
نه‌زه‌ند به‌گیخانی بۆ هاوڵاتی
نه‌زه‌ند به‌گیخانی لێکۆڵه‌ر و رۆشنبیر بۆ هاوڵاتی
سازدانی: هاوڵاتیهاوڵاتی: ده‌شێت بڵێین 25/7/ 2008 ئه‌و رۆژه بوو که هاوڵاتیانی هه‌رێمی کوردستان چاوه‌ڕوانیان ده‌کرد؟ به تایبه‌ت له‌ژێر رۆشنایی ئه‌و ته‌زویر و ساخته‌کارییانه‌ی که رێکخراو و چاودێره لۆکال و نێوده‌وڵه‌تیه‌کان تۆماریان کردووه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ئه‌وه‌ی هاوڵاتیان چاوه‌ڕێی ده‌که‌ن له هه‌رێمی کوردستان ئه‌وه‌یه که کاریگه‌ریان له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان هه‌بێ، ژیانی خۆیان به جۆرێک رێک بخه‌ن و به‌ڕێوه ببه‌ن که خۆیان ئاره‌زووی ده‌که‌ن، نه‌ک هێزێکی ده‌ره‌وه به‌ناوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی، ئایینی یا ئه‌خلاقیه‌تێکی زاڵی باو به‌ڕێوه‌یان ببات، هێزێک که ئیراده‌ی هاوڵاتیان وه‌کو تاک و بکه‌ر ده‌سڕێته‌وه و چه‌شنی مێگه‌ل مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌کات و یاری به هه‌ست و سۆزیان ده‌کات. له هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7، هاوڵاتیان ئاره‌زوو و ئیراده‌ی خۆیان پیشاندا بۆ گۆڕینی بارودۆخ و پێکهاته و نه‌خشه‌ی سیاسی له کوردستانی عێراقدا، که له‌به‌ر زۆر هۆکاری مێژوویی و به هۆی نه‌بوونی کولتورێكی سیاسیی دیموکراسی له سه‌ر ئاستی سه‌رکردایه‌تی سیاسیی کوردی و به‌هۆی نه‌بوونی دادوه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی، وه‌کو پێویست نه‌چۆته پێشه‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی زۆر له پرسیاره‌که‌ت دوور نه‌که‌ومه‌وه، ده‌ڵێم ئه‌گه‌رچی 25/ 7 له ئاستی چاوه‌ڕوانیه‌كانی خه‌ڵکدا نه‌بوو، به‌ڵام له سێ رووه‌وه زۆر گرنگ بوو: لایه‌نی یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه که ئه‌م رۆژه هیوا و ئومێدی به خه‌ڵک به‌خشی، ئه‌مه‌ش به‌هۆی شکانی ترسێکی گه‌وره‌وه بوو که مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه، که کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی سه‌ر به ستروکتورێکی عه‌شایری و عه‌قلیه‌تێکی کۆنه‌خوازه، له‌ناو خۆیدا هه‌ڵیگرتووه. ئێمه هه‌ر له منداڵیه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ترسه گه‌وره بووین و پێی راهاتووین و له هه‌موو بڕیار و ههنگاونانێکدا حسابێکی زۆرمان بۆ کردووه. به‌ڵام له 25/7 دا ئه‌و ترسه‌ی خه‌ڵک (دیاره هه‌موو نا) شکا و توانیان به ئومێد و وێرانه‌وه به‌ره‌و سندوقه‌کانی هه‌ڵبژاردن بچن و موماره‌سه‌ی ئازادی بکه‌ن. لایه‌نی دووه‌م که زۆر گرنگ بوو ئه‌وه‌یه که ده‌رکه‌وتنی لیستی گۆڕان ئیسلامیه‌كانی لاواز کرد. ئه‌گه‌ر لیسستی گۆڕان نه‌بوایه، له‌وانه‌بوو حیزبه ئیسلامیه‌کان، به