
دیمانه له‌گه‌ڵ خاڵه به‌کر ئه‌مین …. سازدانی دیمانه :غه‌مگین بۆڵی
1.به‌ڕای به‌ڕێزت په‌یوه‌ندی زمانی ڕاستگۆیی و رۆحی ئێستاتیكه، تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ك كاریگه‌ره بۆ گیانی به‌رهه‌م هێنه‌ری شیعریه‌ت، له‌كاتێكدا ئه‌ده‌ب به گشتی و شیعر به تایبه‌تی: ڕاسته‌قینه‌یه‌كی پڕ وه‌همه، تۆ ڕوانینت بۆ ئه‌مه چییه؟
و/پ/1
سه‌ره‌تا ده‌مه‌وێت سوپاسی بڕێزتان بکه‌م بۆ ئه‌م به‌سه‌رکردنه‌وه‌یه ،خۆشبه‌ختانه‌ش که‌سمان له‌نزیکه‌وه یه‌کتری ناناسین و،که‌سمان ته‌کلیفمان له‌یه‌کتری نه‌کردوه تاوه‌کو دیمانه ساز بکه‌ین،ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم ته‌نها قه‌له‌م به‌یه‌کتری ناساندوین،جا،ئه‌زیزم گه‌ر بێت و باس له‌زمانی ڕاستگۆیی بکه‌ین ده‌بێت بڵێین،هه‌ڵبه‌ته ڕاستگۆیی له‌لای ئینسان ده‌بێت ئامڕازێک بێت له‌هه‌ره ئامڕازه گرنگ و بنچینه‌ییه‌کانی ژیان،گه‌ر بێت و شاعیریش ئه‌و ئامڕازه نه‌کاته فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی خۆی ئه‌وا بێ شک له‌گه‌ڵ خودی خۆشی‌دا ڕاستگۆ نیه،چ،جای له‌گه‌ڵ ده‌ورو به‌ره‌که‌یدا که‌ئه‌ویش خۆی له‌کۆمه‌ڵگادا ئه‌بینێته‌وه،ته‌نانه‌ت ئه‌توانم بڵێم ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌گه‌ڵ هه‌ڵس و که‌وت و مامه‌ڵه‌کردنه هاکه‌زاییه‌کانی خۆشی‌دا ڕاستگۆ نین بریتین له‌وکه‌سانه‌ی که‌وه‌ک سایکۆلۆجیسه‌کان پێناسه‌یان کردوه که‌که‌سانی ڕاستڕۆ نین له‌نێو چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵدا،،ئه‌مه سه‌باره‌ت به‌و که‌سانه‌ی که به‌تاکێکی نێو کۆمه‌ڵگا ناو ئه‌برێن و له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵگاشه‌وه نیشانه‌ی پرسیاری ناڕاستگۆییان له‌سه‌ره،زمانی ڕاستگۆییش هه‌میشه گه‌ر بێت و ئینسان مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ب‌کات، بێ گومان وه‌ک زانسته ده‌رونیه‌کان سه‌لماندویانه گه‌وره ترین هۆکارن بۆ درێژ بوونی ته‌مه‌نی ئینسان چونکه سه‌لماندنه‌که وا هاتوه که هه‌میشه ئینسانی ناڕاستگۆ له دڵه راوکێ و بار‌و ده‌رونێکی ناسه‌قامگیردا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاو ژیانی خۆیدا ده‌کات و هاوکاتیش ئه‌و مه‌ترسی و ناڕاستگۆییه ده‌بێته هۆکاری نه‌خۆشیه‌کانی مێشک و دروست بوونی بارودۆخی نادروست و ناسه‌قامگیری ده‌روونی له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه… جوانی(ئیستاتیکا)ش ته‌نها لای شاعیر یان لای چیرۆک نووس یان لای ڕۆمان نووس یان لای ووتار نووس نیه گه‌ر بێت و شاعیر یان چێرۆک نووس یان ڕۆمان نووس یان ووتار نووس ڕاستگۆ نه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆی و تێکسته‌که‌یدا ئه‌وه بێ شک به‌رهه‌مێک ده‌خاته ڕوو که درۆی له‌گه‌ڵ خۆی و کۆمه‌لگاکه‌شیدا کردوه، به‌و مانایه‌ش به‌رهه‌مێک ده‌خاته به‌رده‌ستی خوێنه‌ر که زۆر دووره له‌هزرو