
ئه‌زموونی دیموکراسی کوردی‌و حکومه‌تی سێبه‌ر! …. حه‌مه غفور
مرۆڤ ئه‌گه‌ر بۆ چه‌ند ساتێکیش بێت ئه‌توانێ ویژدانی خۆی ئاسووده بکاو دوور له هاتو هاوارو پیاهه‌ڵدانی ماسمیدیای ڕه‌سمی کوردی، ئه‌ندێشه‌ی ئازاد بکات‌و به چاوێکی کراوه‌و له گۆشه‌ی خهڵکو چاوه‌ڕوانیه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردیه‌وه له دوایین پرۆسێسی شکڵی‌و فۆرماڵی‌و حقوقی ڕێکخستنه‌وه‌و سازماندانه‌وه‌ی شێوازی دهسهڵاتو دام‌و ده‌زگای حکومه‌تی کوردی بڕوانێ، که به به‌ڕێخستنی هه‌یه‌جانی به‌شداریکردنی خه‌ڵکی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگداندا ساز‌و به‌رپاکرا. سه‌رنج بدا‌و بزانێ ئه‌گه‌ر بێت‌و وه‌عدو بهڵێنو دروشمه بریقه‌داره‌کانی سه‌روبه‌ندی هه‌ڵمه‌ته‌کانی هه‌ڵبژاردن له‌ولاوه دابنێ، ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتدارێتی کوردی‌و دیموکراسی پارله‌مانی کوردی ئه‌مجاره‌یان چی گۆڕانێکی به‌سه‌ردا هاتووه له قازانج‌و به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان. یان ئاخۆ کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی کوردی تا چه‌ند ئه‌توانێ ئه‌ڵقه‌ی لێکهه‌ڵپێکانی مانیفێستۆی لیست‌و قه‌واره سیاسیه به‌شداربووه‌کانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بێت له‌گه‌ڵ سیاسهتو نه‌خشه‌و پلانی پراتیکی شوێنگرتنو جێبهجێبوونو تهتبیقدانی له‌گه‌ڵ ژیان‌و ههستو نیستی خه‌ڵکی کوردستاندا! وه یان هاتنه‌ئارای ئۆپۆزیسیۆنی پارله‌مانی‌و ته‌نانه‌ت حکومه‌تی سێبه‌ر، که داهێنانێکی دیکه‌ی بزووتنه‌وه‌ی لیستی گۆڕانه، تا چه‌ند له نێو فهرههنگو که‌لتووری سیاسی بۆرژوازی کوردی‌و ئه‌زموونی دیموکراسی کوردی‌دا ئهشێو ئه‌کرێ وه‌کو چاوی خهڵکو جه‌ماوه‌ری ناڕازی کۆمه‌ڵی کوردی به‌هه‌ند بگیرێ‌و مایه‌ی له‌سه‌ر دابنرێ! له بنه‌ڕه‌تدا ئایا ئه‌کرێ خه‌ڵکی کوردستان چاوه‌ڕوانیه‌کانی خۆیان له‌گه‌ڵ ته‌حه‌دای ئه‌دای ئۆپۆزیسیۆنی داهێنه‌ری حکومه‌تی سێبه‌ردا گرێبدات سه‌باره‌ت به‌و چاکسازی‌و ڕیفۆرمانهشی که له‌پێناویدا هاتبوونهئاراوه، له کاتێکدا که لیسته ئۆپۆزیسیۆنه‌کان سوێندی یاساییان قه‌بڵاندووه بۆ پارێزگاری له سه‌رتاپای ئه‌زموونی تائێستای جووڵانه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی!؟
ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی لیستی گۆڕان له کاتێکدا خۆیان له سه‌نته‌رو ناوه‌نده‌کانی دهسهڵاتو بڕیارداندا بوون له‌نێو مێژووی ئه‌زموونی کوردایه‌تیدا، وه خودی نه‌وشیروان مسته‌فا ژماره‌یه‌کی به‌رچاو له پارله‌مانتاره‌کانی سه‌ربه فراکسیۆنی که‌سکی ده‌سبژێر کردبوو بۆ پڕکردنه‌وه‌ی کورسیه‌کانی پارله‌مانی به‌روو، هۆی چی بوو که هه‌وڵی شوێنگرتنی پلاتفۆرمی تازهههڵقوڵاویان نهگرتو له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکدا هه‌وڵی جێبه‌جێکردنیان نه‌دا!؟ ئێستا حیکمهتو ئه‌فسانه له چیدایه وا ئهکرێو مومکینه به حکومه‌تی سێبه‌ره‌وه له فراکسیۆنێکی نه‌یارو به‌رهه‌ڵستکاردا ئه‌م گره‌وه له‌سه‌ر ئه‌م کایه‌یه بکه‌ن!؟
