
سه‌فه‌ر و بێ ئارامییه‌كانی روحی ئێرنێستۆ*
ئالبێرتۆ گراناوای كه كه‌سێكی زینده‌ور ناس بوو، برای تۆماس و گریگۆر بوو، ئه‌وان هاوڕێی قوتابخانه‌ی ئێرنێستۆ بوون.
ئالبێرتۆ رۆژێك هات و به ئێرنێستۆی گوت:”بییستومه ده‌تهه‌وێ سه‌فه‌رێك به‌ده‌وری ئامریكای باشوردا بكه‌ی. منیش له گه‌ڵت دێم.”
ساڵی 1951 بوو. له‌وكاته‌دا، ئێرنێستۆ عاشق ببوو، عاشقی كچێكی خه‌ڵكی كۆردۆبا بوو. من و دایكی و سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی بنه‌ماڵه‌كه‌مان پێمان وابوو ئێرنێستۆ هه‌ر له‌م رۆژانه‌دا له گه‌ڵ ئه‌و كچه شۆخ و شه‌نگ و خوێن شیرینه، هاوسه‌رگیری ده‌كات، به‌ڵام رۆژێكیان ئێرنێستۆ هات و گوتی:”باوكه! من ده‌مهه‌وێ بچمه سه‌فه‌ر.”
گوتم: “چه‌ند، ده‌خایه‌نێت؟”
گوتی: “ساڵێك، له‌وانه‌یه زۆرتریش. چونكه ده‌مهه‌وێ به ماتۆر به هه‌موو ئامریكای باشوردا بگه‌ڕێم.”
گوتم:”ئه‌ی خۆشه‌ویسته‌كه‌ت چی لێده‌كه‌ی؟”
گوتی:”ئه‌گه‌ر خۆشی بوێم، چاوه‌ڕێم ده‌كات.”
گوتم:”هیلاك ده‌بی.”
گوتی:” ده‌زانم هیلاك ده‌بم.”
گوتم:” برسێتی ده‌كێشی.”
گوتی:”ده‌زانم.”
گوتم:”له‌وانه‌یه بمری.”
گوتی:”بۆ مردنیش ئاماده‌م.”
گوتم:”هه‌ر ده‌ڕۆی؟”
گوتی:”هه‌ر ده‌بێ بڕۆم.”
من ده‌مزانی كه ئێرنێستۆ چه‌نده حه‌زی له گه‌ڕانه به شوێنه نادیاره‌كاندا و ده‌شمزانی كه ئه‌و هه‌ستێكی سه‌یری بۆ تێگه‌یشتن له‌و شتانه هه‌یه. به‌ڵام پێموابوو كه خۆشه‌ویستیی ئه‌و بۆ ئه‌و كچه كۆردۆبایه له‌و هه‌سته‌ی ئه‌و كه‌م ده‌كاته‌وه. گێژ ببووم. تێگه‌یشتم كه ئێرنێستۆی كوڕم له روحی خۆیدا هێندێك شتی هه‌یه كه من هێشتا هه‌ستم پێ نه‌كردوون. له گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی زه‌مه‌ن بڕێك له‌و هه‌سته سه‌یر و شاراوانهیم بۆ ده‌ركه‌وت. ئه‌و رۆژانه نه‌مده‌زانی كه هۆگریی له راده‌به‌ده‌ری ئێرنێستۆ بۆ سه‌فه‌ر له نائارامییه‌كانی روحی ئه‌و بۆ ناسینی هه‌رێمه نوێیه‌كان سه‌رچاوه ده‌گرێت.
سه‌فه‌ره‌كه‌ی ئێرنێستۆ، سه‌فه‌رێك نه‌بوو بۆ گه‌شت و گوزار. ئه‌و نه‌ده‌چوو هه‌تا له شوێنه‌واره مێژوویی و بینا جوانه‌كان وێنه بگرێت. ئه‌و ده‌چوو هه‌تا مرۆڤه‌كان بناسێت. ئه‌و بۆ ئه‌وه ده‌چوو هه‌تا له نزیكه‌وه له شایی و شینهكانی ئه‌و خه‌ڵكانه‌دا به‌شدار بێت، كه نه‌یده‌ناسین. ئه‌و به چاوی خۆی ئه‌و شتانه‌ی ده‌بینی و به‌م چه‌شنه كوڵی دڵی خۆی ده‌نیشانده‌وه. ئه‌و هه‌میشه ده‌یهه‌وێت به به‌شداریكردن له خه‌م و خه‌فه‌تی مرۆڤه نه‌ناسراو و دووره‌كان، مه‌رحه‌مێك بێت بۆ زامه‌كانی و هه‌توانێك بێت بۆ خه‌مه‌كانی.