تێڕوانینی ڕاستگۆیی خۆیه‌وه،بڕوات هه‌بێت ئه‌مڕۆ خوێنه‌واری کورد زۆر به‌وردی ئاگاداری ڕاستگۆیی و ناڕاستگۆیی ئه‌و ئه‌دیبانه‌ن که له‌بواره جیا جیاجیاکان ئه‌نوسن،به‌کوردییه‌که‌ی ئه‌مڕۆ به‌رهه‌م و ده‌قی ئه‌و که‌سانه ئه‌خوێنرێنه‌وه که خاوه‌نه‌کانیان له‌گه‌ڵ خۆیاندا ڕاستگۆن و به‌رهه‌می سایکۆپاتیکی ناخوێننه‌وه…ئیستاتیکا جۆرێکه له‌سه‌رنج ڕاکێشی، جۆرێکه له‌جوانی و قه‌شه‌نگی و، بێ گه‌ردی ،گه‌ر بێت و هه‌مو ده‌قێک بێ به‌ری بێت له ئیستاتیکا واته ده‌قیکی ساده‌و ساکار،له‌قسه‌ی ڕووت و هاکه‌زایی زیاتر به‌ده‌ر نیه،ئیستاتیکا بریتیه له‌هه‌ره کۆڵه‌که گرنگه به‌هێزه‌کانی ده‌قی ئه‌ده‌بی به‌تایبه‌تی شیعر،گه‌ر بێت و شیعر وێنه‌و خه‌یاڵ و ئاواز له‌خۆ نه‌گرێت ،نا‌توانیین بڵێین ئیستاتیکای شیعری له‌خۆ گرتوه، خه‌ڵکانی زۆرمان هه‌یه که ئه‌مڕۆکه زوربه‌ی هه‌ره زۆری شیعری(حوڕ)ی ئه‌مڕۆ ره‌فز ده‌که‌ن، چونکه هه‌ر که‌سێک به‌خواست و ئاره‌زوی خۆی دێت و ده‌ڵێت ئێستاکه شیعرێک ده‌نوسم ،وا ده‌زانێت شیعر نوسین ئاسانه‌و بنه‌ماو یاسا‌و ڕێسای تایبه‌تی خۆی نیه،ناهه‌قیشیان نیه چونکه ئه‌و ده‌قانه‌ی ئه‌یخوێنێته‌وه هیچ ئیستاتیکایه‌کی لا جێ ناهێڵێت و به‌هیچ شێوه‌یه‌کیش سه‌رنجیان ڕاناکێشیت..ئاخر ئیستاتیکای شیعر بریتیه له‌و ژنه به‌ژن زڕافه وه‌یاخود بریتیه له‌وژنه باڵا کووڵه‌ی که‌هه‌موو ئیستاتیکایه‌کی به‌ده‌نی تیا به‌دی ئه‌کرێت و هه‌مێشه پێت خۆشه زیاد له‌جارێک نیگای بکه‌یت و بیخوێنیته‌وه‌و بۆنی که‌زیه‌و لاملی ئه‌و ژنه شیعره بکه‌یت،جا ئه‌زیزم من له‌گه‌ڵتا نیم که ده‌ڵێیت شیعر ڕاسته‌قینه‌یه‌کی پڕ وه‌همه،شیعر حه‌قیقه‌ت و که‌فو کوڵی ناخ و ده‌روونی شاعیره ڕاستگۆکانن ،وه‌هم نیه..! به‌ڵکو بریتیه له فرمێسکه مرواریه‌کانی ئه‌و شاعیرانه‌ی که تا شیعرێک ئه‌نوسن له‌تاو بارینی فرمێسک بۆ حه‌قیقه‌تی ئه‌و شیعره‌و شیوه‌ن گێڕان بۆ ئه‌و حه‌ده‌سه چه‌ندین په‌ڕه‌ی به‌ر ده‌ستی له‌به‌ر ده‌ستا خوساوه‌و به‌په‌له‌پڕوزێ هه‌وڵی داوه په‌ڕه‌یه‌کی ووشکی تر بخاته‌وه به‌رده‌ستی نه‌با حه‌قیقه‌تی خه‌یاڵ و ئه‌ندێشه له‌ڕێڕه‌وی ڕاسته‌قینه‌که‌ی له‌و له‌حزه‌یه‌دا له‌یاد به‌رنه‌وه‌و ئه‌و شیوه‌ن و فرمێسک ڕشتنه‌ی پێ بگۆڕن..جا گیانی من، من ئه‌به‌د خه‌یاڵ و قوڵبوونه‌وه‌ی شیعر به‌وه‌هم نا‌زانم.2شاعیر زۆر جار له‌گه‌ڵا ئه‌و شتانه‌ی له‌گه‌ڵا هه‌سته‌كانی ناگونجێ به‌ره‌نگاریان ده‌بێته‌وه، به شیعر له‌گه‌ڵیان به‌شه‌ڕدێی، ئایا تۆ توانیوته له‌م شه‌ڕانه‌دا به دڵی خۆت بجه‌نگێی و سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنی؟
