ته‌نها سه‌ره‌تایه‌ک له‌سه‌ر ژێرخانی کۆمه‌ڵگا
شه‌رمه هه‌ندێک واده‌زانن مافی هاونیشتمانی ته‌نها بریتیه له پاره و زه‌وی.
کاتێک که ده‌ڵێین ووشه‌ی ژێرخانی کۆمه‌ڵگا (Infrastructure ) سه‌رت سوڕنه‌مێنێ هه‌ندێک که‌س واده‌زانن بریتیه له زێرابی ژێر زه‌وی، یه‌کێکی تر واده‌زانێت مه‌به‌ستمان ڕێگاو شه‌قام دروست کردنه له‌سه‌ر زه‌وی. له‌ڕاستیدا Infrastructure هه‌موو کاره پێویسته‌کانی هاونیشتمانیان دیار‌و نادیاره‌کان ده‌گرێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئێستا له زۆربه‌ی ووڵاتاندا زۆربه‌ی پێویستیه‌کانی ژیانی هاونیشتمانیان له ژێر زه‌ویدا جێبه‌جی ده‌بێت. بۆنمونه ئێستا له ستۆکۆڵم یاخود له هه‌رشارێکی ڕۆژئاوا سه‌یر بکه‌یین ده‌بینین تواناکانی مرۆڤ وخه‌یاڵه داهێنه‌ره‌کانی به‌گشتی و ته‌واوی بێ جیاکردنه‌وه‌ی شته‌کان وه‌کو تابلۆیه‌کی ته‌واو بۆته دروستکردنی سیستمێکی نادیار و شاراوه لای هاونیشتمانیانی وولاتانی ڕۆژئاوا، یه‌که‌م هه‌رهه‌موو دیمه‌نی نادیاری شار له ژێر زه‌ویدا له‌شێوه‌ی ڕاڕه‌و ، که‌ناڵ ، ساڵۆن، ساڵۆنی مه‌کینه‌ی گه‌وره که جۆره‌ها بۆڕی ، بێده‌نگ و نه‌ناسراو نه‌نادیار که په‌یوه‌سته به پێوستی هاونیشتمانیان له‌م ژێرزه‌ویه‌دا ده‌بینرێت، کاره‌کان و کاری گرنگ ، بۆ نمونه له‌بۆڕیه‌کانی ئێره‌وه ئاو ده‌نێررێت بۆخه‌ڵکی شار‌و ده‌توانرێت تینویه‌تی هاونیشتمانیانیانی شاره‌کان بشکێنرێت به ئاوی پاک وپاکژی بێ به‌کتریا ، ده‌توانرێت هاونیشتمانیان خۆیانی پێ بشۆن ، مه‌له‌ی تیدا بکه‌ن، ستانده‌رێکی ئاوی پاک که به‌کاردێت بۆ هه‌موو پێویستیه‌کان و ته‌نانه‌تیش دوای جێبه‌جکردنی هه‌رهه‌مووکاره‌کانیان به پیسه‌کانیشیانه‌وه هه‌رله ژێر‌زه‌ویه‌وه ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ شوێنی پاکردنه‌وه‌ی ئاو‌و جارێکی تر له شێوه‌ی جیاواز و شوێنی جیاواز به‌کاردێته‌وه. که‌واته هه‌موو کاره‌کان له ژێر زه‌ویدا جێبه‌جێده‌کرێت. هه‌ر له ژێیر زه‌ویه‌وه و لێره‌دا تۆڕبینه‌کانی ووزه‌ی کاره‌بایی و مه‌کینه‌کانی تریش ده‌بینرێت و که به‌رده‌وام ده‌خولێنه‌وه کاره‌کان به‌بێ ده‌نگی ئه‌نجام ده‌درێت، ده‌نگی ئه‌م مه‌کینانه له ژێر زه‌ویدا له ده‌نگی مڕه مڕی پشیله‌ی گوربه ده‌چێت، واته ئه‌مه‌نده بێ ده‌نگه و هیچ سه‌رئێشه‌یه‌ک بۆ که‌س دروستناکات، ئه‌مه به‌شێکی زۆر نادیاری ژێرخانی کۆمه‌ڵگای شار‌و شارۆچکه‌کانی وولاتانی ڕۆژئاوایه. هه‌روه‌ها هاتووچۆکانی ژێر زه‌ویش بۆنمونه له ستۆکۆڵم که ده‌توانیت له ماوه‌ی چه‌ند ده‌قه‌یه‌ک له شوێنێکی شاره‌وه بچیته شوێنکی تری شار هه‌موو به‌ژێر زه‌ویدا یهMetro ، ئا ئه‌مه‌یه لایه‌کی تری ژێرخانی کۆمه‌ڵگا (Infrastructure ) یه له شارێکدا و ئنجا په‌یوه‌ندی شاره‌که به ناوچه‌کانی تره‌وه. ئا ئه‌مه‌یه ژێرخانی ئه‌وکۆمه‌ڵگایه‌ی که من ده‌هاته به‌رچاوم.
