هه‌مووشتێک له‌پێناوی ڕوخانی یه‌کێتی!!!
ئه‌ودروشمه‌ی سه‌ره‌وه نه گووتاری منه‌وله‌هیچ که‌سێکێش له‌نزیکه‌کانم نه ئه‌وڕه‌وته سیاسیه ئۆپۆزسیۆنه‌ش که من وهاوڕێکانم کاری تێدائه‌که‌ین، هه‌موو ئه‌وکه‌سانه‌ش که به‌درێژایی ته‌مه‌ن وخه‌باتی یه‌کێتی زیانبه‌خش بوونه هه‌ر له‌وه‌ی که به‌شداری بووه له‌کارو چالاکیه‌کانی یه‌کێتی هه‌میش ئه‌وکه‌سانه‌ی که به‌هۆی تێکۆشانی یه‌کێتی و چالاکی پێشمه‌رگانه زیانیان پێگه‌یشتووه‌ئه‌و دروشمه به‌ئاوات ناخوازن، چونکه زۆر که‌س له‌و ڕاستیه تێگه‌یشتووه یه‌کێتیه‌ک به‌وهه‌موو کادیروئه‌ندامه ڕۆشنبیرانه‌ی که بوێرانه سکرتێروسه‌رکردایه‌تیه‌که‌یان ئه‌ده‌نه به ر‌تیری ڕه‌خنه‌کانیان زۆر باشتره له حزبێکی بنه‌ماڵه‌یی کۆنه‌په‌رستی چه‌ق به‌ستوو، یان له‌کۆمه‌ڵێک بیروباوه‌ڕژه‌نگرتووی سه‌رده‌می چاخی به‌ردین، به‌داخه‌وه بارودۆخه‌که واهاتۆته پێش که ده‌بێت پێش ده‌ستپێکی ناوه‌رۆکی هه‌ر بابه‌تێک ئه‌و چه‌ند دێڕه‌ی کاک سه‌باح عه‌لی قاره‌مان بنوسینه‌وه که باس له‌گه‌نده‌ڵی ودکتاتۆریه‌تی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی وپارتی ئه‌کات وبۆ ئه‌وه‌ی به‌وه‌تاوانبار نه‌کرێین که تابوری پێنجین یان ڕه‌خنه‌گرتن له‌که‌سانی دژ به‌یه‌کێتی وپارتی واته نۆکه‌رایه‌تی کردن بۆ یان، نابه‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر که‌سآنێک هه‌بن ڕاستگۆیانه دژ به‌ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه‌یی و سه‌رکردایه‌تیه‌کی ناته‌ندروست بوه‌ستنه‌وه‌وڕه‌خنه‌ی توندی لێ‌بگرن ئه‌وه ئێمه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌ناگه‌یه‌نێت بێین به‌و هاوکێشه‌یه ماتماتیکیه کار بکه‌ین که دوژمنی دوژمنم دۆستم بێت ودۆستی دوژمنه‌که‌شم دوژمنم بێت،(ببورن که وشه‌ی دوژمنم به‌کارهێناوه هیچ وه‌خت هیواخوازنیم هیچ هێزێکی کوردی دوژمنانه مامه‌ڵه‌له‌گه‌ڵ یه‌کتری بکات)، که‌سمان ناتوانین چاو دابخه‌ین له‌ڕاست ڕاستیه‌ک که ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که بۆ ئه‌مڕۆ سه‌رسه‌خترین دوژمنی کورد وڵاتانی هه‌رێمایه‌تین ، هاوکات ئه‌و ڕاستیشه که که‌س به‌قه‌د یه‌کێتی وپارتی خزمه‌تی وڵاتانی هه‌رێمایه‌تیان نه‌کردووه، به‌ڵام له‌چاوی دوژمنانی کورد یه‌کێتی وپارتی بناغه‌ی پێکهێنانی ده‌وڵه‌تی کوردین که ئه‌وه‌ش ناچێت به‌قورگی داگیرکه‌رانی کوردستان، بۆیه ئه‌بێت له‌کاتی مامه‌ڵه‌کردنمان له‌گه‌ڵ دۆسیه‌ی یه‌کێتی وپارتی زۆر به‌ژیرانه مامه‌ڵه‌بکه‌ین و