و/پ/2 من ناتوانم ئه‌وه ناو بنێم شه‌ڕ، به‌ڵکو ناوی ده‌نێم دۆستایه‌تی..خۆشه‌ویستی…عیشق..توانه‌وه له‌بۆته‌ی ڕاستگۆییدا،بێ گومان گه‌ر بێت و له‌جه‌نگی ده‌روونی نێو ناخی شاعیر بدویین له‌و بروایه‌دام کۆتایی نایه‌ت،شاعیر که‌سێکه هه‌میشه هه‌ستیاره ئه‌و خه‌مه شاراوانه‌ی که له‌ناخیدا گێنگڵیان پێ ئه‌دات به‌فرمێسک ڕشتن له‌باره‌یانه‌وه ئه‌دوێت ،جا،ئه‌و فرمێسکه مه‌رجیش نیه هه‌میشه چاو بۆی ببێته هه‌ور،شاعیر به‌رده‌وام ناخ و دڵ و ده‌روونی ئه‌کوڵێت و فرمێسکی ووشک ئه‌ڕێژێت و دڵ و ده‌روونی ئه‌هه‌ژێت،وه به‌نوسینی شیعرێک ئاسوده‌یی به‌ده‌ست ئه‌هێنێت و ده‌روونی خۆی پێ ئه‌حه‌وێنێته‌وه..شاعیریش گه‌ر بێت و کاره‌ساتێ یان کار‌و کاردانه‌وه‌یه‌ک نه‌یهه‌ژێنێ له‌و بڕوایه‌دا نیم له‌گه‌ڵیدا به‌ناهه‌ق به‌شه‌ڕ بێت..گه‌ر بێت و ناهه‌قانه به‌شه‌ڕ بێت و ئاکامه‌که‌ی به ووشه ڕیز کردن کۆتایی بێت ئه‌وه بێ گومان دوور ئه‌بێت له‌هه‌موو وێنه‌یه‌کی شیعری و فه‌نتازیای زمان و خه‌یاڵ و مۆسیقا، ده‌رئه‌نجامه‌که‌شی شیعره‌که له‌قسه‌ی ڕووت و هاکه‌زایی زیاتر هیچی تری لێ سه‌وز ناکرێت،جا له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م پرسیاره‌ی جه‌نابیشته‌وه پێم باشه ئه‌وه بڵێم که ئه‌مڕۆکه خوێنه‌ری شیعرمان زۆر کز بووه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی زۆر که‌س به‌بێ ڕه‌قیب شیعریان له‌ملاو ئه‌ولاو به‌بێ کۆنترۆڵ بۆ بڵاو ئه‌کرێته‌وه،جه‌نابیشت ده‌فه‌رمویت ئه‌و شه‌ڕانه‌ی که به‌ره‌نگاریان ده‌بیته‌وه..لێ من به‌پێچه‌وانه‌ی جه‌نابته‌وه ئه‌ڵێم،بگره ئه‌و خه‌مانه‌ی که یه‌خه‌م ئه‌گرن و خه‌ریکن به‌بێ خه‌تا یه‌خه‌م پێ ئه‌گرن، من به‌شیعرو ڕاستگۆیی سه‌رکه‌وتنی خۆم به‌ده‌ست ئه‌هێنم و ناخ و ده‌روونی خۆمی پێ ئه‌حه‌وێنمه‌وه، تا ئه‌و کاته‌ی خه‌مێکی نوێتر یه‌خه‌م پێ ئه‌گرێته‌وه،3شاعیرانی كورد هه‌میشه ئه‌ركی تریان بینیوه، كه له‌ئاینده‌دا زه‌ره‌ری به‌ژێرخانی شیعریه‌تی داوه، ئایا ئه‌م زه‌ره‌ره به‌تۆش نه‌گه‌یشتووه؟، ده‌كرێت تیشك بخه‌یه سه‌ر ئه‌م لایه‌نه؟
و/پ/3 کاکه غه‌مگین،له‌ڕاستیدا نا‌زانم مه‌به‌ستت چیه که‌ده‌فه‌رمویت(شاعیران وه‌ک ئه‌رکی تریان بینیوه) خۆی ئه‌گه‌ر باس له‌ئه‌رک بکه‌ین له‌ژیانی شاعیردا،ئه‌وه ده‌توانم بڵێم شاعیر ئه‌رکی زۆری له‌سه‌ر شانه به‌به‌راورد کردن له‌گه‌ڵ که‌سانی ترا،جا،ئه‌و ئه‌رکه چ ئه‌رکێک بێت یان نه‌بوبێت ئه‌وه ده‌که‌وێته‌وه لای ئینسانه‌که خۆی،سه‌باره‌ت به شاعیریش گه‌ر مه‌به‌ستت ئه‌وه‌یه گه‌ر بێت‌و به‌نده شیعرێکی بۆ مه‌دح و سه‌نای ئه‌مو ئه‌و نوسیبێت ئه‌وه من زۆر زۆر دوور بووم له‌و ئه‌رکه‌وه،،من ته‌نها شیعرم بۆ خه‌مه‌کانی خۆم نوسیوه‌و له‌گه‌ڵ خه‌مه‌کانی خۆما دواوم و شیعرم بۆ نوسیون و شیعریان پێ نوسیووم..ئه‌وه جگه له دوور که‌وتنه‌وه‌و فه‌نا بوونی ئازیزێکم یان هاوڕێیه‌کی زێده خۆشه‌ویستم کاریان کردۆته سه‌رم و سه‌راپامی هه‌ژاندوه‌و به‌شیعر لاوانومه‌ته‌وه‌و فرمێسکی پێ ڕشتووم، چونکه مردن و فه‌نا بوونه‌که‌ی یان شه‌هید بوونه‌که‌ی هه‌ژاندومی.