چالاکیه‌کانی مرۆڤ ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی به‌ستراوه‌ته‌وه به ئاووکاره‌باوه به‌تایبه‌تی له‌وکاته‌وه‌ی که هاونیشتمانیان سه‌ره‌تا یه‌که‌م ئامێری کاره‌باییان به‌کارهێنا. هه‌رچه‌نده له شاره‌که‌ی من واته سلێمانی که ئه‌مساڵ سه‌ردانیم کرد تاکو ئێستا ئه‌و سیستمه به چاکی دانه‌مه‌زراوه. ئه‌گه‌ر هاونیشتمانیانی کوردستان ته‌نانه‌ت وه‌کو کڕیاریك سه‌یربکرایه ده‌بوو زوو خاوه‌ن بزنێس و کۆمپانیاکان که‌ڵکیان له‌م بازه‌ڕه وه‌رده‌گرت‌که شار کاره‌باو ئاو ده‌یسوڕێنێ. ئه‌مڕۆ زۆربه‌ی سیستمی پێویستیه‌کانی ناو شاره‌کان له سیستمی نادیارن وشارا‌وه‌ن به ژێرزه‌ویدا ده‌ڕۆن، ته‌نانه‌ت هاتووچۆی مرۆڤیش له ناوشاره‌کاندا.
له ووڵاتی من واته کوردستان واده‌زانرێت ووزه سه‌رفکردن ته‌نها بریتیه له کاره‌بای ناوماڵه‌کان هه‌رگیز باسی ئه‌وه ناکرێت که ڕۆژی چه‌ند لیتر به‌نزین به سه‌یاره و هاتووچۆی ناپێویستی سه‌یاره‌کان سه‌رفده‌کرێت، که ئاسانترو به‌که‌ڵکتره به پێ بڕوات نه‌ک قافڵه‌ی سه‌یاره دوایی که‌وێت.
من لێره‌دا به ئه‌رکێکی نیشتمانی، مرۆڤ دۆستانه‌ی ، دۆست به ژینگه‌ی کوردستانیشی ده‌زانم که هه‌رهه‌موو که‌لتوری هاتووچۆکانمان بگۆڕین و بیر له سه‌رفکردنی ووزه‌ی ڕۆژانه‌مان بکه‌ینه‌وه، که چه‌ند ( گران ده‌که‌وین به خه‌رجی و به‌به‌کارهێنانی ماده‌ی له بن هاتووی سروشتی کوردستان که ئه‌م جۆره هه‌ڵسوکه‌وتانه‌مان کارێکه بۆ خاڵی کردنه‌وه‌ی سروشتی کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی خێرا له سامانی سورشتی و نه‌وت و کانزاکانی تر.
داوا ده‌که‌م چاوێک بخشێنن به هه‌ڵسوکه‌وتی ڕۆژانه‌دا بزانن چه‌ند گران ده‌که‌وین له سه‌ر ئه‌مڕۆو ئاینده.
ده‌کرێت ئه‌مه له لێپرسراوان و نوێنه‌رانی کۆمه‌ڵگاکه‌مانه‌وه ده‌ست پێبکه‌یین.
