
ژيان له ئاوێنه‌دا، ژيان له هه‌قيقه‌تدا
هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د
10/08/2009 هه‌ولێر
پێشه‌كيه‌كى كورت:
له بن سێبه‌رى دارگوێزێكى به‌ته‌مه‌نى شهقلاَوهدا به‌شێكى زۆرى ئه‌م رۆمانه‌م خوێنده‌وه، رۆمانێك كه ده‌توانێت له خه‌ڵك و ده‌وروبه‌رت دا بپچرِێنىَ. ته‌نيا وشه‌كان و ده‌سته‌واژه‌كانى نووسه‌ر و وهرگێرِ دهتوهستێنن، بۆ ئه‌وه‌ى كه‌مێك سه‌رت به‌رز بكه‌يته‌وه و له‌گه‌ڵ سيسيلياى نه‌خۆش و ئاريلى فريشتهدا پرسيار بكه‌يت:(بهرِاست خودا له ئاست ره‌خنه‌دا هه‌ستياره؟)ته‌ماشاى لاپهرِه 57 ى رۆمانه‌كه بكه. يان رامانێك بكه‌يت له‌گه‌ڵ: ( ئه‌گه‌ر من خودا بوومايه به شێوه‌يه‌ك ژيانم ده‌خوڵقاند كه هه‌موو منداڵێك به‌لايه‌نى كه‌مه‌وه سىَ دايك و باوكى هه‌بوايه. )ل 66
له لاپهرِه 143 دا له‌سه‌ر زارى ئاريل ، ئه‌م رستهيه ده‌خوێنينه‌وه: (سيسيليا، هه‌موو خه‌لق ئاوێنهيهكه.. هه‌موو جيهان نهێنيه‌كه.) منيش سه‌رم به‌رزده‌كه‌مه‌وه و ته‌ماشاى ئه‌و خه‌ڵكانه ده‌كه‌م كه ورده ورده دێنه بن سيبهرى دار گيزهكان و داواى خواردن ده‌كه‌ن، گه‌وره و گچكه و ژن و منداڵ و گه‌نج، كه ئێستا ره‌نگه هه‌ر يه‌كێك له‌مانه ئاوێنه‌يه‌ك بێت و خوا وێنه‌ى خۆى تێدا ببينێته‌وه، ئا ره‌نگه خوا له منيشدا خۆى ببێنێته‌وه،كه‌واته ئه‌وه ره‌نگه من نه‌بم ئه‌م رۆمانه ده‌خوێنمه‌وه، ره‌نگه خوا بێت .. بۆ نا؟!!* * * * * * * * *
ئه‌وديوى ئاوێنه‌كه، له نێوان گارده‌ر و سوهره‌وه‌رديدا
محه‌مه‌د شه‌حرور له پێشه‌كى كتێبه‌كه‌يدا (الكتاب والقرآن) ده‌ڵێت: ( ئه‌گه‌ر مرۆڤێك وێنه‌ى روخسارى ئينسانێك بكێشێت، و ته‌نيا چاوێكى بۆ بكات، يه‌كه‌م كه‌س ته‌ماشاى وێنه‌كه بكات ديقهتى هه‌ڵه‌كه ده‌دات، بىَ دواكهوتنيش دهڵىَ ئه‌م مرۆڤه چاوێكى كه‌مه. بهلاَم ئه‌گه‌ر وێنه‌ى رووخسارێكى له ئاوێنهيهكدا كێشا، واته به بهرهواژييهوه، و نيشانى خه‌ڵكى دا، ره‌نگه مليۆنه‌ها كه‌س بۆ ماوه‌ى سالاَنێكى دوورودرێژ نه‌زانن كه وێنه‌كه بهرهواژييه.هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ى له‌سه‌رزه‌ويدا له‌گه‌ڵ خه‌ڵكى روويدا بۆ ماوه‌ى سه‌دان ساڵ پێيان وابوو رۆژ له ده‌ورى زه‌ويدا دهسورِێتهوه،تا كه‌سێك هاتوو گووتى به پێچه‌وانه‌وه زه‌وى به‌ده‌ورى رۆژدا دهسورِێتهوه.)(1)
