کاتێ جه‌هل و زانین لێک جیانه‌که‌ینه‌وه!
کۆمۆنیستێکی حیکمه‌تیست به‌ناوی کازم قادر که نه‌ده‌یناسم و نه‌زانیوشمه ده‌ستی نووسینی هه‌بێ، کۆمه‌ڵێ هه‌ڵوێستی له‌به‌رامبه‌ر چه‌ند نووسینێکێ مندا ریزکردووه. ئه‌و براده‌ره هاتووه قسه له‌سه‌ر فیکر‌و مه‌عریفه ده‌کات! به‌ڕاستیی من نه‌مزانیوه له‌ناو حیکمه‌تیسته‌کاندا رۆشنبیر یان که‌سانێک هه‌بن که بیر له مه‌عریفه بکه‌نه‌وه یان قسه له‌سه‌ر فیکر بکه‌ن( یه‌ک یان دووانێکیان نه‌بێ). به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م کاک کازمه نا، چونکه له‌ژیانمدا نووسینی ئه‌وم نه‌خوێندووه‌ته‌وه. ئه‌و له شتێکدا زۆر زیره‌ک بووه، که به‌شێک له‌سه‌ردێڕی وتارێکی من کردووه به‌تایتڵی نووسینه‌که‌ی، سه‌رنجی منی راکێشا، ئه‌گینا هه‌رگیز به‌رچاوم نه‌ده‌که‌وت، مه‌گه‌ر که‌سێک پێی بگوتمایه. من بڕوام وایه ئه‌گه‌ر ئایدیۆلۆژیاکان به‌پێی کرایتێریای زانین و فیکر ریز بکه‌ین، ئایدیۆلۆژیاکه‌ی کاک کازم له‌دوای هه‌موویانه‌وه دێت. نیازم نه‌بوو وه‌ڵامی بده‌مه‌وه. هه‌ر له‌ڕووی پره‌نیسپ و مۆراڵه‌وه جوان نییه له‌گه‌ڵ ئه‌م جۆره وتارانه‌دا هه‌ڵسوکه‌وت بکه‌یت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی پێیان وانه‌بێ که تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه و سووکایه‌تیی و جوێندان و مه‌لعونکردنی مرۆڤه‌کان کارێکی جوانه، پێویسته چه‌ند خاڵێک دابنێم له‌سه‌ر رسته‌کانی.
من وه‌ڵامی کاک کازم بۆیه ده‌ده‌مه‌وه، چونکه دڵنیام هه‌موو که‌س ده‌ستی لێ شۆریون و که‌س پێیان ناڵێ کوڕی چاک بن ، ئه‌مه خراپه‌و ئه‌وه باشه. پێشتریش پێمگوتون که ئیمامی عه‌لی ده‌ڵێ" هیچ کاتێ هه‌ستم به‌جاهیلبوونی خۆم نه‌کردووه، ته‌نها کاتێ نه‌بێ له‌گه‌ڵ جاهیلێکدا قسه‌م کردبێ و خۆی به دانا زانیبێت". ئێستا ره‌نگه کاک کازم و ئایدیۆلۆژیاکه‌ی گاڵته‌یان به ئیمامی عه‌لی بێت، به‌ڵام له‌ڕاستییدا تا هه‌نووکه‌ش نه‌هجی به‌لاغه‌که‌ی ئه‌و، گه‌وره‌ترین قورسایی به‌سه‌ر تێکستی عه‌ره‌بییه‌وه هه‌یه، یه‌کێکه له‌و بلیمه‌تانه‌ی له دنیای فه‌زیڵه و مه‌عاریف و حیکمه‌تدا حیسابی ئایکۆنێکی گرنگی بۆ ده‌کرێ. به‌کورتیی ئایا ئه‌و هه‌موو نووسینه‌ی له‌سه‌ر ئینسانییبوونی که‌رکوک نووسیتتان، جگه له‌خۆتان یه‌ک مرۆڤی تر ته‌نانه‌ت بۆ دانسقه‌ش گوتی راست ده‌که‌ن؟ ئه‌و پرۆژه وه‌همییه‌ی بۆ سه‌ربه‌خۆیی کوردستان هه‌تانه، یه‌ک مرۆڤی عاقڵ! جگه له‌خۆتان هاته پاڵی؟ ئه‌و هه‌موو هه‌ڵوێسته‌ی نووسیتتان له‌سه‌ر بایکۆتکردنی هه‌ڵبژاردن، به‌قه‌ولی ئێرانییه‌کان ئه‌رزشی هیچی هه‌بوو؟ ئه‌و هه‌موو ئیملایه‌ی له‌سه‌ر سوتاندنی کتێبه‌کانی نووسه‌رێکی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات کردتان، یه‌ک گیانله‌به‌ر " جگه له‌هه‌ندێ پارتیی" و هه‌ندێ فێمینیستی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵاتی کوردیی، گوتیان ده‌ستتان خۆش بێت!