دیسانه‌وه بۆ وه‌بیر‌هێنانه‌وه‌ی دروستکردنی ژێرخانی کۆمه‌ڵگا ئێستا بۆته کارێکی خه‌یاڵی و یۆتۆپیا لای زۆربه‌ی هاونیشتمانیان، چونکه متمانه‌یان نه‌ماوه به‌هۆی که‌م باسی خه‌ونه‌کانی ئاینده ده‌کرێت له‌ناو ڕاگه‌یاندنه گشتیه‌کاندا. له‌م ساڵانه‌ی دوایدا خه‌ریك بوو که ئاسۆی هیوا نه‌مێنێ، به‌ڵام وا جارێکی تریش خه‌ونه‌کان دروست بوونه‌ته‌وه و ده‌کرێت له جیهانی ته‌کنیکی نوێ‌دا زووتر خه‌ونه‌کان جێبه‌جێبن له ناو کۆمه‌ڵگادا.
ژێرخانی کۆمه‌ڵگای ئێستا له جیهانی ته‌کنیکی ڕاگه‌یاندن، ئینته‌رنێت و په‌یوه‌نیدیه‌گشته‌کان، هه‌رهه‌مووی ده‌گرێته‌وه. واته له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردستان پاره‌ی له‌به‌رده‌ستایه ئه‌مڕۆ ده‌توانرێت بۆشایی ئه‌لکترۆنی Cyberspace بۆ هاونیشتمانیانیش دابمه‌زرێنرێت وه‌کو مافێکی هاونیشتمانیان و به‌شێک له ژێرخانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری . من ده‌مه‌وێت بڵێم که ئه‌م کاره ده‌کرێت ببێته ئه‌رکی حوکمه‌تی ئێستا. به‌م شێوه‌یه هاونیشتمانیانی کوردستان زیاتر که‌ڵک له داهێنه‌نه‌کانی جیهان وه‌ربگرن و بۆشایی ئه‌لکترۆنی ئازاد زیاده‌کات و مرۆڤ زیاتر تینووی زانست ده‌کات .
واته ژێرخانی کۆمه‌ڵگا بریتیه له هه‌موو سیستمی پێویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی کاری ڕۆژانه‌ی هاونیشتمانیان جیبه‌جی بێت ئه‌ویش بریتیه له سیستمی په‌یوه‌ندی هاتووچۆی مرۆڤ و که‌لوپه‌ل ، ئاو، ووزه و زانیاری و په‌یوه‌ندیه ته‌لێفۆنایه‌کانیش …هتد ، هه‌رهه‌موو په‌یکه‌ری خانووبه‌ره‌و بینایی داموده‌زگاکانیش ده‌گرێته‌وه که ئه‌هوکاره‌نه‌یاان تیادا جێبه‌جێ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ هه‌موو یاسا‌و ڕیساکانی کارکردنی كۆمه‌ڵگا.
بۆئه‌وه‌ی ئه‌م ژێرخانه‌کاربکات ده‌بێت دیدێک و بیرکردنه‌وه‌یه‌کی سیستماتیکانه هه‌بێت له هه‌موو به‌شه‌کانی ژێرخانه‌که‌دا. ژێرخانه‌ی کۆمه‌ڵگاش ده‌وڵه‌ت وشاره‌وانی لێی به‌رپرسن و ده‌کرێت که‌ڵک له هاریکاری که‌رتی تایبه‌تیش وه‌ربگیرێت. ده‌کرێت هه‌موو ژێرخانی کۆمه‌ڵگا له سیستمدا ببینرێت وه میکانیزمی سیستمه‌کانیش کراوه‌بن بۆ گۆڕان و کارکردن له‌سه‌ریان وچاکبکرێن و که‌ڵک وبایه‌خ له شاره‌زایی ووڵاتانی تر وه‌ربگیرێت که ئه‌مان مێژوویه‌کی دووروودرێژیان هه‌بووه له دامه‌زراندنی ژێرخانی کۆمه‌ڵگاکه‌یان ئێستا له کوردستان ده‌توانرێت به‌خێرایی و به‌خه‌رجیه‌ک و ئه‌رکێکی که‌م ئه‌م کاره بکه‌یین ئه‌گه‌ر ویستی سیاسی و لێپرسراوانی کوردستان هه‌بێت.