
ئێواره‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ په‌پوله‌کان که ناگه‌نه گوڵ
کام ئیواره کام گوڵ و دڵ .. کام په‌پوله‌ی ژیان که ناگاته گوڵ.. من هه‌رده‌م مه‌ستم به‌و هه‌ڵبه‌ست و شیعرانه‌ی کاك له‌تیف ئۆمه‌ر که یه‌شتان له ناو کراسێکی سپی دانهکراودایهو له شه‌وێکی مانگه شه‌ودا ئه‌دره‌وشێنه‌وه.
بۆ جاری دووه‌مه خۆم خاو ده‌که‌مه‌وه ناو هه‌ڵبه‌سته‌کانی کاك له‌تیف ئومه‌ر که ووشه‌کان وتێروانینهکان له شه‌وێکدا کۆ ده‌بیته‌وه و باس له وورده‌کاری ئه‌و هه‌ست و مه‌ستانه ده‌کات که مرۆڤ خۆی تیادا ده‌بینێته‌وه وه زۆر جاریش ووشه‌کان و نازه به جێ ماوه‌کان وورکی عه‌شق له خاوه‌ن ناخی هه‌ڵبه‌سته‌کان ده‌گرن.. بۆیه له‌م ده‌رگایه‌وه ده‌چمه ناو ناخی شاعیره‌وه که ده‌ڵێت..
مه‌ست کوژه‌ی ناخ پێم ده‌ڵێ هه‌ست
ده‌ڵێم گیانم
کوا شنه‌ی هه‌ناسه‌ی ئه‌مشه‌و
بۆ ناگاته سینه‌م ئه‌مشه‌و
وا ناتوانێ
بێ شه‌ماڵی ناسکی لێو
گۆکانی مهم
له سینه‌ی زین بکاته خهوئهو چه‌ند مه‌سته؟.. له کوێ وه مه‌ست؟ مه‌سته‌کانی سه‌ر ده‌ریایی باکوور؟ یان وورده خه‌مه کۆ کراوه‌کانی که‌ناری ئه‌و ده‌ریایه‌ی که هه‌موو خه‌مه‌کانمان کۆ ده‌کاته‌وه وه ناخمان دهروژێنێ ، له مه‌مه‌وه یان له زینه‌وه له عاشقانی ئه‌م قوتبه‌وه یان عاشقه به‌جێ ماوهکانهوه که هه‌رده‌م وێڵن به دوای سێبه‌ری خۆیاندا .. ئه‌م هه‌سته ناسکانه یه‌شتان فرمێسکی دووری و غوربه‌تیان نه‌گرتوه منی به‌جێ ماویش له‌و کاروانه وێڵم یان ته‌نها ئه‌و سینه‌و ناسکی لێوه ژیرم ده‌کاته‌وه .. تا بروانین چۆن خانی و له‌تیف له دوو سه‌رده‌می دوور له‌یه‌ك ئاهی مهم له سه‌ر زینه‌ی خاتوو زین له‌ناخی یه‌ك تێکه‌ڵ ده‌که‌ن، ده‌شێت لێره شاعیر که ناوی مه‌ست کوژه ده‌بات تۆ بڵی ی له مه‌ستی پێکێك شه‌رابه‌وه له‌ناخیدا قسه له گه‌ڵ لێدوانه‌کاندا بکات یان له عه‌یاری و له‌نجه‌و لار‌و چاوێکی گه‌ش خماری مه‌ست بوون بوبێت، یان تۆ بڵییت له دابرانی نازی ئه‌و