
ئایا گۆڕان قه‌مچی سیحری پێ‌بوو یان زه‌مینه زۆر له‌باربوو؟ …. دلێر محمد عه‌لی
هه‌ڵبژاردنی کوردستان و گۆڕان و کۆمه‌ڵێک ئامانج و به‌رپرسیارێتی
به‌شی دووه‌م
ئایا گۆڕان قه‌مچی سیحری پێ‌بوو یان زه‌مینه زۆر له‌باربوو؟
دلێر محمد عه‌لی – دانمارکله هه‌موو هه‌ڵبژاردنێکدا کۆمه‌ڵێک فاکته‌ر ڕۆڵی کاریگه‌ریان ده‌بێت له‌سه‌ر دابه‌شبوونی ده‌نگه‌کان، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی که تا دوا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن خۆیان یه‌کلانه‌کردوه‌ته‌وه نیشانه‌که‌یان بخه‌نه پاڵ کام حیزب یان قه‌واره‌ی سیاسی‌دا، له کۆمه‌ڵه‌گه‌ی دیموکراسی خاوه‌ند ئه‌زموندا بڕی پتر له 80%ی ده‌نگده‌ران ) ( ،بڕیاری خۆیان داوه ده‌نگ به‌کێبده‌ن، و کێبڕکێی و ڕه‌کابه‌ریی حیزب و قه‌واره سیاسیه‌کان له‌سه‌ر ئه‌و ڕێژه‌یه که بواری ڕاکێشانیان هه‌یه تا دوا ساته‌کانی هه‌ڵبژاردن بۆ لایه‌کی تایبه‌ت، ئه‌و فاکته‌رانه‌ی ڕۆڵیان ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌کرێ به‌رنامه‌ی سیاسی یان ئابوری یان کۆمه‌ڵایه‌تی حیزبێکی تایبه‌ت بێت، ده‌کرێ هه‌ڵوێست له‌سه‌ر پرسێکی گرنگ یان چاره‌نوسساز بێت، ده‌کرێ توانا و لێهاتووی که‌سایه‌تییه‌کی ناسراوی جێی باوه‌ڕی جه‌ماوه‌ربێت، ته‌نانه‌ت له زۆر ووڵاتدا ڕوو و سیمای سیاسه‌تمه‌داران کاریگه‌رییان ده‌بێت له‌سه‌ر ڕێژه‌یه‌ک له ده‌نگده‌ران. ئه‌مانه له کۆمه‌ڵه‌گه‌یه‌کدا به‌دیده‌کرێ که ئه‌زمونێکی درێژه‌خایه‌نی هه‌بێت له په‌یڕه‌وکردنی دیموکراسیه‌تدا و ڕێڕه‌وی کۆمه‌ڵگه به‌شێوه‌یه‌که بواری گۆڕانکاری ڕادیکاڵانه به‌خۆوه نابینێت له‌نێوان 2 هه‌ڵبژاردندا، و ئه‌کته‌ره سیاسیه‌کانیش په‌روه‌رده و هه‌ڵقوڵاوی ئه‌و کۆمه‌ڵگه دیموکراسیه‌ن که ڕه‌کابه‌ری یه‌کتر ده‌که‌ن بۆ شێواز و چۆنیه‌تی خزمه‌تکردن و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی. به‌ڵام ئایا کوردستانی ئێمه ئه‌و جۆر فاکته‌رانه‌ی تێدا به‌دی ده‌کرێ؟! هه‌ڵه‌به‌ته نا…گه‌رنه ئایا ئه‌و قامچیه سحرئامێزه‌ی لیستی گۆڕان چی بوو که توانی له‌ماوه‌ی 2 مانگدا 25%ی کورسیه‌کانی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو دڕنده‌یی و ساخته‌بازییه‌ی (وه‌ک باس ده‌کرێ) ده‌سه‌ڵات.
به‌بۆچونی من هۆکاره‌کانی سه‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ کۆمه‌ڵێک فاکته‌ری جیاواز که پێکه‌وه شاڵاوێکی کتوپڕیان دروست کرد و بوو به‌هۆی شڵه‌ژاندنی سه‌رکرده‌ی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و وای کرد که هه‌ڵه‌ی زیاتر بکه‌ن وه‌ک:
• هه‌ڕه‌شه‌کردن وله‌سه‌رکار لابردن و فشاری هه‌مه‌جۆر له‌سه‌ر لایه‌نگیران لیستی گۆڕان و خه‌ڵکانی ناڕازی له سیاسه‌تی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، ئه‌وه‌ش زیره‌کانه له‌لایه‌ن ڕێبه‌رانی گۆڕانه‌وه قۆزرایه‌وه و زه‌ق کرایه‌وه بۆ زیاتر ده‌رخستنی ڕووی دڕنده‌یی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان به‌رپرسانی یه‌کیه‌تی به‌تایبه‌ت.
• بێئومێدبوونی جه‌ماوه‌ری کوردستان له گۆڕانکاری له ده‌سه‌ڵاتدا پاش ئه‌زموونی 18 ساڵی هه‌ردووحیزبی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌پاندنی خۆیان به‌سه‌ر هه‌موو که‌ناڵه‌کانی ژیان له کوردستاندا، په‌یمانی درۆی به‌رده‌وامی و به‌رپاکردنی گه‌نده‌ڵییه‌کی بێوێنه‌ی سیاسی ، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی که هیچ سنورێکی تایبه‌تی که‌سایه‌تیش نه‌مابوو له‌سه‌ر ئاستی تاک و کۆمه‌ڵدا پێشێل نه‌کرێت له‌لایه‌ن به‌رپرسانی هه‌ردو حیزبه‌وه، تا گه‌یشته ئه‌وه‌ی که تاکی کورد هه‌ستی به سوکایه‌تییه‌ک ده‌کرد که هه‌رگیز له‌سه‌رده‌می حیزبی به‌عسدا ئه‌و هه‌سته‌ی لا په‌یدا نه‌بووبوو.
• هۆکارێکی دیکه‌ی کاریگه‌ر بریتیه له پاشه‌کشه‌کردن و شکسیتیه به‌رده‌وامییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان و ئه‌ندامه کورده‌کانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی عێراق له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌کاندا له‌پێناو پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه شه‌خسی و حیزبیه‌کانیانه‌وه، و به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌کانی گه‌لی کورد، له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌هێزبوونی لایه‌نی عه‌ره‌بی و مه‌ترسی دووباره‌بونه‌وه یان به‌رده‌وامی چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌لایه‌ن به‌ره‌ی عه‌ره‌بیه‌وه، بۆ نمونه:
– نوسینه‌وه و بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوری عێراق بێ گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خه‌ڵک یان وه‌رگرتنی هیچ گه‌ره‌نتییه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بۆ پاراستنی گه‌لی کورد له چه‌وساندنه‌وه ئاینده‌دا، هه‌روه‌ها له هه‌مان ده‌ستوردا به‌شداریکردنی لایه‌نی دیکه له‌ده‌سنیشانکردنی چاره‌نوسی که‌رکوک و باقی شوێنه به‌عه‌ره‌بکراوه‌کانی دیکه‌ی کوردستان، بێ ئه‌وه‌ی یه‌ک ووشه له‌سه‌ر ته‌عریب و ڕاگواستنه‌وه و گۆڕینی دیموگرافیای کوردستان، ته‌نانه‌ت ووشه‌ی فیدراڵیش له‌ده‌ستوردا لابرا و له‌و ده‌قه‌ی له نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتوه‌ه‌کاندا هه‌یه پێناسه‌ی فیدراڵی لێ لابراوه و ته‌نها کورد بۆ چه‌واشه‌کردنی خه‌ڵکی کوردستان به‌رده‌وام به‌کاری دێنن.
– لاوازی کورد له دانان و به‌ڕێوه‌چونی دادگایی‌کردنی سه‌رانی ڕژێمی به‌عس به‌تایبه‌ت له‌سێداره‌دانی سه‌دام حوسه‌ین له‌سه‌ر تاوانی دوجه‌یل و ڕێگه‌نه‌دان به ته‌واوکردنی دۆسیه‌ی ئه‌نفال، هه‌روه‌ها دوای ناساندنی تاوانه‌کانی ئه‌نفال وه‌ک گه‌لکوژی (جینۆساید) له‌لایه‌ن دادگای باڵای تاوانه‌کانی عێراقی، نه سه‌رکۆماری عێراق و نه لیستی کوردستانی توانیان فشار بخه‌نه سه‌ر حکومه‌تی عێراق بۆ داوای لێبوردن کردنی فه‌رمی له گه‌لی کورد، و قه‌ره‌بوکردنه‌وه‌ی سیاسی و یاسایی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی قوربانیان و گه‌لی کوردستان. ئه‌مه بێجگه له بچوککردنه‌وه‌ی دۆسیه‌ی کیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و په‌راوێزکردنی له‌ڕووی سیاسی و میدیایی و کارتێکردن بۆ ده‌ربازبوونی تاوانبارانی له سزای یاسایی.• پشتگیری‌کردن و داڵده‌دان وپاراستنی تاوانبارانی تاوانه جینۆسایدییه‌کانی ڕژێمی به‌عس دژ به کورد، ئه‌وانه‌ی ده‌ستیان به‌خوێنی گه‌لی کورد سوره و به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له ئاستی به‌رپرسیارێتیدا بوون که پێویسته وه‌ک تاوانبار دژ به مرۆڤایه‌تی سزابدرێن وه‌ک نزار خه‌زره‌جی) (، هه‌وڵدان ده‌ربازکردنی هاشم سوڵتان، ده‌ربازکردنی فڕۆکه‌وان تارق ڕه‌مه‌زان ، کۆنگره‌ی ئاستبونه‌وه له‌گه‌ڵ جاش و ئه‌نفالچیه‌کان له 26/27 ی ئازاری 2004 له هه‌ولێر، دامه‌زراندنی ئه‌نفالچی به به‌ڕێوه‌به‌ری ناحیه‌ی ئه‌نفالکراو، پاراستنی سه‌جه‌م موسته‌شار و ئه‌نفالچیه‌کان له به‌دواداچونی یاسایی و خه‌ڵاتکردنیان به پله و پایه‌ی حیزبی و ئیداری و کۆمه‌ڵێک کرده‌وه‌ی له‌و جۆره … له‌هه‌موشی سه‌یر تر به‌رپاکردنی ڕاپرسی بۆ سه‌ربه‌خۆیی و پاشان به‌کارهێنانی بۆ پایه و به‌رژه‌وه‌ندی حیزبی و که‌سایه‌تی خۆیان.