مرۆڤ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه تا ئێستاش به‌زۆر شێوه هه‌وڵيداوه، بيرو باوهرِهكانى، راڤه و تهفسيرهكانى بۆ دياردهكانى سرووشت و ژيان و دنيا، به باوهرِێكهوه ده‌ربخات كه ئه‌و هه‌قيقه‌تى وێنه‌كان ده‌بينێت، نه‌وه‌ك وێنه‌كان بهبهرهواژى له ئاوێنه‌كاندا.له دنياى دين، سياسه‌ت ، هزر، فه‌لسه‌فه،كۆمهلاَيهتى، رۆشنبيرى و ئابوورى و هتد، مرۆڤ به‌راده‌ى جياواز _زۆر و كه‌م_ هه‌ميشه خاوه‌نى كۆمه‌ڵه بيروباوهرِێكى باوهرِ پێكراوبووه،خاوه‌نى كۆمه‌ڵێك بت و پيرۆزى و ئيمان و عه‌قيده و بير‌ى حاشا هه‌ڵنه‌گر و يه‌قين بووه، وا ته‌ماشاى شت و بابه‌ته‌كانى كردووه، كه رووخسارى هه‌قيقى شته‌كان ده‌بينێت و دهيانگرێت و ده‌ستيان لێدهدهات.
ئه‌م رۆمانه‌ى يۆستاين گارده‌ر، هه‌وڵێكه بۆ ئه‌وه‌ى ئاوێنه‌كه تێپهرِێنێت و بگاته پشت ئاوێنه‌كه،كه له كۆتاييشدا سيسيليا دواى مردنى دهيگاتىَ:
( – لێره‌دا كه دانيشتوويت، زۆر جوانتريت.
– بهلاَم من خۆم ناتوانم ئه‌وه‌يان ببينم، چونكه ئێستاكه من له‌وديو ئاوێنهكهوهم) ل 210دياره ئه‌مه، ره‌نگه ئێمه ببايهتهوه سه‌ر بيركردنهوهيهكى سۆفيانه، كه له لايه‌ن حه‌لاج و سوهرهوهردييهوه به‌ده‌ى ده‌كرێت. سوهره‌وه‌ردى له نامه‌ى (زمانى مۆران) دا، كه له لايه‌ن به‌نده‌وه كراوه‌ته كوردى و ئاماده‌كراوه بۆ چاپ، چه‌ندين وێنه‌ى ئه‌و گواستنه‌وه و ديتن و موشاههدهيهمان بۆ روون ده‌كاته‌وه، بۆنموونه له‌م نامهيهدا، ئه‌م ده‌سته‌واژانه ده‌خوێنينه‌وه:
( سۆفى له پشت هه‌ردوو گه‌ردوون و له‌سه‌رووى هه‌ردوو جيهانهوهيه، هه‌مووش رێكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى تا شاردنه‌وه هه‌بێت، چاودێريكردن ناتوانىَ چ ئه‌نجامبدات. و ئه‌و نه‌فسه‌ى دهتوانىَ ببينىَ ئه‌وه شتێكى مه‌خلوق و نوێكراوه.
