
دینامیكیه‌ته‌كانی گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو له هه‌رێمی كوردستاندا … محمد حسین
ئه‌و گه‌نده‌ڵیه درایی و سیاسییه‌ی له كوردستاندا هه‌یه ئه‌وه‌نده‌ی گه‌نده‌ڵیه‌كی ڕێكخراوی به‌رنامه‌ڕێژكراوی به‌پلانی گروپی ده‌سه‌ڵاتداری ناوحكومه‌ت و حیزبی حاكمه , گه‌نده‌ڵیه‌ك نیه په‌رته‌وازه و بێ كۆنترۆڵ و له دهستدهرچوبێت , به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ئه‌نجامی رستێك سیاسه‌ت و پراكتیك و به‌رنامه‌ی حیزبی و حكومی توێژی باڵاده‌ستی هه‌رێمی كوردستانه , هه‌ر ئه‌مه‌یش وای كردووه له هه‌رێمی كوردستاندا (گه‌نده‌ڵی ) هێز و ده‌زگاو به‌رژه‌وه‌ندی و خه‌ڵكی خاوه‌ن نفوزی خۆی هه‌بێت , میدیا و ئه‌ده‌بیات و لۆجیكی شه‌رعیه‌ت داتاشینی خۆی هه‌بێت , گروپ و هێزی ستراتیجی خاوه‌ن ئه‌جێندای خۆی هه‌بێت . دیاره جیاوازیه‌كی زۆرهه‌یه له نێوان ئه‌م گه‌نده‌ڵیه ڕێكخراوه و گه‌نده‌ڵی له ئاستی تاكه‌كه‌سه‌كان و به‌شێوه‌ی خۆبه‌خۆی , ئه‌گه‌رچی ئه‌نجامی گه‌نده‌ڵی به‌هه‌ر جۆرێك بێت هه‌ر وێرانبونی ژێرخانی وڵاته‌كه و به‌فیرۆدانی توانا مرۆییه‌كانی مرۆڤ و ئفلیجكردنی پرۆسه‌ی گه‌شه‌كردنه , به‌ڵام بۆناسین و تێگه‌یشتنی ئه‌و دینامیكیهتهی گه‌نده‌ڵی سیاسی و دارایی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌ئه‌بات , بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه و ریشه‌كێشكردنی ئه‌و هێزهناوهكیانهی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی گه‌نده‌ڵی مهیسهركردووه , ئه‌م جیاوازیه زۆر پێویسته .
هه‌رچه‌نده تێگه‌یشتنی گه‌نده‌ڵی پێویستی به بینینی هه‌موو لایه‌نه ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سایكۆلۆجی و فه‌رهه‌نگیه‌كانی دیاره‌كه هه‌یه و ناكرێت به‌ته‌نها بۆ ره‌هه‌نده سیاسیه‌كه‌ی كورتبكرێته‌وه , به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێـت سه‌ره‌تا پرسیار له‌وهێزه ههڵسوڕێنهرانه بكه‌ین كه هه‌میشه له‌ناوه‌وه ماشێنی گه‌نده‌ڵی ئهبزوینن , یان له هه‌موو ئاسته‌كاندا وزه‌ی به‌رده‌وامی و گه‌شه‌ی سهرهتانئاسای گه‌نده‌ڵی ئه‌خوڵقێنن , ده‌بێت سه‌ره‌تا له هێز و ده‌زگاو بكه‌ره سیاسیه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ین , له هه‌ر وڵاتێكدا توێژی ده‌سه‌ڵاتدار و به‌رپرسه سیاسیه‌كان پاڵنه‌ر و به‌شداری گه‌نده‌ڵی نه‌بن , ئه‌وا ده‌رفه‌تی به‌رته‌سككردنه‌وه‌و بچوككردنه‌وه‌ی دیارده‌كه زۆره , پێچه‌وانه‌كه‌یشی , كه‌ی سیاسیه‌كان بونه بزوێنه‌ری ماشینه‌كانی گه‌نده‌ڵی و كه‌وتنه په‌لاماردانی بازاڕ و چالاكیه ئابوریه‌كانی وڵات , ئه‌وا هه‌موو چاره‌سه‌ریه‌كان وه‌ك چاره‌سه‌ری لاوه‌كی و نیوه‌وناچڵ و وبێ كاریگه‌ری ده‌مێنێـته‌وه . له كوردستانیشدا كێشه‌ی سه‌ره‌كی لێره‌دایه , لای ئه‌و هێزه سیاسیانه‌یه كه به‌رده‌وام – ئاشی گه‌نده‌ڵی ئه‌گێڕن – . كه‌واته بۆ تێگه‌یشتن له ورده‌كاریه‌كانی گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو هه‌میشه پێویسته له ناوسیاسهتهوه ده‌ست پێبكه‌ین , هه‌ر كاتێك باسی گه‌نده‌ڵی كرا‌و