تایبه‌تی یه‌کگرتوو (هه‌روه‌کو له 2005 یشدا بینیمان) ببێته ئه‌و ئه‌لته‌رنه‌تیڤه بۆ خه‌ڵک، که دیاره ئه‌لته‌رنه‌تیڤێکی ناچاری ده‌بوو. به‌ڵام گۆڕان ئه‌و ده‌نگه ناڕازی و تووڕه و خرۆشاوانه‌ی له ده‌وری بزووتنه‌وه‌یه‌ک کۆکرده‌وه به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌کی دیکه، چه‌شنی بزووتنه‌وه‌ی سه‌رکۆزی که له فه‌ڕه‌نسا به‌ره‌ی نیشتمانی جان ماری لۆپێن ی لاواز کرد و گوڕ‌و ته‌کانێکی دیکه‌ی به هه‌ڵبژاردنه‌کانی 2007 به‌خشی. لایه‌نی سێیه‌م که زۆر واتاداره ئه‌وه‌یه که ئه‌م وه‌رچه‌رخانه به شێوازێکی مه‌ده‌نی و به بێ به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌ی چه‌کداری روویدا، ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر ئاستی سیاسی کوردی نوێیه، چونکه هه‌روه‌کو مێژوو شایه‌تحاڵه، له سیاسه‌تی کوردی‌دا هه‌رده‌م به شه‌ڕ و پێکدادان جێگا به ئه‌ویتر چۆڵکراوه. ئه‌مانه هه‌مووی مایه‌ی خۆشحاڵین. ته‌زویریش له هه‌ڵبژاردن، که یه‌کێکه له توخمه سه‌ره‌کیه‌کانی دیموکراسی، له کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی وه‌کو کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی جێگای سه‌رسوڕمان نیه، ئه‌و ته‌زویره پێمان ده‌ڵێ که جارێ ئێمه له قۆناغی سه‌ره‌تایی پرۆسه‌ی دیموکراسی داین و کاری زۆر جدیمان ماوه بۆ گۆڕانی گشتی و جه‌وهه‌ری، بۆ فراژووبوون و دروستبوونی کولتورێکی شارستانی له هه‌رێمی کوردستان. سه‌ره‌ڕای هه‌موو کهموکوڕیهکیش، پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێین که ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی 25/7 به رای زۆر چاو‌دێر و پسپۆر نمونه‌یه‌کی جوانی پرۆسه‌ی دیموکراسی بوون له هه‌رێمه‌که، ئه‌مه‌ش مایه‌ی خۆشحاڵیه و بره‌و ده‌دات به هیوا و ئومێدی خه‌ڵک بۆ گۆڕانێکی بنچینه‌یی. پێویسته ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه پۆزه‌تیڤه بگیرسێینه‌وه و لێره‌وه هه‌نگاوی نوێ بنێین، چونکه گه‌وره‌ترین مه‌ترسی که به‌ره‌وڕووی مرۆڤ ده‌بێته‌وه مردنی خه‌ون و هیواکانیهتی.
هاوڵاتی: لیستی کوردستانی خۆی به براوه ده‌زانێت و شایی و ئاهه‌نگیشی به‌و بۆنه‌یه‌وه گێڕا، به رای تۆ کێ براوه‌یه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: به‌رای من میلله‌تی کورد براوه‌یه، له‌به‌ر ئه‌و هۆکارانه‌ی که له سه‌ره‌وه باسم کردن و چونکه سه‌ره‌ڕای کۆمه‌ڵێ ته‌حه‌ددا و کۆسپ، توانی بێ شه‌ڕ و پێکدادان و به شێوازێکی مه‌ده‌نی پێ بنێته قۆناغێکی دیکه‌وه. ئه‌گه‌ر نوخبه‌ی سیاسی و ئینته‌لیجنسیای کوردی رانوومایی عه‌قڵانی و ئاراسته‌ی پۆزه‌تیڤ به پرۆگرام و پرۆژه‌وه بۆ خه‌لک دابین بکه‌ن، ئه‌وه دڵنیابه سبه‌ینێی ئێمه زۆر باشتر ده‌بێ له دوێنێمان.