له جونهيديان پرسى خواى لىَ رازى بێت، سۆفيگه‌رى چييه؟ ئه‌م شعره‌ى وت:له دڵه‌وه گۆرانى بۆ گووتم منيش وه‌ك ئه‌و گۆرانيم گووت
له‌و جيێيهبووين كه لێيبوون ئه‌وانيش له‌و جێيهبوون كه لێيبووينيان له به‌شێكى ديكه‌ى نامهكهيدا دهنووسىَ: ( هه‌موو ئه‌ستێره و هه‌ساره‌كان له‌گه‌ڵ ئدريس سلاَوى خواى لێبێت ئاخاوتن، ئدريس له مانگى پرسى:" بۆچى رووناكيت ههندىَ كات كه‌م ده‌بێته‌وه و ههندىَ كات زياد ده‌كات؟" وهلاَميدايهوه :(تۆ بزانه! من جه‌سته‌م ره‌شه بهلاَم تريسكهداره، رووناكيم نييه، بهلاَم كاتىَ كه له‌گه‌ڵ رۆژدا پێچه‌وانه‌م و له‌گه‌ڵ پێچهوانهييدا رێكم، ههندىَ له رووناكى ئه‌و له ئاوێنه‌ى جه‌سته‌ى مندا پێده‌بێته‌وه، وه‌ك ئه‌و شێوانه‌ى له ئاوێنه ده‌رده‌كه‌ون، كاتێكيش بۆ رووبهرِوبوونهوهى گه‌وره هاتم، له نزمترين پێگه‌وه له مانگى نوێوه بۆ لووتكه‌ى مانگى ته‌واوه‌وه چوومه پێش، ئدريس لێى پرسى: " هاورِێيهتيتان چه‌نده؟" مانگ وهلاَميدايهوه : (تا رادهيهك كه له كاتى رووبه‌رووبوونه‌وه‌دا ته‌ماشاى خۆم ده‌كه‌م ده‌بينم رۆژ ده‌بێته هۆى وێنه‌ى روونى رووناكى رۆژ هه‌تا هه‌موو نيانى رووگه‌م و تريسكهى رووم به رووناكى ئه‌و تێكه‌ڵ ده‌بێت، بۆيه من هه‌ر چه‌ند ته‌ماشاى خۆم بكه‌م له هه‌موو كاتێكدا رۆژ له خۆمدا ده‌بينمه‌وه، نابينى ئه‌گه‌ر ئاوێنه‌يه‌ك له‌به‌رامبه‌ر رۆژدا دابنێى، ئه‌وه وێنه‌ى رۆژى تيا ده‌بينرێت؟ ئه‌گه‌ر داماننا به فرمانێكى خودايى ئاوێنه بووه خودان چاو و له‌به‌رامبه‌ر رۆژدا ته‌ماشاى خۆى كرد، ئه‌و نابينىَ، بهلاَم دهڵىَ : (من رۆژم) چونكه ئه‌و جگه له رۆژ چيديكه له خۆي‌دا نابينێته‌وه، ئه‌گه‌ر وتيشى : (من هه‌قم – أنا الحق) يان " ئه‌ى پاك و بێگه‌ردم (سوبحانهكهم) من چه‌ند گه‌وره‌م" ده‌بێت عوزره‌كه‌ى قبوڵ بكرێت، هه‌تا ئه‌گه‌ر خهياڵيشى كرد (كه نزيكبووم تۆ منى).(2)
دياره ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ى سه‌ره‌وه، دووباره كردنه‌وه‌ى هه‌مان (ئه‌نا ئه‌لحه‌ق) ى حه‌لاجى كوژراون و سوهره‌وه‌ردى به شێوازى چيرۆكێكى هونه‌رى جارێكى ديكه له رێى ئه‌م وته‌يه تێگه‌يشتنى حه‌لاج دووباره ده‌كاته‌وه، جگه له‌مه‌ش له‌م رۆمانه‌دا نزيكبوونهوهيهكى زۆر له نێوان سوهره‌وه‌ردى و گارده‌ر ده‌بينينه‌وه، به‌تايبه‌تى له باسكردنى (رووناكى – ئيشراق) با سه‌يرى ئه‌م دايلۆگهى سيسيليا و ئاريل بكه‌ين:
(- تا ئێستاش نازانم مانگ به چ شێوه‌يه‌ك ئه‌و هه‌موو روناكيه پهخشدهكاتهوه.
