
زمان و ئایدیۆلۆژیای ده‌ستوری هه‌رێم
کامیار سابیر
پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێمی کوردستان که سه‌دایه‌کی گه‌وره‌ی ره‌تکردنه‌وه‌ی له‌ناو سکۆلارو رۆشنبیر‌و میدیای کوردیی و چینه‌جیاوازه‌کانی گه‌لی کوردی کوردستانی عێراقدا لێکه‌وته‌وه، زۆرینه‌ی ره‌خنه‌کان له سه‌ر قۆرغکردنی ده‌سه‌ڵاته سیاسیی و یاسایی و داراییه‌کان بوو که له‌ده‌ستی یه‌ک بنه‌ماڵه‌و یه‌ک پیاودا کۆده‌بووه‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به دیدی لینگویستیکیی و سیمبۆڵیزمی زمانه‌وه سه‌یری شێوازی داڕشتن و ئێستاتیکای زمانی پرۆژه‌که بکه‌ین، به ئاسانیی ده‌توانرێ ئایدیۆلۆژیای رایه‌ڵه جیۆگرافیی و بنه‌ماڵه‌یی و تایه‌فییه‌کانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی و پ‌د‌ک ی تێدا ببینرێ.
وشه‌ی”زێڕه‌ڤانی”، تێرمۆنۆڵۆجییهکی زۆر ره‌زاگرانی شه‌ڕی ناوخۆیه. زێڕه‌ڤانیی باسکێکی به‌هێزی میلیشیاکانی پارتییه‌و به‌که‌ڵه‌گایی له‌رێگه‌ی ده‌ستوره‌وه ده‌یویست ساغیبکاتهوهو له فێڵێکی ئێستاتیکای زمانه‌وانییدا ده‌یویست تێیپه‌ڕێنێ. ئه‌گه‌ر به‌وردیی سه‌رنج بده‌ین، له‌مادده‌ی (60) ه‌وه به‌ده‌ق ده‌ڵێ “سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌رۆكى باڵاى ده‌سه‌ڵاتى جێبهجێكردنو فه‌رمانده‌ى گشتیى هێزه‌كانى زێره‌ڤانى هه‌رێم (پێشمه‌رگه)یه‌و”…..تاد. لێره‌دا سیمبۆڵیزم و هێجه‌مۆنی و موڕاڵی میلیشیای زێڕه‌ڤانیی به‌رزتر راگیراوه تا به “پێشمه‌رگه” ده‌گات. به‌واتایه‌کی تر پێشمه‌رگه وه‌ک هاوواتایه‌کی بچووک ، به‌شێوه‌ی پاشکۆ له‌نێوان که‌وانه‌یه‌کدا نووسراوه. ئه‌م به‌زمی ئێستاتیکایه شه‌ش جار جه‌ختی لێکراوه‌ته‌وه، واته شه‌ش جار زێڕه‌ڤانی گهشکراوهتهوهو پێشمه‌رگه‌ش خه‌سێنراوه.
ئه‌م نووسینه به‌رگریی له ناو و ئایکۆنێکی سه‌یرو سه‌مه‌ره ناکات. پێشمه‌رگه له‌ڕووی مێژووییه‌وه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می قازی محه‌مه‌ده‌وه که‌م و زۆر سیمبۆڵی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داگیرکارانی کوردستان بووه، به‌تایبه‌تییش له کوردستانی رۆژهه‌ڵات و له‌کوردستانی باشووردا، به‌ڵام ره‌ونه‌قی ئه‌و ئایکۆنه له‌گه‌ڵ شه‌ڕه ناوخۆییه‌کانی شاخدا کاڵ بووه‌و له‌دوای راپه‌ڕینیش ته‌واوی هێزی پێشمه‌رگه بوونه به میلیشیای حیزب و قه‌سابی گه‌وره‌ی شه‌ڕه ناوخۆییه‌کان و جگه له‌زیان به گه‌لی کورد ، قازانجیان نه‌بووه. به‌هه‌مه‌حاڵ، هێشتا ده‌کرێ بڵێین پێشمه‌رگه به‌هه‌زار ئاو له‌چاو زێڕهڤانییدا شۆردراوه‌ته‌وه. من هیچ جیاوازییه‌ک له‌ڕووی کو‌لتووریی و ئایدیۆلۆژیی و نیزامییه‌وه نابینم له‌نێوان حه‌ره‌س جمهوریی و زێڕهڤانییدا له‌ئاست بایه‌خدانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌کداره‌کانی ئه‌وسای عێراق و فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌کانی زێڕه‌ڤانیی هه‌رێمی کوردستان پێیان. مه‌سه‌له‌که‌ش به‌کورتیی ئه‌وه‌یه که هه‌ردوولایان وه‌لائی سیاسیی و عه‌شیره‌تیی و حیزبیی و ناوچه‌یی و شه‌خسییان بۆ گرنگ بوو، نه‌ک هه‌یبه‌تی سوپایه‌کی نیشتمانیی و نه‌ته‌وه‌یی.