هاوڵاتی: ئه‌ی رۆلی ژن له‌و هه‌ڵبژاردنانه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنی؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: به داخه‌وه، ژن نادیار بوو له هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌و نادیاریهش له سێ ئاستدا به ئاشکرایی هه‌ستی پێده‌کرا: یه‌که‌م: نه‌بوونی کاندیدی ژن بۆ سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم؛ دووه‌م: که‌می ژماره‌ی ژن له ناو لیسته‌کان؛ سێیه‌میش، نه‌بوونی پرۆگرامی پێشکه‌وتووخوازانه‌ی تایبه‌ت به ژن بوو له به‌رنامه‌ی لیسته‌کاندا. پیاوانی سیاسی کورد هه‌رده‌م ئه‌و قسه‌یه ده‌ڵێنه‌وه که گوایه ژنی به‌توانا که‌مه له کوردستان. به‌لام له راستیدا وانیه و ئه‌وه ته‌نها بیانووه و مانای نه‌ناسینی تواناکانی ژنه له لایه‌ن پیاوانی سیاسیه‌وه. ژنی به‌توانا و لێهاتوو زۆرن، به‌ڵام حیزب و پیاوه سیاسیه‌کانی ئێمه کۆمه‌ڵێ پێوه‌ر و سنوریان له‌به‌رده‌م داده‌نێن که واده‌کات نه‌گه‌نه پایه‌ی به‌رز و بڕیاردان. کاتێ توانای ژن به پێوه‌ری حیزب و لیست و پیاوه سیاسیه‌کان ده‌پێورێن، ئه‌وه ژنه‌كان بچوک ده‌کرێنه‌وه و رێگایان لێده‌گیرێت. بۆ ئه‌وه‌ی له ئاستی پێوه‌ری حیزب و لیستهکانیشدا بیت، ئه‌وه زۆرجار ده‌بێ وه‌کو ژن، وه‌کو مرۆڤێکی ئازاد و خاوه‌ن رای جیاواز بمریت؛ ئه‌گه‌ر زۆر هۆشیار نه‌بیت، ئه‌وه ده‌بیت به دهمیهک بۆ جوانکردنی سیمای حیزب و لیست و ده‌سه‌ڵات. ئه‌مه‌ش نه له به‌رژه‌وه‌ندی ژنه و نه له به‌رژه‌وه‌ندی ده‌سه‌ڵات و کۆمه‌ڵگه.
هاوڵاتی: ئه‌وه‌ی لۆژیک و مێژوو پێمان ده‌ڵێ هه‌میشه سته‌ملێکراو و دۆڕاو په‌نا ده‌باته به‌ر توندوتیژی ی غه‌وغا و په‌لاماردانی و ئه‌زیه‌تدانی به‌رامبه‌ر، تۆ له‌و چوارچێوه‌یه‌دا چۆن ئه‌و توندوتیژی و په‌لاماردان و غهوغهوغایه ده‌خوێنیته‌وه که لایه‌نگرانی لیستی کوردستان دژی باره‌گا و نوسینگه‌ی لایه‌نه ئۆپۆزیسیۆنه‌کان له هه‌ولێر و دهۆک ئه‌نجامیان دا؟ ئایا ئه‌و جۆره کارانه چه‌ند کاریگه‌ری ده‌بێت له‌سه‌ر ناشیرین‌کردنی وێنه‌ی کورد له ده‌ره‌وه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: به رای من له بارودۆخێکی پڕ جۆش و خرۆشی ئاوادا لۆژیک ون ده‌بێت و ئاساییه که حه‌شاماتی خرۆشاو و جۆشدراو هه‌ندێ ره‌فتاری توندوتیژ بنوێنێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ئاسایی نیه نه‌بوونی هه‌ڵوێست و بێده‌نگیی لایه‌نه سیاسیه‌کان و ده‌سه‌ڵاته بۆ وه‌ستاندنی ئه‌و توندوتیژیانه و هێورکردنه‌وه‌ی ئه‌و گه‌نجانه‌ی که ساڵانێکه پڕ بوون له بێزاری و ناره‌زایی و نائومێدی. ئه‌وه‌ی جێگای داخه ئه‌وه‌یه که توندوتیژی وه‌کو دیارده‌یه‌كی زاڵ له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه قبوڵ کراوه و قبوڵ ده‌کرێ. کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ئیدمان بووه به توندوتیژی و رۆژانه به شێوازی جیا به‌رهه‌می دێنێته‌وه. هه‌روه‌کو له دوا وتارم به‌ناوی (سووتانی کتێب، سووتانی مرۆڤ) دا ده‌رده‌که‌وێ، من لێکدانه‌وه‌یه‌کی مێژوویی و سایکۆلۆژیم بۆ ئه‌و