دیزاینی مه‌زن …… به شی هه‌شته‌م
دیزاینی مه‌زن
له‌م کتێبه‌دا ئێمه باسی ئه‌وه‌مان کردوه که چۆن نه‌زم له جۆله‌ی ته‌نه ئاسمانییه‌کان وه‌کوو خۆر ، مانگ، و هه‌ساره‌کان پێنیشانده‌ری ئه‌وه‌ن که به پێی یاساکان ده‌جوڵنه‌وه و ئه‌مه باشتره له‌وه‌ی بڵێین به پێی هه‌وس و مه‌یلی خودا یان شه‌یتانه . له سه‌ره‌تادا ئه‌م یاسایانه ته‌نها له ئه‌ستێره‌ناسی (Astronomy) (یان Astrology که یه‌کسانه به Astronomy) ده‌رده‌که‌ون . ره‌فتاری شته‌کان له سه‌ر زه‌وی زۆر ئاڵۆزه و له ژێر کاریگه‌ری زۆر شتدایه که شارستانیه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کان به هیچ شێوه‌یه‌ک توانای ئه‌وه‌یان نه‌بووه تێی بگه‌ن و شێوازێکی روون بۆ یاساکانی فه‌رمانڕه‌وا له سه‌ر دیارده کان دیاری بکه‌ن. به‌ره به‌ره ، له ناوچه جۆر به جۆره‌کان جگه له ئه‌ستێره ناسی یاسا تازه‌کان دۆزرانه‌وه که ئامانه بوون به هۆی دروست بوونی دترمینیسمی زانستی(Scientific Determinism) : به هۆی کۆمه‌ڵێک یاساوه ، ئه‌گه‌ر دۆخی گه‌ردون له کاتێکی دیاری کراودا زانراو بێت ، ده‌توانین گه‌شه سه‌ندنه‌که‌ی له‌و کاته‌وه بۆ دواتر پێش بینی بکه‌ین. ئه‌م یاسایانه ده‌بێت له هه‌موو کاتێک و هه‌موو شوێنێکدا راست بن؛ ئه‌گینا پێیان ناوترێت یاسا. لێره‌دا هیچ به‌درێک(ئیستسنا) یان موعجیزه‌یه‌ک بوونی نییه . خودا یان شه‌یتان ناتوانن ده‌ستتێوه‌ردان له کار کردنی گه‌ردوندا بکه‌ن………