
سه‌ردانم بۆ کوردوستان،،،وه‌ک خۆی ….8
به‌شی پێنجه‌م …. به‌شی شه‌شه‌م…. به‌شی حه‌وته‌م:
به‌شی یه‌که‌م ……. به‌شی دووه‌م …….. به‌شی سێیه‌م ……… به‌شی چوارهمبهگشتی.
ماوه‌که‌م ته‌واو بوو،سه‌ردانێکی خۆشم هه‌بوو،زۆر شوێن چووم زۆر شوێنیش ئه‌بوایه بچم بۆم نه‌کرا.به‌گشتی من ته‌نها بۆ سه‌ردانی که‌سووکار گه‌ڕامه‌وه،ته‌مه‌نێک بوو نه‌مبینی بوون،به‌ڵام هه‌ندێ شتم به‌هه‌لزانی و تۆمارم کرد.
کوردوستان له‌گه‌ڵ ئه‌و ماوهزۆرهی که به‌جێم هێشتبوو گۆڕانی زۆری پێوه‌دیار بوو هه‌ندێ گۆڕان ئه‌رێیی بوو هه‌ندێکی نهڕێیی.بابێمه سه‌ر ئه‌رێیه‌کان:
دوای ئه‌و زه‌بروزه‌نگ و ترس و نائارامیه‌ی ژێر سایه‌ی ڕژێمێکی دیکتاتۆری داپڵۆسێنی نا مرۆڤانه‌ی سه‌دام، کوردوستانێک ئه‌بینیت ئه‌مانه‌ی تیا نیه.زهبووزهنگ و ترس له‌و شتانه‌ی ئه‌وسه‌رده‌مه هه‌مان بوو نیه،خه‌ڵک ئارامه ئه‌مه مه‌به‌ستم ئه‌و لایه‌نانه‌یه که سه‌دام دروستی کردبوو.
ئابووری خه‌ڵک کوردوستان به گشتی باشتره له چاو پێشوو،ئه‌و ده‌سکه‌وته‌ی که حکومه‌تی کوردوستان له ده‌وڵه‌تی مه‌رکه‌زی و نه‌وت و ئه‌ملاولای خۆیان گیری ئه‌کات هه‌ندێکی ئه‌دات به خه‌ڵک له‌ڕێگه‌ی داموده‌زگاکانه‌وه که کردوونی به‌فه‌رمانبه‌ر.
ئه‌و زه‌وی و خاکه‌ی کوردوستان که له‌خۆیان زیاد بووه هه‌ندێکیان دابه‌شکردووه،که که‌مێک قه‌یرانی نیشته‌جێی وه‌لاناوه.
زۆر له ڕێگاو بانه‌کان قیرتاو کراون و ناوه‌ناوه چه‌ند پردێک درووست کراووه.
هه‌ندێ بازاری تازهدرووست کراوه،زۆر خانوو و باڵه‌خانه درووست کراوه که دیزایهن و شێووه‌ی درووست کردنه‌که‌ی پاره‌یه‌کی خه‌یاڵی تیا خه‌رج کراوه.
ئه‌مانه هه‌ندێ شتی به‌رچاون له کوردوستان که به ئاسانی ئهبیینرێن،بابێمه سه‌ر گۆڕانه نه‌رێیه‌کان:
زه‌بروزه‌نگ، ترس، نائارامی به‌شێوه‌یه‌کی تر سه‌ری هه‌ڵداوه.ترس له ده‌سه‌ڵاتی ئێستا،شێوه‌یه‌کی تره له ترس،له‌سه‌ر شه‌قامێک ئۆتۆمبێله‌که‌ت به‌ڕێکه‌وت به‌ر ئوتۆمبێکی که‌سێک بکه‌وێت و ئه‌وکه‌سه به‌رپرسێک یان پاسه‌وانه‌که‌ی یان کوڕه‌که‌ی یان خزمه‌که‌ی، خۆت‌و به‌ختت کارێکت به‌سه‌ر دێنن.
