Skip to Content

Friday, April 19th, 2024
ئەو چینییەی بەرامبەر دەسەڵات وەستایەوە نۆبڵی پێ بەخشرا

ئەو چینییەی بەرامبەر دەسەڵات وەستایەوە نۆبڵی پێ بەخشرا

Closed
by October 11, 2010 گشتی

لیۆ شیابۆ ئەو چالاکوانە چینییەی مافی مرۆڤ کە ئێستا لە زینداندایە ، لەلایەن کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵەوە لە ئۆسلۆی پایتەختی نەرویج شەرفی بەخشینی ئەو خەڵاتەی پێدرا.
لیۆ شیابۆی تەمەن 54 ساڵ کە رەخنەگری ئەدەبییە ،  لە ساڵی 1989 لە خۆپیشاندانی خوێندکارانی گۆرەپانی تیانامێن بەشداری کردووە و وەکو یەکێک لە رێکخەرانی ئەو خۆپیشاندانە ناسراوە. لە دوای هێڕشە خوێناوییەکەی هێزە سەربازییەکانی چین بۆ سەر خوێندکاران، شیابۆ  دەستگیر دەکرێت. دوای بەربوونی لە بەندیخانە، ئەم بە دەستەوەسانی دانانیشێت و بەردەوامی بە چالاکییە سیاسی و کۆمەڵایەتیەکانی دەدات و هەمدیسان دەستگیر دەکرێتەوە و هەتاوەکو ئێستا لە بەندیخانەدایە.
سەرۆکی کۆمیەتەی بریاردەرانی خەڵاتی نۆبڵ لە کاتی راگەیاندنی خەڵاتەکەدا ووتی : ” شیابۆ سیمبولی خەباتە بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مرۆڤ لە وڵاتی چین”
لیۆ شیابۆ ئەمجارەیان لە سەر خۆپیشاندان دەستگیر نەکراوە، بەڵکو لەسەر بڵاوکردنەوەی ئەو مانیفێستەی کە بە مادەی 8 ناسراوە. لەو مانیفێستەدا شیابۆ ئاماژەی کردووە ” بەبێ پراکتیزەکردنی بەندەکانی مافی مرۆڤ، چین هەمیشە وڵاتێكی داخراو دەبێت لە بەردەم بیری شارستانیەتدا”
لەو مانیفێستەشدا داوای گۆرینی دەستووری وڵات دەکات و پێی وایە کە دەبێت دەسەڵات لەلایەن هەڵبژاردنی راستەوخۆەبەرێوە ببرێت. 
مانیفێستەکەی لیۆ شیابۆ یەکەم جار لەلایەن 300  کەسایەتی ئەکادیمی چینیەوە ئیمزا کراو بەڵام هەر زوو بە هەزاران خەڵک ئیمزایان کرد و کەمپینی بڵاوکردنەوەیان دەست پێکرد ، ئەمەش ترسی خستە دڵی دەسەڵاتی فەرمانرەوای چین و ئیتر شیابۆ لە 25.12.2009 ەوە لە شەوی جەژنی لە دایک بوونی مەسیح دەسگیر کرایەوە و 11 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا.
وەزیری دەرەوەی چین دڵتەنگی خۆی بەرامبەر ئەم بریارەی نۆبڵ دەربری و رایگەیاند ” ئەم نووسەرە لە سەر ئەوە دەسگیرکراوە و سزاکەی بەجێ دەهێنێت چونکە یاساکانی وڵاتی چینی پێشێل کردووە”
ووتەبێژی سەفارەتی نەرویجیش لە بەرامبەردا روونی کردۆتەوە کە دەستەی بڕیاردەرانی نۆبڵ سەربۆخن بەڵام ” پێدەچێت ئەوانیش دەنگی  خۆیان یەکخستبێت لەگەڵ شیابۆ و لەگەڵ بۆچونەکانیدا رێک بن، بۆیە پێێان وابووە کە شایەنی ئەو شەرەفەیە”
 پێشبینی دەکرێت کە هەواڵەکە لە وڵاتی چین چەندین کۆبونەوە و خۆپیشاندانی لێبکەوێتەوە چونکە هەتاوەکو ئێستا 10.000 کەسایەتی کەمپینەکەی مانیفيستی چاکسازی ئەو رەخنەگرە ئەدەبییەیان ئیمزا کردووە و هەرچەندە لە بەندیخانەشدایە، بەڵام کەمپینەکەی لەلایەن خەڵكەوە بەشیوەیەکی بەرچاو ڕێرەوێکی بەردەوامیی گرتووە  لەو وڵاتەدا سەرباری سانسۆر و کۆنترۆلی عکومەتی چینی.

 

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.