هه‌ڵبژاردنی کوردستان و گۆڕان و کۆمه‌ڵێک ئامانج و به‌رپرسیارێتی
چه‌وسانه‌وه‌ی گه‌ل به‌ناوی گه‌له‌وه تاوانه
دلێر محمد عه‌لی – دانمارکخۆسهپاندنی ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر گه‌لانی و چه‌وساندنه‌وه و زه‌وتکردنی ئازادییه‌کانیان و کوشتن و بڕینی خه‌ڵک به‌ناوی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌وه شتێکی باوه له ڕۆژهه‌ڵاتی ناویندا، باشوری کوردستانیش جیاواز نیه له پڕاکتیزه‌کردنی ئه‌و بۆچونانه‌دا.
له ماوه‌ی 18 ساڵی ڕابوردودا ده‌سه‌ڵاتی کوردی هه‌ر ههنگاوێکی به‌باش زانیبێت بۆ پته‌وکردنی پێگه‌ی خۆی و پاراستنی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی و به‌رژه‌وه‌ندی ته‌سکی حیزبایه‌تی و شه‌خسی خۆیان، یه‌کسه ناو و ده‌سته‌واژه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل یان به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌ییان کردوه به‌به‌ریدا ته‌نانه‌ت له‌کاتی پاراستنی تاوانباران و دوژمنانی گه‌لیشدا، هه‌مان ده‌سته‌واژه‌شیان به‌کارهێناوه بۆ ڕێگرتن له لێپرسینه‌وه و خۆده‌ربازکردن له تاوانه‌کانیان دژ به‌گه‌لی کورد له‌سه‌ر هه‌موو ئاستێک‌دا. نمونه‌ش بۆ ئه‌و جۆر کرده‌وانه هێنده زۆرن که مرۆڤ نازانێت له‌کوێوه ده‌ستپێبکات و که‌ی کۆتایی پێدێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که دیاره ئه‌وه‌یه که ئاواتێک لای خه‌ڵکی کوردستان دروست بوه و پڕۆسه‌ی کۆتاییهێنانی ئه‌و سوکایه‌تییه ده‌ستی پێ‌کرد، ئه‌وه‌ش ئه‌رکی هه‌ڵگرانی ئه‌و پڕۆسه‌یه دژوار ده‌کات به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی که له‌یه‌که‌م دانیشتنی په‌رله‌مانی نوێ‌دا و دانانی سه‌رۆک و جێگر و سکرتێری په‌رله‌مانی بێ ده‌نگدان یان پرس و ڕاکردن، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌کی ڕوونه به‌و ئاستهمگیریهی له‌به‌رده‌م ئه‌ندامانی لیسته جیاکانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و یه‌کیه‌تی و پارتیه بۆ جێبه‌جێکردنی به‌رنامه‌کانیان و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل.ئه‌لبیرت ئاینشتاین له یه‌کێ له وته‌کانیدا ده‌ڵێ " شێتی له‌وه‌دایه که مرۆڤ هه‌مان هه‌ڵه بکاته‌وه و چاوه‌ڕوان بێت ئه‌نجامه‌که‌ی جیاواز بێت" ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر هه‌ڵسوکه‌وتی دوایی سه‌رانی هه‌ردو حیزبی یه‌کیه‌تی و پارتیه که له یه‌که‌م دانیستنی په‌رله‌ماندا هه‌مان هه‌ڵه‌ی خوله‌کانی پێشوویان دوباره کرده‌وه له دامه‌زراندنی پۆسته‌کان و دابه‌شکردنیان به‌سه‌ر دار و ده‌سته‌که‌ی خۆیاندا ئه‌نجامدا، هه‌مان په‌ند له‌سه‌ر یه‌که‌م وتاری سه‌رکۆی هه‌رێمی کوردستانیشدا جێبه‌جێ ده‌بێت که داوا له لیست و لایه‌نه‌کان ده‌کات ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی داویانه به جه‌ماوه‌ر جێبه‌جێان بکه‌ن، بێ بیرکردنه‌وه له به‌ڵێنه جێبه‌جێنه‌کراوه‌کانی پێشووی سه‌رۆک و حکومه‌ت و په‌رله‌مانه‌کانی پێشوو. هه‌ڵه‌کانی پێشوی هه‌ردوو حیزب ئه‌م ئه‌نجامانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌ی لێکه‌وته‌وه، بابزانین ئه‌م چه‌ند بارهکردنهوه به چ ئه‌نجامێکیان ده‌گه‌یه‌نێت.