– له‌به‌ر ئه‌وه‌يه كه دونيا تاريكه. كاتێك روناكيهك له‌ناو تاريكيدا ده‌دره‌وشتێته‌وه، هيچ تاكه تيشكێكى له رێگادا ون ناكات.
سيسيليا له به‌رامبه‌رى قسه‌كانيدا وتى،
– بهلاَم خۆ مانگ روناكى نابه‌خشێت. ئه‌و وه‌ك ئاوێنه‌يه‌ك وايه و روناكى له خۆره‌وه وه‌رده‌گرێت.
– ئاريل به گرنگيهوه سه‌رێكى بۆ له‌قاند،
– – له بنهرِهتدا خۆريش خۆى بۆ خۆى روناكى نابه‌خشێت، ئه‌ويش وه‌ك ئاوێنه‌يه‌ك وايه كه روناكى له خوداوه وه‌رده‌گرێت.
– به‌راست؟
– ئىَ خۆ له‌به‌رچاوى خوادا ههڵتناخڵهتێنم.
– بێگومان نه‌ء… بهلاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌يه كه من قه‌ت خه‌ياڵم بۆ ئه‌وه نه‌چووبوو كه هه‌ر رێك به‌هه‌مان ئه‌و شێوه‌يه‌ى كه مانگ روناكى له خۆره‌وه وه‌رده‌گرێت، خۆريش روناكى له خواوه وه‌ربگرێت) ل156- 157
لێره‌شدا ده‌توانم ئه‌وه بڵێم كه گارهدهريش وه‌ك سوهره‌وه‌ردى له نامه‌ى چريكه‌ى سيمرغ دا ده‌ڵێت:
(به تێبينيكردنى (زانراو) و (ديار) پێده‌چێت ئامانجى ئه‌م زانسته هه‌قيقه‌ت بێت، ناكرێت شته‌كانى دى به به‌رزى و گه‌وره‌يى ئه‌م زانسته به‌راورد بكرێت. له‌به‌ر جێبهجێگهياندنى به‌ڵگه و پشتگيريكردنى سه‌لماندنه‌كان، دياره ديتن له تاوتوێكردن و بينهوبهرده به‌هێزتره.) ده‌ستنووسى چريكه‌ى سيمرخ كه له لايه‌ن به‌نده‌وه وهرگێرِدراوه و ئاماده‌كراوه بۆ چاپ.(3)دياره جياوازى له نێوان سوهره‌وه‌ردى سۆفى و يوستاين گاردهرى نهرويجيهوه، له رووى كات و شوێن و مێژوو وجوگرافيادا زۆره، بهلاَم دياريشه هه‌ردووكيان دوو گهرِيدهن به دواى هه‌قيقه‌ت و به‌دواى ئه‌وديوى ئاوێنه‌كه‌دا، هه‌ردووكيان دوو رامانكار و گومانكارى گه‌وره‌ن بۆ نهێنى ئه‌و هه‌بوونه و بۆ خودا و بۆ ئازادى و بۆ هه‌قيقه‌ت، زمانى سوهره‌وه‌ردى و زمانى گارده‌ر، چيرۆكى سوهره‌وه‌ردى و چيرۆكى گارده‌ر، سيسليا و ئاريلى گارده‌ر و مۆران و سيمرخهكهى سوهره‌وه‌ردى، ئه‌و مرۆڤ و باڵندانه‌ن كه دهربرِين له گومانى گارده‌ر و سوهره‌وه‌ردى ده‌كه‌ن، بۆ گهرِان و دۆزينه‌وه‌ى نهێنى ئاوێنه‌كان، وه‌ك چۆن حه‌لاج خوداى له خۆي‌دا ديتهوه، ئاريليش پێى وايه خودا‌ش خۆى له هه‌ر شتێك و يهكێكدا