
تكایه وریابن له كه‌ركووك نه‌كه‌ن
30-8-2009
ئه‌و چركه ساته‌ی خه‌ونی كوردانی كه‌ركووك پاش زیاتر له45ساڵ هاته دی,كه له چركه ساتی ڕوخانی خانووه قوڕه‌كانی جمهورییهوه ده‌ستی پێكرد ,تاكو له‌حزه‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی پێشمه‌رگه له پێش ڕوخانی به‌عس,له‌و له‌حزه‌یه‌وه نمایشی هاتنه‌وه‌ی كورد دۆڕان بوو له شاره‌كه.
كورد به شێوه‌و شێوازێك هاته ناو شاره‌وه,ته‌واوی پێكهاته‌كانی شاریان ترساند,تاڵان و بڕۆ‌و ترساندن و تۆقاندن,داگیركردنی زه‌وی و خانوو,ته‌نانه‌ت به‌رپرسی وا هه‌بوو گه‌ڕه‌كێكی سه‌رتاپا داگیر ده‌كرد و به‌ناوی خۆیه‌وه ناوی ده‌نا,هی دیكه‌ش ده‌یان پارچه زه‌وی ده‌فرۆشت و فهرمانگاكانی تاڵان ده‌كرد,بێ به‌رنامه‌یی و شه‌ڕ له‌سه‌ر به‌رپرسیارییه كارگێڕییه‌كان,پێك هێنانی باندی مافیای و له‌ش بازی و له‌ش فرۆشی و بازرگانیكردن پێوه‌ی…..نموونه‌یه‌كی بچووكی ناشرینیه‌كانی كوردن له شاره‌كه,هه‌نووكه وای كردووه كورد لای نه‌ته‌وه‌كانی دیكه به هێزێكی شاخی,دواكه‌وتوو,مافیا پیشان بدرێت,ئیتر كه ئه‌م وێنه‌یه بۆ كورد لای ئه‌وان درووست بوبێت,چۆن ده‌كرێت چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌یان لێبكرێت ,ئاماده بن ڕێگا بده‌ن شار بێته ناو هه‌رێمی كوردستانه‌وه.
ئه‌وان له ناو شاری كه‌ركووكدا گومانیان له پێكه‌وه ژیان له‌گه‌ڵ كورددا هه‌یه ,نه‌ك ئه‌وه‌ی ڕێگا بده‌ن كه‌ركووك ببێته به‌شێك له قه‌واره‌یه‌كی گه‌وره‌تر و ئه‌وان له ناو ئه‌و قه‌واره‌یه بچووكتر ببنه‌وه.
له‌م شاره كورد به كێشمه كێش نه‌بووبێت هیچكات له‌سه‌ر بنچینه‌ی ماف به‌رپرسیارێتیه كارگێرییه‌كانی دابه‌ش نه‌كردووه,له‌گه‌ڵ پێكهاته‌كانی دیكه دادپه‌روه‌رانه مامه‌ڵه‌ی نه‌كردووه,ئه‌مه‌ش زیاتر شه‌ڕی گه‌نده‌ڵكاران بۆ ئیمتیازات بووه نه‌ك شه‌ڕ بۆ به كوردستانی كردنی شاره‌كه,هه‌ر مافێكیش به كێشمه‌كێش به‌ده‌ست هات هیچ به‌هایه‌كی نامێنێت.
ئه‌وه نییه ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی كوردی ته‌نها لای پێك هاته‌كانی دیكه ناشرین بووبێت,لای كورده كه‌ركووكییه‌كانیش وێنایه‌كی هه‌ره ناشرینی نمایش كردووه,كه‌ركووك له دوره‌وه قودس و دڵ بوو,وه‌لێ دڵۆپێك خوێنیان نه‌به‌خشییه ئه‌م دڵه تا له بێخوێنیا له لێدان كه‌وت,ئه‌وه‌شی هه‌بوو مژییان,قودس بوو به‌ڵام له جیاتی جه‌نگان له پێناوی به‌خشرا,شار له دڵ و قودسه‌وه كرا به زبڵدانه‌كه‌ی كوردستان.
له‌م ڕۆژانه خوێندمه‌وه:ئه‌مه‌ریكییه‌كان به ملیۆنێك دۆلار زبڵدانه‌كانی كه‌ركوك پاك ده‌كه‌نه‌وه,باشه ئه‌م پاره‌یه بایی ده‌عوه‌تێكی به‌رپرسان بوو,چه‌ندین ساڵه خۆیان بۆ نه‌یان كرد, ڕاگرتنی شارێك شه‌ش ساڵ له ناو زبڵدانا بۆچی؟.
یه‌كێتی و پارتی وه‌ك دوو باندی مافیا له م شاره مامه‌ڵه‌یان كرد,قه‌ت كه‌سێك نه‌بوو په‌شیمان نه‌بێت بۆ ئه‌و خۆزگه‌یه‌ی 45ساڵه به حهسریهتیهوهن,پیاوێكی پیر وتی:دووجار كورد له شاردا ده‌سه‌ڵاتی هه‌بووه58 و ئێستا,ئه‌وسا پیاوی پیاوهنهمان هه‌بوو,ئێستا هیچ,ئه‌وسا كورد حه‌ماسه‌تی هه‌بوو ئێستا كورد له ناوه‌وه تێكشكاوه,ئه‌وسا فیداكار و هه‌ژار دۆست بوون ئێستا گیرفان دۆست و دزن.
