دووباره بوونه‌وه‌ی خود‌و.. به‌واقیعكردنی خه‌یاڵ
له‌دوای راپه‌ڕینی (1991) وه خه‌ڵكی كوردستان بهگشتیو.. رۆشنبیران به‌تایبه‌تی له‌به‌رانبه‌ر چه‌مكی رۆشنبیریی و دونیای به‌رفراوانی زانست‌دا روبه‌ڕوبونه‌وه‌و.. توانیان لهتاكڕهههندیی رۆشنبیریی‌و به‌تایبه‌تمه‌ندی چیرۆك‌و شیعر خۆیان رزگار بكه‌ن، هه‌رچه‌نده له‌م لاوئه‌ولا قسه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كرێ كه فه‌وزایه‌كی به‌ربڵاو دونیای رۆشنبیریی ئێمه‌ی گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵام گرنگی ئه‌م كرانه‌وه‌و دونیابینییه له‌وه‌دایه، دونیای رۆشنبیریی ئێمه له‌و چوارچێوه‌یه خۆی رزگار كرد، دونیای شیعر‌و چیرۆك دوو دونیای جیاواز به‌ماناو دیدو ئه‌ركه‌كانیان وه‌ك دوو كایه‌ی ئه‌زموونكراو له‌دونیای ئه‌ده‌بیاتی ئێمه‌دا.. خه‌ریكه رۆشنبیر‌و نوسه‌ره‌كان به‌تایبه‌تی خۆیان له‌م دوو ژانره بێ ئاگا ده‌كه‌ن، بۆیه ده‌بینین زۆر كه‌من ئه‌و نووسه‌رانه‌ی گرنگی نه نووسینی چیرۆك ده‌ده‌ن، له‌كاتێكدا لهحهفتاكانو.. هه‌شتاكان چیرۆكنووسانی كورد خاوه‌نی ده‌یان چیرۆكی ناوازه بوون.
هه‌ربۆیه له‌دوای راپهڕینو كرانه‌وه‌ی یه‌كجاریی به‌ڕووی دونیای به‌ربڵاوی رۆشنبیریی‌و.. به‌تایبه‌تی فیكر‌و فه‌لسه‌فه‌و رۆژنامه‌گه‌ریی، ئه‌مه وای له‌رۆشنبیریی كورد كرد خۆی له‌و دوو دونیا ئه‌فسوناویه دوور بگرێ‌و.. به‌تایبه‌تی چیرۆك، هه‌ربۆیه نه‌وه‌ی دوای راپه‌ڕینیش زۆر به‌كه‌می خۆیان له‌قه‌ره‌ی چیرۆك دا، چه‌ند كه‌سێكی دیاری ئه‌و ژانره نه‌بێ كه به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ده‌ژمێردرێن.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تیایاندا هه‌یه چیرۆكنووسی بهتوانانو.. كاریگه‌ریی باشیان به‌سه‌ر ره‌وتی چیرۆكی كوردیه‌وه هه‌یه، دواجار هه‌ر له‌م سیاقه‌دا وا هه‌ست ده‌كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی له‌دوای راپه‌ڕینه‌وه له‌دونیای رۆمان‌دا نووسه‌ری كورد توانیویه‌تی خاوه‌ن دونیای تایبه‌تی خۆی بێت، ئه‌وه‌نده له‌چیرۆكدا ئه‌و دونیا تایبه‌ته‌ی تیا به‌دی ناكرێ‌و.. چیرۆكی كوردی ئه‌گه‌ر له‌ڕوانگه‌ی قۆناغه‌وه قسه‌ی له‌سه‌ر بكرێ، ئه‌وا هه‌شتاكانی چیرۆكی كوردی له‌گه‌ڵ چه‌ند نموونه‌یه‌كی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ش كه‌حه‌ز ناكه‌م ناویان بهێنم زیاتر چێژی به‌خوێنه‌ری كورد‌و نوخبه‌ی كوردی به‌خشیوه، ره‌نگه زۆرجار باس له‌وه بكرێ شیعری درێژ تاقه‌تی خوێندنه‌وه‌ی نه‌ما، به‌ڵام كه‌س ئه‌و قسه‌یه بۆ چیرۆك ناكات‌و.. به‌وێنه‌ی بابه‌ته‌كانی تری ئه‌ده‌ب ناخوێندرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌و هه‌موو رۆمانانه به‌و قه‌واره گه‌وره‌یه ده‌خوێندرێته‌وه‌و كه‌س ئه‌و گله‌ییه‌ی لـێ ناكات، كه‌واتا شیعر‌و چیرۆكی ئێمه كێ لێی به‌رپرسیاره تاكوو هه‌میشه خوێنه‌ر ئه‌و پرسیاره‌ی لـێ بكات. بۆیه پرسیاركردن له‌ئاستی چیرۆك پێویستی به‌وه‌ڵامی به‌جێیه تاكو بزانین گرفته‌كانی ئه‌ده‌بی كوردی‌و چیرۆك به‌تایبه‌تی له‌م قۆناغه‌دا له‌كوێیه؟
هه‌ربۆیه هه‌ندێ له‌و پرسیارانه‌ی من له‌یه‌كێك له‌چیرۆكه‌كانی سیامه‌ند هادیدا.. خۆی به‌یان دهكاتو.. هه‌وڵده‌ده‌م له‌شێوازی تێگه‌یشتنم له‌م چیرۆكه‌و خوێندنه‌وه‌م بۆی.. به‌جیاواز له‌و بۆچوونانه‌ی سه‌باره‌ت بهچیرۆكهكانی سیامه‌ند كه له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌و نووسه‌رانه‌ی به‌جیاواز قسه‌ی خۆیان كرد‌و منیش قسه‌ی خۆم بكه‌م.
