نه‌که‌ن به‌لام به گوێ ی ناکه‌ن هه‌ر ده‌یکه‌ن.
ڕه‌مزی بوونی ئه‌م ڕووداوه له په‌یوه‌ندی به ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی تازه‌ی کوردستان گرنگیه‌کی زۆری هه‌یه که لێره‌وه به درێژی دێینه سه‌ری.بۆ ئه‌وه‌ی له‌م ڕووداوه تێبگه‌ین ئه‌بێ زیاتر له‌و فاکتانه بکۆڵینه‌وه که ئه‌م ڕوداوه گه‌وره ده‌کا و مه‌دلولی سیاسی وسایکۆلۆژی پێ ده‌دا،پێش ڕووداوه‌که فورسه‌تێک هه‌یه،که ئه‌م گه‌نجانه ده‌نگێکی ئه‌قڵانی ببیستن ئه‌م کاره نه‌که‌ن،به‌ڵام حه‌ماسه‌ت و تۆڵه له فهرهادو "سزا" دانی "شۆڕشگێڕانه" ئه‌وه‌نده به‌هێزه که ته‌حه‌مولی "دایلۆگ"و ده‌نگی ئه‌قڵانی ناکا. تێرمی (ئێمه‌و)و(ئه‌وان) له شهقبهندی جه‌ماوه‌ری کورد که سیاسه‌ت ده‌کا هیچ په‌یوه‌ندی به قبوڵ کردنی حه‌قی پێکه‌وه ژیانی (ئه‌وان)نیه،له دادگا‌و مودی ئه‌مڕۆی ئه‌ده‌بیات ی لایه‌نگرانی (گۆران)دا،ڕا گۆڕین وئیختیاری سیاسی کردارێکه به‌ر له‌وه‌ی (ماف) بێت وه‌کو پره‌نسیبێکی دیموکراتی،وه‌کو به‌هایه‌کی یونیڤێرساڵی هه‌ر هاوڵاتیه‌ک، بریتیه له (خیانه)تێک که بۆ ئه‌مڕۆ کوشتنی (مه‌عنه‌وی)له‌سه‌ره به تایبه‌تی ئه‌گه‌ر ئه‌و که‌سه که‌سێکی ناودار بێ.پرسیارێک زۆر گرنگه،ئه‌گه‌ر فه‌رهاد به سودفه ئه‌و ڕۆژه له‌که‌لار بوایه به‌لای ئه‌و گه‌نجانه تێپه‌ڕ ببوایه،کام ده‌نگی عه‌قڵ فریای کاره‌ساتێک ده‌که‌وت که ڕێگر بوایه له‌وه‌ی سزادانی یه‌کجاره‌کی وخوێناوی "شۆڕشگێڕانه‌ی" ئه‌و گه‌نجانه به‌سه‌ر ئه‌و که‌سه نه‌سه‌پێنرێ ؟!
قۆناغی دووه‌می به ڕه‌مزی بوونی ئه‌و ڕووداوه له‌وه ده‌ست پێ ده‌کا،که ماڵپه‌ڕی ((سبه‌ی)) ده‌قی ڕووداوه‌که به بێ هیچ کۆمێنتێکی ڕه‌خنه ئامێز هه‌ر له‌ته‌نیشتی سه‌به‌ته‌یه‌ک پڕ له ووتاری موژده به‌خشی "ده‌وره‌ی نوێی کوردستان" بلاو ده‌کاته‌وه.مه‌ترسی ئه‌م بڵاو کردنه‌وه‌یه له‌وه‌دا نییه که بڵاویان کردۆته‌وه،به‌ڵکو له‌و بێ ده‌نگیه‌ی پڕ له مه‌سیجه دایه،که ده‌قی هه‌واڵێکی له‌و بابه‌ته له سایتی ڕه‌سمی "گۆڕان" بڵاو ده‌کرێته‌وه‌و سه‌رکرده سیاسیه‌کانی گۆڕان،ڕه‌هه‌ندیه‌کان ولهشکرێک له نووسه‌ری موژدهنووس ،نه‌ک هه‌ر بێ ده‌نگه‌ی لێ ده‌که‌ن ،به‌ڵکو هه‌ندێکیان به‌وه واز ناهێنێ که بێ ده‌نگ بێ،به‌ڵکو ده‌چێ وێنه‌یه‌کی خۆی ده‌گرێ به کتێبێکی فه‌رهاده‌وه،له ئه‌نته‌رنێت ڕاده‌گه‌ینێ که(( تاقه کتێبێکی فه‌رهاد له کتێبخانه‌که‌ی هه‌بوو،بۆ پشتگیری له گه‌نجه‌کانی که‌لار ئه‌ویش ئه‌م نوسخه‌یه‌ی سوتاند))ئه‌مه ئه‌و ئیش کردنه پڕ لهدۆگمایهیه که به‌ناو ڕۆشنبیر له‌جیاتی ببێ به ده‌نگی عه‌قڵ،ده‌بێ به ده‌نکه زیخ و ته‌وژمی جه‌ماوه‌ر ده‌یهێنێ ودهیبا.مه‌سیجی ئه‌م بێ ده‌نگیه‌ی سایتی گۆڕان وبێ ده‌نگی پڕ له ڕیای ڕه‌هه‌ندیه‌کان،سه‌ره‌نجام هه‌ڵکردنی گلۆپێکی سه‌وزه،بۆ ته‌وژمه‌کانی حه‌ماسه‌ت له ئاینده‌دا،ئیش کردنێکی نیوفاشیانهی کوردی ناڕاسته‌وخۆیه،که پڕۆڤه‌ی بێ ده‌نگی ئاسانکاریه‌کی گه‌وره‌ی پێ ده‌به‌خشێ و دوور نییه له‌سه‌ر قسه‌ی نووسه‌ر "به‌کر ئه‌حمه‌د":- (له ئاینده‌دا ئه‌وانه‌ی ڕه‌خنه له "گۆڕان" ده‌گرن ڕه‌نگه هه‌مووی بکرێن به دوژمنی گه‌ل))
ده‌نگی عه‌قلانی ده‌نگێکه به‌ر له‌وه‌ی ئیش له‌سه‌ر ئاراسته کردنی حه‌ماسه‌ت،خۆبه‌خۆیی،نیازی تۆڵه،توندوتیژی بکا،به‌ر له‌وه‌ی به دوای کاپیتاڵ کردنی جه‌ماوه‌ره‌وه بێ،به‌شوێن ئازاد کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه له وههم ویۆتۆبیاکانی.گه‌نچ بوون،جه‌ماوه‌ری بوون،شۆڕشگێڕ بوون،له‌هه‌موو ئان و ساتێکی مێژوو ده‌ربڕی ئاینده‌یه‌کی ته‌ندروست نین بۆ کۆمه‌ڵگه.ئه‌مانه ئه‌و وه‌سفه لاستیکیانهن که ده‌کرێ جیهان بینیه‌کی مه‌ترسیدارو فۆرمێکی دیاری کراو له‌سیسته‌مێکی سیاسی وکۆمه‌ڵایه‌تی دژ به ئازادی،دژ به عه‌داله‌تی کۆمه‌لایه‌تی،دژ به مرۆڤ خۆی له په‌نایدا گرمۆڵه کردبێ.