وه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشت ئه‌وه بێت که‌گوایه چ شاعیرێک کاریگه‌ری هه‌بوبێت له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی شیعره‌کانم ئه‌وا من ناتوانم لێره‌دا وه‌ڵامت بده‌مه‌وه،چونکه زۆر ڕاشکاوانه ئه‌ڵێم به‌هیچ شاعیرێکی ناوخۆیی و ده‌ره‌کی موته‌ئه‌سیر نه‌بووم تا ئێستاکه ،له‌و بڕوایه‌شدا ده‌بم که موته‌ئه‌سیر نابم ،بۆ سه‌لماندنی ڕاو بۆچونه‌که‌شم ڕه‌خنه‌گران ئه‌توانن هه‌ردوو نامیلکه‌که‌م که به‌ناوی(خه‌رمانی خه‌م و خه‌ڵوه‌تگای دیده‌نی)تاو‌و توێ بکه‌ن و ڕه‌خنه‌ی مه‌وزوعی و نا مه‌وزوعی لێ بگرن،وه‌هه‌ر وه‌ها ئه‌و شیعرانه‌ی له‌م ساڵانه‌ی دواییدا له‌ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانی کوردوستان و میدیا ئه‌لکترۆنیه‌کان بڵاوم کردونه‌ته‌وه‌و هه‌نوکه‌ش به‌ناونیشانی(قه‌ده‌ری عیشق) له‌ژێر چاپدایه ڕه‌خنه‌گران ده‌توانن (موئه‌سیرو موته‌ئه‌سیر) ده‌ست نیشان بکه‌ن چونکه ئه‌مڕۆکه ڕه‌خنه‌گری شاره‌زاو موتابیع(ڕه‌خنه‌گری شیعری) ئه‌توانێت ئه‌وه بسه‌لمێنێت که کێ خاوه‌ن ده‌نگی شیعری خۆیه‌تی یان نا.وه به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆکه ده‌یبینیین که‌به‌ناوی ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه به‌تایبه‌تی له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی میدیا ئه‌لکترۆنێکان ئه‌یخوێنینه‌وه که‌ئه‌م یان ئه‌و به‌ناوی ڕه‌خنه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه‌وه شیعرێکی ئه‌م یان ئه‌و تاو‌و توێ ده‌کات ته‌نها سۆزی براده‌رێتی و ته‌کلیف کردنه له‌یه‌کتری،وه‌یان به‌داخه‌وه کار گه‌یشتۆته ئه‌وه‌ی که‌هه‌ندێک شاعیر هه‌یه،دیمانه له‌گه‌ڵ خۆیدا ساز ده‌کات و به‌ناوی خوازراوه‌وه دیمانه‌که له‌میدیا ئه‌لکترۆنیه‌کان و ئه‌ملاو ئه‌ولا بڵاو ده‌کاته‌وه .
4ئایا تۆ به دوای شیعردا وێڵی یان شیعر به دوای تۆ دا وێڵه؟
و/پ/4شاعیر ئینسانێکی وێڵه،شێته،دێوانه‌یه،شیعریش ئامڕازو به‌هره‌یه‌که،که بێ شک ئه‌و به‌هره‌یه له‌لای هه‌موو که‌سێک نیه،شاعیر بته‌وێ و نه‌ته‌وێ عاشقه،ئه‌و عه‌شقه‌ش ته‌نها شاعیر ئه‌زانێت چۆن مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌کات،جا.ئه‌و عه‌شقه ته‌ڕ بێت،یان ووشک یان دور بێت یان نزیک ئه‌وه ئیدی شاعیر خۆی سه‌ر پشکه به‌چشێوه‌یه‌ک ئه‌یدوێنێت و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ئه‌کات و خۆی له‌وێڵ بونا زیاتر وێڵ نه‌کات.لای شاعیر هه‌میشه عابیدو مه‌عبودێک هه‌یه ..شاعیر زۆر جار ئه‌بێته په‌پوله هه‌مو گوڵێک به‌هاوڕێی خۆی ئه‌زانێت ئه‌و گوڵه‌ی که‌هه‌لیبژاردوه هه‌رده‌م به‌سه‌ر ئه‌و گوڵه‌وه ئه‌نێشێته‌وه…پاشان په‌پوله‌و گوڵه‌که هه‌ر خۆیان بڕیارده‌رن کامیان به‌دووی کامیانا وێڵبن..شاعیر شێته ناتوانێ بڕیاڕێک بدات که‌ی وێڵ ئه‌بێت،یان که‌ی ئاسوده ئه‌بێت، وه یاخود که‌ی ئه‌چێته‌وه باخچه‌یه‌ک سه‌ر له‌نوێ ئاڵوگۆڕکردنی خۆشه‌ویستی له‌گه‌ڵ په‌پووله‌و گوڵا ئه‌کات..وه‌یان ده‌مه ته‌قێ له‌گه‌ڵ باخ و باخه‌وانا ئه‌کات.