توندوتیژیانه هه‌یه که له‌سه‌ر ئاستی زمان (واته نووسین و وتن) و ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تی (به لێدان و کوشتن و سووتاندنی ژنان، سزادانی منداڵان) و ئاستی سیاسی ( به په‌لاماردان و زیندانیکردن و ئه‌شکه‌نجه و سانسۆر) رۆژانه پیاده ده‌کرێت. رانوومایی سه‌رکرده‌کان به سه‌رکرده‌ی لیستی گۆڕان و ئه‌وانیتریشه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی توندوتیژ و دابینکردنی ئاراسته‌یه‌کی دروست و هێمن له‌سه‌ر بنه‌مای هۆشیاری و پرۆگرامی تایبه‌ت بۆ ئه‌و لاو و لایه‌نگیرانه پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌ییه. مایه‌ی خۆشحاڵی بوو که حکومه‌ت به به‌یاننامه‌یه‌ك ئیدانه‌ی ئه‌و په‌لاماردان و هێرشانه‌ی کرد و (ئه‌وه‌ی من ئاگاداربم، به پێی هه‌واڵه‌کانی میدیا) لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماف پێشێلکاره‌کان کرد. لێپرسینه‌وه و به‌دواداچوون و سزای ئه‌و که‌سانه په‌یامێک ده‌نێرێ بۆ خه‌ڵک که سبه‌ینێ کاری ئاوا دووباره نه‌که‌نه‌وه. رانوومایی و ئاراسته‌ی پۆزه‌تیڤیش بره‌و ده‌دات به کولتورێکی سیاسیی دیموکراسی که تێیدا مرۆڤه‌کان رێز له مافی یه‌کتری و جیاوازیی بیروڕا و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان و ئه‌وانیتر بگرن. ده‌زانی له‌به‌ر ئه‌و هۆکاره مێژوویی-سیاسیانه‌ی که من له‌و وتاره‌دا باسم کردوون (بڕوانه هاوڵاتی، ژماره 549)، مرۆڤ له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه‌دا له حاله‌تێکی سایکۆلۆژیی ناجێگیردا ده‌ژی و ئیدمان بووه به توندوتیژی، به تووڕه‌یی، به تاوانی رقئامێز، دیاره له‌م کۆنتێكستهدا، بوار که‌مه بۆ گفتوگۆ و تێگه‌ییشتنی قووڵ و لێکدانه‌وه‌ی ئۆبژێکتیڤانه و قبوڵکردنی یه‌کتری به هه‌موو جیاوازیه‌کانمانه‌وه، لێره‌دا پێکدادان و لێدان و کوشتن و سووتان ده‌بنه ئامرازی خۆده‌ربڕین. دیاره هه‌موو دیارده و کرده‌وه‌یه‌کی توندوتیژ و رقئامێز و ناشیرین ده‌بێته هۆی کێشانی وێنه‌یه‌کی ناشیرینی ئێمه له خه‌یاڵی گشتی خه‌ڵک له ده‌ره‌وه. ئیمڕۆ جیهان چاوی لێمانه و به رای من له‌ناو کۆنتێکستی ئاڵۆزی جیۆپۆلیتیکی کوردستاندا، دیموکراسی و کرانه‌وه و شێوازی حوکمڕانی مۆدێرن و ئاشتیخوازانه تاکه ده‌روازه‌ن بۆ رزگاریی میلله‌تی کورد. پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم که ئه‌و توندوتیژیانه به زۆر شێوه گوزاره‌یان لێده‌کرێ، ئێمه لێره باسی په‌لاماری لایه‌نگیرانی لیستێکی دیاریکراو بۆ سه‌ر بنکه‌ی لیسته رکابه‌ره‌کان ده‌که‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وێنه‌ی ئێمه‌ی کوردی له ده‌ره‌وه زۆر ناشیرین کردووه، ته‌نها ئه‌و رووداوانه نین، به‌ڵکو کرده‌ی ژنکوشتنه به بیانووی شه‌ڕه‌فه‌وه که ده‌رهاویشته‌ی ئه‌و توندوتیژیانه‌یه له سه‌ر ئاستی سایکۆلۆژی و کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی کوردی‌دا. ژنکوشتن به‌ناوی شه‌ڕه‌فه‌وه له هه‌موو شتێک زیاتر وێنه‌ی کوردی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ناشیرین کردووه.
