
ناوكه شیلانهكه ….. سالار توتمانی
ناوكه شیلانهیهكی دۆزییه‌وه ، به‌مه‌به‌ستی ده‌رهێنانی ناوه‌وه‌ی، نایه به‌ر ددانه تیژه‌كانی، له‌و پێناوه‌شدا سه‌رجه‌م ماسولكه‌كانی شان ملی بۆ گرژ كرد، به‌ڵام شكستی هێناو نه‌یتوانی مه‌به‌سته‌كه‌ی بپێكێت، پاشان بڕیاریدا له‌سه‌ر به‌ردێك ناوكه شیلانهكه دابنێت و بهپێداكێشانی به‌ردێكی دیكه ئه‌نجامه‌كه‌ی ببینێت، به‌ڵام ناوكه شیلانهكه په‌ڕی و له‌چاوی منداڵه‌كه بزر بوو، پاش ساڵێك له‌و جێگایه چرۆیه‌كی كه‌سك، ناوكه شیلانهكهی شه‌ق كردوو سه‌ری بۆ نێو دنیای شین بوون ده‌رهێنا.
لێره‌وه له خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌ی (یهلمَازگونا) وه كه بۆ منداڵانی نوسیوه پێمان ده‌بێژێت، ده‌بێت سه‌رجه‌م هۆكاره ناوكیه‌كان ساز‌و له‌باربن بۆ له‌دایك بوونی ئه‌و خواسته گشتییه‌ی كه گه‌ره‌كمانه و ده‌مانه‌وێت له‌سه‌ری كۆكبین، پێگهین و شین بوونی ئامانجه گشتیه‌كان به‌بازدان و په‌له‌كردن جگه له شكست وبه ده‌ست هێنانی ژماره‌ی سفر، ژماره‌یه‌كی دڵخۆشكه‌ری دیكه ناخوێنێته‌وه، جگه له‌مه‌ش ئه‌م چیرۆكه به‌رچاو ِرونیمان پێده‌به‌خشێت له مه‌ڕ چه‌مكی هێزو ئاگادارمان ده‌كات، هێز هه‌میشه ئه‌و توانا باڵایه نییه بمانه‌وێت گره‌وی له‌سه‌ربكه‌ین و گرنتی سه‌ركه‌وتنمان بۆده‌سته‌به‌ر بكات، توندوو تیژی ئه‌و فریاد رهسه نییه پاڵی پێوه بده‌ین وده‌ستمان وهژورسهرمان بنێین ،چونكه له نائامهدهیی وده‌سته بهرنهبونی هۆكارگهلهكانی دیكه، هێز دهبێتهكاریزماوپشت وپه‌نا پێبه‌ستن، هه‌ربۆیه زه‌مینه ڕه‌خساند بۆ هۆكارگهلهكانی دیكه، دڵنیایی ئه‌وه‌مان پێده‌به‌خشێت جێگایه‌ك بۆ دیار بوونی ده‌ست وپه‌نجه‌ی هێز ناهێلێته‌وه له به‌دیهاتنی ئامانجه‌كانماندا.
بینیمان، كاتێك ناوكه شیلانهكه، هۆكاره ناوكییه‌كانی وه‌ك( شێ و خاك و هه‌واو وزه‌ی خۆر) ی بۆ ده‌سته‌به‌ر بوو، ئه‌نجام و به‌رایی شین بوونی نیشانداین، به چرۆیهك په‌یامی گرنگی ڕه‌خساندنی هۆكاره‌كانی دیكه‌ی خالی له هێزی بۆ خستینه ناو له‌پی واقیعه‌وه.
كه‌واته بۆهاتنه كایهیی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست، ده‌بێت سه‌رجه‌م ئهوكهرهستهوهۆكارگهلانهی دیكه ئازادكهین و ڕێگا له‌به‌رده‌م فهراههمبونیاندا ته‌یارو لهباروئاوهڵاكهین كه خۆی له‌ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ریدا ده‌بینێته‌وه ، سه‌رجه‌می ئه‌مانه دهبنهسهرنگون كردنی توندوتیژی وبهڕه ِلهژێرپێ ده‌رهێنانی هێزدا، جوقاندنی شارستانیه‌ت و كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ته‌ندروست و مه‌ده‌نی به‌م چه‌شنه فهراههمبون وزه‌مینه سازییه كۆنێكت ده‌بێت، هه‌ر بۆیه ههرپێگایهك له‌وانه‌ی باسمانكرد ئاماده باش نه‌بوو لهومهبهستهدا ئه‌وا دوچاری شكست و داڕمان ده‌بینه‌وه‌و له‌به‌رده‌م پێچه‌وانه‌كه‌یدا ته‌سلیم ده‌بین و ده‌بێت به‌و ده‌رده‌وه تا هه‌تایه بناڵین . ده‌مه‌وێت له‌م دوا ستونه‌دا شتێك كه‌زۆر گرنگه به‌لامه‌وه به‌تۆی بڵێم، تا هه‌میشه تۆی خوێنه‌ری خۆشه‌ویست بیكه‌یت به‌دروشمێك بۆژیانت وئاسوده‌یی لێبچنیتهوه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، ڕه‌قی و توندیی،سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كوش و دار‌و تهوربهردهی به‌كارمان هێنا له پێناوی شكاندنی ناوكه شیلانهكهدا، نه‌یان توانی نه‌رمی ئه‌و چرۆیهمان پێببه‌خشێت كه هۆكار گه‌له ناوكییه‌كانی وه‌ك شێ و هه‌واو خۆر خاك پێیبه‌خشین.