5تێری ئیگلتن پێی وایه ((كه‌لێنێك له‌هه‌موو كارێكی ئه‌ده‌بیدا هه‌یه، ئه‌وه ڕه‌خنه‌یه ئه‌و /كه‌لێنه پڕ ده‌كاته‌وه)) به‌و مانایه‌ی كه هیچ شتێك له ژیاندا به ته‌واویه‌تی كامڵا نییه، وه‌لێ پێت وایه ڕه‌خنه‌ی كوردی ئه‌و كه‌لێن و كامڵا نه‌بوونه‌ی پڕكردبێت، یاخود ده‌ست نیشان كردبێت، ئایا تۆ چۆن به ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌تایبه‌ت ڕه‌خنه‌ی شیعری ده‌ڕوانی.
و/پ/5 پێش هه‌موو شتێک،ڕێزم بۆ ده‌سپێکردنی ئه‌و پرسیاره‌ت سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه گرتن که‌پێت خۆش بوو به ووته‌یه‌کی (تیری ئینگلتن) سه‌رده‌قی پرسیاره‌که بووروژێنیت، من نا‌زانم زۆر سه‌یرم لێ دێت تاوه‌کو که‌ی ئێمه‌ی نووسه‌ر یان ڕۆژنامه نووس ڕاو بۆچونه‌کانی نووسه‌ره بیانێکان بکه‌ین به‌سه‌ر ده‌قی پرسیار‌و بیجوینه‌وه،که‌ئه‌مه خۆی له‌خۆێدا وا ده‌رئه‌که‌وێت که‌ئێمه ووته به‌نرخ و ڕاو بۆچونه شاعیر‌و نوسه‌ره خۆماڵیه‌کانی خۆمان به‌هه‌ند وه‌ر نه‌گرین و زۆر لامان هه‌رزان بێت،ئه‌مه وێڕای ئه‌وه‌ی که نووسه‌رو ڕوناکبیری خۆماڵێمان هه‌یه له‌و ووته‌یه جوانتریان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌ڕه‌خنه‌و تاووتوێ کردنی ده‌ق و تێکستی ئه‌ده‌بی،ئه‌و هانا بردنه‌ی جه‌نابیشتان بۆ ئه‌و گوته‌یه‌ی (تیری ئینگلتن) به‌ڕای من ناگاته ئه‌و ڕاو بۆچونانه‌ی که‌ڵه ئه‌دیبه‌کانی خۆمان که به‌پوختی له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بیه‌وه دواون..لێ من لێره‌دا داوای لێبووردن ده‌که‌م له‌به‌ڕێزتان به‌ده‌سپێکردنێکی ووته‌یه‌کی نوسه‌رێکی بیانی که‌لای ئێوه هه‌موو مه‌ودا کلتوریه ئه‌ده‌بیه‌کانی خۆماڵی خۆمانی به‌زاندوه، من به‌کارێکی نه‌شیاوی نا‌زانم چونکه جه‌نابت سه‌ربه‌ستیت،وه زۆر له‌ڕۆشنبیرانی نه‌ته‌وه‌که‌م له‌گفتوگۆو موناقه‌شه‌دا دێڕێک وه یان چه‌ن دێڕێکی نوسه‌ریێکی بیانی ناوکێشی موناقه‌شه‌که ده‌کات،من تائێستاش نا‌زانم هۆکاری ناوکێشکردنی ئه‌م ڕاو بۆچوونانه‌ی نوسه‌رانی بیانی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی گوێگر یان به‌رامبه‌ر یان خوێنه‌ر وا تێبگه‌ن که‌گوایه ئه‌و خاوه‌ن موناقه‌شه‌یه نوسه‌رێکی مۆدرێنه یان وه‌ک زووربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵک به‌ئه‌ته‌کێتی دائه‌نێن گه‌ر بێت و له‌قسه کرددندا ڕسته‌یه‌کی بیانی به‌سه‌ردا نه‌کات ئیدی ئه‌و خۆی به‌دواکه‌وتوو ئه‌زانێت …دڵشاد مه‌ریوانی جاویدان له‌باره‌ی ڕه‌خنه‌وه ده‌یفه‌رموو،(ڕه‌خنه ئه‌و ئامڕازو هۆکاره‌یه نووسه‌ر یان شاعیر ئه‌ته‌زێنێت و وای لێ ده‌کات که‌زۆر به‌ووردی به‌خۆیدا بچێته‌وه ،به‌ڕێنووسه هه‌ڵه‌کانی خۆیدا بچێته‌وه،به‌وێنه‌و خه‌یاڵ و مۆسیقا شیعریه‌کانی خۆیدا بجێته‌وه‌و جاریکی تر ئه‌و ده‌قانه‌ی که‌ده‌ینوسێت و خوێنه‌وار ئه‌یخوێنێته‌وه له‌ده‌قه‌کانی پێشووتری پێشووتر بن و هه‌نگاوێکی بنیاتنه‌رانه‌ی له‌بواری ئه‌ده‌به‌که‌ی خۆیدا بنیات نابێت…ئێمه‌ی کورد زۆر جار له‌گفتوی ئه‌ده‌بیدا ڕسته گوتارێکی ئه‌دیبێکی بیانی له‌قسه‌کانمانا ناوکێش ئه‌که‌ین تاوه‌کو به‌رامبه‌ره‌که‌مان وا هه‌ست ب‌کات که‌گوایه بێ ئاگا نین له‌ئه‌ده‌بی بیانی…غه‌مگین گیان من زۆر داوای لێبوردن له‌تۆ ئه‌که‌م ئه‌و که‌سانه‌ی که‌ووته‌ی که‌سانی بیانی بۆ من به‌نموونه ده‌هێننه‌وه وای بۆ ده‌چم که ئه‌و که‌سه زۆر بێ ئاگایه له‌ده‌قه ئه‌ده‌بیه خۆماڵیه‌کانی خۆمان..