ئایا بۆ جارێک له‌خۆتان پرسی ئه‌و که‌مپه‌ینه‌ی ئێوه کردتان بۆ بایکۆتی هه‌ڵبژاردن، خزمه‌تی ئه‌جێندای ده‌سه‌ڵاتی کوردیی نه‌بێ ، خزمه‌تی هیچیتری کرد؟ ئایا ده‌کرێ له‌خۆتان بپرسن ده‌ربڕینی " سیناریۆی هه‌ڵبژاردن" جگه له موفه‌کیره‌کانی ئێوه که‌سی تر به‌کاری ده‌هێنێ؟ هه‌ڵبژاردن کراو ده‌سه‌ڵات ساخته‌یه‌کی زۆری له‌هه‌ولێر و دهۆک کرد، ئینجا بردییه‌وه، به‌ڵام هه‌ڵبژاردن بۆ به‌ناو سیناریۆ بوو؟ ئێ ئه‌گه‌ر وابێ له‌هه‌موو دنیای سه‌رمایه‌دارییدا، هه‌ڵبژاردن هه‌مووی سیناریۆیه. به‌ڵام من بڕوام وایه ئه‌گه‌ر به‌شدارییتان بکردایه، سه‌دو ئه‌وه‌نده ده‌نگه‌که‌ی ساڵی گرانییه‌که‌شتان نه‌ده‌هێنایه‌وه.
ئاخر ئێوه هه‌ر ده‌مبکه‌نه‌وه، هه‌مووتان یه‌ک قسه ده‌که‌ن، هه‌مووتان یه‌ک شت ده‌نووسن، هه‌مووتان جوێن ده‌ده‌ن و تۆمه‌ت ته‌خشان و په‌خشان ده‌که‌ن. هه‌رچی له‌نێو ئێوه‌دا راست ده‌بێته‌وه هه‌ڵده‌ستێ ده‌بێته سایکۆلۆژیست و به‌خه‌ڵک ده‌ڵێ نه‌خۆش و ده‌روون تێکچوو، باشه ئه‌م هه‌موو حیکمه‌ته له‌چییه‌وه ده‌هێنن؟ ئێوه سه‌ردێڕی نووسینه‌کانیشتان شه‌ڕه جوێنی لێ ده‌بارێ، هه‌ژده ساڵه جوێن به‌ده‌سه‌ڵاتی کوردیی و ئه‌وه‌ی ئێوه پێی ده‌ڵێن نووسه‌ره راستڕه‌وه‌کان و ئیسلامییه‌کان و بۆرژوا ناسیۆنالیسته‌کان! ده‌ده‌ن هه‌ر ئۆخه‌یتان نه‌کرد. یه‌ک سکۆلار، یه‌ک ئه‌کادیمست، یه‌ک رۆشنبیر، ته‌نانه‌ت یه‌ک کۆلکه خوێنده‌واریشم پێ بڵێن بۆ تاقه یه‌کجار به ئێوه بڵێ ده‌ستتان خۆش بێت!مرۆڤ به‌پێی ته‌مه‌ن و به‌پێی ته‌جروبه‌ی ژیان، گه‌شه‌ی فیکریی ده‌کات. نووسینی هه‌شتاکانی ئایدیۆلۆژیاکه‌ی کاک کازم و نه‌وه‌ده‌کان و ساڵی 2009 ش هه‌ریه‌ک ئاواز‌و یه‌کڕه‌نگ و یه‌ک میتۆد‌و یه‌ک قه‌له‌نده‌ره. به‌سه بۆ ده‌ست له‌تۆمه‌ت به‌خشینه‌وه هه‌ڵناگرن؟ ده‌مێک خه‌ڵک ده‌که‌ن به‌جه‌لالیی، ده‌مێک به نه‌وشیروانیی و ده‌مێک به ده‌روێشی هه‌ندێ نووسه‌ری راستڕه‌و، سه‌رده‌مانێکیش به ناسیۆنالیست و به‌فاشیست. کاکه ئاخر سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی من سه‌ر بۆ که‌س ناله‌قێنم، مه‌ریوان قانیعیشم پێ نووسه‌رێکی زیندووه له فیکر‌و خوێندنه‌وه‌ی به‌رده‌وامدا. به‌ڵام گوناهه حیکمه‌تیسته‌کان ره‌خنه