
کورد و فه‌لسه‌فه‌ى ته‌قه؟!…. ئه‌شره‌ف ڕه‌ئووف
ئێمه له رۆژى نه‌ورۆزدا كه جه ژنێكى ميللى نه ته‌وه‌كه‌مانه له خۆشيانا ته‌قه‌ده‌كه‌ين،
كه تيمى فوتباڵى وڵاتێكى بيگانه‌ى هه‌زار مله‌تيش له مۆنديالدا هه‌لده‌كشێت هه‌ر ته‌قه‌ده‌كه‌ين ، كه ژن بۆ كورێكمان دێنين هه‌ر ته‌قه ده‌كه‌ين ، كه‌كاره‌باش دێته‌وه هه‌ر ته‌قه‌ده‌كه‌ين.
ئێمه له باو باپيرانمانه‌وه بۆمان ماوه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ گشت خوشييه كانماندا ته قه‌بکه‌ین.
سه‌ره‌ک كۆماريمان پێده‌بريت هه ر ته‌قه ده‌كه‌ين سه‌رۆكى هه‌ريم ده‌ستنيشان ده‌كريت هه‌ر ته‌قه ده‌كه‌ين.
به‌ڵام كاتێك عه‌مرموسا به‌بێ گويدانه هيج هه‌ستێکی ئه‌و خه‌ڵکه‌و مێژووی کوردستان له‌م ولاته ، دێته به‌ر‌ده‌م ئه‌و په‌رله‌مانه يه‌كگرتوه‌و ده‌ڵێت :-وڵاته‌كه‌ى ئێوه گۆشه‌يه‌كى دانه‌براوه له نيشتيمانى به‌رينى عه‌ره‌ب ئێمه هه‌موو سه‌رى شه‌رمه‌زارى داده‌خه‌ين و نققه‌ناكه‌ين .