زه‌قکردنه‌وه‌ی زێڕه‌ڤانیی به‌ڕێکه‌وت نه‌بووه، به‌ڵکو ئه‌مه عه‌قڵیه‌تێکی سیاسیی دۆگما‌و ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسیی و ره‌هه‌ندێکی حیزبیی گه‌وره‌ی له‌پشته‌وه‌یه. مه‌به‌ست ئه‌وه نییه که پێشمه‌رگه ناوێکی پیرۆزه و میلیشیا نییه، به‌ڵکو مه‌به‌ست ئه‌وه‌یه، ئه‌و مێنتاڵیتییه چییه وا ده‌کات که ناوێک، سیمبۆڵی سه‌ره‌کیی شه‌ڕی ناوخۆ بێت و ئێستا به‌مشێوه‌یه “ته‌خلید و ته‌مجید” بکرێ؟ له‌کاتێکدا پرۆژه‌ی ده‌ستوری هه‌رێم ده‌بووایه زۆرترین که‌س له یاساناسان و ئه‌کادیمستان و پسپۆران و رۆشنبیرانی کورد رۆڵیان له‌داڕشتنیدا هه‌بووایه، نه‌ک پارله‌مانتاره نه‌خوێنده‌واره‌کانی پارله‌مانی پێشوو، هاوکات زمانناسانیش له‌دوایین کڵێشهیدا که‌موکوڕییه زمانه‌وانییه‌کانیان لێدهربهێنایه. که‌چیی رێک به‌پێچه‌وانه‌وه له‌دوایین دهستکارییکردنهکانیدا، کۆمه‌ڵێ کادیری حیزبیی و هه‌ندێ ژۆرناڵیست و موفه‌کیری پارتیی به‌ته‌واوی له‌ڕووی ئایدیۆلۆژییه‌وه به‌قازانجی ئه‌جێندا تایه‌فیی و ناوچه‌یی و عه‌شیره‌تییه‌کانی سه‌رۆکی هه‌رێم و ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی له‌کوردستانی عێڕاقدا قۆرغیان کردووه.
پێشمه‌رگه وه‌ک پاشکۆی زێڕه‌ڤانیی، وه‌ک برابچووکی زێڕه‌ڤانیی، ره‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و مێنتاڵیتییهیه که پارتیی و سه‌رۆکی هه‌رێم له‌ئه‌جێندای خۆیاندا رهنگڕێژیان کردووه. یه‌کێتیی وه‌ک له‌هه‌موو شتێکدا له‌لایه‌ن پارتییه‌وه خڕکراوهتهوهو “تهحجیمکراوه” له‌ده‌ستوریشدا حیسابی برا بچووکیشی بۆنه‌کراوه. له‌ڕۆژگارێکدا یه‌کێتیی زۆرترین قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ست و رۆشنبیری به‌توانای له‌ده‌ور کۆبووه‌وه، که‌چیی له هه‌نووکه‌دا رۆژی گه‌یشتووه به‌شوێنێک له داڕشتنی ده‌ستووریشدا له‌ڕووی زمانه‌وانییه‌وه کڵاوی له‌سه‌رکراوه. یه‌کێتیی که بووه‌ته هێزێکی سیخناخ لهگهندهڵیی و هاوپه‌یمانی ستراتیژیی پارتیی له دابه‌شکردنی داهاتی گه‌لی کوردستان به‌سه‌ر به‌رپرسه سیاسیی و حیزبییه‌کانیاندا، فریای ئه‌جێندا ئایدیۆلۆژیی و کولتوورییه‌کانی پارتیی ناکه‌وێت. باجی ئه‌م پاشکۆییهشی له‌هه‌ڵبژاردنه‌کاندا له‌هه‌موو روویه‌که‌وه دا. له گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئیدارییش بگه‌ڕێین که بڕستی له‌یه‌کێتیی بڕیوه، ئاخر بانگه‌وازکردنی بۆ سه‌رخستنی سه‌رۆکی ناو پرۆژه‌ی ئه‌و ده‌ستووره ره‌تکراوه‌یه و زمان و ستراکتۆری فیکریی ئه‌و ده‌ستووره دیکاتۆر خولقێنه، گه‌نده‌ڵییه‌کی زۆر مۆڕاڵیی نه‌بوو!