به‌ڵام پێئه‌چێ ئه‌ندازیارانی لیستی گۆڕان ئه‌جێندای سیاسی جیاواز له‌به‌رنامه‌یاندا بێت. خۆکێشانه‌وه‌ی سێ که‌س له ڕابه‌رانی ئه‌م ئاراسته‌یه، نه‌وشیروان مسته‌فا، محه‌مه‌د تۆفیق رهحیمو عوسمان بانیمارانی له به‌شداریان له پارله‌مانی کوردستاندا، هه‌روه‌کو خۆشیان ڕایانگه‌یاندووه که خه‌ریکی ته‌رتیباتی خۆرێکخستنن وه‌کو قه‌واره‌یه‌کی سیاسی بۆ به‌شداریکردن له هه‌ڵبژاردنی پارله‌مانی عێراق‌و چوونه‌نێو هاوپه‌یمانێتیه سیاسیه‌کانی دوایی سه‌ر پانتایی سیاسه‌تی عێراقی، داتا‌و به‌ڵگه‌ی ئه‌و راستییه‌یه که بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان شاخه‌یه‌کی هه‌ڵتۆقیوی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیه بۆ مامه‌ڵه‌و سات‌و سه‌وداکردن به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی کورد‌و مافه سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه، نه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌ک بۆ گۆران‌و چاکسازی له کوردستان له قازانجی خه‌ڵکیدا. ئاراسته‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا جگه له هه‌ندێ گلهییو گازیندهی سیاسی له هه‌ڤاڵه‌کانی دوێنێی له‌نێو یه‌کێتی نیشتمانیدا، ئه‌ویش به‌ئامانجی گوشاردانان له‌سه‌ر پارتی هاوپه‌یمانی ستراتیژی یه‌کێتی، بۆ ڕێگاکردنه‌وه‌ی له نێو ئه‌زموونی کوردی‌دا وه‌کو جووڵانه‌وه‌یه‌کی سیاسی تازه، ئه‌وه‌ی که ئه‌مێنێته‌وه بۆ جێگاپێکردنهوهو خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکی بووه.
لیستی پارتی‌و یه‌کێتیش که حکومه‌تی هه‌رێم پێکدێنن، هه‌م باشتر‌و هه‌م ده‌ستیان واڵاتره بۆ ڕیفۆرم‌و چاکسازی. به‌رهه‌م ساڵحی سه‌رۆکی کابینه‌ی شه‌شه‌می حکومه‌تی هه‌رێم، به‌ڵێنی داوه که کابینه‌ی تازه‌ی حکومه‌ته‌که‌ی له پێناوی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێداویستی خهڵکو جێبه‌جێکردنی به‌ڵێنه‌کانیاندا بێت. هه‌ر پانتاییه‌ک له به‌رقه‌راربوونی ئازادیه‌کان له کوردستان، هه‌ر ئاستێک له کرانه‌وه‌و مۆدیرنیزمو پێشکه‌وتنی کوردستان له هه‌ر ڕوویه‌کیه‌وه بێت، له‌ژێر کاریگه‌ری بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تی خهڵکیو گشتیدا شکڵی گرتووه. به‌ڵێندانی ئێستا‌و ئه‌وساش هه‌روا له‌ژێر ئه‌و گوشاره جهماوهریهدایه. به‌هیچ جۆرێک په‌یوه‌ندی نیه به مۆراڵی دیموکراسیانه‌وه یان به دیموکراسی پارله‌مانیه‌وه.