ئه‌و بكه‌ر و هێزو كاره‌كته‌ره سیاسیانه ده‌ستنیشان نه‌كرێت كه راسته‌وخۆ لایه‌نی سیاسی كێشه‌كه ئه‌به‌نه ڕێوه , دهبیـَت گومانمان هه‌بێـت لهجهدوای باسه‌كه , ,چونكه دینامیكیه‌تی گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو له هه‌رێمی كوردستاندا لای ئه‌و هێز و گروپ و بازنه سیاسیانه‌یه كه هه‌بوون و مانه‌وه‌یان گرێدراوی ئه‌م گه‌نده‌ڵیه ڕێكخراوه‌یه . ئه‌م گروپ و بازنه سیاسیانه‌یش دابه‌ش ئه‌به‌نه سه‌ر سێ هێزی رێكخراوی پێكه‌وه به‌ستراوی یه‌كتر ته‌واوكه‌ر , كه ڕۆژانه سوڕی ژیانی گه‌نده‌ڵی تازه ئه‌كه‌نه‌وه . ئه‌م هێزانه
یه‌كه‌میان : (حیزبه) به هه‌مو داموده‌زگا كانیه‌وه , به‌تایبه‌تی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان , ئه‌م هێزه به‌شی هه‌ره زۆری مانه‌وه‌و به‌رده‌وامی وزه و توانای ئیشكردنی خۆی له سه‌ر ئه‌و توانا ئابوری و ماتریالیه راگرتووه كه به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی و دور له‌هه‌موو یاسا‌و رێسایه‌كی مرۆیی و ئاسمانی له كۆمه‌ڵگای كوردی‌یان داپچڕیوه , به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌ڵكی خراپیان له پاره‌و ئابوری هه‌رێمی كوردستان وه‌رگرتوه و له‌شكرێك كادیر و ئه‌ندامی ناسیاسی و بێ وه‌لائیان له‌ده‌وری خۆیان پێ كۆكردۆته‌وه , كه جگه له‌وه‌ی خه‌ڵكانێكی بێ به‌رهه‌م و بێ كارن و هیچ ڕۆڵ و به‌شداریه‌كیان له ژیانی ئابوری وڵاته‌كه‌دا نیه , هاوكات باری سه‌رشانی حیزبه كانیشیان قورس كردووه , به‌جۆرێك وه‌زیفه‌ی حیزبه‌كانیان وه‌ك كۆمپانیای دابینكردنی موچه‌ی ناڕه‌وا لێكردووه , حیزبیان له‌ده‌زگایه‌كی سیاسیه‌وه كردوه‌ته ده‌زگایه‌كی مشه‌خۆری بێ به‌رهه‌می مافیا ئاسا , كهبهردهوام بۆ درێژكردنه‌وه‌ی باڵاده‌ستی وهه‌ژمونی خۆی , چاوی له‌تاڵانكردنی ئابوری كوردستان و ئه‌و بڕه داهاته‌یه كه به هۆی ئابوری نه‌وته‌وه له به‌غداده‌وه دێـت .
دووهه‌م هێزی بزوێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو , سه‌ركردایه‌تی ئه‌م حیزبانه‌یه , ئه‌و بازنه بچوكه‌ی سیاسیه‌كانه كه سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كان ئه‌كه‌ن , ئه‌مانه به‌هۆی تۆڕێك به‌رژه‌وندی و سه‌رمایه‌ی ره‌شی ناشه‌رعیه‌وه , تاراده‌یه‌كی زۆر ژیانی ئابوری و دواتریش سیاسی وڵاته‌كه‌یان كۆنترۆڵكردووه , له ژێر ناونیشانی جیاجیادا كۆمه‌ڵێ كۆمپانیای بێ توانایی و بێ قابیلیه‌تیان دروست كردووه كه به‌شێكیان خه‌ریكی به لێشاو كۆكردنه‌وه‌ی پاره و سودی ناڕه‌وایه , به‌شه‌كه‌ی تریشیان سه‌رقاڵی (سپی كردنه‌وه‌ی ) ئه‌م پاره ناشه‌رعیه یه. ئه‌م كۆمه‌ڵه خه‌ڵكه سه‌ره‌تا به هۆی شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێڕیه‌وه هاتنه سه‌ر كورسی ده‌سه‌لات , دواتریش په‌لاماری سه‌رچاوه‌كانی داهاتی كوردستانیاندا هه‌ر له خاڵه گومركیهكانهوه تا ئه‌گاته سه‌رچاوه سروشتیه‌كان , ئێستا به‌م توانا ئابوریه‌ی دروستیان كردووه ئه‌یانه‌وێت ڕێگا له هه‌موو ئه‌و خواست و ئیراده سیاسیانه ببڕن كه داوای كۆتای هاتنی ئه‌م باڵاده‌ستیه ناشهرعیهیان ئه‌كات .
