Skip to Content

Saturday, May 28th, 2022

دیزاینی مه‌زن …… به شی هه‌شته‌م

Closed
by November 21, 2010 کتێبخانە

 

‌دیزاینی مه‌زن

له‌م کتێبه‌دا ئێمه‌ باسی ئه‌وه‌مان کردوه‌ که‌ چۆن نه‌زم له‌ جۆله‌ی ته‌نه‌ ئاسمانییه‌کان  وه‌کوو خۆر ، مانگ، و هه‌ساره‌کان پێنیشانده‌ری ئه‌وه‌ن‌  که‌ به‌ پێی یاساکان ده‌جوڵنه‌وه‌  و ئه‌مه‌ باشتره‌ له‌وه‌ی بڵێین‌ به‌ پێی  هه‌وس و مه‌یلی خودا یان شه‌یتانه‌ . له‌ سه‌ره‌تادا ئه‌م یاسایانه‌ ته‌نها له‌ ئه‌ستێره‌ناسی (Astronomy) (یان Astrology که‌ یه‌کسانه به‌ Astronomy‌) ده‌رده‌که‌ون . ره‌فتاری شته‌کان له‌ سه‌ر زه‌وی زۆر ئاڵۆزه‌ و له‌ ژێر کاریگه‌ری زۆر شتدایه‌ که‌ شارستانیه‌ته‌ سه‌ره‌تاییه‌کان  به‌ هیچ شێوه‌یه‌ک توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه‌ تێی بگه‌ن و شێوازێکی روون بۆ یاساکانی فه‌رمانڕه‌وا له‌ سه‌ر دیارده‌ کان دیاری بکه‌ن. به‌ره‌ به‌ره‌ ، ‌ له‌ ناوچه‌ جۆر به‌ جۆره‌کان جگه‌ له‌ ئه‌ستێره‌ ناسی یاسا تازه‌کان دۆزرانه‌وه که‌ ئامانه‌ بوون به‌ هۆی دروست بوونی دترمینیسمی زانستی(Scientific Determinism)  :  به‌ هۆی کۆمه‌ڵێک یاساوه‌ ، ئه‌گه‌ر دۆخی گه‌ردون له‌ کاتێکی دیاری کراودا  زانراو بێت ، ده‌توانین  گه‌شه‌ سه‌ندنه‌که‌ی له‌و کاته‌وه‌ بۆ دواتر پێش بینی بکه‌ین. ئه‌م یاسایانه‌ ده‌بێت له‌ هه‌موو کاتێک و هه‌موو شوێنێکدا راست بن؛ ئه‌گینا پێیان ناوترێت یاسا. لێره‌دا هیچ به‌درێک(ئیستسنا) یان موعجیزه‌یه‌ک بوونی نییه‌ . خودا یان شه‌یتان ناتوانن ده‌ستتێوه‌ردان له‌ کار کردنی گه‌ردوندا بکه‌ن………

بۆ درێژه‌ی بابه‌ته‌ سه‌یری هاوپێچ بکه‌ن ……

Previous
Next