له‌هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کدا، ئابووری، کۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی، هونه‌ری یان میدیایی له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات لێت بگیرێت،عاقیبه‌تی خێر نابێت.
ئابووری خه‌ڵک باشتره،به‌ڵام هێشتا خه‌ڵک هه‌یه له‌چاو ئه‌و ئابووریه باشه ئه‌گه‌ر به‌راوردی بکه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندن هه‌زار به‌یه‌که،ئه‌و ئابووریه به‌یه‌کسانی دابه‌شناکرێت( به‌شه‌که‌ی خۆم بۆ خۆم ئه‌وه‌ی تۆش هه‌ندێکی ئه‌خۆم)ئابووری کوردوستان ده‌سه‌ڵات له‌خۆیه‌وه دابه‌شی ئه‌کات واته له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه.سه‌رۆک نیوه‌ی ژنه‌که‌ی لهنیوهکهی تر نیوه‌ی کوڕه‌که‌ی لهونیوهیه نیوه‌ی کوڕی کوره‌که‌ی له‌و نیوه‌یه‌ی تر نیوه‌ی،هه‌تا وه‌ک سه‌مادی کیمیایه‌که که‌وچکێکی تیا ئه‌مێنێ ئه‌وه‌ش به‌یه‌کسانی به‌سه‌ر میله‌تدا دابه‌ش ئه‌که‌ن.
زه‌وی وخاکی کوردوستان هه‌مووی ته‌خشان په‌خشان کرا،ئه‌وشوێنانه‌ی که ستراتیجی و گرنگن بۆ حیزب و داروده‌سته‌که‌ی ئهوزهویانهشی به‌که‌ڵی ئه‌وان نه‌هات دابه‌ش به‌سه‌ر که‌سووکاری شههیدانداو منهتباریشیان ئه‌که‌ن.
رێگاوبان و پرده‌کان نۆژه‌ن ئه‌که‌نه‌وه بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن،وه‌ک له هیچ شوێنێکی ئه‌م جیهانه ئه‌م شتانه نه‌کرابێت،،،له که‌ناڵه‌کانه‌وه پیشانیشیان ئه‌ده‌ن و قه‌رزارباریشیان ئه‌که‌ن.
خانوو باڵخانه چووه به‌ئاسماندا که هه‌موو پاره‌خۆره‌کانی ده‌وری ده‌سه‌ڵاتن وه‌ک و جوانی و پێشکه‌وتنی شاره‌که پیشانی ئه‌ده‌ن و ئه‌یکه‌ن به ده‌سکه‌وتی حکومه‌ت و وه‌ک ئه‌وانه کوڕ‌و کچه گه‌نجه‌کانی تیابن،هه‌مووی خۆیانن.
باڵه‌خانه‌کان یان ئه‌پارتمانه‌کان قه‌یرانی نیشته‌جێبوونی که‌م کردووه،ئه‌ی ئه‌وانه‌ی پاره‌ی ئه‌و جێگایانه‌یان نه‌بێت چی بکه‌ن،هێشتا هه‌زاره‌ها ماڵ هه‌یه باوک و دایک و خوشک و برا له ماڵێکدا ئه‌ژین که دوو ژووره.ئه‌ی ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت ژن بهێنن یان شووبکه‌ن بچنه کوێووه؟
ئاشی نه‌زان خوا ئه‌یگێڕێت.
له‌م ماوه‌ی مانگه‌ی که مامه‌وه چه‌نده‌ها جار ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه‌م گوێلێ ئه‌بوو.