له مه‌ریوان قانیع ده‌گرن، چونکه له‌کورددا چواری وه‌ک عه‌باس وه‌لی و مه‌ریوان قانیع توێژینه‌وه‌یان له‌سه‌ر ناسیۆنالیزم و ره‌هه‌نده‌کانی کردووه، من له‌وبڕوایه‌دام به‌هه‌موو حیکمه‌تیسته‌کانی دنیا ناتوانن یه‌ک پرۆژه‌ی فیکریی و یه‌ک توێژینه‌وه‌ی پڕ له‌ئارگیومێنت و ئه‌کادیمیی نه‌ک له‌سه‌ر چه‌مکی ناسیۆنالیزم بنووسن، به‌ڵکو له‌سه‌ر لێنینیزمیش بنووسن. به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه، ده‌توانن سه‌دان و هه‌زاران وتار و هه‌ڵوێست و ستوون و گۆشه‌ی پڕ له‌جوێن و دروشمی ئاگراویی بنووسن، به‌ڵام له هه‌موو فیکر‌و ئارگیومێنتێک خاڵیی خاڵیی ده‌بێت.
ئاخر کاک کازم که نا‌زانی ئێسیک ethic ( هه‌ندێک به ئێتیک ده‌ینووسن ) چییه؟ ئایا خه‌تای منه یان خه‌تای ئایدیۆلۆژیای حیکمه‌تیزمه؟ ئه‌مه له‌کاتێکدا ئه‌گه‌ر مۆراڵ و ئێسیک به‌سه‌ریه‌که‌وه بێن وه‌ک "خه‌سه‌ن و خوسێن" وایه. ئێ من بڵێم چیی و گوناهم چییه؟ تۆ له حه‌سه‌نه‌که ده‌گه‌یت، به‌ڵام که ده‌گه‌یته سه‌ر حوسێنه‌که ، ده‌ڵێی له خوسێن ناگه‌م؟ مرۆڤێک چۆن ئه‌وه‌نده خۆی هه‌ڵده‌نێ و چه‌ندینجار وشه‌گه‌لێکی وه‌ک مه‌عریفه‌و فیکر ریز ده‌کات و به‌خه‌ڵکیی ده‌ڵێ بێ فیکر‌و بێ مه‌عریفه و بێ زۆر شتی تر، که‌چیی وشه‌ی ئێستێتیک ( ئێستاتیک) aesthetic به ستاتیاکا ده‌نووسیت. ئاخر ماڵی ئه‌و ئایدیۆلۆژیایه‌م به ئایسکریم هه‌ڵسوی، ئه‌م کاک کازمه ده‌یه‌وێ بڵێ ستاتیک static که به‌واتای خشه‌خش یاخود به‌واتای نه‌گۆڕ و راوه‌ستاو دێت، که‌چیی ده‌نووسێ ستاتیاکا ئه‌مه له‌کاتێکدایه ئێستێتیک به‌واتای جوانناسیی دێت، لقێکی فه‌لسه‌فییه‌و له زۆر بواری جیاواز ده‌کۆڵێته‌وه، ئه‌ویش مه‌به‌ستییه‌تی بڵێ ئێستێتیک، به‌ڵام ئه‌و براده‌ره قه‌ڵه‌مه‌که‌ی و حیکمه‌ته‌که‌ی له‌گۆ چووه‌و ، به‌هه‌ڵه‌یه‌کی مه‌عریفیی و فیکریی و زمانه‌وانیی ستاتیاکا ده‌نووسێ! خۆ ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستیشی ستاتیستیک بێ ئه‌وه هه‌ر خراپتر، چونکه ستاتیستیک statisticبه‌واتای ئامار‌و سه‌رژمێریی دێت. له‌هه‌ردوو دۆخه‌که‌شدا ستاتیاکا تێرمۆنۆڵۆجی دۆکترینی حیکمه‌تیزمه‌و کاک کازم و ئایدیۆلۆژیاکه‌ی نه‌بێ که‌س سه‌ری لێ ده‌رناکات.