سه‌ره‌تا ده‌بێ قسه له‌وه‌ش بكه‌م جوانی‌و سیحری قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ق له‌وه‌دایه تێگهیشتنو بۆچوونه‌كان جیاواز بن‌و له‌یه‌ك نه‌چن، ره‌نگه زۆرجار لێكچوونیو قسه‌كردن له‌سه‌ر ده‌ق به‌پۆزه‌تیڤ یا نێگه‌تیڤ نیشانه‌ی موجامهلهكردنی نووسه‌ر بێت بۆ نووسه‌ری ده‌ق، كه‌ئه‌مه‌یان نه خزمه‌تی ده‌ق دهكاتو. نه خزمه‌تی ره‌وتی ئه‌ده‌ب.
دوای ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه چیرۆكی "یاده‌وه‌رییه‌كانی كۆڵانێكی خاپووركراو"ی چیرۆكنووس "سیامه‌ند هادی"م خوێنده‌وه، ناچار له‌به‌رده‌م چیرۆكی "ئه‌و ژووره‌ی هاوڕێكه‌م خۆی تیا كووشت"دا خۆم ببینمه‌وه، دیاره هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌م چیرۆكه‌و.. به‌ناچاری، له‌وێوه سه‌رچاوه‌ی گرت كه‌جێی داخه‌و ئه‌مه راستییه‌كه ئیدی من هه‌ر ئه‌وه‌نده لێی تێگه‌یشتم كه‌هیچ چێژوو دونیایه‌كی جیاوازی ده‌ره‌وه‌ی واقیع وه زمانێكی فه‌نتازی‌و.. سیحری خه‌یاڵم تیایان به‌دی نه‌كرد، بۆیه زۆر به‌ڕاشكاوانه ده‌ڵێم هه‌ڵبژاردنم بۆ ئه‌م چیرۆكه یه‌ك مه‌غزایه‌كی هه‌یه له‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ندێ بۆچوونی تایبه‌تی خۆم بۆ ئه‌م چیرۆكه كه‌ئه‌ویش زۆر له‌براده‌ران له‌سه‌ر ئه‌م چیرۆكه قسه‌یان كرد، بۆیه من ده‌مه‌وێ به‌شێوازێكی جیاواز و دوور له‌و تێگه‌یشتنه‌ی ئه‌وان بۆ ئه‌م چیرۆكه‌و.. له‌هه‌مان كاتدا هه‌ندێ مولاحه‌زه‌م له‌سه‌ر ئه‌م چیرۆكه‌و.. دونیای ناوه‌وه‌یدا هه‌یه كه‌لای هه‌ندێكیان ئه‌م بۆچوونانه نه‌خرایه‌ڕوو.
ره‌نگه له‌یه‌كێك له‌و چه‌مكانه‌ی كه‌من باسی لێوه‌ده‌كه‌م لای ئه‌حمه‌دی مه‌لا باس كرابێت ئه‌ویش زۆر به‌كورتی قسه‌ی تیا كرد كهغیابی چه‌مكی خه‌یاڵه له‌چیرۆكه‌كانی سیامه‌ند هادیدا.
