
چ ، پیرۆزێ …. به‌ندی عه‌لی
.. هاوینی 2009
-1-
قه‌ڵه‌م .. ده‌شێت
گوڵزارێک له‌چرۆی نه‌رمی
ڕازی عیشق و
ئۆقیانووسێک
پڕ لهمهرجانی زانست و
ڕێژنه‌یه‌ک بارانی ڕه‌خنه‌ی
له‌بێدادی ، پێ بنوسرێت
هه‌رواش .. ئه‌شێت
ئه‌هریمه‌نێ
مه‌رگنامه‌ی کیشوه‌رێکی پێ واژۆکاو
جادووگه‌رێ
پیاڵه‌یه‌ک تلیاکی نوشته‌ی
پێ تێک بدا‌و
نووسه‌رێکی ته‌مام عه‌یار
له‌جیاتی کل
چاوی زه‌قی گه‌نده‌ڵێکی سیاسه‌تی
پێ بڕێژێ و ملوانکه‌یه‌ک
لهپهخشانی پیاهه‌ڵدانی
بکاته مل-2-
کتێب .. ده‌شێت
چرایه‌ک بێت
بۆ په‌پووله ماخۆلانهکانی عه‌قڵ و
هه‌تاوێک بێت
بۆ گوڵه‌به‌ڕۆژه‌کانی نه‌ست و
مانگه‌شه‌وێک بێت له‌وه‌رزی
شه‌نی خه‌رمانی یادگارا
هه‌رواش .. ده‌شێت
مۆڵگه‌یه‌ک بێت
بۆ جاڵجاڵۆکه‌کانی وههم و
که‌لاوه‌یه‌ک بێت بۆ شڕکهو
پڕکهکانی زاتێکی په‌رته‌وازه‌بووی
بێ تان و پۆی بێ ده‌ربه‌ست و
هه‌رواش .. ده‌شێت
هێنده هیچ و بێ به‌ها بێت
ئه‌و چیلکه داره نه‌هێنێت
پێی ده‌سوتێت