لیستی گۆڕان که خۆی به نوێنه‌ری ڕیفۆرم‌و چاکسازی‌و سه‌روه‌ری یاسا‌و جیاکردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی حیزبی‌و دامه‌زراوه مه‌ده‌نیه‌کان دائه‌نێت، وه بانگه‌واز بۆ ئه‌وه ده‌کات که حکومه‌ت ببێته موئهسهساتیو مافی هاوڵاتیبوون جێگیربکرێت، که‌چی هێشتا هیچ ڕوی نه‌داوه که له کۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی سه‌رۆکایه‌تی لیسته‌که‌یان له‌گه‌ڵ مه‌سعود به‌رزانیدا، یه‌که‌مین داخوازیان بۆ لایه‌نگرانی لیسته‌که‌ی خۆیان خسته به‌رده‌می سه‌رۆکی هه‌رێم، یانی وه‌ڵامدانه‌وه به کێشه‌ی دهرکردنو نانبڕین‌و دوورخستنه‌وه‌کانی لایه‌نگرانی لیستی گۆڕان. ئه‌وانه‌ی که ڕۆژی سه‌د جار دوباره‌ی ئه‌که‌نه‌وه که حیزب حیزبێنهو مهحسوبیهتو ئیمتیازاتی سیاسی‌و ئه‌م شتانه ههڵگیرێتو ڕه‌خنه له یهکێتیو پارتی ئه‌گرن له‌و باره‌وه، که‌چی له یه‌که‌مین ده‌رفه‌تدا له‌گه‌ڵ سه‌رۆکی هه‌رێم میسداقیه‌تیان بۆ بانگه‌شه‌کانیان به‌تاڵ کرده‌وه.
ناوهرۆکو فه‌لسه‌فه‌ی دیموکراسی پارله‌مانی، نیزامێکی بۆرژواییانهیه بۆ جێگاکردنه‌وه‌ی توێژه جۆراوجۆره ناڕازیه‌کانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگا، له چه‌شنی توێژه ناوه‌نجیه‌کان، به ئامانجی به‌شداریپێکردنیان له ڕژێم‌و سیسته‌می سیاسی دیموکراسی پارله‌مانیدا له ڕێگای هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانی هاوڵاتیانه‌وه بۆ دیاریکردنی ئه‌نجوومه‌نه‌کانی نوێنه‌رایه‌تی یاخود بۆ دیاریکردنی وه‌کیله سیاسیه‌کانی خه‌ڵکی له هۆڵه‌کانی پارله‌ماندا. دیموکراسی پارله‌مانی سیسته‌مێکی سیاسیه بۆ جێکردنه‌وه‌ی هه‌رچی زیاتری نوێنه‌رانی شکڵی خه‌ڵکی سڤیلی کۆمه‌ڵگا ههژارترهکان له پرۆسه‌یه‌کی فۆرماڵی‌و حقوقیانهی ده‌وره دوای ده‌وره‌دا. ئامانجی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش هه‌ر له پێشه‌وه دیاریکردنی سنووره‌کانی ئازدیو ماف‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی خه‌ڵکی ووڵاتانه له نێو میراتی سیاسی‌و ئایدیۆلۆژی بۆرژوازیدا. پرۆسه‌یه‌که بۆ ڕوکه‌شکردنی باڵاده‌ستی چینی بۆرژوازی له ڕووی ئابووری‌و سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه به ڕوخسارێکی سڤیل‌و جه‌ماوه‌ری که ئه‌ویش ته‌نها له سیسته‌می دیموکراسی پارله‌مانیدا ئیمکانی جێبه‌جێبوونی هه‌یه. بێگومان ئه‌م پرۆسێسه له‌گه‌ڵ خۆیدا ئه‌و نهخشو باوه‌ڕه له متمانه‌ی گشتیدا ئه‌چێنێ، یان باشتره بڵێم؛ هه‌وڵی چاندنی ئه‌و باوه‌ڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه ئه‌دات، که بوونی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان ئهبهدیو ئه‌زه‌لیه‌و هه‌رواش ئه‌مێنێته‌وه، وه هه‌ر دیدگا‌و تێڕوانینێک بۆ له‌نێوبردنی چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان وه‌کو بلۆکی سۆڤێتی جاران مه‌حکوم به شکسته یان مه‌حاڵه!