من هیچ قسه‌یه‌كم له‌سه‌ر نووسینه‌كانی "فازل سامر" و.. "ناجح المعموری" نیه. له‌به‌رئه‌وه‌ی نازانم ئه‌و وه‌رگێڕانه‌ی بۆ چیرۆكه‌كانی سیامه‌ند كراون له‌چ ئاستێكدا بوون، ئایا وه‌رگێڕ تا چه‌ند كه‌سێكی لێهاتوو به‌ویژدان بوو تاكو بتوانێ ئیحساسی سیامه‌ند ته‌رجه‌مه بكات، كه‌من دڵنیام كه‌س ناتوانێ ئیحساسی نووسه‌ر له‌سه‌دا سه‌د ته‌رجه‌مه بكات‌و..
بتوانێ دونیای جیاواز‌و كولتووری جیاواز له‌یه‌ك بچوێنێ، بۆیه هه‌ندێ جار گومان له‌و وه‌رگێڕانه ده‌كه‌م به‌وه‌ی "ناجح المعموری" هێنده‌ی گرنگی به‌شیكردنه‌وه‌ی دهروونیو .. ریالیزمی داوه هێنده قسه‌ی له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی دیالۆگ‌و.. غیابی چه‌مكی خهیاڵو ستاتیكا له‌چیرۆكه‌كه‌دا نه‌كردووه.
كاك سابیر ره‌شید هێنده‌ی وه‌ك ده‌روون شیكارێك قسه‌ی له‌جووڵه‌ی نووسه‌ر كردووه، هێنده گرنگی به‌ده‌ق نه‌داوه‌و.. وه‌ك ئه‌وه‌ی قسه‌كه‌ر له‌كاتی گوتندا مانا‌و ده‌لاله‌تی نوێمان پێببه‌خشێ، یاخود له‌چوارچێوه‌ی قسه‌كردندا هه‌ردوو كه‌سایه‌تییه‌كه یه‌ك جۆر عهقڵو.. زمان دروستیان نهكاتو قسه‌كانیشیان دوو دونیای جیاواز بن، دواجار كاك سابیر ره‌شید ده‌ڵێ..
"چیرۆكنووس ده‌یه‌وێ جیهانبینی و فه‌لسه‌فه‌ی ده‌قه‌كه‌ی بداته خوێنه‌ر بێ گرێ‌و هێماو شاردنه‌وه".
من نازانم فه‌لسه‌فه‌و ده‌لاله‌ته ره‌مزییه‌كان له‌م چیرۆكه‌دا له‌كوێدایه..؟ ئه‌م چیرۆكه لهناونیشانهكهوه خۆی ته‌سلیمی خوێنه‌ر ده‌كات، دواجار ئه‌گه‌ر فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م چیرۆكه له‌پشتی مه‌رگه‌وه بێت، ئه‌وا مه‌رگ له‌م چیرۆكه‌دا جگه له‌كۆتایی هێنان بهزهمهنو.. شوێن چی تری پێ وتین.
ده‌ستپێكی چیرۆكه‌كه ده‌ڵێ.. "كاتێك جانتاكه‌م به‌شانمدا شۆڕكردبۆوه" من نازانم چ مه‌غزایه‌ك له‌پشت ئه‌م وه‌سفكردنه‌ی جۆری لهشانكردنی جانتاكهوه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مه شێوازێك بێت لهگهمهكردن بهزمانو له‌چوارچێوه‌ی ته‌كنیكی زمانه‌وانی بۆ جوانكاریی ده‌ق، ئه‌وا هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه، راسته زمان ده‌ربڕی هه‌موو مه‌ودا جیاوازه‌كانه، به‌ڵام كاتێ وه‌سفكردنی شێوه‌ی لهشانكردنی جانتایه‌ك خزمه‌ت به‌چیرۆك نه‌كات، پێموایه شێوه‌یه‌كه له‌گه‌ڕان به‌دووی زمانێكی جیاواز بۆچوونه ژووره‌وه‌یه‌كی جیاواز كه‌سه‌رنجی خوێنه‌ر به‌لای خۆیدا راكێشێ، به‌ڵام بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌ئه‌نجامه‌كه‌ی بكاته‌وه، ده‌كرا بڵێ.. "كاتێك جانتاكه‌م دا بهشانما" مه‌به‌ست له‌وه‌یه وه‌سفكردنی شۆڕبوونه‌وه یا شۆڕنهبونهوهی ئه‌و جانتایه له‌چیدایه؟ چونكه گرته‌ی نووسه‌ر به‌جێهێشتنی ئه‌و ژووره‌یه بێ ئاوڕدانه‌وه. ئه‌گه‌ر به‌وردی قسه له‌م چیرۆكه بكه‌ین، به‌ئاشكرا بۆمان ده‌رده‌كه‌وێت، ئه‌م ده‌قه دیالۆگێكی زاتی نێوان نووسه‌رو كاره‌كته‌ری دووه‌وه كه‌دیسان خودی نووسه‌ره له‌به‌رئه‌وه‌ی نووسه‌ر لهشكلییاتی بۆچوون‌و تێڕوانینهكانیدا، نه‌یتوانیوه كاره‌كته‌رێكی جیاواز دروست بكات‌و بینای چیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بنه‌مای دوو تێڕوانینی جیاواز بوونیاد بنات، به‌وه‌ی چه‌مكی (مردن) له‌به‌شێكی زۆری چیرۆكه‌كانیدا حزوری هه‌یه.. غیابی خهیاڵو نه‌بوونی جیاوازی زمان وای له‌گوتاری نووسه‌ر كردووه جگه له‌وه‌ی هه‌ندێ جار زمانی شیعری بوونی هه‌یه، به‌ڵام دواجار له‌دووباره‌بوونه‌وه‌ی سیحری وێنه‌كان، چیرۆكه‌كه‌ی بێ هێز دهكاتو.. رووبه‌ڕووی گرفتی نه‌بوونی حیواری نوێ‌و.. غیابی ته‌كنیك‌و فلاش باگ ده‌بێته‌وه.