من نامه‌وێ له‌م دیده‌نیه‌دا ووته‌ی زۆر به‌جێ و به‌نرخی ئه‌ده‌بی و ڕه‌خنه‌یی نوسه‌ره کورده‌کانی خۆمان له‌کوردوستانی گه‌وره‌دا به‌نموونه بهێنمه‌وه که‌زۆر زۆر له‌و ڕایه‌ی(تیری ئینگلتن) به‌جێ تر‌و شیاوترهبهش به‌حاڵی خۆم پێش ئه‌وه‌ی ده‌ست بکه‌م به‌نوسین ،ده‌ستم به‌ڕه‌خنه خوێندنه‌وه کردوه گه‌ر بێت و ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌قێک بوبێت یان له‌سه‌ر نامیلکه‌یه‌ک بوبێت که‌له‌وه‌و پێش خوێندبێتمه‌وه ئه‌وه بێ گومان زۆر به‌ووردی ڕه‌خنه‌که‌م خوێندۆته‌وه..وه ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر ده‌قێک یان دیوانێک یان نامیلکه‌یه‌ک نوسرابێت و ئه‌و ده‌قه یان ئه‌و نامیلکه‌یه‌م به‌ر چاو نه‌که‌وتبێت ئه‌وا ڕه‌خنه‌که‌م نه‌خوێنۆته‌وه تاوه‌کو ده‌قه‌ئه‌ده‌بێکه یان نامیلکه شیعرێکه‌م په‌یدا نه‌کردبێت.
سه‌باره‌ت به‌کامڵبونی ده‌قیش وه‌یان تێکست ..به‌ڵی زۆر تێکست و ده‌ق هه‌یه شنه‌یه‌کی شه‌ماڵی کاتین به‌لای خوێنه‌ردا تێده‌په‌ریت و گوزه‌ر ئه‌کات…هه‌ندێ ده‌ق و تێکستیش هه‌یه هه‌مێشه زیندوون و له‌لای خوێنه‌ر پاشگه‌ز بوونه‌وه‌یان نیه‌و هه‌رده‌م ده‌قو تێکستی زیندوون و نه‌مرن ..کاتێکیش ڕه‌خنه‌گری به‌توانا تاووتوێی ده‌قه‌که یان تێکسته‌که ئه‌کات و به‌کامڵ بووی نازانێت و ڕێنمایی خاوه‌ن تێکسته‌که ده‌کات،که به‌هه‌ڵه بێ مه‌به‌سته‌کانی خۆیدا بچێته‌وه‌و جارێکی تر دووباره‌ی نه‌کاته‌وه،به‌ڕای من ئه‌مه هاندانێکی زۆر واقیع بینانه‌نه‌و بابه‌تیانه‌یه بۆ شاعیره‌که….به‌ڵام من لێره‌دا به‌داخه‌وه ئه‌یڵێم که‌ڕه‌خنه‌گرمان نه‌ما…ئه‌و ڕه‌خنه‌گرانه‌ی ساڵه‌کانی حه‌فتاکان و هه‌شتاکانمان نه‌ما که وا له‌شاعیر ب‌کات نه‌نوسێت وه یان به‌ترسه‌وه بنوسێت..وه‌یان ڕێنمایی ب‌کات و په‌ره به‌شیعر نوسین بدات..به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌مڕۆکه‌وه هیچ ڕه‌قیبێک له‌سه‌ر شیعر نیه چی ده‌نوسیت بینوسه‌و بینێره بۆ میدیایه‌ک ده‌ماوده‌ست بڵاو ده‌کرێته‌وه ،چونکه ئه‌و میدیایانه لایان گرینگ نیه ئه‌و شیعره‌ی بۆیان ڕه‌وانه ئه‌کرێت شیاوه یان نه‌و …گرینگ لای ئه‌وان ئه‌وه‌یه لاپه‌ڕه‌کانیان خاڵی نه‌بێت.من هه‌ر له‌م دیمانه‌یه‌شه‌وه پێم باشه ئه‌وه به‌جه‌نابتان بڵێم..ماوه‌و ده‌مێک له‌مه‌وبه‌ر شیعرێکی لاوانه‌وه‌م بۆ ئازیزترین هاوڕیم نووسی، بۆ(سه‌لاح مححه‌مه‌دی شاعیر)..هه‌ر وه‌ک به‌ئه‌مه‌کی خۆم بۆ ئه‌و میدیایه‌م نارد هه‌ر له‌سه‌رده‌تادا نوسینه‌کانم له‌ڕێی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌وه ڕۆشنایی بڵاوکردنه‌وه‌ی بینی و خۆمم به‌ده‌نگێکی ئه‌و ماڵپه‌ڕه ئازیزه ده‌زانی..له‌پڕ که‌سێک وه‌ک ده‌سته‌ی نوسه‌رانی ماڵپه‌ڕه‌که له‌نامه‌یه‌کی ئه‌لکترۆنییدا بۆی نوسیبووم ئێمه ئیتر به‌و شیعرانه‌دا ئه‌چینه‌وه‌و ده‌قی خراپ بڵاو ناکه‌ینه‌وه..