
خه‌ونی ڕووتبوونه‌وه
دوای حه‌وت ساڵ چاوه‌روانی
ئه‌مشه‌و به‌رووتی هاتییه بن جێیه‌كه‌م
له‌حه‌وت ده‌قیقه‌دا،داخی حه‌وت ساڵ دووریت پێ رێژتم
به‌رووتی به‌ژووره‌كه‌مدا پیاسه‌ت ده‌كرد
تا: هه‌مووشتێك ڕه‌پ بوو
به‌رووتی سیمات ده‌خسته نێو‌ئاوێنه
تا : ژیان ته‌ریقببێته‌وه
به‌رووتی جگه‌ره‌ت ده‌كێشا
تا: بێزاری تڤ له‌خۆی بكا
به‌رووتی كتێبخانه‌كه‌ت ده‌كرده‌وه
تا: ته‌واوی وشه‌ی نێوكتێبه‌كان بوون به پیاو
به‌ڕووتی شیعرت بۆم خوێنده‌وه
تا: ژووره‌كه‌م خاو خاو بۆوه
به‌ڕووتی ئاره‌قه‌ی نێومه‌مكت تكانده سه‌رگوڵی ژاكاوی رووم
تا: گڵۆپه‌كانی ژووره‌كه‌م كوژانه‌وه
به‌ڕووتی ده‌فته‌ری یادگارییه‌كانت ده كرده‌وه
تا: رابردووگه‌یشته‌وه وێستگه‌كانی ئاینده
به‌ڕووتی دواجارسه‌یری خۆت كرد،خه‌ریك بووببی به‌من!
به‌ڕووتی له‌حه‌وت ده‌قیقه‌دا
داخی حه‌وت ساڵ دووریت پێ رێژتم
به‌مندا موتوربه‌بووی وباڵات كرد
به‌یانی بێجامه‌كه‌م ته‌ڕ ببوو
زانیم ئه‌وه خه‌ونێكی ڕووت ڕووتبووه
شه‌یتان له بڕی تۆ غه‌ریبی كردوومه.
غه‌مگین بۆڵی-هه‌ولێر
11/11/2009