
فه‌رهاد پیرباڵ و ژینۆسایدی ئه‌ده‌بیی …. فه‌رشید شه‌ریفی
له سه‌رده‌مێکدا که قسه له‌سه‌ر دیموکراسیی و ئازادیی رادهربأین و هه‌ندێ چه‌مکی تری په‌یوه‌ست به‌مانه‌وه ده‌کرێت،له سه‌رده‌مێکدا که کۆمه‌ڵگا مرۆییه‌کان هه‌وڵی گۆأانی زیاتر و پێشکه‌وتنی زیاتر ده‌ده‌ن،له سه‌رده‌مێکدا که…. زۆر شتی تریش!!!
له هه‌موو ئه‌م سه‌رده‌مانه‌دا،گوێمان له هه‌واڵی سووتاندنی کتێب ده‌بێت.تۆ بڵێی1000ساڵ به‌ره‌و دوا نهگهأابیتنهوه و خۆمان ئاگامان لێ نه‌بێت؟تۆ بڵێی ئه‌م هه‌موو پێشکه‌وتنه،وه‌همێک بوه و به خۆمان نه‌زانیوه؟!!
له‌ناو هه‌موو ئه‌و هه‌واڵه خۆش و ناخۆشانه‌ی له‌م سه‌رده‌مه پڕ جه‌نجاڵه‌دا،ئه‌و هه‌واڵه‌ی که به‌رگوێ که‌وت و بهأاستیی دڵته‌زێن بوو،هه‌واڵی سووتاندنی کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ بوو که پێم وانییه ئه‌وه‌ی تۆزقاڵێک ویژدانی هه‌بێت و دڵی بۆ ئازادیی و دیموکراسیی و پێشکه‌وتنی نه‌ته‌وه‌که‌ی لێ بدات،بتوانێت ئارامیی خۆی رابگرێت و هیچ نه‌ڵێت.ئه‌م نووسینه لایه‌نگری نه‌ک له فه‌رهاد پیرباڵ و کتێبه‌کانی ناکات به‌ڵکوو لایه‌نگریی له هیچ کام له‌و لایه‌نانه‌ش ناکات کهُ بوونه‌ته هۆی ئه‌و رووداوه،هه‌روه‌ها له‌و روه‌وه هیچ هه‌ڵوێستێکی سیاسیش وه‌ر ناگرێت،به‌ڵکوو ته‌نها مه‌به‌ستی ره‌تکردنه‌وه‌ی نه‌فسی ئه‌و کاره دزێوه‌یه.ره‌نگه ده‌ردی کتێب دزران و کتێب سووتان وه‌کوو یه‌ک وابێت.من خۆم یه‌کێک له‌وانه بوومه که چه‌ند کتێبم لێ دزرا و به ناوی که‌سی تره‌وه چاپ کران و ته‌نانه‌ت یه‌کێک له‌وانه‌ش که نامه‌م بۆ نارد و داوای هه‌ڵوێستم لێ کرد فه‌رهاد پیرباڵ بوو.به‌ڵام ده‌نگ له به‌رد هات و له فه‌رهاد نا!!!!!!ئه‌مه‌شم بۆ ئه‌وه باس کرد که بڵێم هیچ سۆزێک له نێوان من و مامۆستا پیرباڵدا نییه.به‌ڵام من به ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمی ده‌زانم له به‌رانبه‌ر کارێکی وه‌ها دزێو‌و نه‌شیاودا هه‌ڵوێستی خۆمم هه‌بێت و بێ ده‌نگ نه‌بم.تۆ بڵێی گه‌لانی تر به بیستنی هه‌واڵی ئاوها چی بڵێن؟تۆ بڵێی ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان داوه‌ته ئه‌و کاره ناشایسته،ئێستا چۆن له‌و کرده‌وه‌ی خۆیان ده‌ڕوانن؟ئایا بڵێی هێشتا خۆیان به سه‌ربه‌رز بزانن و به کارێکی پیرۆزی بزانن؟ ئایا ئه‌و کاره به به‌شێک له‌و گۆڕانه ده‌زانن که ده‌یانویست بیهێننه ئاراوه؟ هیوادارم وا نه‌بێت و وا بیر نه‌که‌نه‌وه و هێشتا فرسه‌ت بۆ قه‌ره‌بوو کردنه‌وه هه‌یه.