ئێرنێستۆ له گه‌ڵ سه‌رجه‌م خه‌ڵكی جیهان هه‌ستی به یه‌كبوون ده‌كرد. دواتر تێگه‌یشتم كه ئه‌و دیهه‌وێت خۆی له پێناو مرۆڤایه‌تیدا بكاته قوربانیی. ئێرنێستۆ بۆ سه‌فه‌ره‌كه‌ی وه‌ڕێكه‌وت. ئه‌و كات ته‌مه‌نی بیست و سێ ساڵ بوو. كاتێك وه‌ڕێ كه‌وت، من له گه‌ڵ یه‌كێك له هاوڕێیانی ئه‌رجه‌نتینیی ئه‌و واته باوكی كاچیتی، خه‌ریكی خواردنی نانی نیوه‌ڕۆ بووم. ناوبراو قه‌شه‌یه‌ك بوو كه به بیروبۆچوونی ئازادیخوازانه نێوبانگی ده‌ركردبوو. خه‌ریك بووم له گه‌ڵ كاچیتی سه‌باره‌ت به سه‌فه‌ری ئێرنێستۆ بۆ دارستانه‌كانی ئامازۆن و ژیانی ئه‌و له نێو(جزامیان)ی ئه‌و ناوچه‌یه قسه‌م ده‌كرد. (جزام: نه‌خۆشییه‌كه به مانای گولی)
كاچیتی به وردی سه‌رنجی دایه قسه‌كانم و گوتی:”هاوڕێی من! من مرۆڤێكم كه له پێناو خه‌ڵكیدا وازم له هه‌موو شتێكی خۆم هێناوه، به‌ڵام ده‌بێ دان به‌وه دابنێم كه هیچكات ناتوانم له نێو (جزامیان) ئه‌ویش له ناوچه‌یه‌كی پیس و هه‌ژار نشینی وه‌ك، دارستانه‌كانی ئامازۆندا بژیم. من له به‌رامبه‌ر گه‌وره‌یی روحی ئێرنێستۆ سه‌ری رێز داده‌نه‌وێنم. كارێك كه ئه‌و كردوویه‌تی، شتێكی سه‌روتر له بوێری ده‌وێت. هۆگریی و وره‌ی پۆڵایینی ئه‌و من وه‌بیر پاگژی فرانسوای ئاسیزی ده‌خاته‌وه. كوڕه پاگژهكهی ئێوه رێگایه‌كی دور و درێژی له به‌ر ده‌مدایه.”
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه بوو كه من هیچكاتێك ئێرنێستۆم به ئاوا كه‌سێك نه‌ده‌زانی. هه‌میشه پێموابوو كه ئه‌ویش خه‌ریكی به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و كاره سانا و سه‌ره‌كییانه‌یه كه هه‌مووان پێیه‌وه خه‌ریكن. دواتر زانیم كه ئێرنێستۆ كاره دژوار و تاقه‌ت پروكێنهكانی خۆی وه‌كو كارێكی ئاسایی وێنا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه نیگه‌رانی ئه‌و نه‌بین. هه‌روه‌ها زانیم كه هه‌ستێكی ده‌رونیش ئه‌و به شوێن خۆیدا راده‌كێشێ. ئه‌و هه‌موو شتێكی به چه‌شنێك سه‌یر ده‌كرد كه ده‌تگوت یه‌كه‌مجاره ده‌یانبینێت. شته‌كان هه‌میشه بۆ ئه‌و جێی پرسیار و سه‌ر سوڕمان بوون. هه‌میشه له قسه‌كانیدا گاڵته و راستییه‌كانی ئاوێته‌ی یه‌كتری ده‌كرد، به چه‌شنێك كه بیسه‌ر نه‌یده‌زانی كه ئه‌و گاڵته ده‌كات یان به‌راستیه‌تی. رۆژێكیان چاوێكم له ده‌فته‌ری بیرهوریهكانی ئه‌و كرد كه بۆ پیرۆ سه‌فه‌ری كردبوو. نوسیبووی:” ئه‌گه‌ر دوای یه‌ك ساڵ هیچ هه‌واڵێكتان له ئێمه وه‌ده‌ست نه‌كه‌وت، له مۆزه‌خانه‌كانی “وایكینگ”ه‌كاندا به شوێن كه‌لله سه‌ره وشك كرا‌و و پڕ له كا و پوش و په‌ڵاشی ئێمه‌دا بگه‌ڕێن. چونكه ئێمه به خاكی “جیبارۆ”كاندا تێده‌په‌ڕین. ئه‌وان هۆگرییه‌كی سه‌یریان به كۆكردنه‌وه‌ی كه‌لله‌ی مرۆڤه‌كان هه‌یه!”
هه‌ڵبه‌ته ئێمه سه‌باره‌ت به “جیبارۆ”كان بڕێك شتمان خوێندبۆوه و ده‌مانزانی كه عه‌شیره‌ته‌كه‌ی ئه‌وان به سه‌دان ساڵه كه‌لله سه‌ری دوژمنه‌كانی خۆیان وشك ده‌كه‌ن و له ئه‌وان وه‌كو كه‌لوپه‌لێك بۆ رازاندنه‌وه‌ی خێوه‌ته‌كانیان كه‌ڵك وه‌رده‌گرن. كاتێك ئه‌و بابه‌ته‌م خوێندوه، جه‌سته‌م وه‌له‌رزه كه‌وت. چونكه ده‌مزانی كه ئێرنێستۆ گاڵته‌ی نه‌كردوه.
