
كار وا بڕوات شاری كفری چۆڵ ده‌بێت …. شه‌ماڵ ره‌ئووف
ئه‌وه‌ی جێگای سه‌رنج و تێڕامانه ئه‌وه‌یه كه ماوه‌یه‌كه هاوڵاتیانی شاری كفری به‌خۆیان و خێزانه‌كانیانه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن بۆ شاره‌گه‌وره‌كان و له‌وێش نیشته‌جێ ده‌بن،به‌تایبه‌ت بۆ شاری سلێمانی و هه‌ولێر،له‌وه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌و دیارده‌یه زیاتر له‌ناو مامۆستایان‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه
مرۆڤ ده‌بێت به‌رده‌وام به‌دوای خۆش گوزه‌رانیدا بگه‌ڕێت،هه‌ر بۆیه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌شاری كفرییه‌وه كۆچ ده‌كه‌ن پێیان وایه كه خۆش گوزه‌رانی له شاره گه‌وره‌كاندا به‌ده‌ست دێنن، من پڕاوپڕ له‌گه‌ڵ ئه‌و رایه‌دام،به‌لام ئه‌وه ره‌وایه شارێكی وه‌كو شاری كفری كه له‌سه‌رده‌می رژێمی به‌عسدا به‌شاری وه‌زیران ناوده‌برا ئێستا چۆڵ ببێت،زۆر سه‌یره تۆبڵێ شاری كفری ئه‌وه‌نده بێزاركه‌ر بێت خه‌ڵكی به‌و جۆره جیی بهێڵن؟؟
زۆریش بێزاركه‌ره!!! شارێك تاوه‌كو ئیستاش كولێژێكی تێدا ته‌نبێت،شارێك كه تاوه‌كو ئیستا دكتوره‌كان لیی بترسن و به‌زۆرترین پاره‌ش روی تێ نه‌كه‌ن شارێك تا ئێستا به 3 پاكه‌وان پاك بكرێته‌وه كه له‌سه‌رده‌مێكدا ئه‌م شاره به‌پاكترین شار ناوی ده‌ركردووه،شارێك تا تائێستا شارێكی یاری تێدا نه‌بێت بۆ منداڵان شارێك تا ئێستا سه‌نته‌رێكی گه‌نجانی سه‌ربه‌خۆی تێدا نه‌بێت دوور له ئینتیمای حزبی،شارێك كه‌به‌و هه‌موو رۆشنبییرییه ته‌نانه‌ت بڵاوكراوه‌یه‌كی تێدانه‌بێت شارێك تاوه‌كو ئێستا هه‌موو گه‌ڕه‌كه‌كانی ئاوه‌ڕۆی نه‌بێت شارێك تائێستا زۆربه‌ی شه‌قامه‌كانی قیر نه‌بێت شارێك تا ئێستا………….. شارێك تا ئێستا………
من ده‌ست خۆشی له‌و مرۆڤانه ده‌كه‌م كه كۆچیان كردووه به‌وخه‌ڵكه‌ش ده‌ڵێم كه‌ماون بڕۆن خۆتان له‌م شاره رزگار بكه‌ن،به‌ڵام ده‌ڵێم شوره‌ییه بۆ ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كه حه‌قی شاری كفری ده‌خۆن و كاری بۆناكه‌ن ئه‌م شاره خه‌ڵكێكی زۆری لی شه‌هید و ئه‌نفال بووه كه‌چی به‌قه‌د ئه‌و شه‌هیدانه كاری بۆناكرێت، من ناڵێم له‌شاری كفری حكومه‌ت هیچی نه‌كردووه ، به‌ڵك و كاری باشی بۆ كراوه،ده‌ستی خۆش بێت ،به‌ڵام ئه‌ركی حكومه‌ت زۆر له‌وه زیاتره كه‌هه‌یه،هه‌رچه‌ند ئه‌وه‌ش ئه‌ركی خۆیه‌تی پێویستی به‌ده‌ست خۆشی ناكات
بۆچی به‌چه‌ند ساڵێك هه‌ندێك له‌شاره‌كانی كوردستان بون به‌دوبه‌ی كفریش هه‌ر بۆ دواوه،
من بابه‌ته‌كه له‌چه‌ند رسته‌یه‌ك كورت ده‌كه‌وه‌و ده‌ڵێم شاری كفری وا چۆڵ ده‌بێت چونكه ئه‌و شاره مردووه بۆیه پێویسته زیندو بكرێته‌وه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر منه باسه‌كه بورژێنن به‌لام ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه له‌سه‌ر حكومه‌ت ئه‌وه‌یه كه چۆن مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و دیارده‌یه‌دا بكات،چونكه ئه‌م شاره وێران بووه پێویستی به‌كاری زۆر هه‌یه، بۆیه هیوادارم ئاوڕێكی جدی لێ بدرێته‌وه ئه‌گینا له‌ناو ده‌چێت.شه‌ماڵ ره‌ئووف
shamalshano@hotmail.com