هاوڵاتی: ئه‌و وتاره‌ی که ده‌رباره‌ی سووتانی کتێبه‌کانی فه‌رهاد پیرباڵ نووسیت، مشتومڕی زۆری نایه‌وه و گوایه تۆ ده‌ته‌وێ به‌رگری له هه‌ڵوێستی رۆشنبیری بێهه‌ڵوێست بکه‌یت. تۆ له‌م رووه‌وه ده‌ڵێی چی؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ده‌زانی من نه له‌م وتاره و نه له‌هیچ نووسینێکی تریش لایه‌نگیری که‌س ناکه‌م و دژایه‌تی که‌سیش ناکه‌م. من چ وه‌کو فیکر و چ وه‌کو پیشه له هاوکێشه‌ی جه‌مسه‌رگیریی (لایه‌نگر- دژ / دۆست- دوژمن) دا خۆم نادۆزمه‌وه؛ من لێکۆڵه‌رێکی ئه‌کادیمیم و له زانکۆیه‌کی ئه‌وروپی کارده‌که‌م و 22 ساڵه کوردستانم به‌جێهێشتووه و له ده‌ره‌وه خۆم پێگه‌یاندووه. ئه‌وه جیاوازیی بیرکردنه‌وه‌ی منه که لای که‌سانێک قبوڵ ناکرێ و لێکدانه‌وه‌ی نه‌گونجاوی بۆ ده‌کرێ. له‌م وتاره‌دا من باسی دیارده‌ی توندوتیژی ده‌كه‌م له کوردستان له په‌راوێزی ئه‌و رووداوه‌دا. به راستی من حه‌ز ناکه‌م خۆم روون بکه‌مه‌وه و ئه‌و وتاره بۆ خوێنه‌ر شیبکه‌مه‌وه؛ خوێنه‌ری هۆشیار و سه‌ر به پاشخانی فیکری ده‌زانێ چۆن بچێته ناو ده‌ق و تێی بگات (ده‌ڵێم بچێته ناو ده‌ق، چونکه هه‌موو خوێندنه‌وه‌یه‌ک مانای چوونه ناو ده‌ق ناگه‌یه‌نێ)، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خوێنه‌ر هۆشیار نه‌بێت و به حوکمی پێشوه‌خت و کۆمه‌ڵێ کلێشاتهوه بچێته ناو ده‌ق، ئه‌وه نه‌ک هه‌ر تێی ناگات، به‌ڵکو به هه‌ڵه‌ش لێکی ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی که ده‌یڵێیت له‌وه‌وه دروست بووه.
هاوڵاتی: دوور له هاوکێشه‌ی براوه و دۆڕاو، په‌رله‌مانی داهاتووی کوردستان ئۆپۆزیسیۆنێکی نوێی تێده‌که‌وێت، تۆ رات وایه ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنه به ئه‌ندازه‌ی به‌ڵێنه‌کان و چاوه‌ڕوانی خه‌ڵک رۆلی کارای خۆی بگێڕێت؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: ئه‌گه‌رچی من گه‌شبینم، به‌ڵام گومانیشم هه‌یه؛ مه‌فهومی په‌رله‌مان ته‌نها ئه‌وه نیه که گروپێکی هه‌لبژارده‌ی سه‌ر به کۆمه‌ڵێ لیستی رکابه‌ر له ده‌زگایه‌کی ته‌شریعیدا نوێنه‌رایه‌تی میلله‌ت بکات؛ ره‌گی وشه‌ی په‌رله‌مان بریتیه له "پارلێ" که به فه‌ڕه‌نسی واتای "قسه‌کردن" ده‌گه‌یه‌نێ. په‌رله‌مان واته هونه‌ری قسه‌کردن، واته کرده‌ی گفتوگۆ و قه‌ناعه‌ت پێکردن له سیاقی کۆبوونه‌وه و له‌ناو گروپی سه‌ر به ئایدیۆلۆژیا و پرۆگرامی جیاوادا. دیاره بوونی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مان زۆر گرنگه و گوزاره له ده‌نگ و گروپه جیاوازه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگه ده‌کات و گه‌رمی و زیندووییه‌ک به گفتوگۆکان ده‌به‌خشێ به ئامانجی هه‌موارکردنی باشترین بڕیار و یاسا، به‌ڵام له‌مه گرنگتر بره‌ودانه به‌و هونه‌ری وتن و گفتوگۆیه که پێویسته تاک له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه کاری له‌سه‌ر بکات و له‌ناو خۆی گه‌شه‌ی پێبدات. من وا هه‌ست ده‌که‌م که په‌رله‌مانی نوێی کوردستان یه‌که‌مین په‌رله‌مانی کارا ده‌بێت به حوکمی ئه‌وه‌ی که نوێنه‌رانی لیستێکی ئۆپۆزیسیۆن و کاراتر له‌وانه‌ی رابردووی تێدا ده‌بێت، به‌ڵام به رای من چ ئه‌ندامانی ئه‌و لیسته و چ ئه‌ندامانی لیسته‌کانی دیکه، پێویستیان به خولی راهێنان و په‌روه‌رده هه‌یه بۆ خۆراهێنانیان به هونه‌ری وتن و گفتوگۆ و پێکه‌وه‌هه‌ڵکردن، هه‌روه‌ها بۆ شاره‌زابوونیان له‌و لێپراسراویهتیه نوێیه. خۆ که نووسه‌ر، شاعیر، ئه‌کادیمی یا پارێزه‌ر و دکتۆر بوویت، مانای وانیه ئه‌ندام په‌رله‌مانێکی لێهاتوو و کارا ده‌بیت. ئێمه جگه له تێگه‌ییشتنێکی ئه‌بستراکت له‌مه‌ڕ په‌رله‌مان و چالاکیه‌کانی، ئه‌زموون و تێگه‌یشتنمان که‌مه