له‌و رۆژه به‌دواوه، هه‌ر كاتێك ئێرنێستۆ ده‌یهه‌ویست بچێته سه‌فه‌ر، من به بێده‌نگی خۆم ده‌خوارده‌وه. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆیه كاتێك كه منی له بڕیاره نوێیه‌كه‌ی بۆ سه‌فه‌ر به ده‌وری ئامریكای باشوردا ئاگادار كردوه، با‌نگم كرد و پێم گوت:”ئایا بیرت له مه‌ترسیه‌كانی ئه‌و سه‌فه‌ره كردوه‌ته‌وه؟ هه‌ڵبه‌ته نامهه‌وێ به‌ر به‌و كاره‌ی تۆ بگرم كه من بۆ خۆیشم هه‌میشه بۆی به ئاواته‌وه بووم، به‌ڵام بزانه كه ئه‌گه‌ر له دارستانه‌كان و بێشهڵانهكانی سه‌ر رێگای سه‌فه‌ره‌كه‌ت نه‌گه‌ڕێیته‌وه، به‌شوێنت دا دێم، وه‌دوات ده‌كه‌وم و هه‌تا نه‌تدۆزمه‌وه ناگه‌ڕێمه‌وه.”
ئه‌و به باشی ده‌یزانی كه من ئه‌و كاره ده‌كه‌م و ده‌مه‌ویست به‌و قسانه‌م نه‌هێڵم زۆر خۆی تووشی كاری مه‌ترسیدار بكات. قه‌بوڵم كرد به مه‌رجێك ئێمه له بارودۆخ و جێگا و شوێنه‌كه‌ی خۆی ئاگادار بكات. ئه‌ویش قه‌بوڵی كرد و به‌و به‌ڵێنه‌ی كه دابووی وه‌فادار مایه‌وه. ئه‌و له ماوه‌ی سهفهرهكهیدا، به‌رده‌وام نامه‌ی بۆ ده‌نوسین و له په‌راوێزی نامه‌كانیدا بوو كه له نهێنییه‌كانی ئه‌و تێگه‌یشتم. ئه‌و روحێكی تیژ و پرسیار كه‌ری هه‌بوو و به‌هه‌ر وڵاتێكدا كه ده‌روێشت، هه‌لومه‌رجه‌كه‌ی لێك ده‌دایه‌وه و رایده‌گه‌یاند.
ئاوێته بوون له‌گه‌ڵ چاره‌نوسی خه‌ڵكی بۆ ئه‌و، گاڵته‌وگه‌پ نه‌بوو. ئێمه ئه‌وه‌مان ده‌زانی و رێزمان لێی ده‌گرت. ئه‌و ئاواته خوازی به‌ڕێوه بردنی كاره دژوار و تاقه‌ت پروكێنهكان بوو و خۆزگهكانیشی زۆر بوێرانه به‌كرده‌وه ده‌ردێنان. بڕوا به‌خۆیی ئه‌و بۆ هه‌موان ده‌رس و ئامۆژگاریی بوو. لوتكه‌كانی خۆش ده‌ویستن و بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ریاندا هه‌موو هێز و توانای خۆی ده‌خسته گه‌ڕ.
ئێستا ئێرنێستۆ له‌گه‌ڵ هاوڕێكه‌ی خۆی واته ئالبێرتۆ گرانادا، پێیان نابوه جێ پێی دۆزه‌ره‌وه گه‌وره‌كانی ئه‌مریكایی. ئه‌وان ئارامی و ئاسایشی ماڵ و بنه‌ماڵه‌یان به‌جێ ده‌هێشت و به خه‌یاڵێكی ئاسوده‌وه به‌ره‌و ئاسۆی نوێ وه‌ڕێ ده‌كه‌وتن. هه‌ست و نست و وشیارییه‌ك كه له ئێرنێستۆدا بوو، بێجگه له هه‌ستێكی شه‌یداییانه هیچ نێوێكی تری له سه‌ر داناندرێت.
به‌م چه‌شنه ئێرنێستۆ و ئالبێرتۆ رێگای داگیركه‌رانی ئیسپانییان گرته به‌ر. به‌م جیاوازیه‌وه كه ئه‌م دوانه هیچ هۆگرییه‌كیان به زاڵبوون و خاوه‌ندارێتی نه‌بوو.
• ئه‌م بابه‌ته به‌شێكه له پێشه‌كیی كتێبی(بیره‌وه‌ریه‌كانی سه‌فه‌ر به ماتۆر) له وه‌رگێڕانی یوسف عه‌لی پور كه ساڵی 2008 له سلێمانی له چاپ دراوه.