ده‌بينێته‌وه، ئيدى باسكردنى خودا چه‌ند له ئاسمان و غهيبهوه نزيكمان ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌نده‌ش له خوێندنه‌وه‌ى ديكه‌دا له ههقيقهتمان نزيك ده‌كاته‌وه به شێوه‌يه‌كى گوماناوى، نه‌وه‌ك وه‌ك بابه‌تێكى باوهرِ پێكراو. له‌و شهتحانهى سۆفييه‌كانى وه‌ك سوهره‌وه‌ردى و حه‌لاج دهيهاوێن و له حاڵه‌تێكى نزيك به حاڵه‌تى سيسيليا له كۆتاييدا له هه‌قيقه‌ته پيرۆزه‌كان و باوهرِه حاشا ههڵنهگرهكان و يهقينهكان ههڵماندهگهرِێنهوه و پرسيارى نوێترمان سه‌باره‌ت به خودا و ئازادى و ژيان و دنيا و دين بۆ داده‌مه‌زرێنن.وه‌كچۆن له رێى باسكردنى ژيانه‌وه پرسيارمان سه‌باره‌ت به مردن بۆ دروست ده‌كه‌ن و وهكچۆنێش له رێى باسكردنى مردنه‌وه پرسيارى ژيانمان له‌لا دروست ده‌كه‌ن.
پرسياره‌كانى ئاريل و سيسيليا له‌سه‌ر هه‌سته‌كانى مرۆڤ له بيستن و بينين و بۆنكرن و ده‌ست لێدان و گوێلێبوون وتامكردن و خه‌ون و خه‌ياڵ و فرِين و گهرِان و نه‌خۆشى و مردن و هه‌قيقه‌ت _ كه سه‌رتاپاى رۆمانه‌كه‌ى داگيركردووه_ هه‌مان ئه‌و پرسيارانهن كه سۆفييه‌كانيش له خۆيان و مرۆڤ و خوداى ده‌كه‌ن.
ئيدى بۆى هه‌يه باس كردنى خودا و دين تا ئهوپهرِهكهى له خودا‌و دينمان دوورخه‌نه‌وه، باسكردن له ژيانيش تا ئهوپهرِهكهى له ژيانمان دوورخه‌نه‌وه، ديتنى روخساره‌كان له هه‌قيقه‌تدا و ديتنى روخساره‌كان له ئاوێنه‌كاندا،ئه‌و نهێنييهيه كه ئه‌م رۆمانه و نووسينه‌كانى سوهره‌وه‌ردى و حه‌لاج و ده‌يان و سه‌دان سۆفى و فه‌يله‌سوف و رۆماننوسى ئه‌م دنيايه‌ى مه‌راق كردووه و تا ئێستاش بێهووده له نێوان روخسارى هه‌قيقى و روخسارى ناو ئاوێنه‌كه‌دا دێت و دهچىَ.بۆيه‌شه دهپرسىَ : (كه‌واته يا قه‌شه‌كان هه‌ڵه‌ن يان خودا؟)ل 63* * * * * * * *
نه‌خۆشى: نيچه و سيسيلياسيسليا كاراكته‌رێكى نه‌خۆشى رۆمانهكهيه و له‌سه‌ر جێگادا كه‌وتووه و تواناى رۆيشتنى له‌ده‌ستداوه، له‌گه‌ڵ ئاريلى فريشتهدا له دايلۆگێكى به‌رده‌وامدان له باره‌ى ژيان و نهێنييه‌كانى و هه‌قيقه‌ت و روناكى مردن و ئازادى و حه‌سانه‌وه و بهرِهلاَبوون به گه‌ردوون و به ئاسمانى بێبنى ئه‌ستێره‌كان و ئاسترۆكهكاندا.
