
نهێنی په‌یوه‌ندیه‌كانی مرۆڤ …. شێركۆ هه‌وارمی
شێركۆ هه‌وارمی*
جیاوازی نێوان دوو مرۆڤ هه‌مان دووری نێوانیانه، هاوكات ئه‌م دووریه‌ش له رووی جگرافیهوه هه‌رچه‌نده كه‌متر بێت جیاوازیه‌كانیش زیاتر ده‌رده‌كه‌ون. مرۆڤه‌كان هه‌رچه‌نده له رووی جگرافیهوه له یه‌كتری نزیك ببنه‌وه له رووی فیزیكیشه‌وه تا زیاتر له یه‌كدی بچن، ئه‌م جیاوازیه ده‌گاته راده‌یه‌كی ئه‌وتۆ، كه ده‌بێتـه هۆكاری به‌ریه‌ك كه‌وتن و ململانێ. هه‌ندێ جارێش دڵنه‌وای یه‌كدی ده‌كه‌نه‌وه. كه‌واته هه‌رچه‌نده مرۆڤه‌كان له رواڵه‌تدا له یه‌كدی نزیك ببنهوهت، جیاوازیه‌كانیان زیاتر ده‌رده‌كه‌ون، ئه‌مه‌ش نهێنیه‌كی شاراوه‌ی ناو په‌یوه‌ندی مرۆڤه‌كانه.
مرۆڤ بۆ خۆ ده‌رباز كردن له ته‌نیای و گۆشه‌گیری هه‌وڵده‌دات خۆی له كه‌سانی تر نزیك بكاته‌وه، هه‌ر ئه‌م هۆكاره‌ش بووه‌ته هۆی ده‌ركه‌وتنی شارستانیه‌ته‌كان. هاوكات سه‌رجه‌م رێكخراو و ده‌زگا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی ناو كۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ئه‌نجامی ئه‌م جۆره له نزیك بوونه‌وانه به درێژای مێژووی هاتوونه‌ته ئاراوه، به‌ڵام ده‌رئه‌نجامه‌كانی به ته‌واوه‌تی پێچه‌وانه بوون. هه‌ر بۆیه هه‌ر چه‌نده شارستانیه‌ت پێشكه‌وتووتر بێت، ئه‌وه‌نده‌ش جیاوازی و كێبه‌ركێكان و شه‌ڕه‌كان دژوارتر ده‌بن. كاتێك دوو مرۆڤ كه به شێوه‌یه‌ك له شێوه‌كان له یه‌كدی نزیك ده‌بنه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ن زیاتر وه‌ك یه‌ك بن و پێكه‌وه بن، دوژمنایه‌تیان زیاتر ده‌بێت. ئه‌م یاسایه له‌ناو ده‌زگای خانه‌واده‌وه تا سه‌رتاپای كۆمه‌ڵگا و ته‌نانه‌ت ناوجه‌رگه‌ی حكومه‌ته‌كانیش كاریگه‌ره. وه‌ك بڵێت، كه پێكه‌وه بوونه‌كان و هاوسه‌رگیر و كۆمه‌ڵه‌كان و شارستانیه‌ت بابه‌تگه‌لێكی دژ به سرۆشتی مرۆڤه‌كان بن و پێچه‌وانه خواست و ئاره‌زووه‌كانی مرۆڤ كه ئاشتی و پێكه‌وه ژیانه لێكبدرێنه‌وه. ههوڵدانهكانیش بێ سوودن، بێجگه له‌وه‌ی كه پێویسته له‌ناو ئه‌و ململانێ و شه‌ڕ و نایه‌كسانیانه‌دا به دوای راستیه‌كاندا بگه‌ڕێن. بۆ ئه‌وه‌ی چێژ له ئاشتی و پێكه‌وه‌یی وه‌ربگرین.
وه‌ك ئه‌وه‌ی كه مرۆڤ هه‌رچه‌نده هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، خۆی به‌سه‌ر ته‌نیای و گۆشه‌گیریدا زاڵ بكات و له خۆپه‌رستی و بێكه‌سی په‌نا بۆ كه‌سانی تر ده‌بات. به‌ڵام له‌م خۆ نزیككردنه‌وه و پێكه‌وه بوونه زیاتر ته‌نیا ده‌بێت و هه‌ست به په‌راوێزی خۆی ده‌كات تا ئه‌و كاته‌ی كه بۆ سه‌ندنه‌وه‌ی مافه له ده‌ست چووه‌كانی دوچاری شه‌ڕ و ناخۆشی ده‌بێت.
هه‌ڵهاتن له ته‌نیا راستیه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گره، بێجگه له‌وكه‌سانه‌ی كه به خواستی خۆیان ژیانی ته‌نیای هه‌ڵده‌بژێرن، له‌م جۆره حاڵه‌ته‌شدا مرۆڤ پێویستی به‌و جۆره په‌یوه‌ندیانه نییه، جیاوازیه‌كان و تهنیایهكان سنور و مافی بوونی مرۆڤن، هیچ كه‌س ناتوانێت له ناویان به‌رێت، ته‌نانه‌ت هه‌وێنیش ناتوانێت له‌ناوی ببات ، به‌ڵكو به خۆی له‌ناو ده‌چێت.
* توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی