
له گۆشه‌ی خه‌یاڵه ئاوییه‌كانی مهرحهمهوه ئینجانه‌یه‌ك…ژن
دیار محه‌مه‌د (باران)
كه تۆم دی له شیعر ناسكتر و
له هه‌تاو جوانتر بووی
ئه‌وه‌نده ته‌ڕبووی
ئێواره بریقه‌ی ده‌هات له وههم ..!
باغێك بووی پڕ له خه‌یاڵ
پڕله له‌زه‌تی ئاو
میهرت ده‌به‌خشییه چاوه‌كانی باران
كه‌تۆم دی ئه‌وه‌نده چرۆت گرتبوو
پڕبووی له عیشق له بۆنی كه‌مانچه
ئاوازت ده‌ڕژایه دڵی بێ دڵی منه‌وه
كه‌تۆم دی له شیعر شین تر‌و
له گه‌ڵا تۆختر ئهتڕوانی
ئه‌وه‌نده منداڵ بوومه‌وه
پڕبووم له خودا پڕبووم له به‌فر
ئه‌وه‌نده جه‌نجاڵی تێیدام
پڕبووم له خوڕافات له باران
پڕبووم له ڕۆحی (با) و
چاوی ههنجیرێكم ده‌بینی به عیشوه‌وه موتاڵا ده‌بوو..!
من كه لێوان لێوم له حه‌رفه‌كانی یه‌قین
ناگه‌مه باخچه‌یه‌ك كه‌پڕبێت له ڕابردووی سنه‌وبه‌ر
ناگه‌م به گه‌ڵایه‌ك كه به شه‌ونم خۆی شتبێت
من كه گۆرانی بۆ گوڵه‌كانی به‌هه‌شت بڵێم
ئیتر تۆ چۆن ده‌توانی گوێ له من بگری
تۆ كه پڕبیت له چنار
ئیتر چۆن ده‌توانی
باخچه‌یه‌ك بخنكێنی كه پڕبێت له ئه‌ستێره..؟
تۆ كه ناتوانی ده‌ست له ستونی خه‌یاڵه‌كانی من بده‌ی
به‌چی حۆشحاڵ ده‌بی ….!
تۆ كه‌ناتوانی گۆرانییه‌ك بۆ باخچه بڵێیت
ئیتر چۆله‌كه به‌چی پێده‌كه‌نێ ؟
من كه ناتوانم دڵی ده‌ریایه‌ك ڕازی بكه‌م
به‌چی ده‌بمه ده‌ریاوانێك ..!
تۆ كه له حیكمه‌تی دڵی من تێ ناگه‌یت
ئه‌م هه‌موو خۆشه‌ویستیه‌ت له چییه ؟
من كه ناتوانم دڵی باخچه‌یه‌ك ڕازی بكه‌م
به‌چی ..چۆن ده‌چمه‌وه سه‌ر ته‌ڵعه‌تی وه‌رین ..!
تۆ كه ناچیته‌وه سه‌ر وه‌رزی عاشقبوون
بۆ له میزاجی ته‌نهایدا ده‌مكوژیت ؟
تۆ هه‌تا ئێره بێده‌نگیت هێناوه و
ناشته‌وێ شتێك بڵێیت ..!
من هه‌تا ده‌چمه‌وه
سه‌ر سیسبونی ده‌ریا
ڕه‌نگ ده‌ده‌مه‌وه‌و ناشمرم ..!