کاکی برا تاکه‌ی بۆتان بمێنم ، ئێوه ساڵانێکی زۆر ناوی حیزبه‌که‌تان به‌سه‌قه‌تیی ده‌نووسی، یه‌ک تیپی(ی) له‌زمانی کوردییدا گاڵته نییه، مه‌غزای سیاسیی و لینگویستییکیی و ئایدیۆلۆژیی حیزبه‌که‌شتی به‌لایه‌کی تردا ده‌برد. به‌ڵام که بۆتانم راستکرده‌وه، ده‌بێ هه‌رهیچ نه‌بێ سوپاسگوزارم بن. که‌چیی پاش ساڵانێکی زۆر تۆ دێیت باسی زمان و داتای زمانه‌وانیی له‌گه‌ڵ مندا ده‌که‌یت. براگیان، من وه‌ک لایه‌نگرانی ئایدیۆلۆژیاکه‌ی تۆ له‌هه‌موو بوار‌و کاته‌گۆرییه‌کدا شاره‌زاییم نییه. به‌ڵام له ناسیۆنالیزم و زماندا که‌مێک پسپۆرییم په‌یدا کردووه‌و به‌ئه‌ندازه‌ی تووکه‌کانی سه‌ری تۆ له‌و دوو بواره‌دا کتێب و ژۆرناڵم خوێندووه‌ته‌وه، به‌داخه‌وه ئێوه پێتانوایه به‌خه‌ڵک بڵێن ناسیۆنالیست ئیتر جوێنی پێ ده‌ده‌ن و له‌به‌رامبه‌ریشدا ئۆخه‌ی ده‌که‌ن. به‌ڵام منیش پێت ده‌ڵێم کاکی رادیکاڵیست، ئایدیۆلۆژیا مرۆڤ کوێر ده‌کات و بڕستی لێ ده‌بڕێ و ده‌یکاته مرۆڤێکی فه‌نده‌مێنتالیستی دینیی.ئاخۆ ئه‌سته‌م نییه به‌م جۆره فیکر‌و مه‌عریفه‌یه‌وه بته‌وێ ره‌خنه له‌خه‌ڵکی تر بگریت. ئه‌مه یه‌که‌مین جار و دوا جارمه وه‌ڵامی ئه‌م براده‌ره نه‌ناسه بده‌مه‌وه‌و هه‌موو جوێن و سووکایه‌تییه‌کانیشی به‌ڵاوه‌گێڕی بێت و گه‌ردنی هه‌زارجار ئازاد بێت. چونکه خه‌ڵک ئارگیومێنت ده‌کات نه‌ک شه‌ڕه‌جوێن. ئاخر جوێن و سووکایه‌تیی به‌کوێتان ده‌گه‌یه‌نێ ؟ جگه له‌لێدانی کرێدتی سیاسیی وکولتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و مۆراڵیی خۆتان. ئاخر جورئه‌تتان هه‌بێ ، بۆ له‌خۆتان ناپرسن له‌ماوه‌ی 16 ساڵدا ئێوه له رووی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له‌کوێن. کرێدتی ئایدیۆلۆژیا که تێک شکا، ئیتر ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌موفه‌کیری ده‌زانن هه‌ر خه‌ریکی جوێن و تۆمه‌تبه‌خشینه‌وه ده‌بن.
