له‌گه‌ڵ شاعیر ئیسماعیل خورماڵی 6….جه‌بار حه‌مه‌د
به‌شی پێنجه‌م ….
به‌شی یه‌که‌م ……. به‌شی دووه‌م …….. به‌شی سێیه‌م ……… به‌شی چوارهمسهردانم بۆ کوردوستان،،،،وه‌کوخۆی.
به‌شی شه‌شه‌م:گوێم هه‌ڵخستبوو به‌ڵکو کۆڕێک سیمینارێک بڕه‌خسێت و بچم، هه‌ندێ بیر‌و جه‌سته‌م بژیه‌نمه‌وه‌و ساتێک له‌گه‌ڵ بیره‌وه‌ریه‌کانم به‌سه‌ربه‌رم.وتیان ئێوارێ کۆڕی ئیسماعیل خورماڵیه،ئای چه‌ندم پێ‌خۆش‌بوو جارێکی تر له‌نزیکه‌وه گوێم له‌و هاورێیه‌م بێت که زیاتر له ده‌یه‌یه‌که نه‌مبینیوه.ئیسماعیلی ناسک وه‌ک توێی ئاو، ناسک که به‌بای باوه‌شێن هه‌ستو خه‌یاڵی پر ئه‌بوو له شیعر له کوردوستانه‌و من نه‌مزانیوه! زۆر به‌په‌له ژماره ته‌له‌فونه‌که‌یم په‌یدا کرد:
ئه‌لو،،،
ئه‌لوو،، چۆنی گیان؟
سوپاست ئه‌که‌م کێی جه‌نابت؟
من جه‌بار حه‌مه‌دم له‌بیرت ماوه؟
کام جه‌بار؟
جووجه‌ڵه‌ی بێ‌دایک؟*
جه‌بار گیان چۆنیت؟ له‌کوێیت؟
لیره‌م،،،
ئێوارێ کۆڕم هه‌یه وه‌ره.
ئه‌زانم ،،دێم چۆن نایه‌م.
ئه‌ی به‌قوربانت بم ئێوارێ ئه‌تبینم.
وه‌مزانی جارانه زۆر زوو له‌گه‌ڵ دوو خوشکم که زۆر شه‌یدای شیعره‌کانی ئێسماعیلن گه‌یشتینه هۆڵه‌که،پێم وابوو ئێستا جمه‌یدێ به‌ڵام وانه‌بوو،،،خه‌ڵک هاتبوو وه‌ک جاران نه‌بوو. له‌بیرمه پێش ڕاپه‌ڕین هه‌ر کۆبوونه‌وه‌یه‌کی هونه‌ری یان ئه‌ده‌بی بوایه،ئاسان نه‌بوو جێگا یان کورسیت به‌ر بکه‌وێت،ئه‌و جه‌ماوه‌ره له‌کوێن؟ چیان لێهاتوه؟
یان کوان ئه‌و شاعیر‌و نووسه‌رانه‌ی که ڕۆژنامه‌و گۆڤاره‌کانیان داگیر کردووه‌و به شاعیر‌و نووسه‌ری میله‌ت ناسراون؟ بۆ لێره نین؟ هاوڕییه‌کم وتی ئه‌وان هه‌ر ئه‌نووسن گوێ ناگرن.
ئێستا کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه ئه‌ده‌بی و هونه‌ریه‌کان ئه‌وه‌نده شۆڕو شه‌وقی نیه،ئه‌مه پرسیارێکه‌و زۆر جار گفتووگۆی چڕی له میدیاکاندا درووست کردووه.
من به‌چاوی خۆم ئه‌و جیاوازیه‌م بینی.له بیرمه پێش ڕاپه‌ڕین ئیساعیل خورماڵی و چه‌ند شاعیرێکی لاو ،(که ئه‌وکات ئه‌وان به شاعیره‌لاوه‌کان ناسرابوون،هه‌رچه‌نده شاعیری ته‌مه‌ن نیه،ئه‌کرێ شاعیرێکی ته‌مه‌ن پیر شیعرێک بنووسێت که له ته‌مه‌نی لاوێدا ئه‌و هه‌سته‌ی نه‌بوو بێت،دڵی شاعیریش هه‌میشه هه‌ر ته‌ڕوو پاراوو گه‌نجه)ئێواره کۆڕێکیان گێڕا له هۆڵی ڕۆشنبیری،جه‌ماوه‌ر له‌سه‌ر پلیکانه‌کانیش جێگه‌یان نه‌مابوو.ئه‌و ڕۆژانه کوان؟ ئه‌وهه‌موو جه‌ماوه‌ره بۆ نه‌مان؟
بۆ دواجار هونه‌رمه‌ند حسێن میسریم له‌وێ بینی(یادی به‌خێر).
چووینه ژووره‌وه ،کوردسات ئێواره کۆڕیکی خنجیلانه‌یان بۆ ئێسماعیل ساز کردبوو،له‌لای خۆمه‌وه تۆمارم کردووه‌و هه‌ندێک وێنه‌شم گرتووه،له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ڕیکۆرده‌ره‌که‌ش و کامێراکه‌شم له یه‌ک کاتدا به‌کار ئه‌هێنا چرکه‌ی کامێراکه‌و ده‌ست جوڵاندم تێکه‌ڵی ده‌نگه‌که‌بووه،به‌ڵام وای لێنه‌کردووه که تێنه‌گه‌ین،حه‌زیشم لێیه وه‌ک خۆی بڵاوی بکه‌مه‌وه‌و گوێی لێ‌بگرن:
*جووجه‌ڵه‌ی بێ‌دایک شانۆیه‌ک بوو که له نووسینوو ده‌رهێنانی جه‌بار حه‌مه‌د،ئێسماعیل خورماڵی شیعره‌کانی دانابوو.