بۆ رۆلی په‌رله‌مانتێر و چالاکی و په‌یوه‌ندیی په‌رله‌مان له‌گه‌ڵ حیزب، له‌گه‌ڵ حکومه‌ت، له‌گه‌ڵ که‌ناله‌کانی میدیا و هاوڵاتیاندا. بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له ئاستی ئه‌و لێپرسراوییهته گه‌وره‌یه‌دا بن که میلله‌ت پێیان ره‌وا ده‌بینێ، ئه‌وه ده‌بێ به‌وپه‌ڕی ته‌وازوعه‌وه خۆیان له‌سه‌ر هونه‌ری وتن و گفتوگۆ رابهێنن و خۆیان په‌روه‌رده بکه‌ن. ئه‌م ده‌زگایه وه‌کو ستروکتورێکی مۆدێرن و دیموکرات به مانا کرده‌ییه‌که‌ی نوێیه بۆ ئێمه‌ی کورد و ده‌بێ خۆمان بهێنینه ئاستی داواکراوی ده‌زگاکه، هه‌روه‌ها ئاستی داواکراوی خه‌ڵک و ئه‌و چاوه‌ڕوانیانه‌ی که له ئه‌ندامه هه‌ڵبژێردراوه‌کانی ده‌که‌ن. ئه‌گه‌ر به عه‌قلیه‌تێکی کۆنه‌وه بچینه ناو ئه‌و ده‌زگایه‌وه، وه‌کو ئه‌و عه‌قلیه‌ته‌ی که پێی ده‌چینه ناو جه‌نگ و پێکدادانه‌کان، ئه‌وه ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كان ناتوانن وه‌ڵامی داواکاریی خه‌ڵک و سه‌رده‌م بده‌نه‌وه.
هاوڵاتی: ئایا بوونی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا کاریگه‌ریی ئیجابی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌رێم و جوانکردنی وێنه‌ی کورد له ده‌ره‌وه؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: بوونی ئۆپۆزیسیۆن له په‌رله‌مان پێش هه‌موو شت واتای بوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێکی ئازاد ده‌گه‌یه‌نێ که تێیدا کۆمه‌ڵێ لیست له‌سه‌ر بنچینه‌ی پرۆگرام و پرۆژه‌ی جیاواز رکابه‌رایه‌تیان کردبێ. به‌داخه‌وه، ئه‌گه‌رچی هه‌ڵبژاردنه‌کانی 25/7 جیاوازبوون له‌وانه‌ی رابروو و بوونی لیستی گۆڕان هاوتا له‌گه‌ڵ حه‌ماس و به‌ته‌نگه‌وه‌هاتنی خه‌لک له رۆژی هه‌ڵبژاردندا سیمایه‌کی مه‌ده‌نی به پرۆسه‌که به‌خشی، به‌لام رکابهرایهتیهکان له‌سه‌ر بنچینه‌ی پرۆژه و پرۆگرامی تۆکمه و دیاریکراو نه‌بوون، ئه‌مه له لایه‌ک، له لایه‌کی دیکه‌وه، نوێنه‌رانی لیستی گۆڕان به ته‌نها ناتوانن رۆلی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا بگێرن، چونکه ژماره‌یان له به‌رامبه‌ر 111 ئه‌ندام په‌رله‌مان که‌مه. بۆیه ده‌بێ ئه‌ندام حیزبه‌کانی دیکه‌ش کاراتر بن له په‌رله‌مان تا بتوانن به ژماره و به کرده‌وه‌ش رۆلی ئۆپۆزیسیۆنێکی کارا و چالاک بگێڕن، ئۆپۆزیسیۆنێک که ئهلتهرنهریڤی لا هه‌بێت بۆ پرۆژه‌کانی حکومه‌ت. بۆ نمونه یاسای دژ به توندوتیژی له به‌رانبه‌ر ژنان، که پێویسته په‌رله‌مانی نوێ وه‌کو یه‌که‌مین پرۆژه یاسا گفتوگۆی له‌سه‌ر بکات و به سوود وه‌رگرتن له پرۆژه یاسای لیژنه‌ی داکۆکیکردن له مافی ژنان و را و بۆچوونی رایکخراو و چالاکوان و ئه‌کادیمیسته‌کانی بواری جێنده‌ر و یاسایی، ده‌وڵه‌مه‌ند بکرێت. بڕگه‌ی تایبه‌ت به خه‌ته‌نه‌کردن، بۆ نمونه، به بێ شه‌رم و ته‌ریقبوونه‌وه (که له په‌رله‌مانی رابردوو بینیمان) قسه‌ی له‌سه‌ر بکرێت و هه‌موار بکرێت. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له وێنه‌ی کورد بێت له ده‌ره‌وه که تۆ له پرسیاره‌که‌ت باسی ده‌که‌ی، ئه‌وه ده‌ڵێم ده‌رچوونی یاسای نوێ و پابه‌ند به مافی مه‌ده‌نی وێنه‌ی په‌رله‌مانی نوێ جوان ده‌که‌ن و به‌کاربردنی ئه‌و یاسایانه‌ش به کرده‌وه و نه‌هێشتنی خه‌ته‌نه‌کردن و فره‌ژنی و کوشتنی ژن به بیانووی شه‌ڕه‌فه‌وه و سه‌روه‌ریی یاسا و نه‌هێشتنی سوڵحی عه‌شایری کۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه ده‌گه‌یه‌ننه ئاستێکی جوان و مه‌ده‌نی که سه‌ره‌نجام ده‌بێته هۆی جوانکردنی وێنه‌ی نه‌ته‌وه‌ی کورد له ده‌ره‌وه. دیاره رۆلی کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی وه‌کو گروپی فشار له‌م پرۆسه‌یه‌دا زۆر گرنگه.
