Skip to Content

Thursday, May 26th, 2022

خه‌ون …… جابر محمد جابر

Closed
by October 15, 2010 ئەدەب

   

خه‌ونم..
كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌كه‌
له‌ ئاسۆكانی ئاسمانه‌وه‌
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مو به‌یانیه‌ك و
هه‌مو ئێواره‌یه‌ك 
روی خۆشه‌ویسته‌كه‌م ببینم

خه‌ونم..
ئاڵاكانم  بڵاوده‌كه‌مه‌وه‌
له‌شانشینی ئاودا
خه‌نه‌ بگرمه‌ ده‌ستی
هه‌مو منداڵێكی هه‌ژار

خه‌ونم..
ده‌مه‌وێت شیعرێك بنوسم
منداڵانی گوند پێش شاعیره‌كان.
 لێی تێبگه‌ن.
له‌ ژماره‌(55)ی گۆڤاری هه‌نار له‌ 1/10/2010 بڵاو بۆته‌وه‌.

Previous
Next