مشه‌خۆره‌كانی یه‌كێتی وپارتی له خه‌و هه‌ڵنه‌ستان تا ده‌نگ بده‌ن ..
R_kochare@hotmail.com
رزگاركۆچه‌ر
شكستی هه‌ر حزبێك و كیانێكی سیاسی له پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی وه‌ك هه‌ڵبژاردن له پێناو نوێ بونه‌وه و پركردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی هۆكاری شكسته‌كان بوون پێویست وزهرور ده‌كات بۆ ئه‌و حزبانه له نزیك ترین كات به‌خۆ دابچنه‌وه به‌تایبه‌تی ئه‌و حزبانه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆری ده‌نگی ده‌نگ ده‌رانیان له ده‌ست داوه,ئه‌گه‌ر چی له كوردستان تا ئێستا وه‌عی ئینتیخابی لای تاكی كورد نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ئاسته‌ی تا دوا كاته‌كانی ئه‌م پرۆسه‌یه را را نه‌بێت به‌ڵام له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ركه‌وت پاش هه‌ژده ساڵ له‌حوكمرانی هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵات دارلهكوردستان تا ئێستا چینێكی مشه‌خۆری باڵا ده‌ست له‌ناو ئه‌م حزبانه له هیچ پرۆسه‌یه‌كی هه‌ڵبژاردن بێجگه له‌وه‌ی نابنه به‌شێك له پرۆپاگنده‌ی لیسته‌كه‌یان ته‌نانه‌ت ئه‌وان له پرۆسه‌كه‌ش به‌ژدار نابن و له ماڵه فه‌خم گێڵگه كشتوكاڵیه‌كانیان له‌خه‌وه سوره‌كانیان هه‌ڵناستن تا وه‌ك هه‌موو تاكێكی ئه‌م كۆمهلگَایه ده‌نگ بده‌ن گرینگیش نابێت ده‌نگی خۆیان به‌چ كیانێك ده‌ده‌ن ته‌نها به ژدار بوون له پرۆسه‌كه وه‌ك مافێكی سه‌روشتی هه‌موو كه‌سێك پرۆسه‌كه زێده تر جوان ده‌كات , به‌ڵام له خه‌و ههڵناستان وهێنانه‌وه‌ی بیانووی نا مه‌عقول بۆ كه‌سانێكی زۆر سودمه‌ند له ناو حزب وحكومه‌ت نابێته مههانهیهكی سروشتی .
به هۆی سیاسه‌تی یه‌كێتی وپارتی هه‌ژده ساڵه خه‌ڵكانێكی مشه‌خۆر به شێوه‌یه‌كی زۆر نایه‌كسانی دهوڵهمهنهند ده‌بن و له پێش هه‌مو تاكێكی ئه‌م وڵاته له هه‌موو شتێك سودمه‌ند ده‌بن له‌م هه‌ڵبژاردنه له پاش هه‌موو كه‌سێك بوون وته‌واوی پرۆسه‌كه‌شیان له ژێر پێیی خۆیان نا , له‌گه‌ره‌كی به‌ختیاری هه‌ولێر كه زۆربه‌ی دانیشتوانی كه‌سانی به‌رپرس و باڵا ده‌ستی پارتی ویه‌كێتین و هه‌ژده ساڵیشه خۆیان ومنداڵه‌كانیان به شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار نا ته‌ندروست له خێر وبێری ئه‌م وڵاته ده‌خۆن موختاری گه‌ره‌ك ماڵ به ماڵ ده‌گه‌را تا پیاوه به‌ناو دڵسۆزه‌كانی ئه‌م دوو حزبه له‌خه‌و هه‌ڵسێنێت له ده‌رگای هه‌مووشیانی ده دا بۆ ئه‌وه‌ی بچن ده‌نگ بده‌ن كه‌چی پرۆسه‌كه‌ش ته‌واو بوو ئه‌وان هه‌ر وه‌ك پیشه‌ی خۆیان هه‌ر نوستبوون , زۆر به‌داخه‌وه هه‌ژده ساڵه له كوردستان له‌كاته ناخۆشه‌كان ته‌نها خه‌ڵكی ههژدار و خێر له خۆ نه‌دیوی ئه‌م وڵاته له پێش هه‌موو چین وتوێژه‌كانی تری ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ن كه‌چی ئه‌وانه‌ی له هه‌موو كه‌سێك زیاتر سودمه‌ند بوونه به بێ ئه‌وه‌ی پێڵاوێكیان به قوركردبێت یا تهقهیهكیان له رۆژه سه‌خت ودژوارهكان كردبێت تاقه‌تی ئه‌وه‌شیان نیه له‌پرۆسه‌یه‌كی دیموكراتی وه‌ك هه‌ڵبژاردن ده‌نگی خۆشیان بده‌ن هه‌رچه‌نده دڵنیام ئه‌وانه له ئاینده زێده تر گرینگ‌یان پێده‌درێت و رێزیان لێ ده‌گیرێت وپێگه‌ی جهماوریشیان زێده تر به‌هێز ده‌كرێت به‌ڵام ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بۆ هه‌ردوو حزبی ده‌سه‌ڵات دار تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی زۆر گرینگ بوو ئه‌گه‌ر خۆیان هه‌ستی پێبكه‌ن چونكه با هه‌ردوو لا ئه‌وه بزانن گه‌ر به خۆ دانهچنهوهو ئه‌و كه‌سه مشه‌خۆرانه ده‌ست نیشان نه‌كه‌ن ئه‌وه دڵنیا بن ئاینده له ئیمرۆ خراپتر ده‌بێت چونكه ئه‌وه‌ی من بینیم پیاو سودمه‌نده‌كانی حزب له پێش هه‌موو كه‌سێك ده‌نگی خۆیان له ژێر پێی خۆیان ناو و ده‌نگیان نه‌دا ……