منیش له‌وه‌ڵامدا بۆم نووسی تکایه گه‌ر به‌دڵتان نیه بڵاوی مه‌که‌نه‌وه…من نامه‌که‌ی خۆم و نامه‌که‌ی ئه‌و براده‌ره‌م به‌ناوی (ز،س) بۆ سه‌لماندنی ئه‌م قسه‌یه‌م لای خۆم پاراستوه.. که‌چی به‌بێ گوێ دانه داوکاریه‌که‌م که‌بڵاوی نه‌که‌نه‌وه ، به‌کلک و گوێ کراوی و به‌بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له‌داواکاریه‌که‌م بگرن بڵاویان کرده‌وه ،به‌ڵام، لێی ئه‌پرسم له‌کاک(ز.س)؟ بۆچی خواست و ئیراده‌ی شیعری منی ده‌ستکاری کرد‌و خۆی خسته جێگای (ع.و) و(ع.ع)ی پاشکۆی عێراق و هاوکاری و کلک و گوێی کرد که شیوه‌نه شیعرێک بوو،بۆ پارچه‌یه‌کی دڵی خۆمم نوسیبوو…ئیدی ئه‌و براده‌ره ده‌ستکاری شیوه‌نه شیعره‌که‌می نه‌کردایه..به‌ڵکو به‌چه‌ند دێڕێک ڕه‌خنه‌یه‌کی لێ بگرتمایه‌و ڕێنمایی بکردمایه.
6ئه‌ی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌قی شاعیرێك بكه‌ی سه‌ره‌تا چۆن بتوانین له رۆحیه‌تی ده‌قه‌كه نزیك ببینه‌وه؟، یاخود چی كۆمه‌كمان ده‌كات كڕۆكی ده‌قه‌كه جوانتر نیشانی خوێنه‌ر بده‌ین؟
و/پ/6 لێکۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ده‌قی شاعیرێک ،سه‌ره‌تا ئه‌بێت له‌گه‌ڵ خۆمانا ڕاستگۆ بین پاشان جیاوازیه‌ک له‌گه‌ڵ ده‌ق و ئه‌خلاقیه‌تی ئه‌و خاوه‌ن ده‌قه‌دا یان ئه‌و تێکسته‌دا بکه‌ین ئایا تا،چ،ڕاده‌و رێژه‌یه‌ک له‌گه‌ڵ خۆیدا ڕاستگۆیه ئه‌وجا کاتی خۆمانی بۆ ته‌رخان بکه‌ین..من زۆر جار(که‌ئه‌ڵێم من،بمبورن مه‌به‌ستم ئه‌و (من)ــــــــه‌ی فروێد نیه‌و ئه‌به‌د نه‌رجسی نیم)..وه که‌ده‌قێکی نوسه‌رێک یان شاعیرێکم خوێنبێته‌وه‌و سه‌رنجی ڕاکێشابم ته‌نها نامه‌و په‌یامێکی ئافه‌رینم بۆ ناردوه له‌وه زیاتر نا،چونکه هه‌ر ئه‌و ئافه‌رینه‌م له‌ده‌ست هاتوه بۆ ده‌ق و تێکسته جوانه‌که‌ی نه‌ک بۆ خودی شاعیرکه یان نووسه‌ره‌که خۆی.
7با بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ره‌تاكانی ژیان، زۆرێك له نوسه‌رانی جیهان به گشتی له (سۆز)ه‌وه ده‌ستیان به نوسین كردووه، ئایا تۆش به(سۆز)ه‌وه ده‌ستت به نوسین كرد، ده‌كرێت پێمان بڵێی یه‌كه‌م به‌رهه‌مت چۆن سه‌ری هه‌ڵدا؟، یاخود سه‌ره‌تاكانی نوسینی تۆ چۆن بوو؟
و/پ/7 من ئه‌و شه‌ره‌فه به‌خۆم نابه‌خشم که ته‌نانه‌ت نوسه‌رێش بم نه‌ک نوسه‌رێکی خۆماڵێش،چ،جای نوسه‌ری جیهانی ،سه‌ره‌تای ژیانی من وه‌یان ڕه‌وانتر پێت بڵێم له‌هه‌رزه‌کاریمدا هه‌مو وه‌رزه‌کان له‌لای من یه‌ک وه‌رز بوون،سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی سه‌ره‌تاییم به‌کراس و شه‌ڕواڵێکی نوێوه به‌سه‌ر ده‌برد ،پاشان تاده‌گه‌یشته کۆتایی ساڵ ده‌یان جار پینه‌ده‌کرا تاوه‌کو هه‌ر چۆنێک بێت به‌رگه‌ی ئه‌و ساڵه بگرێت،له‌ناوه‌ندیشدا هه‌ر به‌پانتۆڵ و کراسێکه‌وه، جار جاره‌ش به‌دزیه‌وه جلی برا گه‌وره‌کانمم له‌به‌ر ده‌کرد،جائیتر سۆزم له‌کوێ چنگ بکه‌وێت،وه‌یان کێ ئه‌م ڕه‌شوڕوتیه‌ی منی لا قبووڵ بوو، وه‌یان کێ ئامه‌ده‌گی هه‌بوو که شنه‌ی سۆزی خۆیم بۆ ب‌کات به‌شه‌ماڵ .
