
ئهمشهوحهواخۆی له‌مه‌رگ ده‌دزێته‌وه …. غه‌مگین بۆڵی
شه‌وان ده‌بمه شیعرێكی برژاوو
لهدوورهوهبۆنی خهلوهتم لێدێ
خه‌یالم پرهلهخورافاتی مه‌گ
ژووره‌كه‌م پیاوێكی خه‌یال بلاوه
شه‌وان كۆلانه‌كان پرن لهسلاوی فریشته
رۆژانیش:پرن لهبوغزی مرۆڤ
ئهمشهوحهواخۆی له‌مه‌رگ ده‌دزێته‌وه
ئاده‌م ده‌ستی ژیان ماچ ده‌كا
ئهولهنێوپێكهنیندا,شه‌لال ده‌بێت له‌گریان
گریان هه‌ورێكی یاخییه!
بهسهروشكهپایزی هۆنیارێك نابارێت
عیشق له‌چاوه‌روانی
پرچی ئالۆزكاوی به‌دگومانی به‌شانه‌ی یاداشته‌كانی داده‌هێنێ
ئهمشهوعهشق پرهلهبۆنی سێ‌و
مه‌عشوق شكۆفهیهكی ده‌م به‌خه‌نده‌یه
ئاینده‌ش…
پرهلهیاداشتنامهی مهراقهبهجێماوهكانی عیشق
ههنوكهمندالیم به‌گریانه‌وه
به‌دوای پیری راده‌كا
پیریش بهپێكهنینهوهئاورلهمندالی ده‌داته‌وه
ئااای كهسهسره؛(ژیان لهنهبوونهوهبۆنهبوون)!
بوون پیاسه‌یه‌كی وهسوهسهئامێزهبهشهقامهكانی ژین
ئهمشهوژانهشیعری بوون ونه‌بوون
ناهێلێ مامانی ((عیشق))خه‌وی لێ بكه‌وێ
به‌خه‌تی باران ده‌نووسێت:"ئهگهرجیاوازی نێوان دۆزه‌خ وبه‌هه‌شت,
ژیان بێ,
بێگومان جیاوازی من وتۆش عه‌شقه"!
ناشێ ((عیشق))له‌ژیان مارهكرابێ
چۆن ناشێ بۆمالی پهرهسێلكهبالكراوهكان..
به‌ستوونی نۆستالیژیای شهوهدهیجوورهكان ههلزنێم
ئاواش ناشێ خه‌ونی بێ شرۆڤه‌ی كه‌روێشكێك ..
به‌ئایه‌ته‌كانی كوكوختییهك تهفسیربكهم .
تۆسه‌یری دووكه‌لی جگه‌ره‌ی عه‌شقه گۆشه‌گیره‌كان بكه
ئهوساكوفرهبهرائهتییهكانی عه‌شقت بۆشرۆڤهدهبێ
چ شتێك به‌قه‌د((عیشق))به‌ئاونگی گله‌ییه‌كانی
ژیاندۆستی خۆشویستووه؟
ئه‌ی كێ وه‌ك من…
خۆی لهنێوحهوزی گوناهه‌كانی عه‌شق بسمیل كردووه؟
گۆرانی ئه‌ڤینی به‌زمانی رۆح چریوه
ئااای كهسهیرهئهوهمنم!
ئهمشهوخۆم له‌مه‌رگ دزیوه‌ته‌وه.به‌رواری- 18\12\2008 – هه‌ولێر