ئه‌گه‌ر نووسه‌ر پێیوایه "فلاش باگ: له‌وه‌دایه ئیحساسی خۆی بگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سیحری ئه‌و پرۆسه یاده‌وه‌رییه‌ی، كه‌دواجار خودی چیرۆكه‌كه‌ی له‌سه‌ر بوونیاد نراوه وه‌ك بینینی ئه‌و چه‌قۆیه له‌ماڵی مامۆستا‌و.. شوبهاندنی به‌و چه‌قۆیه‌ی هاوڕێكه‌ی خۆی پێ كوشت، ئه‌وا ئه‌و بۆچوونه جۆرێكه له‌تێنه‌گه‌یشتن له "فلاش باگ" و خودی خه‌یاڵ كه دواجار خه‌یاڵ بریتی نیه له‌گێڕانه‌وه‌ی چیرۆكێكی وه‌همی به‌زمانێكی سه‌رد. بینینی ئه‌و چه‌قۆیه له‌ماڵی مامۆستا.. ئیحساسو.. فه‌زایه‌كی زۆر جوانی به‌سه‌ركه‌وتوویی ئه‌و چیرۆكه به‌خشیوه كه چه‌قۆ + خه‌یار له‌مه‌داری چیرۆكه‌كه‌ی سیامه‌ند دا جگه له‌زمانی شیعری یه‌كسانه بهجهللادو قوربانیی، جه‌للاد خودی داڕێژه‌ری چیرۆكه‌كه‌یه كه‌دواجار خۆی كاره‌كته‌ری جه‌للاد بۆ كوشتنی قوربانیی كه هه‌ر كاره‌كته‌ره خۆیه‌تی بخوڵقێنی كه ناتوانێ له‌و فۆرمه ته‌قلیدیه خۆی ده‌رباز بكات‌و .. گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چه‌مكی مردن له‌سیاقی شوێنێكی بێ جوڵه‌دا نووسه‌ر تووشی ده‌رده‌سه‌ری ده‌كات كه‌چۆن ده‌رگایه‌ك بدۆزێته‌وه تاكو به‌ئاسانی خۆی ته‌سلیمی خوێنه‌ر نه‌كات له‌كاتێكدا چه‌مكی مردن یهكهمو دواهه‌مین فه‌لسه‌فه‌ی ئه‌م ده‌قه‌یه، كه‌ده‌رئه‌نجام جگه له‌كۆتایی روودا هیچ مه‌عریفه‌یه‌كی تری له‌پشته‌وه نیه، جگه له‌جیاوازی ژیان‌و مردن لای ئینسانهكانو هه‌ڵبژاردنی جۆری مه‌رگ كهدونیایهك جیاوازی له‌پشته‌وه‌یه كه‌چی نووسه‌ر تاكو خۆی له گرفتی ئه‌م گێڕانه‌وه‌یه رزگار بكات، ده‌ردی عه‌ره‌ب ده‌ڵێ.. (راد یلحلها عماها" نووسه‌ر به‌دووباره‌كردنه‌وه‌ی چه‌ند وێنه‌یه‌كی تری هاوشێوه‌ی چهقۆو خه‌یار كه‌ویستی چێژ ببه‌خشێته چیرۆكه‌كه‌ی كه‌چی ئه‌و چێژه‌ی تیا كوشت.