هاوڵاتی: لیستی گۆڕان وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی میللی ده‌رکه‌وت، تۆ چۆن ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه ده‌خوێنێته‌وه؟ کاره یا په‌رچه‌کرداره؟ زه‌مینه‌یه‌کی بابه‌تی و خودی هه‌یه، یان که‌فوکوڵێکی کاتیه و نه‌فه‌س کورت ده‌بێت؟ به‌رای تۆ وه‌ک خۆی بمێنێته‌وه یان بخرێته چوارچێوه‌یه‌که‌وه و ناوی حیزبی لێبنرێت؟
نه‌زه‌ند به‌گیخانی: به رای من گۆڕان بزووتنه‌وه‌یه‌کی میللیه ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی سۆزی خه‌ڵک نه‌ک له رووی ئایدیۆلۆژیه‌وه، که ئه‌مه‌ش به‌س نیه بۆ دروستکردنی ئاراسته‌یه‌کی سیاسی نوێ له هه‌رێمی کوردستاندا. وه‌کو پێکهاته، گۆڕان هه‌موو توخمه پێویسته‌کانی حیزبی له‌خۆی گرتووه له ده‌وری کاریزمای سه‌رکرده‌یه‌ک که چ له رووی سیاسی و چ له رووی سه‌ربازیشه‌وه سه‌ر به مێژوویه‌کی دوورودرێژه. ئه‌گه‌ر کاک نه‌وشیروان موسته‌فا نه‌بوایه، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به‌و شێوه‌یه‌ی که هه‌یه دروست نه‌ده‌بوو، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌لومه‌رج له‌بار نه‌بوو و خه‌ڵک ئاماده نه‌بوون، نه‌خێر، ئه‌مانه هه‌بوون و ده‌مێکیشه هه‌ن؛ هه‌موومان ده‌زانین که هه‌لومه‌رج و ده‌نگ و توخمه‌کان ده‌مێکه دروست بوون و کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و چینی رۆشنبیر به ژن و پیاوانه‌وه رۆلیان هه‌بووه له‌م دروستبوونهدا. کاک نه‌وشیروان موسته‌فا له کاتێکی گونجاو‌دا هات و ئه‌و ده‌نگ و توخمه تووڕه و ناڕازیانه‌ی به‌رانبه‌ر ده‌سه‌ڵات له ده‌وری بزووتنه‌وه‌یه‌ک کۆکرده‌وه. لێره‌دا پرسیارێک که ده‌بێ بکرێ ئه‌وه‌یه: بۆچی ئه‌و ده‌نگ و توخمه ناڕازی و خرۆشاوانه چوونه ده‌وری ئه‌و که‌سایه‌تیه‌وه که له‌ناو جه‌رگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی کوردیه‌وه هاتووه؟ راسته کاک نه‌وشیروان له‌م دوو- سێ ساڵه‌ی رابردوودا به ئاشکرایی که‌وته ناره‌زایی ده‌ربڕین و ره‌خنه‌گرتن له ده‌سه‌ڵات و ده‌ستی له پایه‌ی خۆی له‌ناو یه‌کیێتی کێشایه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که وای کرد خه‌ڵک له ده‌وری کۆبێته‌وه ته‌نها ئه‌وه نه‌بوو، به‌ڵکو ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و بوو وه‌کو کاریزما و هه‌روه‌ها وه‌کو کۆمپانیای وشه که ستراتیژیه‌تێکی راگه‌یاندنی به‌هێزی خسته‌گه‌ڕ بۆ راکێشانی هه‌ست و سۆزی جه‌ماوه‌ر، به تایبه‌تی گه‌نجانی ناموراد و بێزار له گه‌نده‌ڵی و نادادوه‌ری. دیاره که‌سایه‌تی و سایکۆلۆژیه‌تی مرۆڤی کوردیش له‌باره بۆ خۆبه‌ستنه‌وه و گردبوونه‌وه