به‌هه‌مه‌حاڵ خۆزگه ئه‌وه‌نده سووکایه‌تیی و جوێنی سیاسیی و پڕ له‌مه‌عریفه‌تان به‌خه‌ڵک نه‌ده‌دا. باشتره له‌بری ئه‌وه‌ی به نه‌وشیروانیش بڵێن خه‌سڵه‌ت فاشیی ، بیر له‌وه بکه‌نه‌وه له‌ڕووی مۆڕاڵیی و ئێسیکه‌وه، له‌ڕووی ئێستێتیکی سیاسیی و کولتوورییه‌وه باجی ئه‌و وشه‌یه چییه؟ بڕوابکه‌ن، قورساییتان نییه له‌کوردستان، ئه‌گه‌ر نه‌وشیروان حیسابی بۆ بکردنایه ده‌یتوانی هه‌ر له‌دادگا شکاتتان لێ بکات! به ناشوکرییش ناڵێم ئێوه ئه‌وه‌نده جه‌رائه‌تی سیاسییتان نییه، چ له‌کوردستان، چ له‌عێراق و چ له دادگا نێو ده‌وڵه‌تییه‌کاندا شکات له‌نه‌وشیروان بکه‌ن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌و به‌تاوانباری سه‌ره‌کیی ده‌زانن له کوشتنی ئه‌و 5 کۆمۆنیسته‌ی که بۆ حیکمه‌تیزم بوونه قوربانیی.
من بڕوام وایه ئه‌رکی ئه‌و کۆمۆنیست و شیوعییانه‌یه که مارکسیزم وه‌ک زانستێکی سیاسیی و فه‌لسه‌فه‌یه‌ک سه‌یر ده‌که‌ن و وه‌ک پێویستییه‌کی مێژوویی بوونی چه‌پی کارا له کوردستاندا گرنگه، رێگه نه‌ده‌ن حیکمه‌تیسته‌کان ئه‌وه‌نده سووکایه‌تی به‌مارکسیزم و به نووسینه‌کانیه‌وه بکه‌ن. له‌کوردستاندا ئایدیۆلۆژیای حیکمه‌تیزم مارکسیزمی سووک و چرووک کردووه. له‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تییدا زه‌برێکی کوشنده‌یان له مارکسیزم داوه. من به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ڵێم ئه‌وه‌نده‌ی ئه‌وان زیانی کو‌لتووریی و کۆمه‌ڵایه‌تیی و سیاسی‌یان به مارکسیزم و کولتووری مارکسیزم و ئایدیۆلۆژیای مارکسیزم گه‌یاندووه، نه ئیسلامییه‌کان و نه‌ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی لێیان نه‌داوه.
له‌کۆتاییدا گاڵته‌یه‌کی سیاسییش له‌گه‌ڵ کاک کازمی نه‌ناسدا بکه‌م، دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ر، رۆژێکیان ئه‌و کتێب و نووسینانه‌ی به‌که‌ڵک ناهاتن ویستم له کتێبخانه‌که‌مدا ده‌ریانبکه‌م ،. هێنام و بردم له ( له‌زنجیره‌ی باسه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکاریی) که به‌زمانی عه‌ره‌بیی بوو ( من سلسلة ابحاث الشیوعیة العمالیة) به‌رگی یه‌که‌مم به‌رچاوکه‌وت، کاتی خۆی کۆمۆنیستێکی کرێکاریی به‌زۆر به‌سه‌ریدا ساغکردمه‌وه، پێم حه‌یف بوو کتێبێک یان کۆمه‌ڵی باس و توێژینه‌وه، ناوی یه‌ک سه‌رچاوه‌ی تێدا نه‌بێ. چونکه نووسه‌ره‌که‌ی جگه له‌دزینی بیری سۆشیالیسته‌کانی تر که به پله‌یجه‌ریزم ده‌ناسرێ، یه‌ک پاره‌گرافی خۆی تێنه‌کردبوو، ته‌نها کارێک ئه‌و کردبووی ڤێرژنه ئه‌وروپاییه‌که‌ی