نموونه‌ش له‌وه‌ی نووسه‌ر هه‌ر له‌م چیرۆكه‌دا دووباره‌ی كردوه‌ته‌وه، وه‌ك "به‌ژێر خۆڵكردنی كوللهیهكی مردو له‌لایه‌ن مناڵی مامۆستاكه‌وه" یاخود "سه‌ربڕینی مریشكێكی نێو حه‌وشه‌ی ماڵی مامۆستاكه‌ی هاوڕێم".
بزانه چه‌ند بارهكردنی ئه‌م هه‌موو رستانه له‌سیاقی زهمهنو شوێنێكی نه‌جوڵاودا كه‌ماڵی مامۆستایه جگه له‌بێ دیالۆگی گێڕه‌ره‌وه هیچ جۆره جیاوازییه‌ك له‌تێگه‌یشتنی "ژوری خۆكوشتنی هاوڕێكه‌م" هیچ دونیا‌و.. مانا‌و ده‌لاله‌تێكی تری تیا به‌دی ناكرێ، وه‌ك خوڵقاندنی شوێن‌و زه‌مه‌نی جیاواز بۆ دووباره‌نه‌بونه‌وه‌ی دیالۆگ. تێكشكاندنی زمان. سیحره‌كه‌ی له‌وه‌دایه ئه‌وه‌ی له‌واقعدا گرفت ده‌خاته به‌رده‌م ئینسانه‌كان، ئه‌وه زمانه ئه‌و گرفته تێكدهشكێنێو جۆری ئه‌و گێڕانه‌وه‌یه ده‌كاته ده‌لاله‌تێك بۆ گه‌یشتن به نهبینراوهكانو.. نهبیسراوهكان، به‌ڵام دواجار تهسنیفكردنی ده‌سته‌واژه‌یه‌ك یاخود ناساندنی دیارده‌یه‌ك به‌و مانایه نابێ كه‌چه‌مكه‌كان به‌ئاره‌زووی خۆت گۆڕانكاریی پێ بكه‌یت.
كاك سیامه‌ند له‌م چیرۆكه‌دا ده‌ڵێ.. "به‌پرتاو به‌قاچی راستم درزی ده‌رگاكه‌م گه‌وره كرد‌و به له‌شی قورس‌و هه‌ناسه بڕكێوه خۆم له‌ژووره‌كه قوتاركرد".
كێشه‌كه له‌وه‌دایه تا حاڵه‌تی وه‌ستانی ده‌رگاكه به‌وشێوه‌یه به درز ده‌ناسرێ، به‌ڵام كه‌دواتر كه ده‌رگاكه له‌و حاڵه‌ته ده‌گۆڕدرێ ئه‌وه پێی ده‌وترێ كردنه‌وه‌ی ده‌رگا قه‌ت پێی ناوترێ درزهكه گه‌وره كرایه‌وه، بۆیه ئه‌و پرۆسه‌یه واتا ده‌رگاكه لهداخستندا ده‌كرێته‌وه، به‌ڵام كردنه‌وه‌یه‌كی كه‌م كه درزێكی تێده‌كه‌وێ، دواتر پرۆسه‌كه به‌كردنه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی ده‌رگاو داخستن كۆتایی دێت.
بۆیه "درز" حاڵه‌تێكی تایبه‌ته بۆ دیارده‌یه‌كی دیاریكراوی نه‌گۆڕ هه‌ر خۆی كاك سیامه‌ند له‌م چیرۆكه‌دا.. كاتی به‌خاكسپاردنی هاوڕێكه‌ی ده‌ڵێ.. "ته‌نها درزێكیش ناهێڵنه‌وه بۆ سه‌لماندنی بوونی".
حاڵه‌تێكی دی كه من له‌هه‌ندێ رۆمانیشدا به‌رچاوم كه‌وتووه له‌كاتی نوسینی ده‌قێكدا زۆرجار پێویسته كاریگه‌ریی قۆناغ و.. حاڵه‌ته نیگهتیڤو ئه‌گه‌ر بكرێ پۆزهتیڤهكانیش لهدهقهكهتدا به‌پێی زه‌روره‌تی بابه‌تی‌و مێژوویی ته‌وزیف بكرێ، به‌ڵام كاتێ باست لهگرفتێك یا كێشه‌یه‌كی دیاریكراوی ئه‌و قۆناغه كردبێ.. به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ رایه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بێ ئه‌م كێشه‌یه بهچیرۆكهكهتهوه گرێ بدات، ئه‌وه ناو ده‌نێیت چی..؟ به‌نه‌زه‌ری من نووسه‌ر لێره‌دا ته‌نها بیر له‌وه ده‌كاته‌وه كه كه‌سێكه به‌ئاگا له‌و قۆناغه.. رووداوه‌كانی، ره‌نگه هه‌ندێ جار هۆكاره‌كه‌شی بزانی‌و.. قسه‌ی تیا نه‌كات وه‌ك ئه‌م رووداوه‌و. خودی چیرۆكه‌كه‌ی خۆی هیچ گرێیه‌ك نیه بمانباته‌وه سه‌ر نامۆیی‌و.. هه‌ڵبژاردنی بۆ مه‌رگ، كه ئه‌مه‌یان ره‌نگه تا راده‌یه‌ك خودی ئه‌و فه‌لسه‌فه‌یه بێت نووسه‌ر ئێمه پهلێكش بكات به‌دوویدا.