له‌م رووه‌وه حاڵه‌تى نه‌خۆشييه‌كه‌ى سيسيليا له‌م رۆمانه‌دا، له حاڵه‌تى نه‌خۆشى نيچه‌دا نزيك ده‌بێته‌وه.(خۆ ئه‌و هه‌ر هيچ شتێك له خواردنى ئه‌و چه‌ژنه بخوات، چونكه گه‌ر بشيخواردايه دهيهێنايهوه.) ل 16
( جارجارێك ده‌خه‌وم و ههندىَ جارى تريش به‌خه‌به‌رم، بهرِاستى چيتر ئه‌و دوو حاڵه‌ته‌م بۆ جياناكرێته‌وه.) ل 64
(زۆر شتى سه‌ير هه‌يه دايه. له‌وه‌ده‌چێت له‌گه‌ڵ ئه‌م نهخۆشيهمدا هه‌موو شتێك باشترێك تێبگه‌م.له‌وه‌ده‌چێت ديمه‌نى هه‌موو جيهان رونترێك بووبێت له‌به‌رچاومدا.) ل 65 له رۆمانه‌كه.
(ئاخر من هه‌ر زۆر زۆر نه‌خۆشم)ل 76نيچهش ئاوا باسى نه‌خۆشييه‌كه‌ى ده‌كات: ( ئازارێكى به‌رده‌وام رۆژانه دامده‌گرێت و هه‌ست به سهرسورِانێكى زۆر ده‌كه‌م وه‌كو سهرسورِانى ده‌ريا وايه، نيوه شه‌له‌ل بووم و زۆر به زه‌حمه‌ت ده‌توانم بدوێم، هه‌ندێكجاريش رشانه‌وه دامده‌گرێت و به‌و دواييانه بۆ ماوه‌ى سىَ شه‌و و سىَ رۆژ رشانه‌وه به‌رى نه‌دام و تێنووى مه‌رگ بووم) (4)
جيل دۆلۆز سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى نيچه ،ده‌پرسێت (نه‌خۆشى يان شێتى چۆن له كاره‌كانى نيچه‌دا ئاماده‌ييان هه‌يه؟ خۆ ئه‌وانه هه‌رگيز سه‌رچاوه‌ى سروشبهخشى نين،)(5)
نيچهش خۆى ده‌ڵێت: ( با ئه‌و مومارهسهيهتان بۆ بگێرِمهوه كه زۆر جار راهێنانم له‌سه‌ر كردووه، وه‌كو نه‌خۆشێك چاودێرى ته‌ندروستييه‌كان ده‌كه‌م،به‌هاى ته‌ندروست تر. به پێچه‌وانه‌شه‌وه،له نێو لووتكه‌ى ژيانێكى ده‌وڵه‌مه‌ند و برِوا بهخۆبوودا رۆبچمه نێو كارى شاراوه‌ى غهريزهى ئاست نزمييهوه) (6)
جيل دۆلۆز له قسه‌كردنى له‌سه‌ر نه‌خۆشى نيچه و نووسينه‌كانى ده‌ڵێت: (نيچه ده‌توانێت تا كۆتاييش، واتا تا وه‌كو ساڵى (1888) يش بڵێت: من پێچه‌وانه‌ى كه‌سێكى نه‌خۆشم، له راستيدا من ته‌ندروستيم زۆر باشه)(7)
خوێندنه‌وه‌ى ئه‌و رۆمانه‌ى گاردهريش ده‌كرێت هه‌مان ئه‌و رستهيهى جيل دۆلۆزمان بداتىَ كه سه‌باره‌ت به نيچه كردى، بۆ ئه‌وه‌ى به سيسيلياى ببه‌خشين، ئه‌ويش وه‌ك نيچه گوێچكه‌كانى زۆر سووك ده‌بن و له‌سه‌ر زمانى دايكييه‌وه گارده‌ره ئه‌و رستهيه ده‌نوسێت: ( زۆر جار كه ههلاَمهتێكى سه‌ختمان توشده‌بێت، خێرا ده‌نگى بولبولهكانى ده‌ره‌وه خۆشتر دێته به‌رگوێمان)ل 65ى رۆمانه‌كه.