• دابه‌شبوونی کوردستان به‌سه‌ر 2 چینی لێکترازاو، چینێکی یه‌کجار هه‌ژار و نه‌دار که هه‌یه نانی ڕۆژی پێپه‌یدا ناکرێ و چێنێک گه‌یشتونه‌ته ڕاده‌ی ئه‌رستقراطی، 2 چین له 2 جیهانی جیاوازدا که ته‌نانه‌ت له بازاڕیشدا یه‌کناگرنه‌وه، ئه‌و چینه ده‌وڵه‌مه‌نده که ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌له و له‌سه‌ر حسابی نه‌هامه‌تی خه‌ڵک پاڵپشتی ده‌سه‌ڵات خۆشگوزه‌رانیان به‌رده‌وام ده‌که‌ن.
• په‌راوێزکردنی گه‌نج و به‌تایبه‌ت خوێندکارانی په‌یمانگا و زانکۆ، که له‌جیاتی په‌روه‌رده و پشتگیریکردنیان بۆ گرتنی جڵه‌وی چاره‌نوسی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان له ئاینده‌دا، به هه‌موو شێوه‌یه‌ک سه‌رکوتی هه‌مو حه‌ز و خواست و پێویستییه‌کیان بوون، و ده‌واکارییه‌کانیان به لێدان و گرتن وه‌ڵام ده‌درایه‌وه.که‌ڵه‌که‌بوونی ئه‌و هۆاکارانه و زۆر هۆکاری هه‌مه‌لایه‌نه‌ی دیکه، زه‌مینه‌یه‌کی ناره‌زایی فراوانی پێکهێنا له کوردستاندا به‌تایبه‌ت له‌نێوان چینی هه‌ژار و گه‌نجان و په‌راوێزکردنی هه‌مه‌لایه‌نه‌ی قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و که‌س و کاریان. جیاوازی زۆر دیاری ئاستی خزمه‌تگوزاری نێوان ناوچه‌کانی گه‌رمیان وهه‌ڵه‌بجه له‌گه‌ڵ شار و ناوچه‌کانی کۆیه و سه‌لاحه‌دین و دهۆک که هێنده زۆرن مرۆڤ وا ده‌زانێت له 2 ووڵاتی جیاوازدان. و زۆر هۆکاری واقعیانه‌ی دیکه وای کرد که خه‌ڵکی کوردستان به‌هیوای ئه‌لته‌رناتیڤێک بێت بۆ ده‌ربازبوون له گه‌نده‌ڵی ئه‌و سیستمه، به‌ڵام پێویسته ئه‌وه‌س بوترێ که خه‌ڵک به هه‌مو ئه‌لته‌رناتیڤێک ڕازی نه‌بوو، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ناڕه‌زاییانه له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2005 یشدا هه‌بوو به‌ڵام ئه‌ڵته‌رناتیڤه‌کانی ئه‌وکاته دو لایه‌ن بوون، یه‌که‌میان لایه‌نی ئیسلامیه که ده‌رکه‌وت هێنده قبوڵ نیه له‌لایه‌ن جه‌ماوه‌ری کوردستانه‌وه له‌به‌ر مه‌ترسی دوباره‌بوونه‌وه‌ی سیستمه ئیسلامیه‌کانی ناوچه و جیهاندا، دووه‌میشیان کۆمه‌ڵێک حیزب بوون له‌سه‌ر سفره‌ی هه‌ردو حیزبی ده‌سه‌ڵاتی کوردستان ده‌ژیان و متمانه‌ی خه‌ڵکیان نه‌بوو بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان و ده‌یانزانی ده‌نگدان به‌وان هه‌ر ده‌نگدانه به هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار، به‌ڵام ڕێبه‌ران و هه‌ڵسوڕاوان و لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان و ئه‌و که‌س لایه‌نانه‌ی بانگه‌وازی پێکهێنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی شارستانی و نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵیان ده‌کرد له‌ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی کوردستان پێکه‌وه دڵنیاییه‌کیان به‌خشی به جه‌ماوه‌ر که دیواری ترس بشکێنێت و بێته سه‌ر شه‌قام، و گۆڕانیش زیره‌کانه توانی ئه‌و بارودۆخه بقۆزنه‌وه و لایه‌نه لاوازه‌کان بخه‌نه ڕوو و له زۆر بواریشدا ئه‌لته‌رناتیڤ پێشکه‌ش بکه‌ن.