ئه‌وه‌ی گرفته له‌هه‌ڵبژاردنی كێشه‌ی خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه‌و ته‌وزیفكردنی له‌م چیرۆكه‌دا.. هێنده‌ی چیرۆكه‌كه‌ی كرده قوربانی ئه‌و رسته‌یه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌ك له‌نێوانیاندا نیه، هێنده نه‌یتوانیوه ئه‌و دیالۆگه بخاته خزمه‌تی چیرۆكه‌كه‌ی.
كاك سیامه‌ند هادی ده‌ڵێ.. "زۆر به‌په‌له بووم بگه‌مه لای هاوڕێكهمو خۆسووتاندنی ئه‌و ژنه‌ی نزیك قوتابخانه‌كه‌مانی پێ رابگه‌یه‌نم كه‌دوێنێ شه‌و به‌هۆی ده‌نگه ده‌نگێكه‌وه له‌گه‌ڵ مێرده‌كه‌ی ئاگری له‌خۆی به‌ردا بوو".
كاك سیامه‌ند هێنده به‌وردی باسی له‌و خۆسوتاندنه كردووه، كه‌ی، چۆن، له‌گه‌ڵ كێ، له‌كوێ، ئاگر، به‌ڵام ئه‌گه‌رچی ئه‌م بهریككهوتنهو.. ده‌مه‌قاڵێیه‌ی نێوان ژن‌و پیاو باس كراوه، دواجار نه هۆكار بوونی هه‌یه، نه په‌یوه‌ندی بهچیرۆكهوه رۆڵی هه‌یه.
ته‌نها خۆكارێك كه ئه‌م كێشه‌یه‌ی هێناوه‌ته ئه‌م چیرۆكه‌وه، ئه‌وه‌یه كاك سیامه‌ند نایه‌وێ خۆی له‌و كێشانه‌ی كۆمه‌ڵ به‌بێ ئاگا بزانێ‌و.. بۆیه لێره‌وه له‌ڕێی ئه‌م چیرۆكه‌وه به‌ئاگایی خۆی به‌یان ده‌كات، به‌ڵام به‌یانكردنی به‌ئاگایی خۆی له‌م چیرۆكه‌دا.. هێنده‌ی تر چیرۆكه‌كه‌ی به‌ئاقارێكی تردا بردوه، پێشتریش ئاماژه‌م به‌م حاڵه‌ته داوه له‌كۆی چیرۆكه‌كانی كاك سیامه‌ند دا به‌زۆری چه‌مكی مردن حزوری هه‌یه، ره‌نگه هه‌ر ئه‌مه‌ش بێت وای له‌نووسه‌ر كردبێت بیه‌وێ پردێك لهدایالۆگ له‌نێوان خۆی‌و هاوڕێكه‌یدا بدۆزێته‌وه كه ئه‌ویش دیسان په‌یوه‌ندی به‌مه‌رگه‌وه هه‌بێ، وه‌ك ئه‌وه‌ی ویستی له‌ڕێی خۆسوتاندنی ئه‌و ژنه‌وه دروستی بكات.