نيچهش ، ( ئێرهيى به خۆى ده‌برد بۆ ئه‌و دوو گوێچكه بچووكه‌ى كه هه‌يبوو پێى وابوو نهێنييهكه رووه‌و ديۆنزيۆسى ده‌بات) (8)
سيسيلياش به شێوه‌يه‌ك له شێوه‌كان، له‌گه‌ڵ نهخۆشييهكهيدا به‌ره‌و خودا‌و هه‌قيقه‌ت دهرِوات، وێكچوونێكى زۆر به‌ديده‌كرێت له نێوان ئه‌م كاراكته‌ره‌دا، نيچه و سيسيليا، به جياوازى نووسينهكانييانهوه، بهلاَم سيسيلياش له رێى نووسينه‌وه‌ى بير و هزرهكانييهوه له فهيلهسوفێكى گچكۆكه ده‌كات، كه تا دوا ساتيشى له نووسين ناكه‌وێت، ئه‌ويش به نه‌خۆشييه‌وه له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ى به شهلهلييهوه پرسيار له ئاريلى فريشته ده‌كات و وهلاَمى پرسياره‌كانى ده‌داته‌وه، له دايلۆگهكاندا له زۆر جێگه‌دا سيسيليا ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئه‌و به‌و شێوه‌يه بير‌ى نه‌كردۆته‌وه، يان به شێوه‌يه‌كى ديكه بير‌ى كردۆته‌وه، بيره‌كانى به جياوازى شێوهكانيانهوه له سه‌ر جێگه‌ى نه‌خۆشيدا دهردهبرِدرێن، نه‌خۆشييه‌ك كه واى لێده‌كات ئاريل ببينێت و جۆره ژيانێكى زۆر ته‌ندروستانه‌ى له‌گه‌ڵ بباته سه‌ر، به‌وه‌ى له‌سه‌ر جێگه‌كه‌ى هه‌ڵده‌ستێته‌وه و راده‌وه‌ستێت و دواتريش له ماڵه‌وه ده‌رده‌كه‌ون و خليسكانىَ له‌سه‌ر به‌فر ده‌كات و به كهيفخۆشييهوه له گه‌ڵ ئاريلدا ئه‌و خه‌ون وخۆزگانهى جێبه‌جێده‌كات كه هه‌يه‌تى.يه‌عنى ئه‌و نه‌خۆشييه‌ى سيسيليا نه‌وه‌ك ته‌نيا ئيلهام به‌خشه بۆ نووسين و بيركردنه‌وه، به‌ڵكو ئيلهام بهخشيشه بۆ گه‌يشتنه هه‌قيقه‌ت و پردێكه بۆ ئه‌وبه‌رى ئاوێنه‌كه. وهكچۆنيش له هه‌مانكاتدا سرووش به‌خشه بۆ ژيانكردنێكى ته‌ندروستانه. لێره‌شدا گارده‌ر وه‌ك نيچه هاوكێشهيهكمان دهداتىَ سه‌باره‌ت به نه‌خۆشى و ته‌ندروستى و هه‌قيقه‌ت و ئازادى و تێكشكاندنى به‌هاكان و رووپۆشكردنى ژيان و روخساره‌كان وه‌ك جيل دۆلۆز بۆى ده‌چێت، ئيدى ته‌ندروستيش ره‌نگه له وێنه‌ى بهرواژى نه‌خۆشى زياتر نه‌بێت ، ره‌نگيشه نه‌خۆشيش وێنه‌ى بهروهژاى ته‌ندروستى بێت، ئه‌مه‌شيان واته نه‌خۆشى و ته‌ندروستى ديسانه‌وه ده‌مانبه‌نه‌وه سه‌ر ئه‌و پرسياره‌ى كه ده‌كرێت سه‌باره‌ت به هه‌قيقه‌ت و نهێنى و ماسك و رووپۆشكردنى روخساره‌كان بكه‌ين.كامهى روخسارى هه‌قيقى وێنهكهيه وكامهيشى وێنه‌ى ناو ئاوێنهكهيه، نه‌خۆشى يان ته‌ندروستى؟!!* * * * * * * *
