
ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران و پشتی په‌رده‌ی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی مالیكی و به‌ریتانیا
دوای ئه‌وه‌ی ڕۆژی پێنج شه‌مه 15-10 40 یه‌كه‌م وه‌جبه‌ی په‌نابه‌ری عێراقی كه زۆربه‌یان كورد بوون له فرۆكه‌خانه‌ی ستانستید به‌زۆرملی به فرۆكه‌یه‌كی ئیتالی دیپۆرتی فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا ده‌كرێنه‌وه، پاش چه‌ندو چوونیكی زۆر ته‌نها 8 په‌نابه‌ر وه‌رده‌گرنه‌وه و 36 په‌نابه‌ره‌كه‌ی دیكه ڕه‌وانه‌ی به‌ریتانیا ده‌كرێته‌وه. له‌و باره‌یه‌وه هه‌ردوو وه‌زیری كۆچ و په‌نابه‌ری عیراقی و ووته بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌پێناو چه‌واشه‌كردنی ڕاستیه‌كان وه‌ك هه‌میشه كه‌وتنه بڵاوكردنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك پرۆوپاگه‌نده وگوایه حكومه‌ته‌كانیان "هیچ په‌نابه‌رێكی به‌زۆر نێراوه وه‌رناگرنه‌وه "وه‌یان"ئه‌و په‌نابه‌رانه جه‌زائیر بوون بۆ وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌ری به به‌ڵگه‌نامه‌ی ساخته خۆیان كردۆته عێراقی"!
هه‌ڵرشتنی ئه‌م پرۆپاگه‌ندانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كه‌ی مالیكی وحكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆ به‌رده‌م ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و ڕای گشتی خه‌ڵكی عێراق وكوردستان، جگه له مه‌رامێكی سیاسی بۆ به‌كارهێنانی كارتی په‌نابه‌ران له گریبه‌ستی بازرگانی و داننان به ده‌سه‌ڵاته میلیشایییه‌كه‌یان ناتونرێ هیچی تری لێ سه‌وز ببێت.
وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی ئه‌و 30 په‌نابه‌ری دیكه له فرۆكه‌خانه‌ی به‌غدا هه‌روه‌ك حكومه‌تی به‌ریتانیا خۆشیان ئاماژه‌یان پێداوه به‌هۆی كێشه‌یه‌كی ئیداریه‌وه بووه له‌لایه‌ك و وه‌له‌لایه‌كی تریشه‌وه به‌هۆی ناڕه‌زایه‌تی وئاماژه‌كانی ڕێكخراوه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌گرتوه‌كان بۆ كاروباری په‌نابه‌ران بووه كه ڕۆژێك به‌ر له‌ناردنه‌وه‌یان له دانیشتنێكی نێوان نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان وحكومه‌تی به‌ریتانیدا هه‌ردوو لا رێكه‌وتن له‌سه‌ر راِگرتنی ئه‌م وه‌جبه‌یه‌ی دیپۆرتی په‌نابه‌رانی عیراقی. ئه‌م ڕاستیه‌ش له‌ڕاگه‌یاندێكی رێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا هاتووه و ده‌ڵێت: " ئێمه حكومه‌تی به‌ریتانیامان ئاگاداركرادۆته‌وه كه ناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران له ئێستادا بۆ ناوه‌راست و باشوری عێراق رابگرن چونكه كاریكی ئاوا ئاماژه‌یه‌كی خراپه بۆ سوریا‌و ئه‌رده‌ن و ووڵاتی دراوسیه كه په‌نابه‌رانی عیراقی زۆری لێیه وده‌ستیان ئاوه‌ڵا ده‌بێ بۆ ناردنه‌وه‌یان"
په‌نابه‌رانی عێراقی چۆن ده‌توانن باوه‌ر به‌و پروپاگه‌ندانه‌ی بهێنن كه‌له‌لایه‌ن هه‌ردوو حكومه‌تی عیراقی و هه‌رێمه سه‌باره‌ت به‌كۆمه‌كنه‌كردنی ده‌وڵه‌تانی ئه‌وروپایی بۆناردنه‌وه‌ی به‌زۆری په‌نابه‌ران بڵاویان كردۆته‌وه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه‌هه‌ردوو ئه‌م حكومه‌ته له‌ماوه‌ی ئه‌م دووساڵه‌دا به ئاشكرا‌و به‌نهینی چه‌ندین ڕێكه‌وتن نامه‌یان له‌گه‌ڵ ووڵاته‌كانی وه‌ك سوید‌و دانیمارك وبه‌ریتانیا نه‌رویج وفنلاندو…وڵاته كانی تردا به‌ستوه تا ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت وپرۆژه‌ی حوكمڕانی له‌عێراقدا وكوردستاندا به‌حاڵه‌تێكی دیموكراسی و ئارام و ئاسووده به‌سه‌ر ڕای گشتیداسه‌پێنین. ته‌نانه‌ت هه‌ردوو ئه‌م حكومه‌ته ئاماده‌ش بوون به‌ته‌واوی تواناوه كۆمه‌ك وهاوكاری بخنه‌خزمه‌ته‌وه تا ڕێگا خۆشبكه‌ن په‌نابه‌ران دیپۆرتی عێراق بكرێته‌وه.