سیسته‌می دیموکراسی نه‌ک هه‌ر چینه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان به فه‌رز وه‌رئه‌گرێ له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع، نه‌ک هه‌ر چه‌وسانه‌وه‌ی چینایهتیو زوڵم‌و زۆری چینایه‌تی به به‌شێکی ئاسایی‌و نۆرمی کۆمه‌ڵگای مرۆڤایه‌تی له ده‌زگای ڕه‌سمی دهوڵهتیو حقوقیدا به‌رجه‌سته ئه‌کات، به‌ڵکو لیستێکی دوور‌و درێژیش له میللهتانو که‌مایه‌تی ئیتنی‌و ئایینی‌و تائیفیش ڕیزئهکاو بۆ هه‌ر یه‌کێکیشیان چه‌ند کورسی پارله‌مانی دیاری ئهکرێو ئه‌مه‌ش ناو ئه‌نێن ژیانی دیموکراسی‌و پێکه‌وه‌ژیانی فرهییو ململانێی شارستانیانه‌ی پێکهاته‌کانی کۆمه‌ڵگا ئینسانیه‌کان. سه‌ره‌نجام ئه‌م ناوکۆییه(سیاق) سیاسی‌و کۆمه‌ڵایه‌تیه بۆرژواییانهو پارله‌مانیه که به‌هۆی هه‌ڵبژاردن‌و ده‌نگدانی خه‌ڵکه‌وه هه‌ر چوار ساڵ یان پێنج ساڵ جارێک بۆ دیاریکردنی نوێنه‌رانیان له‌سه‌ر کورسیه‌کانی پارله‌مان، ناو ئه‌نێن به‌رقه‌راربوونی ئازادی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی!
به‌ڵام خه‌ڵک بۆ چاکسازی له ژیان‌و مافه‌کانیاندا به‌شداری له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا ئهکهنو ده‌نگ به‌و هێزه سیاسیه ئه‌ده‌ن که پێیان وایه ئه‌توانێ لانی که‌می ئه‌و ڕیفۆرمانه جێبه‌جێ بکات. چونکه خه‌ڵک ئه‌زانن پارله‌مان ناوه‌ندی ده‌سه‌لات نیه‌و گۆڕانی ڕیشه‌یش له‌ڕێی پارله‌مانه‌وه ڕوونادات. له دوو توێی ژیانی واقعیدا، وه له باوه‌ڕی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی کۆمه‌ڵگا مرۆڤایه‌تیه‌کاندا، دۆخی کۆمهڵایهتیو ئابووری، ههلو مهرجو زه‌مینه‌ی ستاندارده هه‌وچه‌رخه‌کان بۆ ژیان، پێودانگ‌و چاوه‌ڕوانیه‌کانی مرۆڤ سه‌باره‌ت به ئازادی واقعی، به‌رتری ئینسان، ئینساف‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌و حه‌قیقه‌ته ڕۆژی سه‌د جار ئه‌سه‌لمێنێت که ئازادی واقعی‌و به‌کرده‌وه‌ی ئینسان، وه به‌رپاکردنی عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌که که مێژووی کۆمه‌ڵگای ئینسانی به ناچاری بۆ لهنیودانی چینه‌کان‌و باڵاده‌ستی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌ر چینێکی دیکه‌یدا له ڕووی ئابوریه‌وه له‌نێو دڵی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا ده‌ستیپیکردووه. ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌و ئه‌و پرۆسێسه جولانه‌وه‌ی شۆشیالیستیه. دیموکراسی‌و سیسته‌می پارله‌مانیش خۆیان سه‌ره‌کی ترین کۆسپی سه‌ر ڕێگای به‌رپاکردنی ئازادی واقعی‌و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تین که مرۆڤایه‌تی ده‌بێ له‌سه‌ر ڕێگای خه‌باتیان پاکی بکه‌نه‌وه.
28/8/2009