هونه‌رمه‌ندان وخه‌ونی كورد ….. سه‌میره حسین جاف
هونه‌ر ئه‌مڕۆ ته‌نها شۆناس وكلتوری گه‌لان پیشان نادا، ته‌نها كاری له‌م سونگه‌یه‌وه قاڵ نه‌بۆته‌وه ، به‌ڵكو له‌رۆژگاری سه‌ختی ئه‌مڕۆماندا،دۆزه ڕه‌واوشه‌رعیه‌كانی میلله‌ت مان ده‌ناسێنێ به‌جیهان ، گه‌لی كوردخاوه‌ن دیرۆكێكی پرشنگداروده‌یان كاره‌ساتی نه‌ته‌وه‌یی گه‌وره‌یه كه‌له‌سه‌ر ئاستی جیهان ئه‌مڕۆ ناسراوه‌ودانی پیانراوه، گه‌لێكه تا
ئه‌مڕۆ تاكه‌كانی له‌ژێر زه‌بری چه‌وساندنه‌وه‌دایه، دێهاته‌كانی له‌ژێر هه‌ره‌شه‌ی بۆمباكاندایه ، سنوره‌كانی له‌مه‌ترسی به‌زاندندایه ، ئه‌گه‌ری داپلۆسینی له‌مافه
یاساییه‌كانی له‌ئان وساتدایه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش به‌هیمه‌تی دڵسۆزانی توانیویه‌تی
ئه‌مڕۆله‌سه‌رپێی خۆی ڕابوه‌ستێ وبڵی من هه‌م! ئایاهونه‌رمه‌ندانی كوردله
چوارچێوه‌ی كاری هونه‌ری وئاوازووشه‌ی ڕه‌سه‌نی كوردی تائێستاله‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوونه به‌ده‌نگی به‌رزی هونه‌ر وهونه‌رمه‌ندانی هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستان
خه‌ونی كوردویه‌ك نشتمان به‌یه‌ك ده‌نگ ویه‌ك ڕه‌نگ بگه‌یینه بن گوێ جیهان؟بۆتاكه خه‌ونی گه‌له‌كه‌یان ده‌نگ بڵندبكه‌ن وویژدانی جیهانی پێ بهه‌ژێنن؟ئێمه ئه‌مڕۆله‌هه‌مو
كاتێك زیاتر پێویستمان به‌ده‌نگی بڵندووبڕواتاوسۆزی هونه‌رمه‌ندانه له‌هه‌ڵوێست و
داهێنانێكی به‌هێزداوبه‌پانتایه‌كی فراوانتر خه‌ونی كورد ئاشنای گشت جیهانی بكه‌ن،
ئه‌م كاره‌ش به‌توانای خه‌لكی دڵسۆزوپرۆفیشنالی نێوه‌ندی میوزیك وگورانی كوردی به‌رهه‌م دێ، وه‌ك سرودێك منداڵان ودواتر نه‌وه‌له‌پاش نه‌وه بیڵێنه‌وه، تائه‌مڕۆكارێكی
له‌م جۆره نه‌خه‌لقاوه وبه‌دی ناكه‌م، له‌ئه‌ستۆی هونه‌رمه‌ندانی كورده له‌هه‌رچوارپارچه
كه‌ی كوردستان به‌خۆیان وده‌نگوئاوازیان ببنه مینبه‌ری ناساندنی خه‌ونی كوردكه تائه‌مڕۆ وله‌داهاتووشدا هه‌وڵه‌كان له‌گردایابۆبه‌كردنی ئه‌وخه‌ونه وگه‌یاندنی به‌دورگه‌كانی واقیعبوون وحه‌قیقه‌ت، به‌م به‌رهه‌م وتێكسته‌ش
هونه‌رمه‌ندان ده‌توانن بچنه خانه‌ی هونه‌رمه‌نده تێكۆشه‌ره‌كانی كورد وبۆدوزی گه‌له‌كه‌یان به‌ده‌نگ ریزه‌كان یه‌كانگیروتوكمه بكه‌ن تاهه‌مووپێكه‌وه له‌ژێرئاڵای كورد
وله‌ماڵی داهاتووی كورد ببنه سامپلی ئاشتیخوازانی جیهان .