کردبوو به ڤێرژنی فارسیی، دواتریش بۆ زمانی کوردیی و عه‌ره‌بیی وه‌ریانگێڕابوو. ته‌نها شوێنێکم به شیاوی زانی ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌که بوو. ئیتر بۆچوونه‌کانی حیکمه‌ت که زۆرینه‌ی ره‌هایان دزییکردنی تێکستی که‌سانی تره، پتر له 250 لاپه‌ڕه‌یان بۆ به‌رگی یه‌که‌می ئه‌و کتێبه‌ی حیکمه‌ت ته‌رخان کردبوو، ناویشیان ناوه "به‌حس- بحث" که‌چیی ناوی سه‌رچاوه‌ی یه‌ک جنۆکه‌ش چییه تێیدا نییه! فڕێم دایه ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه. بۆچیی نا؟ ئایا به‌که‌ڵکی خوێندنه‌وه دێت؟ ئایا کاتکوشتن و کات به‌فیڕۆدان نییه یۆتۆپیای حیکمه‌تیزم بخوێنیته‌وه؟ ئایا منیش قه‌ناسه‌یه‌ک هه‌ڵده‌گرم و خه‌ڵک ده‌کوژم، چونکه کتێبم خسته ته‌نه‌که‌ی خۆڵه‌وه؟
به‌ڕاستیی ده‌بێ کاک کازمی حیکمه‌تیست، ئه‌و پرسیاره‌ش له‌خۆیان بکات، پیرباڵێک که خۆی له‌گه‌نده‌ڵیی سیاسیی و ئیداریی ده‌سه‌ڵاتی کوردییدا به‌شداره‌و لێیشی خواردووه، هه‌ر له کتێب سوتاندنه‌که‌ی خۆی به‌ده‌ستی خۆی بۆ خۆڵکردنه چاوی هه‌ندێ گه‌نجه‌وه، تا ده‌گات به قاوه‌خانه‌که‌ی به‌تلیسیی شاری هه‌ولێر که حکومه‌تی هه‌رێم بۆی کرده‌وه‌و سه‌دان هه‌زار دۆلاری لێ خوارد ، تا به دوکانه سیایی و ئه‌ده‌بییه‌کانی ده‌گات که خه‌ڵکی پێ چه‌واشه ده‌کرد ، ئایا ناشێت هه‌ر پاراستن له پشت ئه‌و کاره‌وه بێت و به‌ناوی گه‌نجانه‌وه کرابێت؟ ئایا پیرباڵ پێی خۆش نه‌بوو ئه‌و کاره کرا؟ به‌دڵنیاییه‌وه به‌ڵێ چونکه لای که‌م به‌ده‌سه‌ڵاتی گوت، من داکۆکییم له مه‌رجه‌عی سیاسیی و بارزانیی کرد، ئه‌وه باجه‌که‌یم دا، ده ئێوه‌ش باجی ئه‌و وه‌فادارییه‌م بده‌نه‌وه. ئایا ناشێت ئه‌وه‌ش شانۆگه‌رییه‌کی قێزه‌ونی ده‌سه‌ڵات و موفه‌کیره‌کانی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات بێت؟ باشه بۆ له‌خۆت ناپرسی ، ئایا پیرباڵ به‌ده‌ستی خۆی خۆی نه‌کوشت؟ ئه‌و پیاوه خۆی خۆی نه‌سڕییه‌وه، مرۆڤ له‌مه‌ودوا ده‌سڵه‌مێته‌وه ناوی ئه‌و پیاوه له‌هه‌رشتێکدا هه‌بێ. تۆی حیکمه‌تیست به ناوی داکۆکیی له ئازادیی راده‌ڕبڕینه‌وه ، ده‌زانی خۆت خستووه‌ته چ گۆڵمه‌زێکه‌وه؟ ده‌زانی ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ تۆدا ریزبوونه و داکۆکیی له ئازادیی راده‌ربڕین! ده‌که‌ن له په‌نای ئه‌و کتێب سوتاندنه‌دا کێن؟