تۆ هه‌تا ده‌ڕۆیته‌وه
گۆرانییه‌ك ڕووت ده‌كه‌یه‌وه و
ده‌ست له گوناهه‌كانم ده‌ده‌ی
من هه‌تا ده‌ڕۆمه‌وه
گۆرانییه‌ك بۆ شوشه‌یه‌كی شكاو ده‌ڵێم و
په‌نجه‌ره‌یه‌ك ئاشت ده‌كه‌مه‌وه
لێره‌وه ده‌چمه‌وه سه‌ر زه‌ینی په‌رداخێكی به‌ساڵا چوو
ده‌چمه‌وه ناو گۆرانییه‌كی عه‌جوول
ده‌چمه‌وه ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك كۆمای به‌جێماو
ده‌چمه‌وه خۆم
ئیتر به ڕێگاكانی ئه‌تك بووندا ده‌گوزه‌رێم
ده‌چمه‌وه سه‌ر زه‌ینی گریان
له ئاوابوونی خۆمه‌وه ته‌واو ده‌بم و
گه‌مارۆی جه‌نگه‌ڵه‌كانی هه‌تاو ده‌ده‌م
ئیتر به دیار چرایه‌كه‌وه داده‌نیشم
كه هه‌موو ته‌مه‌نی پیاڵه‌یه‌ك نه‌وت بێ! …
كه تۆم دی له شیعر تهڕترو
له گه‌ڵا بێده‌نگتر ئهتنواند
باخچه‌یه‌ك بووی
پڕبووی له ئاو
پڕبووی له مه‌زهه‌بی شه‌پۆل
كه بینیمیت ده‌ریایه‌ك بووی
پڕبووی له شه‌راب
پڕبووی له ڕه‌چه‌ڵه‌كی ته‌نهایی
ئاخر تۆ…تۆ چوزانی
عیشق چ گه‌مه‌یه‌كه و
كه‌ی ته‌واو ده‌بێت
ئه‌ی چوزانی …
عیشق چ به‌له‌مێكی خنكاوه به‌بێ سه‌وڵ
ته‌ماشا (ئاو)
چه‌ند بێ ئۆقره‌یه له ئاستی ڕێگا
ته‌ماشا (مانگ)
چه‌ند ئاره‌زوو مه‌ند,له ئاودا مه‌له ده‌كا
ئه‌وه عیشقه
له ته‌ریبی تاریكی‌دا لوول ده‌بێ و
ده‌چێته‌وه سه‌ر ڕیتمی
كه ڕێژه‌ی ئاو یه‌كسان نه‌بێت
به‌بارین
ئیتر چۆن ته‌مه‌نی ده‌كاته
دوو هێنده‌ی ته‌مه‌نی حه‌زره‌تی نوح
ئاخر كه نێرگز له قوتوی لگاودا ده‌ڕوێنرێ
چۆن په‌ره‌كانی دوو شه‌ش ده‌رناچێت
كه‌چی شه‌و به پێكه‌نینه‌وه كۆنسێرتێ بۆ باخچه ساز ده‌كا…!
ئه‌ی كه یاسه‌مین
به‌په‌رداخێك بێ هۆشییه‌وه سه‌ر ده‌نێته‌وه
خه‌تای شه‌و بۆ ناگری
كه له‌دڵی دا جێگه‌ی بۆ ڕاده‌خا ..!
ئه‌وه عیشقه
كه له به‌ینی مردن و ژیاندا ده‌وه‌ستێ
كه‌چی ناشزانێ چ كاربه‌ده‌ستێكی خودا
كه‌ی..چۆن..له كوێ ..!
تیرۆری ده‌كا
ئه‌وه عیشقه
به ده‌روازه‌ی مه‌ینه‌تیدا
په‌تپه‌تێن ده‌كا و
نایدۆڕێنێت ..!
ته‌ماشا …سه‌لیقه‌ی
ئه‌م ئێواره‌یه چۆن به‌مندا ڕاموساوه
دهخیلتبم …
ئه‌م هه‌موو ئاشووبی عیشقه‌م بۆ بشكێنه و
بگه‌ڕێوه نێو، گوڵه یاسه‌مینه‌كانی ئه‌م فیرده‌وسه
بگه‌ڕێوه ئاوه‌ڵناوی خۆت
ده‌زانم… عیشق قه‌ده‌رێكه ده‌چێته‌وه سه‌ر قه‌ڕنی بارین
ده‌چێته‌وه سه‌ر جریكهی چۆله‌كه‌یه‌كی ته‌مبه‌ڵ
ده‌چێته‌وه سه‌ر پیرترین زه‌لكاو
ده‌زانم …له لێدانی دڵی پێڵاوێكهوه
ده‌ڕوا و نایه‌ته‌وه
له چوارگۆشه كامڵ نه‌بووه‌كانی
شه‌هیدێكه‌وه بزر ده‌بێت و ناگه‌ڕێته‌وه
كه‌چی له به‌رواری (سفر) ه‌وه سه‌ر ده‌ردێنێ ..!