له ده‌وری که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی (نه‌ک مه‌ده‌نی): ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی که کۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و که‌سایه‌تی مه‌ده‌نی وه‌کو پێویست له لای ئێمه گه‌شه‌یان نه‌کردووه و سیاسه‌ت تا ئێستاش مه‌ودایه‌کی زۆر فراوان له خه‌یاڵ و رۆژانه‌ی خه‌ڵک داگیرده‌کات. دوای هه‌ڵبژاردن ئه‌گه‌ر گۆڕان بیه‌وێت رۆلی کارا و ستروکتورالی ببینێت، ده‌بێ له چوارچێوه‌ی حیزبێکدا خۆی رێک بخات. له‌مه‌ش گرنگتر، ده‌بێ سه‌رکرده‌کانی لیستی گۆڕان زۆر عه‌قلانی و ستراتیژیانه رانوومایی ئه‌و جه‌ماوه‌ره خرۆشاو و بێزار و تووڕه‌یه له ده‌سه‌ڵات بکه‌ن تا به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كی هۆشیار و پۆزه‌تیڤ و بنیاتنه‌ر بچێت، نه‌ك به‌ره‌و ئاقارێک که په‌شیمانی لێبکه‌ویته‌وه، ئه‌مه‌ش له چوارچێوه‌ی حیزبێکی خاوه‌ن پرۆگرام و کادیری کارا و ستراتیژیه‌تی گونجاو باشتر ئه‌نجام ده‌درێت. وه‌کو پێکهاته، حیزب ده‌زگایه‌كی مۆدێرنه که له لایه‌ن ده‌سته‌یه‌کی سه‌ر به ئایدیۆلۆژیایه‌کی هاوبه‌ش به پرۆگرامێکی دیاریکراوه‌وه به‌ڕێوه ده‌چێت. ئێمه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی نێگه‌تیڤمان له‌گه‌ڵ حیزب هه‌یه، له چه‌مکی حیزب سڵ ده‌که‌ینه‌وه. به رای من ئه‌وه‌ی گۆڕان وه‌کو بزووتنه‌وه لاواز ده‌کات و ده‌بێته مه‌ترسی بۆی خۆرێکخستنی نیه له چوارچێوه‌ی پێکهاته‌یه‌كی حیزبی‌دا، به‌ڵکو دوو شته: یه‌که‌م: به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سیاسه‌ت و ئاکاری ده‌سه‌ڵات (بۆ نمونه مساوه‌مه‌کردن له‌گه‌ڵ ئیسلامیه‌کان چ وه‌کو حیزب و چ وه‌کو ئایدۆلۆژیا). دووه‌م: بێباکی و شاگه‌شکه‌بوون له به‌رانبه‌ر ئه‌و ده‌رکه‌وتنه چڕ و له ناکاوه، هه‌روه‌ها له به‌رانبه‌ر هه‌ست و سۆزی خرۆشاوی خه‌ڵک و دیارده و رووداوه‌کان به بێ رانوومایی و ئاراسته‌کردنی عه‌قلانی. به واتایه‌کی دیکه ده‌بێ سه‌رکرده‌کانی گۆڕان زۆر ژیرانه و به شێوازێکی عه‌قلانی نه‌ک به ئاوازی گوتاری میدیاکان ره‌فتار له‌گه‌ڵ دیارده و رووداوه‌کان بکه‌ن بۆ دوورخستنه‌وه‌ی کاردانه‌وه‌ی توندوتیژ و مه‌یلی ناوچه‌گه‌ریه‌تی (سلێمانچیهتی و ههولێرچیهتی)، هه‌روه‌ها بۆ دابینکردنی ئاراسته‌یه‌کی دروست و پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر بنه‌مای هۆشیاری و پرۆگرام و پرۆژه‌ی نوێ و پێشکه‌وتووخواز. ئه‌مانه هه‌مووی به سوودی گشتی ده‌که‌وێته‌وه و ده‌بنه مایه‌ی بره‌ودان به کولتوری دیموکراسی له کوردستاندا.
کۆتایی
هاوڵاتی بیروڕا ژماره (18) پێنجشهمهمه، 27/8/2009