وه‌ک ده‌سه‌ڵاتی سیاسیی گه‌نده‌ڵی کوردیی به‌خۆیدا ناچێته‌وه، ده ئێوه به‌خۆتاندا بچنه‌وه، مه‌گه‌ر چاره‌نووسی ئایدیۆلۆژیاکه‌ی تۆش وه‌ک حیزبی شیوعی لێ به‌سه‌رنایه که بوونه به پاشکۆیه‌کی بچووکی پارتیی و یه‌کێتیی، به‌سه ، واز له تۆمه‌ت و سووکایه‌تیی و جوێندان بهێنن. واز له شیعارنووسین و وه‌همی بڕوخێ بۆرژوازیی و حه‌لوای بژی حکومه‌تی کرێکاریی بێنن. تۆزقاڵێک ریاڵیست بن و بزانن سه‌نگی جه‌ماوه‌رییتان چه‌نده؟ بزانن ئه‌و هه‌موو شکسته قورسه کۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌خۆن، ره‌خنه‌یه‌کتان له‌خۆتان گرت. تۆ سه‌رئه‌نجام هاتوویت وه‌ک ده‌زگای پاراستن، چۆن د.که‌مال میراوده‌لیی به نه‌خۆش ده‌زانێ و سووکایه‌تیی به کارێکته‌ری مرۆیی میراوده‌لیی ده‌کات، تۆش به‌هه‌مان مێنتاڵیتیی به به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێی " چونکه ئه‌و نووسینه‌ی به‌ختیار هیچ نه‌بوو جگه له خورافه‌و بێ میتۆدی و بوغز‌و هه‌ڵچوون و داچوونێکی ده‌روونی له زه‌مه‌نێکی دیاریکراودا". کام بۆردی پزیشکیی و کلینیکیی ستانده‌ردی جیهانیی ئه‌و بڕوانامه‌یه‌ی داوه به تۆ بۆ ئه‌وه‌ی به سایکۆلۆژیست خۆت بناسێنیت؟
له‌گه‌ڵ تۆدا ئه‌م وه‌ڵامه یه‌که‌م وه‌ڵام و دوا وه‌ڵامم ده‌بێ ، هه‌رچه‌نده له‌ژیانمدا شتی تۆم نه‌خوێندووه‌ته جگه له‌و نووسینه‌ی له‌سه‌ر منت نووسیوه، به‌ڵام دۆستانه و دڵسۆزانه پێت ده‌ڵێم، نووسینه‌که‌ت زۆر توڕه‌یی و رقی پێوه دیاره، په‌نابردن بۆ ته‌شخیس و ته‌شهیر و توێکاریی مرۆڤه‌کان کاری نووسه‌ر نییه. ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ ببی به‌نووسه‌ر و به‌نووسین ئارگیومێنت بکه‌یت، پێویست ناکات وه‌ک شه‌ڕی منداڵان هه‌مان ئه‌و قسانه بڵێیته‌وه که پێتان گوتراوه. هاوکات گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی تۆ ئه‌وه‌یه من ده‌که‌یت به ده‌روێشی نووسه‌رانی تر، ئه‌مه ده‌سترێژییه‌کی زۆر قورسه بۆ سه‌ر که‌رامه‌تی بیرکردنه‌وه‌ی من، به‌ڵام هه‌ر قه‌یدی نییه و گه‌ردنت ئازاد بێت، له‌ژیانمدا سه‌رم بۆ که‌س نه‌له‌قاندووه، به‌ڵام که‌سیش مه‌لعون ناکه‌م و رێز له‌هه‌موو نووسه‌رو رۆشنبیر‌و ئینسانێک ده‌گرم و رێزێکی زۆریشم بۆ تۆ‌و نووسینه‌که‌ت هه‌یه. به‌ڵام دڵنیابه، ئه‌و شه‌ڕه‌ی ئێوه ده‌یکه‌ن له‌گه‌ڵ ئه‌و نووسه‌رانه‌ی ئێوه پێی قه‌ڵسن ، به‌و چه‌ک و تفاقه کۆنه‌ی ئێوه ناکرێ. ئێوه پێویستتان به‌زه‌خیره و عه‌تادی فیکریی زۆر هه‌یه تا بتوانن بنکۆڵی بۆچوونی که‌سانی تر بکه‌ن. ئه‌و شه‌ڕه به فه‌نده‌مێنتالیزمی ئایدیۆلۆژیا‌و شیعار وتنه‌وه و کۆنسێپت ریزکردن و وتاری حه‌ماسیی و سیاسیی ناکرێ ، ئه‌و شه‌ڕه به حیکمه‌تیزم ناکرێ به‌ڵکو به‌فیکر ده‌کرێ. ئه‌و شه‌ڕه به‌پاشخانی خوێندنه‌وه‌یه‌کی زۆره‌وه ده‌کرێ.