نه‌زانانه نه‌که‌وینه خزمه‌ت دوژمنانی گه‌له‌که‌مان یان به زانایی ته‌نها له‌پێناوی ڕوخانی یه‌کێتی وپارتی.. من که‌م تازۆر له‌م بابه‌ته مه‌به‌ستم پارتی نیه به‌ڵام به‌داخه‌وه که ماوه‌یه‌که که‌سانێک به‌ناوی ئۆپۆزسیۆن وڕه‌وت وگروپی جیاجیا که ئه‌مڕۆ دروست ئه‌بن و به‌یانی هه‌ڵئه‌وه‌شێنه‌وه زۆر بێ ویژدانه‌نا دروشمی ((هه‌موو شتێک له‌پێناوی ڕوخانی یه‌کێتی)) ان به‌رزکردۆته، جاران زۆر له‌ئێمه پێمان وابوو که ئه‌م دروشمه له‌دژی کۆمه‌ڵانێک له‌خه‌ڵکی گه‌نده‌ڵ و چه‌ته‌گه‌ری ناو سه‌رکردایه‌تی به‌رزکراوه‌ته‌وه، به‌ڵام دوابه‌دوای که‌شف بوونی هه‌ندێک ده‌ست و وابه‌سته‌ییان به‌دوژمنانی گه‌لی کورد ده‌رئه‌که‌وێت که‌ئه‌وانه به‌ئاڕاسته‌یه‌کی تر ئاڕاسته کراون که مه‌به‌سته‌که زیاتر ڕوخانی مێژووخه‌باتی یه‌کێتیه مادی ومه‌عنه‌وی نه‌ک که‌سه‌کان، چونکه که‌سه‌کان سه‌رباری ئه‌وه‌ی ڕۆژانه دژی یه‌کتری لێدوان ئه‌ده‌ن و ناو ناتۆره له‌یه‌کتری ئه‌نێن، شه‌وانه‌ش له‌په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی ناکه‌ون وکارمه‌نده‌کانی هێڵی گواستنه‌وه‌ی ته‌له‌فۆنی ده‌ستی هه‌رفریای گوێگرتن له‌ڕازوگلله‌ی ئه‌وبراده‌رانه ده که‌ون له یه‌کتری، له‌وانه‌یه زۆرێکتان پێتان وابێت من بێبنه‌ما قسه ئه‌که‌م به‌ڵام من ته‌نها دوو نمونه‌تان بۆ ئه‌هێنمه‌وه که‌وه‌ڵامه‌که‌شی ئه‌هێڵمه‌وه بۆ خوێنه‌ری ئازیز..
نمونه‌ی یه‌که‌م له مام جه‌لاله‌وه ده‌ستپێده‌که‌م که یه‌کێکه له‌و سه‌رکردانه‌ی که‌هه‌ردژایه‌تی وله‌تبوونێک وململانێه‌ک به هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی یه‌کێتی ته‌واو بێت له‌زه‌ره‌ری ئه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌تی واته نه‌یتوانیوه وه‌ک پێویست سه‌رکردایه‌تی ئه‌وحزبه بکات، چونکه بۆ مێژوو مانه‌وه‌ی حزبێک به‌سه‌رفرازی گرنگتره له‌وه‌ی سه‌رۆکه‌که‌ی له‌کۆتایی ژیانی چ پۆستێکی ئه‌بێت به‌تایبه‌ت ئه‌و پۆسته وه‌ک پێویست نه‌خرێته خزمه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌لی کورد. بابێمه سه‌ر نمونه‌که له‌یه‌کێک له‌دانیشتنه‌کانی به‌ڕێزیان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک له‌و که‌سانه‌ی که گوایه له ڕه‌گی خوالێخۆشبووه‌وه‌و هاتوونه‌ته‌وه ناو یه‌کێتی به‌ئاماده‌بوونی مه‌لابه‌ختیار مام جه‌لال ئه‌ڵێت کاکینه ئێوه دوای چی که‌وتبوون ئه‌وه‌نده‌م به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی نه‌وشیروان وداروده‌سته‌که‌ی که قسه‌بکه‌ن فلیمه‌کانیان ئه‌خه‌مه‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆه‌کان.. به‌ڵام له سه‌خترین کاتی ململانێکانی هه‌ڵبژاردنی کوردستان وده‌ستپێکی ململانێیه‌کی گه‌وره‌تر وادیاره زۆری ماوه بۆ ئاشکراکردنی به‌ڵگه‌کان!! وهیچ کامێک له‌و ڕاستی یا ناڕاستیانه بۆ خه‌ڵک ڕوون نیه، که‌واته شتی ژێربه‌ژێرهه‌یه