کیژانه‌ی نه‌گه‌یشتن به ژن بوون تا له نازی ژنێتیدا نیازه‌کانیان به‌دی بهێنن، بۆیه پێم وایه مه‌ست کوژه ده‌مان گێرێته‌وه بۆ کوشتنی هه‌موو ئه‌و نازانه‌ی له‌ناو روحی مرۆڤدا چاوه‌روانی نیاز ده‌که‌ن و پێیان راناگه‌ن له‌ناو خوڵقاندنی تاوانه‌کان، ئیتر چۆن شاعیر مه‌ستی تاوانیك نابێت که خۆی پێمان ده‌ڵێت …
تاوان له‌شه‌و
شه‌و له جه‌سه‌د
جه‌سه‌د له‌به‌رد
به‌رد له لێزمه
لێزمه له‌وان هه‌ر شمشێره
به‌سه‌ر گه‌ردن به‌رزه بالای
شۆخه ژن‌دا دائه‌بارێ
له سه‌ر گۆپکه‌ی گوڵ هه‌ناری
سینه‌ی ژنا
هه‌ر گولله یه‌و ته‌رزه ئه‌کا
به‌سه‌ری پێ و پاو پوزا
ناسکی که‌مه‌ر
تا دوا به‌شی له‌ش ئا ژنه
له‌سه‌ر ته‌ختی نه‌رمه ژن و به‌رزی ژنا
لێزمه له‌وان دا ئه‌بارێ
به‌سه‌ر گیانی
خه‌وتووی رووتی ژێر ئازاری بارانی به‌رد
به سه‌ر سه‌ری دوعاکانی شه‌قامی شار
لێزمه ئه‌کا بارانی به‌رد
به‌سه‌ر قاچی گرمۆڵه بووی
لاشه گوڵێك
تازه خونچه‌ی
له بلووری ئه‌م به‌هاره ده‌رکردووه
له‌م وه‌رزه‌یا
هه‌ر خونچهیهو
که ناپشکوێ
له رێ گولا ناگاته گوڵژیان و سه‌رده‌م و زه‌مه‌ن وا هه‌ڵ که‌وتوه که ده‌بێت مرۆڤ به‌دوای خه‌ون و خهواڵوهکانیدا رابکه‌ن وه به‌دوای ئه‌و ئازارانه‌دا رابکات که هه‌رده‌م گیرۆده‌ی ژیانن .. که‌م جار هه‌ستی ووردو ناست ده‌خوێنرێته‌وه که‌م جار هه‌یه .. مرۆڤ رێز له‌و هه‌ستانه ده‌گرێت که ده‌سوتێت و شه‌و رۆژی تیادا ده‌کاته‌وه.. هه‌ڵبه‌سته‌کانی کاك له‌تیف ئومه‌ریش به‌شێکن له‌و هه‌ستانه‌ی که مرۆڤ وونه له‌ناو مه‌ینه‌تی یه‌کاندا..وه به‌شێکن له‌و هه‌ستانه‌ی که مرۆڤ له‌ناو دونیای خه‌وندا ده‌یان بینێت.. ئا لێره‌وه گه‌وره‌یی به‌شه هونه‌ریه‌کان ده‌رده‌که‌وێت.. بۆیه په‌پوله‌کان که ناگه‌نه گووڵ یان هیواکان دابراوون .. زۆرن له‌و مرۆڤانه‌ش که دابراوی عه‌شق و ژایانن وه سووتاوی رۆژگارن و له‌تیف له‌ناخه‌وه له‌گه‌ڵیاندا شه‌و نخوونی رۆژ ماندوو بوون ئه‌پێوێت. خه‌می ئه‌وان به کۆستی خۆی ده‌زانێت.