کاکه داده ده‌وام و فه‌رمانگا چۆن وا ئه‌روات به‌ڕێوه؟ئاشی نه‌زانه،،،،،
کاکه بۆ وا لێئهخورێت چۆن که‌س ناشێلن ئه‌ی کوا پۆلیسی هاتووچۆ؟ کوا ترافیک لایت؟ئاشی نه‌زانه،،،،،
ئه‌ری خه‌ڵک بۆ بهناوهڕستی سهقامهکهدا ئه‌ڕوات چۆن ناترسێت ببێت به‌ژێره‌وه؟ئاشی نه‌زانه،،،،
ئه‌رێ قوتابخانه‌و مامۆستا چۆن وا ئه‌بێت،قوتابی چۆن ئه‌بێت به که‌سێکی به‌سوود بۆ کۆمه‌ڵگا؟ئاشی نه‌زانه،،،
کاکی تاقیگه چۆن تۆ یه‌ک ده‌رزی به‌کار ئه‌هێنیت بۆ ئه‌و هه‌موو فه‌حسه و ئهیخهیتهوه ناو نایلۆنه‌که‌ی و به‌کاری ئه‌هێنیت بۆ که‌سێکی که،خه‌ڵک چۆن نامرێت؟ئاشی نه‌زانه،،،
کاکی دکتۆری لیجنه‌ی پزیشکی بۆ ئه‌وهه‌موو بازنگ و ئاڵتونهت کردووه به‌خۆته‌وه،تۆ دکتۆریت یان زه‌رنگه‌ر،برۆده‌ره‌وه نه‌یه‌یته‌وه به‌م عیادهیه.
ئه‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی ئێره ئه‌وه‌ند مروومۆچن،به‌یانی باشیان لێئه‌که‌یت لهژێرلیووه وه‌ڵامت ئه‌ده‌نه‌وه؟ئه‌وه لهبێئیشیا خه‌وی دێت تاقه‌تی نیه وه‌ڵامت بداته‌وه،
بۆ چوارکه‌س له ژورێکدا دانیشتوون یه‌کێک صادرهی ئه‌کات،یه‌کێک وارده‌ی ئه‌کات یه‌کێک له سجلهکه ئه‌ینوسێت،یه‌کێک ئیمزای ئه‌کات،ئه‌وسا ئه‌تنێرێت بۆ فه‌رمانگه‌یه‌کی تر بۆ ئیمزایه‌کی تر،ئه‌ویش ئه‌ڵی بڕۆ عه‌ریزه‌یه‌ک بده،عهریزهش لهفهرمانگایه نیه ئهبێبچیت بۆ مه‌حکه‌مه بۆ عه‌ریزه تادێیته‌وه ئه‌وه‌ی ئیمزاکه‌ت بۆ ئه‌کات له‌وێ نه‌ماوه کۆبوونه‌وه‌ی هه‌یه،تادێته‌وه ده‌وام ته‌واو بوو بڕۆ به‌یانی وه‌ره‌وه؟
کوره جوزانم تۆ پرسیار زۆر ئه‌که‌یت،له‌سه‌ر شت زۆر ئه‌ڕۆیت من تاقه‌تی تۆم نیه.
جانتام پێچایه‌وه‌و خۆم ئاماده‌کرد بۆ گه‌ڕانه‌وه‌م ،فرینم پێنجی به‌یانیه پێیان وتووم ئه‌بێت له یانزه‌ی شه‌وه‌وه له‌فڕۆکه‌خانه بیت،کاتژمێرێکی ویست هه‌تا به خاڵی پشکنین و بۆنکردنی سه‌گه‌که تێپه‌ڕین ئه‌ی پێنج کاتژمێره‌که‌ی تر بۆ چی؟ بۆ هیچ تا سه‌عاتێک زوتر ئێره بهجێبهێڵن پێمان خۆشه،چۆن ئه‌بێت وا بێت؟ئاشی نه‌زانه خوا ئه‌یگێڕێت.
له‌و ئاشی نهزانهدا کهسووکارمان و ئه‌و میله‌ته قوربانیه ژیان ئهگوزهرێنیت،به‌ڵام من ماوه‌که‌م ته‌واو بوو،سوار فڕۆکه بووم و به‌جێم هێشت، بۆیه هه‌میشه هه‌ر دڵم له‌لایانه.