له‌مه‌ش زیاتر ووته‌بێژی باڵویزخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا هه‌ر زۆر زوو ئه‌و ئیدعا پووچانه‌ی حكومه‌تی عێراقی وهه‌رێمی وه‌ڵام دایه‌وه به‌وه‌ی كه"گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ناخوازانه بۆ به‌ریتانیا به هۆی كێشه‌ی ئیداریه‌وه بووه ،هه‌وڵیش ئه‌ده‌ین چاره‌سه‌ر بكه‌ین"هه‌مان ووته بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی به‌ریتانیا وه‌رگرتنه‌وه‌ی ئه‌و 10 په‌نابه‌ره‌شی له‌و 40 په‌نابه‌ره‌ی تر به حاڵه‌تێكی ئیجابی وه‌سفكرد وڕاشیگه‌یاند به‌رده‌وام ده‌بن له‌سه‌ری.
جه‌نابانی حكومه‌ته‌كانی مالیكی وهه‌رێم، ئێوه خه‌ریكن ئه‌و ڕاستیه په‌رده‌پۆش ده‌كه‌ن كه‌دیارده‌ی په‌نابه‌ریتی خه‌لكی عێراق و كوردستان، به‌رهه‌می سیاسه‌تی چه‌وت وكارنامه‌ی ڕه‌شی ئێوه و ئه‌و كاره‌سات و موسیبه‌ته گه‌ورانه بووه كه‌كردوناته نسیبی هاووڵاتیانی بنده‌ستان و ئه‌مرۆش خه‌ریكن بازرگانی سیاسه‌ت و بازاڕی خۆتانی پێده‌چه‌رخێنن.
سیاسه‌تی دوورووی ووڵاتانی ئه‌وروپا و ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنیان ئه‌وه‌ی تیا جێده‌بێته‌وه، ئه‌م پروپاگه‌نده چاوه‌شه‌كاریانه‌ی ئیوه بگرێته‌خۆی به‌تایبه‌تی كاتێك باس له عێراق و ده‌وڵه‌تی مالیكی و حكومه‌تی هه‌رێم وه‌ك دوو نموونه‌ی" دیموكراسی و ئارامی " ده‌كه‌ن. له‌ولاشه‌وه ئه‌وه‌ی ڕاستی حاشا هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه كه‌حكومه‌ته‌كانی ئێوه جگه له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌حزابی میلیشایی وتایه‌فه‌گه‌ری و قه‌ومی ودینی شتیكیترنیه. هه‌وڵی ووڵاتانی ئه‌وروپاش بۆروسپیكردن ونیشاندانی دیموكراسی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه‌یه.
له ڕووی مه‌نیق و بنه‌ما ئینسانیه‌كانه‌وه حكومه‌ته‌كانی ئه‌وروپا ئه‌وپه‌ری به‌رپرسیارێتیان له‌سه‌ر شانه به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵومه‌رجه مه‌رگه‌ساته كه ڕوولیان بووه له خولقاندنیدا ، وله‌سه‌ریانه باجه‌كه‌ی بده‌ن.
ئێوه‌ش كه ته‌بلیغات وهه‌راوهوریای چه‌واشه‌كارانه بڵاوده‌كه‌نه‌وه ، له‌كاتێكدا كه له‌دووساڵی ڕابردوودا به‌رده‌وام هه‌رسێ فرۆكه‌خانه‌ی به‌غداوسلێمانیو هه‌ولێر پێشوازیكردوه له‌وه‌رگرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌رانێك كه به‌زۆره ملی له سوید‌و دانیمارك‌و به‌ریتانیاو به‌لجیكداو سویسرا‌و .. دیپۆرتكراونه‌ته‌وه ،به‌ڵگه‌و ڕاستیه‌كان سه‌نگی مه‌حه‌كه بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی ئیداعاكانتان.
جارێكی تر دووپاتی ده‌كه‌ینه‌وه په‌نابه‌ران كاڵای هه‌رزان به‌ها بازاری سیاسی ئێوه نین بۆ سات‌و سه‌ودا مامه‌ڵه‌ی سیاسی خۆتان به‌كاریان بهێنن ،داهاتوو ریسوای بۆ دۆژمنانی په‌نابه‌ران ، و سه‌ركه‌وتن بۆ هیزی یه‌گرتووانه‌ی په‌نابه‌ران ورێكخراوه ئینسانی و په‌نابه‌ری وبه‌رگریكه‌رانی مافه ئینسانیه‌كانی په‌نابه‌ران ده‌بێ.