كاك سیامه‌ند ده‌ڵێ.. "ئه‌م شاره سه‌ره‌تا بهمردنت ئاشنا ده‌كات، ئه‌مه قسه‌ی هه‌موو جارێكی هاوڕێكهمه"
ئه‌وه‌ی كاك سیامه‌ند مه‌به‌ستێتی له‌م دێڕه‌دا جیاوازه له‌وه‌ی نووسویه‌تی، جارێ پێش هه‌موو شتێك ئه‌م شاره له‌م چیرۆكه‌دا.. بریتییه له‌و ژووره‌ی كه ئه‌و دوو مامۆستایه‌ی تیا ده‌ژیان. به‌ڵام به‌بێ ئه‌وه‌ی نه له‌ده‌ره‌وه‌ی دهقو نه له‌ناوه‌وه‌ی ده‌ق ئه‌م ژووره له‌شكڵی شاردا وه‌سف بكرێ، دواجار لێكدانه‌وه‌و هه‌ستكردن بۆ هه‌ر حاڵه‌تێك زۆر جیاوازه له‌گه‌ڵ جه‌ختكردن له‌سه‌ر حاڵه‌تێك، كاك سیامه‌ند به‌و رسته‌یه جه‌خت له‌سه‌ر مردن ده‌كات به‌وه‌ی ده‌ڵێ.. "ئه‌م شاره سه‌ره‌تا بهمردنت ئاشنا ده‌كات" كه له‌بنه‌ڕه‌تدا.. لێكدانه‌وه‌و هه‌ستكردنی جۆراوجۆر ئه‌م حاڵه‌ته‌ی لای هاوڕێكه‌ی خوڵقاندووه كه‌ده‌رئه‌نجامی غوربهتو نامۆییه‌ی كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك نووسه‌ر به‌نووكه قه‌ڵه‌مێكیش بێت باسی له‌هۆكاره‌كانی ئه‌م نامۆبوونه ناكات، هه‌ربۆیه نووسه‌ر خۆی ئه‌و بڕیاره‌ی لا دروست دهكاتو..
ده‌یه‌وێ گه‌وره‌ترین رێژه‌ی مردن له‌م چیرۆكه‌دا.. ته‌وزیف بكات. پێشتر له‌وباره‌یه‌وه قسه‌م كرد كه‌زۆرجار نووسه‌ر توانای داڕشتنی دایالۆگی له‌گه‌ڵ خۆیی‌و كاره‌كته‌ره‌كاندا نابێت بۆیه ناچار په‌نا بۆ هه‌ندێ وه‌سفكردنی بێ مانا ده‌بات كه هیچ خزمه‌تی چیرۆك ناكات، بۆ نموونه:- كاتێ به‌وشێوه‌یه وه‌سفی ئه‌و چه‌قۆیه ده‌كات كه، ستیلێكی ئاوی، درێژییه‌كه‌ی نزیكه‌ی بیست سانتیمه‌تر، پانیه‌كه‌ی سێ سانتیمه‌تر، ده‌سكه‌كه‌ی ره‌ش، .. هتد، من تێناگه‌م حیكمه‌تی ئه‌م وه‌سفكردنه له‌چیدایه، به‌ڕاستی كاتێ باس له‌و چهقۆو خه‌یاره‌ی ماڵی مامۆستاكه‌ی هاوڕێیان كرا، حاڵه‌تێك لام دروستبوو، وتم ره‌نگه ئه‌و وه‌سفكردنه بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێیته‌وه، به‌و چه‌قۆیه‌ی ماڵی مامۆستاكه‌ی هاوڕێیان كوژاربێ، كه‌چی هیچ په‌یوه‌ندیه‌ك له‌نێوان ئه‌و دوو چه‌قۆیه نه‌بوو ته‌نها ئه‌وه نه‌بێ حیوارێكی زاتی نووسه‌ر بێت بۆ به‌رده‌وام بوونی له‌گێڕانه‌وه‌و.. دروستكردنی مه‌نه‌لۆگی زاتی.
دیوێكی تری ئه‌م چیرۆكه كهسیحرێكی جوانی پێبه‌خشراوه، ئه‌و دیالۆگه‌یه كه‌هاوڕێكه‌ی باس له‌په‌یوه‌ست بوون‌و نه‌مانی خۆیه‌وه بهمانو نه‌مانی واقیعه‌وه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژادرنی ئه‌و دێڕه شیعره‌ی "مه‌حوی" یه، ئه‌گه‌رچی تێگه‌یشتنی گشتی له‌م چیرۆكه‌دا له‌هه‌وڵێكی بابهتیانهدایه بۆ پیرۆزراگرتنی چه‌مكی مردن، به‌ڵام دواجار سیامه‌ند مردن له‌دوو شوێنی جیاوازدا قه‌تیس ده‌كات كه‌هه‌ردوو شوێنه‌كه هێنده‌ی واقعیانه قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كات هێنده مردنی وه‌ك چه‌مكێكی نه‌بینراو.. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م دوو شوێنه كه ژووره‌كه‌و.. ماڵی مامۆستایه باس‌و ته‌وزیف نه‌كردووه، ئه‌مه چیرۆك به‌و ئاراسته‌یه‌دا ده‌بات كه په‌یوه‌ندی نێوان واقیع‌و خه‌یاڵ بترازێنێو.. خه‌یاڵ ته‌نها به‌و بیره‌وه‌ریانه ببه‌ستێته‌وه كه دوای مردنی هاوڕێكه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ جۆری مردن‌و.. ئه‌و رۆژانه‌ی كه‌سه‌ره‌تا هاتوون بۆ ئه‌م شاره، بۆیه ئه‌وه‌نده‌ی مردن له‌و ژووره‌دا روویدا.. ئه‌وه‌نده‌ی تر مردن له‌ده‌ره‌وه تهوزیفكرایهوه ئه‌گه‌رچی مردن له‌نێوان ده‌ره‌وه‌و ژووره‌وه جگه له‌خۆكوشتنی هاورێكه‌ی.. مردن به‌تێگه‌یشتنه گشتیه‌كه‌ی له‌م چیرۆكه‌دا غائبه، هه‌ربۆیه حیوارهكان هه‌مووی ژووره‌وه په‌لكێش ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه تاكو نووسه‌ر خۆی ناچار بكات مردن مردنی ئه‌وه نه‌ك هاوڕێكه‌ی، بۆیه مردن له‌م چیرۆكه‌دا هێنده‌ی قسه‌ی نووسه‌ره هێنده نه‌بووه‌ته كێشه‌ی خودی مردن‌و.. دروستكردنی هاوكێشه‌یه‌كی جودا تاكو له‌قوربانیه‌وه گرفتی نووسه‌رو ده‌قه‌كه‌ی بخه‌ینه‌ڕوو، هه‌ر ئه‌مه‌یه واده‌كات زۆرجار نووسه‌ر بكه‌وێته هه‌ڵه‌یه‌كی زه‌قه‌وه له‌بری تهئویلو هه‌ستكردنی هاوڕێكه‌ی جه‌خت له‌سه‌ر پرۆسه‌یه‌كی نامه‌نتیقی وه‌ك ئه‌وه‌ی پێشتر باسمان لێوه‌كرد سه‌باره‌ت به‌هه‌ستی بوونی مردن له‌و شاره‌دا، به‌ڵام به‌مه‌نتیقی جه‌ختكردن ده‌بێته كرده‌یه‌كی ناجێگیر له‌نێوان كاره‌كته‌ری یهكهمو.. دووه‌م وه‌ك ئه‌وه‌ی كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م كه‌خودی نووسه‌ره هه‌ست به‌و مردنه ده‌كات.
ئه‌وه‌ی مه‌رگ كۆده‌كاته‌وه له‌م چیرۆكه‌دا خودی مه‌رگ نیه به‌مانا بهرفراوانیهكهی، به‌ڵكو ئیحساسی كاركردن‌و.. دۆزینه‌وه‌ی خودی نووسه‌ره له‌گه‌ڕانیدا به‌دووی مه‌رگ، كه‌دواجار ناتوانێ له‌زمانی هاوڕێ كوژراوه‌كه‌ی خۆی جیابكاته‌وه، ته‌نها لهدیالۆگێكی سهرهپێیدا كاتێ كاره‌كته‌ری یه‌كه‌م كه خودی گێڕه‌ره‌وه‌یه باس لهجهژنهو بۆنه‌و سه‌ری ساڵ ده‌كات كهتایبهتمهندیان هه‌یه‌و ته‌نها سێشه‌ممه به‌رۆژێكی شووم داده‌نێت، دیاره سێشه‌ممه‌ش كه‌نووسه‌ر له‌شوێنێكی دیكه‌ی ئه‌م چیرۆكه‌دا باسی لێوه كردووه، به‌ربه‌رچدانه‌وه‌ی ئه‌و داب‌و نه‌ریته كۆنخوازهیه كه له‌كۆمه‌ڵی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه‌و.. ئه‌و رۆژه به‌وه ناسراوه چه‌ند كارێكی تیا ئه‌نجام نادرێ، كه دیسان ده‌لاله‌ت له‌مردنی شته‌كان له‌ژیانی ئێمه‌دا ده‌كات، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا گرێدانێكی تری دیارده‌كانه به‌مردنه‌وه، كه من ئه‌م حاڵه‌ته‌شیان بهتهوزیفێكی زۆر جوان ده‌شوبهێنم له‌م چیرۆكه‌دا.
سه‌رچاوه:
1-اللغه الخیالی والرمزی، جاك لاكان، فلسفه اللغه لدی لاكان . ل 99 + 100.
2-هه‌مان سه‌رچاوه، وهم التماهی المكانی. جاك لاكان ل/ 30+31.
3-ێفاق العصر. جابر عصفور، ماژا جری للخیال. ل 21 + 22+ 25.
4-كۆمه‌ڵه چیرۆك.. یاده‌وه‌رییه‌كانی كۆڵانێكی خاپوور كرا‌و. سیامه‌ند هادی.