ده‌ست پێکردنی سه‌ره‌تای نووسینی شیعریشم هۆنراوه‌یه‌ک بوو به‌ناو نیشانی(چینه‌که‌م)له‌ته‌مه‌نی شازده ساڵیدا نوسیم،تائێساش لای خۆم پاراستومه‌و شانازی پێوه ده‌که‌م و له‌به‌ر کاڵ و کرچێکه‌ی نه‌م خسته دووتوێی نامیلکه شیعریه‌کانمه‌وه.ده‌شمتوانی ده‌ستکاری زه‌مه‌ن و نوسینه‌که‌ی بکه‌م..به‌ڵام گه‌ر بمکردایه ڕاسگۆیی خۆمم له‌ده‌ست ئه‌دا.. بێ ویژدانیشم له‌گه‌ڵ خۆم و زه‌مه‌ندا ئه‌کرد.8دوو ڕا له‌مه‌ڕ (زمانی شاعیر) هه‌یه، یه‌كه‌میان گوایه زمانی شاعیر: زمانی كۆمه‌ڵگه‌یه، به‌و مانایه‌ی كه شاعیر زمانحاڵی هه‌لو مه‌رجی ده‌وروبه‌ره‌كه‌یه‌تی، ڕای دووه‌میان گوایه زمانی شاعیر: زمانی رۆح و ویژدانیه‌تی به‌و مانایه‌ی كه شاعیر باس له‌ناوه‌وه‌ی خۆی ده‌كات، تۆ چ بۆچونێكت هه‌یه بۆ ئه‌مه؟، زمانی شاعیر لای تۆ چییه و تۆ له‌ڕێی زمانی شاعیریه‌تیته‌وه چ په‌یامێكت هه‌یه؟
و/پ/8 زمانی شیعر زمانێکی تایبه‌ته ته‌نها شاعیر ده‌توانێت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵدا ب‌کات،شاعیر که‌سێکه له‌هه‌ناوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا گاگۆڵکێ و داره‌داره‌ی کردوه، هه‌ڵقوڵاوی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌یه،که‌سێکی دانه‌بڕاوه له‌ئێش و ئازاره‌کان،که‌واته شاعیر تایبه‌تمه‌ندێتی حه‌ده‌سه‌کان ئه‌یهه‌ژێنێت و قوڵپی گریانی شیعری ڕاناگرێت،له‌هه‌مان کاتدا شاعیر ڕه‌چاوی ئه‌وه‌ئه‌کات که‌به‌چ زمانێکی شیعری دێته نێو گۆڕه‌پانه‌که‌وه،وه‌یان به‌چ زمانێکی شیعری ده‌نوسێت..شاعیر ته‌نها بۆ خۆی نانوسێت بگره ئه‌و که‌خۆی به‌شاعیر زانی ده‌بێت به‌زمانی خه‌ڵک بنوسێت ،به‌زمانێکی ساده‌و ساکارو ڕوون و ڕه‌وان و بێ گڕوگۆڵ بنوسێت که‌هه‌موو خواست و ویسته‌کانی ئه‌وه بێت که سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگا له‌زمانی شیعریه‌که‌ی تێ بگه‌ن و موزایه‌ده نه‌کات به‌سه‌ر زمانێکه‌وه که‌که‌س تێی نه‌گات..شاعیر ئه‌و که‌سه‌یه ئه‌و ده‌مه‌ی حه‌ده‌سێک ئه‌یهه‌ژێنێت و له‌قاڵبی شیعرێکدا ئه‌یهۆنێته‌وه ده‌بێت له‌قسه‌ی ڕووت به‌دوور بێت و ،وێنه‌وخه‌یاڵ و ئاواز‌و مۆسیقای شیعره‌که سه‌رنجی خوێنه‌ر ڕاکێشێت..تازمانی شیعری خه‌ڵک بێت..بێ گڕوگۆڵ بێت و به‌هاو یاسا تایبه‌تیه‌کانی شیعری پاراستبێت و زیاتر له‌سه‌ر وێردی زمان به‌ئاسانی بوترێته‌وه‌و جوانی ببه‌خشێت.