دوا وشه بۆ ئه‌م رۆمانهئهوهى وتم، نزانم باسكردنى وێنه‌ى هه‌قيقى رۆمانه‌كه بوو، يان روخسارى رۆمانهكهيه له ئاوێنهيهكدا؟! ده‌كرێت ئه‌م بێت و ئهويديكهش بێت، بهلاَم من ده‌زانم له كاتێكدا له رۆمانه‌كه‌دا باسى زه‌ويم ده‌خوێنده‌وه ئه‌وه له ئاسمان راده‌مام، له باسى ئاسمانيشدا بيرم له زه‌وى ده‌كرده‌وه، كاتێك گارده‌ر باسى مردن ده‌كات روخسارێكى ژيانمان نيشان ده‌دات، كه باسى ژيانيش ده‌كات ماسكێكى مردن بهديدهكهين. ئيدى منيش له‌و نێوانه‌دا، هێشتا هه‌ست ده‌كه‌م وه‌ك هه‌موو ئهوكهسانهى له بن سێبه‌رى دارگيزهكهى شهقلاَوهدا نانيان ده‌خوارد و قسه‌يان ده‌كرد و ته‌له‌فۆنيان ده‌كرد و پێده‌كه‌نين و مه‌شغوڵ بوون،گومانم نه‌بوو كه هه‌موومان هێشتانه‌كه له ناو ئاوێنهكهداين، له‌ناو نهێنييهكهداين و نهكهوتووينهته پشت ئاوێنه‌كه‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر بگه‌ين ئيتر ئێمه لێرهنين، له بن سێبه‌رى دارگيزهكهى شهقلاَوه نين……..
سه‌رچاوه‌كان:
1. محمد شحرور، الكتاب والقرآن، دراسات اسلاميه معاصره(1)الاهالى للگباعه والنشر ص 29
2. له نامه‌كانى سوهره‌وه‌ردى، ئاماده‌كردن و وهرگێرِانى هۆشه‌نگ شێخ محه‌مه‌د، ده‌ستنووس.
3. هه‌مان سه‌رچاوه.
4. نيچه ، جيل دۆلۆز، وهرگێرِانى: رێبين ره‌سوڵ ئيسماعيل.بهرِێوهبهرايهتى خانه‌ى وهرگێرِان.چاپى يه‌كه‌م ساڵى 2009 لاپهرِه 20
5. نيچه ، جيل دۆلۆز، وهرگێرِانى: رێبين ره‌سوڵ ئيسماعيل.بهرِێوهبهرايهتى خانه‌ى وهرگێرِان.چاپى يه‌كه‌م ساڵى 2009لاپهرِه 20
6. نيچه ، جيل دۆلۆز، وهرگێرِانى: رێبين ره‌سوڵ ئيسماعيل.بهرِێوهبهرايهتى خانه‌ى وهرگێرِان.چاپى يه‌كه‌م ساڵى 2009لاپهرِه20
7. نيچه ، جيل دۆلۆز، وهرگێرِانى: رێبين ره‌سوڵ ئيسماعيل.بهرِێوهبهرايهتى خانه‌ى وهرگێرِان.چاپى يه‌كه‌م ساڵى 2009لاپهرِه 21
8. نيچه ، جيل دۆلۆز، وهرگێرِانى: رێبين ره‌سوڵ ئيسماعيل.بهرِێوهبهرايهتى خانه‌ى وهرگێرِان.چاپى يه‌كه‌م ساڵى 2009لاپهرِه ِ22