نموونه‌ی دووه‌م له سه‌ر به‌ڕێز کاک نه‌شیروان و کۆمپانیای ووشه: ماوه‌یه‌ک به‌ر له‌ئێستا ڕاگه‌یاندنه‌کانی کۆمپانیای وشه زمانحاڵی کاک نه‌وشیروان ووتیان ئه‌وه‌نده‌مان به‌ڵگه‌هه‌یه له‌سه‌ر گه‌نده‌ڵی وخراپه‌کاری دووحوکمه‌تی پێ بڕوخێنین!! به‌ڵام ئه‌وه‌ی شایه‌نی باسه ئه‌و براده‌رانه‌ش نه‌ک هه‌ر هیچیان بڵاونه‌کرده‌وه به‌ڵکو ئه‌وه ده‌ستیشیان پێ‌کردبوو به‌نیوه‌چڵی جێیان هێشت و خه‌ڵکی کوردستانیش هه‌ر باچاوه‌ڕوانی نهێنیه شاراوه‌کانی ژێرپه‌رده‌بن له‌سایه‌ی ئۆپۆزسیۆن دا، به‌داخه‌وه که‌س نایه‌ت باس له‌م هه‌مووبه‌ڵگه‌نامانه‌ی گه‌نده‌ڵی که‌سایه‌تیه‌کان بکه‌ن و بیانده‌نه دادگای ڕه‌وای گه‌ل به‌ڵام که‌وتونه‌ته وێزه‌ی گیانی یه‌کێتی به‌گشت لایه‌ک بوونه‌ته مایه‌ی سه‌رلێشیووان و دروستکردنی بێ متمانه‌یی لای ئه‌ندام ولایه‌نگرانی یه‌کێتی و به‌هه‌ر نرخێک بێت ده‌بێ یه‌کێتی بڕوخێت، فه‌رموون بڕۆن سه‌یری ڕاگه‌یاندنه‌کانی سه‌رکردایه‌تی ئێستای یه‌کێتی بکه‌ن بزانن گرنگترین هه‌واڵ و ووتار له‌سه‌ر کۆمپانیای ووشه‌و ده‌وروبه‌ره‌که‌یه‌تی هیچ ئاگایان له بارودۆخه‌کانی تر نه‌ماوه ، به‌هه‌مانشێوه‌ش کۆمپانیای وشه ئه‌وه‌نده‌ی که‌وتۆته گیانی یه‌کێتیه‌وه بیر له‌هیچی تر ناکه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ی که‌زۆر جێگای سه‌رنج و نیگه‌رانیه ئه‌وه‌یه که پارتی دووپیاوکوژی کردووه به‌سه‌رۆکی په‌رله‌مان و جێگری حوکمه‌ت کۆمپانیای ووشه نیگه‌ران نیه و باسی ناکات به‌ڵام دژی دکتۆر به‌رهه‌م ئه‌وه‌ستنه‌وه ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌کێتیه ڕۆژی هه‌زارویه‌ک فاڵ ئه‌گرنه‌وه بۆ ڕوخانی، به‌ڵام باوه‌ڕتان بێت خوێنه‌رانی ئازیز ئه‌وه ئه‌وه‌نده‌ی به‌دیهێنانی خواستی دوژمنانی میلله‌تی کورده له‌ڕێگه‌ی مام جه‌لال و کاک نه‌وشیروان و که‌سه خراپه‌کانی ده‌وریان ئه‌وه‌نده خواستیان نیه بۆ چاکسازی ودژایه‌تی کردنی گه‌نده‌ڵی ، ئه‌وه به‌رزکردنه‌وه‌ی دروشمی هه‌موو شتێک له‌پێناوی ڕوخانی یه‌کێتیه‌وله‌دوای ڕوخانی کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌رانه‌وه به‌رنامه‌ڕێژی بۆکراوه ..