که سه‌یری وتار و بۆچونه بڵاوکراوه‌کانی ڕێبه‌رانی لیستی گۆڕان ده‌که‌م له‌ماوه‌ی پتر له ساڵێک تاوه‌کو کاتی هه‌ڵبژاردن و گه‌یشتنی ململانێیی بۆ لوتکه له دواڕۆژه‌کانی هه‌ڵبژاردندا و چۆنیه‌تی هاڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ پرس و ئه‌گه‌ره هه‌نوکه‌ییه‌کانی هه‌ڵبژاردن و ڕای خه‌ڵک لانه‌دان له ئامانجی ستراتیژیدا، کتێبی (تۆپه‌کانی ئایه‌توڵا)م وه‌بیرهاته‌وه که "محمد حسنین هیکل") ( کتێبێکی نوسی به‌ناونیشانی ( تۆپه‌کانی ئایه‌توڵا) له‌سه‌ر ڕوخانی شای ئێران و گرتنه ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خومه‌ینی (ڕێبه‌ری شۆڕشی ئیسلامی ئێران ) ه‌وه، له‌و کتێبه‌دا باس له زیره‌کی خومه‌ینی ده‌کات له هه‌ڵسوکه‌وتکردن له‌گه‌ڵ ئه‌و فاکته‌رانه‌ی له‌ئارادا بوون له گۆڕه‌پانی ئێران‌دا و چۆنیه‌تی به‌کارهێنانی بۆ گۆڕینی سیستمی ئێران له‌لایه‌ک و ڕێگرتن له بزوتنه‌وه چه‌پ و دیموکراتخوازه‌کان بۆ ده‌سگرتن به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئێراند.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌و به‌راورده مانای ئه‌وه نیه که من ڕێبه‌رانی گۆڕان و جمهوری ئیسلامی له‌هه‌مان ته‌رازودا ئه‌بینمه‌وه، به‌ڵکو به‌راورده‌که له‌هاوشێوه‌یی ده‌سنیشانکردنی برینه‌کانی کۆمه‌ڵگا، خوێندنه‌وه‌ی خواستی جه‌ماوه‌ر و ڕێکخستنیان له هه‌ڵمه‌تێکی سیاسی‌دا بۆ گۆڕینی سیستم، که به‌بۆچونی من سه‌رکه‌وتنی هه‌ردوکیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هاوشێوه‌یی سته‌م و گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ردوو گۆڕه‌پان و باوه‌ڕی ڕێبه‌رانی هه‌ردووپڕۆسه‌که به حه‌تمیه‌تی گۆڕانکاری هه‌مه‌لایه‌نه، به‌ڵام ئه‌بێت ئاماژه‌ش به لایه‌نی جیاوازی زۆر گرنگیش بدرێت که هه‌ره گرنگه‌کانیان بریتین له دوو لایه‌ن، یه‌که‌میان شێوازی به‌رپاکردنی گۆڕانکارییه‌که بوو که خومه‌ینی له ڕوانگه‌ی فیکری ئیسلامیه‌وه دروشمی جیهادی به‌کارهێنا و به خوێن هه‌موو سیستمه‌که‌ی گۆڕی، به‌ڵام گۆڕان دروشمی ڕه‌خنه به‌زمانی گوڵی به‌کارهێنا بۆ گۆڕینی سیستم، دووه‌میان خومه‌ینی سیستمێکی دیکتاتۆری شاهنشایی گۆڕی به سیستمێکی تاکڕه‌وی ئیسلامی واته ئاڵوگۆڕکردنی پێناسه و رۆڵی چه‌وساوه و چه‌وسێنه‌ر، به‌ڵام گۆڕان داوای بنیاتنانی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی و سه‌روه‌ری یاسا ده‌کات که هه‌موو چینه و توێژه‌کان شه‌خسیه‌تی خۆیانی تێدا بپارێزن، که ئه‌وه‌ش ڕۆژگار ده‌یسه‌لمێنێت تا چ ڕاده‌یه‌ک هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ن.colnadar@hotmail.com
15/8/2009