قۆناغه‌کانی ئێستا و ئایندهی په‌رله‌مان و کۆمه‌ڵگه‌ی کوردستان کۆمه‌ڵێک بهرپرسیارێت و ئه‌گه‌ر ده‌خاته به‌ر ئه‌ندامانی لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌کیه‌تی و پارتی، به‌تایبه‌ت لیستی گۆڕان که بریتییه له گرێدانی کۆمه‌ڵێک بۆچون و هه‌نگاو له‌سه‌ر ڕۆشنایی به‌ڵێنه‌کانی پێش و کاتی هه‌ڵبژاردندا بۆ ڕێگرتن له به‌رده‌وامبوونی گه‌نده‌ڵی هه‌مه‌لایه‌نه و به‌رپاکردنی ترانسپهرانتی له گفتوگۆ و بڕیاره سیاسی و یاساییه‌کانی نێو په‌رله‌مان و حکومه‌تدا که به‌بۆچونی من گرنگه‌کانیان بریتین له:
1- پێکهێنانی ئۆپۆزیسیۆنێکی ڕاسته‌قینه و کارا له‌ڕێی بوونی بۆچون له‌سه‌ر پرس و پێشهاته‌کان، و ئاشکراکردنی سه‌رجه‌م گفتوگۆداخراوهکانی نێو په‌رله‌مان و حکومه‌ت و زانیارییه نهێنیه‌کانی پابه‌ند به بودجه و پرسه چاره‌نوسسازه‌کانی کوردستان و فشار خستنه سه‌ر حکومه‌ت و په‌رله‌مان بۆ ئه‌نجامدانی ڕاپرسی له‌سه‌ر پرسه چاره‌نوسسازه‌کان. له هه‌مان کاتیش‌دا خۆگونجاندن و تێگه‌یشتن له بارودۆخی ئێستای کوردستان، نه‌ک به‌مانای ملکه‌چبوون یان لاسایی کردنه‌وه، به‌ڵکو به‌مانای شیکردنه‌وه و تێگه‌یشت بۆ به‌هێزکردنی به‌رگریکردن.
2- به‌رنامه‌ڕێژی بۆ به‌هێزکردنی ژێرخانی ئابوری و گواستنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌کارهێنه‌ر بۆ کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر، و سه‌روه‌ری یاسا به‌سه‌ر سه‌رجه‌م که‌ناڵه‌کانی داهات و خه‌رجکردن، و کارکردن له‌سه‌ر پرنسیبی له‌کوێت بوو، و لێپێچینه‌وه‌ی یاسایی له‌و که‌سانه‌ی له‌سه‌ر نه‌هامه‌تی خه‌ڵکی هه‌ژار و ستهمدیهی کوردستان ده‌وڵه‌مه‌ند بوون، هه‌روه‌ها به‌هێزکردنی بنه‌ماکانی دیموکراسیه‌ت و مافی مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌دا به‌تایبه‌ت ژیانی ڕێکخراوه‌یی و سه‌ندیکاییدا و هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌کانی (یاسادانان، جێبه‌جێکردن و دادوه‌ری) له‌ژێر کۆنتڕۆڵیێکی دیموکراسیدا بێت.
3- دۆزینه‌وه‌ی زمانێکی ڕوون لهههڵسوکهوتکردن له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی عێراق له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی گه‌لی کورد و پاراستنی تایبه‌تمه‌ندێتی و سه‌روه‌ری خۆی به‌سه‌ر خاک و نیشتمانیدا، و هه‌نگاونان بۆ وه‌دیهێنانی ئامانجه‌کانی وه‌ک گه‌لێکی یه‌کسان به سه‌رجه‌م گه‌لانی دیکه‌ی جیهاندا، و ملکه‌چنه‌بوون بۆ موساوه‌مه سیاسییه‌کانی هه‌ردو حیزب له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نێوه‌ندی عێراقدا تۆمارکراون و گه‌لی کوردستان بێئاگایه لێیان. له‌ڕێی پاراستنی ماف و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی قوربانیانی ئه‌نفال و کیمیاباران و دادگایی‌کردنی سه‌رجه‌م تاوانباران و فشارخستنه سه‌ر حکومه‌تی عێراق بۆ داوای لێبوردنی فه‌رمی له‌گه‌لی کورد و قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی سیاسی و یاسایی و ئابووری له گه‌لی کوردستان به گشتی و له قوربانیانی کیمیاباران و که‌سوکاری قوربانیانی ئه‌نفال و تاوانهکۆمهڵکوژیهکانی دیکه‌ی دژ به گه‌لی کورد.
ئه‌و خواست و داوایانه ئه‌رکێکی ئاسان نیه گه‌ر باوه‌ڕییه‌کی پته‌و نه‌بێت به حه‌تمیه‌تی گۆڕانکاری بنه‌ره‌تی له کوردستاندا و خۆ به‌هێزکردن به شێوه و میتۆدی تازه بۆ به‌رێوه‌بردنی کۆمه‌ڵ، لێره‌شدا پێویسته پردێکی گواستنه‌وه‌ی زانیاری و ئه‌زمون و میتۆدی مۆدێرنی به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگه له‌نێوان هه‌نده‌ران و کوردستاندا بۆ سودوه‌رگرتن له ئه‌زمونی گه‌لانی دیکه له به‌ڕێوه‌بردن و به‌ره‌وپێشبردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی دیموکراسی شارستانیدا.colnadar@hotmail.com
21/8/2009