سێهه‌مین هێزی بزوێنه‌ری گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو , هه‌موو ئه‌و كه‌س و خه‌ڵك و دهزگامهدهنیانهیه كه ژیان و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان گرێدراوی ئه‌و دۆخه ئابوریه گه‌نده‌ڵه‌یه كه حیزب و سه‌ركرده سیاسیه‌كانی دروستی كردووه , ئه‌مانه به‌شی زۆری كادره‌كانی خواره‌وه‌ی ناو حیزب و هه‌موو ئه‌و بیرۆكرات و میدیاكار و شاعیر و ئهكتیڤیسته مه‌ده‌نی و كۆمه‌ڵایه‌تیانه ئه‌گرێته‌وه كه پشتیوانی مانه‌وه‌ی هه‌ردوو هێزی یه‌كه‌م و دووهه‌من . كه‌واته بازنه‌ی سێهه‌می گه‌نده‌ڵی ڕێكخراو ئه‌گه‌ر چی زۆر به‌رفراوانتر و گه‌وره تره له دوو بازنه‌كه‌ی تر , به‌ڵام له ئه‌نجامدا هه‌روا درێژكراوه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی و ویست تهماحانهن كه له‌لایه‌ن دوو هێزه‌كه‌ی تره‌وه بۆیان دیاری ئه‌كریت .
ئه‌م سێ هێزه ڕۆڵی زۆر كاریگه‌ری هه‌یه له‌به‌رده‌وامی و ته‌شه‌نه‌كردنی گه‌نده‌ڵی , یاخود به‌دیوه‌كه‌ی تریشدا كه‌مكردنه‌وه‌و به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی دیارده‌كه , ئه‌و هێز و لایه‌نانه‌ی كێشه‌كانی گه‌نده‌ڵی سیاسی و ئابوری و دارایی هه‌رێمی كوردستانیان خستۆته ئه‌جێندای خۆیانه‌وه , ئه‌بێت له‌گه‌ڵ ئه‌م هێزانه‌و , له به‌رامبه‌ر ئه‌م هێزانه‌دا ده‌ست پێ بكه‌ن . دیاره مه‌رج نیه چاره‌سه‌ری نمونه‌یی ته‌نها له‌شه‌ڕی ئه‌م هێزانه‌دا بێت , یاخود ڕوبهروبونهوهیهكی ڕه‌ق و مه‌یدانیان , به‌هۆی هاوكێشه تازه‌كانی دوای هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی ته‌موزی ئه‌م ساڵه‌وه ئێستا له‌هه‌موو كاتێك زیاتر ئه‌م هێزانه‌یش له‌بارو گونجاون بۆ ئه‌وه‌ی كار له سه‌ر گۆڕین و به‌خۆدا چونه‌وه‌یان بكرێت . راسته له هه‌ژده ساڵی رابردوودا ئه‌م سێ (گروپه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی ) له مه‌یدانێكی بێ ركابه‌ری بێ هه‌ڕه‌شه‌دا ئه‌سپی خۆیان تاوداوه و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر قوڵ و ترسناك رهگو ریشه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیه ناشهرعیهكانیان به‌هێز كردووه , به‌ڵام ئه‌مه به‌ومانایه نایه‌ت كه ته‌نها ئه‌م هێزانه‌ن ژیانی ئابوری و سیاسی ئه‌م وڵاته ره‌نگڕێژ ئه‌كه‌ن , چونكه مه‌حاڵه هیچ هێزێكی سیاسی بتوانێت هه‌تا سه‌ر به سه‌رمایه‌ی ره‌ش خۆی راگرێت , سه‌رمایه‌ی ناشه‌رعی و پاره‌ی ره‌ش ته‌نها بۆ پێكهێنانی مافیای له‌ده‌وڵه‌ت یاخی له رابردودا سودی لێ وه‌رگیراوه , نه‌ك هێزێكی سیاسی بیه‌وێـت به ڕێگای ههلبَژاردن و میكانیزمه‌كانی دیموكراسیه‌ت شه‌رعیه‌ت به‌ده‌ستبێنێت . بۆیه چه‌نده ئه‌م هێزه ڕێكخراوانه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌هێز بن هه‌میشه له به‌ر ده‌م هه‌ندێك پرسیاری وه‌ك شه‌رعیه‌ت و ره‌وایه‌تی ئه‌وه‌ی كه هه‌یانه‌و كۆیان كردۆته‌وه لاوازن , هه‌ر ئه‌م لاوازیهیشه به‌رده‌وام ئومێدبه‌خشی ئه‌و هه‌وڵانه بووه كه به‌ئاراسته‌ی گۆڕینی و چاكسازیكردن و خستنه‌وه سه‌رسكه‌ی ره‌وته‌كه كاری كردووه .
………………………………………………………………………………………….
له ژماره 186 رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوبوه‌ته‌وه .