با ئێستا بزانیین له‌تیف چۆن له نێوانی بونه‌کانی سرووشت و ئاده‌میزادو کهرهستهوئایین و کهلتوورداچۆن پێمان ده‌ڵێت بۆ خونچه‌کان نابنه گووڵ وگوڵێش له باخی خۆیدا ناگه‌شێته‌وه ، په‌پوله‌کان ناتوانن حه‌زه‌کانی خۆیان بمژن ، له‌رازی ناسك بهدهنێک و کیژۆڵه‌یه‌کی تازه له خونچه ده‌م ده‌کاته‌وه ده‌لێت…که‌مێك رازی بهستهڵۆکم بتوێته‌وه
تا بگاته ئه‌وه‌ی که چۆن ن اسکه کیژێك ئه‌شێت بڵێم ئه‌ی خودایه تۆ ترساندمت
بت په‌رستم
جوانی یه‌کانم قوربانی بوون بۆ ئه‌و هه‌موو په‌رستنه
که‌له‌ناویان رووحم وونه
نیازه‌کان
له‌بنه‌وه داواده‌که‌ن
ئیتر ویژدان ده‌بیته هه‌ور
هه‌ورێکی سوور
ئاسمان چڵکن
له ژێر په‌رۆی خهزهلی ره‌ش
له ئاسمانی شه‌ریعه‌ت و هه‌م قورئانا
تا ئه‌و کاته‌ی
که شمشێری تیغی هه‌سان
له‌بان زولف و به‌رزی گه‌ردن
پاسه‌وانن
نه‌با ده‌ستی کوره لاوێکی به‌رکه‌وێ
چۆن بتوانم ئه‌وه‌ی بیڵێم له‌م باوه‌شی به کپ بوونه
له‌ناو گیانێك که سه‌راپا سههؤڵ بوونه
چێ له خه‌می نازی به ژنم بگێرمه‌وه
په‌نجه‌یه‌کی گه‌رمی نه‌دی
نه هه‌لاوی هه‌ناسه‌یه‌ك
له‌ناو ئه‌و هه‌موو ئازارانه‌ی ژێر ده‌ستی هێز سالاری وهه‌موو چه‌مکی پر زوڵم و ئیتر ده‌بێت له دوای هه‌موو که‌پت بوونی له‌زه‌ته‌کانی گیان وهه‌ست نه کردن به هیچ تام و خۆشی یه‌ك له تاوا په‌نا به‌رێته به‌ر زه‌وی به ئاهێکه‌وه بڵێت..زه‌مینی سه‌وزم خۆش ئه‌ویست
ته‌نها جارێك
به ئازادی له ئامێزیدا بم خه‌وێنێت
نه‌ی ده‌وێرا له ترسی په‌رستگاکان
حه‌زم ویستی ته‌نها جارێك
شهپؤلهکان
باڵی عه‌شقمان
راگرن
نه‌یان ویرا
نه‌با ده‌ریا تووره بێت و
شهپؤلهکان به نهێنی بم مرێنێئهگهر ووردتر بچینه لای له‌تیف ئومه‌ری شاعیر ده‌بینین چۆن ئه‌م ئازارانه له به‌سه‌ر هاتیکهوه ئه‌مان گویزیتهوه بۆ به‌سه‌رهاتێکی تر ، له خه‌مێکی خه‌ستر بۆ ئاهێکی سارتر. تا ده‌گه‌ینه ئه‌وه‌ی دوا جار له دوای زه‌مین و ده‌ریا په‌نا به‌رێته به‌ر ده‌ممی تروسکه‌ی ئاگری مۆمێك ئاخه‌کانی خۆی بۆ هه‌ڵ رێژێت..یا له‌ویشه‌وه خۆی رانه‌گرێت له نیوه شه‌وێکدا روو بکاته ئاسمان و خۆی بۆ مانگی ناسکی 14 رووت بکاته‌وه بۆیه ده‌ڵێت..
خۆم بۆ مانگی ناسکی چوارده رووت کرده‌وه
ئه‌ویش هه‌روا نه‌ی وێرا
نه‌با هه‌ور سالاری یه‌کان پێ بزانن
هه و‌ر شاری ئاسمانی کهنئهمه کۆتایی نی یه له‌م وورد بونه‌وه‌یه .. چونکه چه‌ند ووردتر چه‌ند ناسک‌تر له هه‌ڵبه‌سته‌کانی کاك ئۆمه‌ر ئه‌وه‌نده گه‌وره‌ترو به‌تواناتر ده‌بینم وه شاکار تر ده‌بیستم .. بۆیه خۆشه‌ویستی عه‌شق کۆتایی نایه‌ت نه له شێعر‌و نه له‌من و نه له ئه‌ودا.