بڵاو كردنه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی له‌ناو خه‌ڵكی شار"كڕینی خه‌ڵك به ناوی ئاوه‌دانكردنه‌وه به تایبه‌ت پارتی له‌م بواره‌دا دنیایه‌كی كرد(هه‌ر كه‌سێك ببێته پارتی 1 ده‌فته‌ر دۆلار وه‌رده‌گرێت,خه‌ڵكی دیكه‌ش زه‌قه‌ی چاویان دێت,له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی بابه‌ت له‌سه‌ر ئه‌و دیارده‌یه له لایه‌ن كوێخایهكهوه هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنم لێكرا,وه‌لێ وه‌ك ئه‌وانی دی به هه‌ند وه‌رم نه‌گرت و نه‌مكرده هه‌را)".
ڕاسته له كه‌ركووك پارێزگارێكی كوردی هه‌یه,وه‌لێ پارێزگاری بێ پارتی سیاسی بێ پشت و په‌نا هیچی به‌ده‌ست نییه,له پاڵییه‌وه دوو پارته‌كه بێ پرسی ئه‌و كاره‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن,ئه‌وه‌ی له‌م شاره كاربه‌ده‌سته ئه‌و دوو پارته‌ن ,ئه‌وه‌ی ئاراسته‌ی سیاسه‌تی كوردی ده‌كات له كه‌ركووك مام جه‌لال و مه‌سعود بارزانین,ئه‌وانه‌ی تاوانبارن به‌رامبه‌ر به مێژوو و شاری كه‌ركووك جگه له‌و دوو به‌ڕێزه‌ی ناویانم هێنا, سێ به‌رپرسی ئه‌م شاره‌ن به پله‌ی یه‌كه‌م" جه‌لال جه‌وهه‌ر,ڕزگار عه‌لی,نه‌جات حه‌سه‌ن",كه‌ی ویسترا له هۆكاری تێكشكانی كورد بكۆڵرێته‌وه,ئه‌وا ئه‌م سێ زاته پێویسته دادگایی بكرێن.
ئه‌م شێوازه ده‌سه‌ڵاتدارییه فاشیله,له لایه‌كه‌وه كوردی له به‌رامبه‌ر به پێكهاته‌كانی دیكه ناشرینكردووه,له لایه‌كی دیكه جه‌ماوه‌ری له لایه‌نه سیاسییه‌كان دابڕیوه‌و بێهودهیانی كردووه,كردویانیهته مرۆڤێكی بێ باوه‌ڕ و دوورنما,هاوكات پێگه‌ی كوردی له شاره‌كه لاواز كردووه,ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌و پێگه‌یه ڕوو له نشێوه.هۆكاری ئه‌م لاوازییه‌ش بریتین له,:
• خراپی سسته‌می كارگێڕی كوردی.
• گه‌نده‌ڵی سیاسی.
• هاتنه مه‌یدانی چالاكانه‌ی پێكهاته‌كانی دیكه.
• دژایه‌تی وڵاتانی ناوچه‌كه و حكوومه‌تی مه‌ركه‌زی بۆ كورد.
به‌بڕوای من دابه‌شبوونه‌وه‌ی جارێكی دیكه كوردان به‌سه‌ر لیستی دیكهلهم شاره. پێگه‌ی كورد له شاره‌كه لاوازتر ده‌كات و زیاتر به‌ره‌و په‌راوێز بوونی ده‌بات.
كورد له كه‌ركووك به‌رگه‌ی ئه‌و شه‌ڕه سیاسیه ناگرێت كه له كوردستاندا هه‌یه,من بوونی هه‌ر لیستێكی دیكه تاوانه‌كه‌ی له ئه‌ستۆی پارتی یه‌كێتی ده‌زانم,وه‌لێ به‌هۆی به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه پێویسته فشاره‌كان به ئاراسته‌ی ناچاركردنی كاركردنی یه‌كگرتووانه بێت له به‌رژه‌وه‌ندی شاره‌كه,نه‌ك به‌ش به‌شكردن كه ئاكامی لاوازبوونی كورده.
له ئێستا كه‌ركووك و ئێراق به‌ره‌و جه‌مسه‌ربه‌ندی گه‌وره‌ی سیاسی ده‌ڕوات,به بڕوای من به‌ش به‌شكردنی كورد له ناوچه دابراِوهكان به گشتی وه كه‌ركووك به تایبه‌تی خزمه‌ت به دۆزه‌كه‌ی ناكات,هاوكات ئه‌دای سیاسی و ڕه‌فتاری ئێستای ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردیش له به‌رژه‌وه‌ندی كورددا نییه,پێویسته ئه‌وانیش به ئه‌مری واقعی سیاسی ئێستای كوردستان ڕازی بن,به غروری ڕابردوو مامه‌ڵه نه‌كه‌ن,بزانن كه‌ركووكییه‌كان له ئه‌دائیان ڕازی نین,نامانه‌وێت ته‌نها مانگای شیر ده‌ر بین بۆیان.
با فشاره‌كانمان له‌سه‌ر لایه‌نه‌كان سزادان و گۆڕینی گه‌نده‌ڵكاران بێت,نه‌ك دابه‌شكردنی جه‌ماوه‌ری كه‌ركووك و چه‌ند لیستی,چه‌ند لیستی كورد له كه‌ركووك ,قۆناغێكی نوێ له پاشه كشه‌ی كورد له‌م شاره تۆمار ده‌كات,بۆیه ده‌بێت هه‌موو وریا بین و هه‌ستیارانه مامه‌ڵه بكه‌ین,پێویسته بڵێین لێره ستۆپ.