ده‌زانم …له په‌نجه‌ره‌ی
مه‌غریبێكدا تاریكی به‌خۆیدا ده‌دا
له بێده‌نگی به‌یانییه‌كه‌وه ئابڵوقه ده‌درێ
ئاخر بۆ ده‌بێ …
له حیكمه‌ته‌كانی ژیان تێنه‌گه‌ین ؟
باران كاتێ خۆی تیرۆر ده‌كا
كه زه‌وی باوه‌شێ گه‌ڵای لووش دابێ و
لوره‌ی (با) گه‌یشتبێته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك
ئاخر بۆ …
فه‌ره‌نجی دڵی به ( برن) ناسوتێ
كاتێ مه‌ڕ له ڕووت بوونه‌وه‌دا پێده‌كه‌نێ
ئه‌ی كه ته‌شی سه‌ری گێژ ده‌خوا
بۆ (با) گڵۆڵه‌ی زه‌مه‌ن خل ناكاته‌وه
ته‌ماشا…
مانگ به‌و هه‌موو لوت به‌رزییه‌وه , ته‌نیا
كه‌چی بیر له شكان ناكاته‌وه و
جاری واش هه‌یه قفڵه..!
كه پشتێنی ڕیشۆڵه شل ده‌بێته‌وه
خه‌تای هێلانه مه‌گره
دالاسیك بێ شه‌رمانه چاو له به‌رد داده‌گرێ ..!
ئه‌مه چ شێتگهراییهكه
سێ‌و له باخێكی قاچاخدا گه‌وره بێ و
باخهوانێكی وڕ له كونی قۆپچهیهكهوه ته‌ڕی ده‌كا
ئه‌ی كه كرم كاتێك وتاری مردن ده‌خوێنێ
بۆ له سوچی به‌دبه‌ختییه‌وه
سنگی پڕ ده‌كا له بۆن …!
ئه‌ی كه له لۆچی ڕووبارێكدا گێژ ده‌بێ
بۆ هه‌موو گیانی پڕ ده‌بێ له پرسیار ..؟
ده‌زانم…
به مه‌راقی شهوێكهوه شین ده‌بم
به ژانی په‌رداخێكه‌وه ورد ده‌بم
كه له بژاردن نایه
ده‌ڕۆم و ده‌چمه‌وه سه‌ر شه‌ریعه‌تی بارین
به مه‌راقی خونچهیهكهوه گۆرانی ده‌ڵێم
ده‌ڕۆم و سه‌وڵ بۆ فڕین لێ ده‌ده‌م
له كه‌وانه‌یه‌كدا خۆم ئینتیحار ده‌كه‌م…!
هه‌تا ده‌چمه‌وه سه‌ر ئیراده‌ی ئێواره‌یه‌ك و
ده‌چمه‌وه سه‌ر مه‌زهه‌بی شه‌پۆله‌كانی ئاو
شكست به هه‌موو به‌یته‌كانی مردن دێنم و
گه‌مه‌یه‌كی خنجیلانه ساز ده‌كه‌م له باوه‌شی (با) دا
ئیتر عیشق له ته‌جره‌به‌ی ئێمه ناگات
دڵی له ده‌ریایه‌كدا فڕێ ده‌دا
باوه‌ش به سوبحێك سێودا ده‌كا
كه هه‌شتاو دوو هه‌زار په‌پوله‌ی خنكاندبێت و
سه‌وسه‌نی باخه‌كانی به‌جیا فرۆشتبێتهوه
به باخهوانێكی گه‌مژه
كه بینیمیت …ته‌مه‌نی عیشق دوو هێنده‌ی
ته‌مه‌نی گه‌ڕه‌كه‌كه‌ی ئێمه بوو ..!
ڕه‌نگی دڵه‌كانی له‌كاتی ڕۆیشتندا لێ بزر ببوو
كه بینیمیت …خۆر ئه‌وه‌نده عه‌جولی كرد
له سه‌ربانێكه‌وه كه‌وته خواروه
ئێواره ئه‌وه‌نده ناسك بووه‌وه
خۆی به تهوقهیهكدا هه‌ڵواسی
ئیتر…
چۆن زستان به‌ڕیشی سپییه‌وه ناگری ..! و
هاوینیش به كاسكێتهكهیهوه
خۆی توڕه ناكات ..!
تۆ كه له قوڵایی ئێواره تێناگه‌یت
ئیتر بۆ له دڵی كتێبێكدا
خۆت ئه‌شاریته‌وه ..؟