
کوشتنی ژیان له سوید
دیسانه‌وه باوکێکی کورد کچه‌که‌ی ده‌کوژێ به بیانوی پاراستنی شه‌ره‌فه‌وه له ووڵاتی سوید، له به‌یانی رۆژی دووشه‌ممه له 16/11 به‌تاوانی ئه‌وه‌ی که به دڵی باوکی نه‌جوڵاوه‌ته‌وه.
له‌سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی ڕابردوو هه‌واله‌کانی مێدیای سوید ڕایانگه‌یاند که ژنێکی گه‌نچ به چه‌قۆ کوژراوه‌و پیاوێکی ته‌مه‌ن 62 ساڵه خۆی داوه‌ته ده‌ستی پۆلیسه‌وه. به‌ڵام رۆژی چوارشه‌ممه زۆر به ئاشکرا ڕووداوی کوشتنه‌که‌یان خسته ڕوو. ئه‌و ژنه گه‌نجه ناوی ژیانه‌و ته‌مه‌نی 21 ساڵ بووه. ژیان له‌ساڵی 2007 شووی به که‌سێکی کورد کردووه که یانزه ساڵ له‌خۆی گه‌وره‌تر بووه. ژیانی له‌گه‌ڵ ئه‌و که‌سه‌دا نهگوونجاوهو له مانگی پێنجی ئه‌مساڵدا جیا بۆته‌وه. ژیان مناڵێکی ته‌مه‌ن دوو ساڵه‌ی هه‌یه‌و ئێستا ئه‌و مناڵه له‌لایه‌ن کاروباری کۆمه‌ڵایه‌تیه‌وه چاودێری ده‌کرێ.
دووا کاری ژیان پێش ئه‌وه‌ی باوکی په‌لاماری بدات ئه‌وه بووه که کوڕه دوو ساڵه‌که‌ی ده‌گه‌یه‌نێته باخچه‌ی مناڵان و ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ماڵه‌وه. باوکی له‌سه‌ر پلیکانه‌کانی ناو باڵه‌خانه‌که به‌ر چه‌قۆی ده‌داو ده‌یکوژێ. باوکه‌که ئێستا ده‌سگیر کراوه به تۆمه‌تی کوشتنی ژیان. بۆ خۆشی دانی به‌تاوانه‌که‌دا ناوه. به‌پێی ووته‌ی پارێزه‌ری باوکه‌که بو یوهانسۆن ئه‌و پیاوه ووتویه‌تی کچه‌که‌م ماوه‌یه‌که دهسهڵاتو سه‌رگه‌وره‌یی منی خستۆته ژێر پرسیاره‌وه‌و به پێێ ئاره‌زووی ئه‌و نه‌جوڵاوه‌ته‌وه.
له ڕۆژنامه‌ی ئافتۆن بلاده‌ت-ی رؤژی هه‌ینی 19 ی نۆڤه‌مبه‌ر سێ برای ژیان به وێنه‌وه چاوپێکه‌وتنیان له‌گه‌ل کراوه هه‌ر سێکیان ئه‌ڵێن ئێمه له باوکمان خۆشنابین و که ژیانی خوشکی کوشتووین. ئه‌و کاره‌ی کردوویه‌تی که‌س ئاگای لێنه‌بووه.
پێناسه‌ی ووڵاته یه‌کگرتووه‌کان بۆ کوشتن به بیانووی ناموسه‌وه ئه‌وه‌یه که به دڕنده‌ترین تاوانی ناو ده‌بات که‌له به‌رامبه‌ر ژن‌دا ده‌کرێ له ووڵاتانێکی زۆری دنیا. کورد یه‌کێکه له‌و گه‌لانه‌ی که زۆر به‌ئاشکرا له هه‌موو به‌شه‌کانی کوردستان‌و کورده‌کانی نیشته‌جێی ووڵاته‌کانی ده‌ره‌وه ئه‌نجام ده‌درێ. که کولتوری نانوسپهرستی به‌شێکه له کولتوری کوردی شتێکی حاشا هه‌ڵنگره به‌ڵام زۆر به‌داخه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کارێکه له‌به‌رامبه‌ر به‌شێک له مرۆڤه‌کان ده‌کرێ که‌خاوه‌ن مافه هه‌ره سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی نییه وه‌کو بڕیاری هاوسه‌ر هه‌ڵبژاردن،جیابوونه‌وه،کارکردن،خوێندن،جل پۆشین،مناڵ دروستکردن…بۆیه کێشه‌ی ناموسپه‌رستی نه‌کراوه‌ته کێشه‌یه‌کی زه‌ق که بهبهردهوانی کاری له‌سه‌ر بکرێت. له‌به‌رنامه‌ی خوێندندا بخرێته ڕوو. له دانیشتگاکاندا لێکۆڵینه‌وه‌ی به‌رده‌وانی له‌سه‌ر بکرێت. لایه‌نیکی ترئه‌وه‌یه هیچ کاتێ له‌ناو بزووتنه‌وه سیاسیه‌کانی کوردا کێشه‌ی ناموس نه‌بۆته کێشه‌یه‌کی سیاسی. ووڵات په‌رسته، پێشمه‌رگه‌یه،سیاسییه،دیپلۆماته،ڕۆشنبیره به‌ڵام له‌هه‌مان کاتدا ناموسپهرسته!!!
ماوه‌یه له‌مه‌وبه‌ر ژنێکی کوردی ته‌مه‌ن سه‌رووی 50 ساڵه‌م بینی که له 15 ساڵیه‌وه پیاوێکی به‌ناو”شۆڕشگێڕ” ئازاری له‌شوو رووحوو ده‌روونی داوه. پێی ووتم من له‌ماڵه‌وه سه‌دام حوسینم هه‌بوو لهدهرێشهوه هه‌ر باسی کوردستانی ده‌کردو خه‌ڵکی رێزیان لێده‌گرت. ئه‌و ژنه سێ جار هه‌وڵی خۆکوشتنی دابوو. به هه‌زاره‌ها ژن هه‌ن هه‌موو ژیانیان له‌ناو ئازاردا ده‌به‌نه سه‌ر ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ژنن و کۆمه‌ڵگا کۆمه‌ڵگای پیاوه‌و کولتوره باوه‌که‌ش تا سه‌ر ئێسقان بێ ڕه‌وایه‌و مرۆڤی وه‌کو باوکی ژیانی تیا دروست ده‌بێت که بتوانێ کارێکی له‌و جۆره وه‌حشه‌تناکه ئه‌نجام بدات. لێره‌و له‌وێ ناو‌و ژماره‌ی کوشتنه‌کان به بیانووی نانوسهوه هه‌ر ده‌چنه سه‌ره‌وه. ئه‌گه‌ر تا ئێستا له ووڵاتی سوید باس له فادیمهو پێلا ده‌کرا ئه‌وه ناوی ژیانش چۆیه پاڵی. بۆ زۆرێ له خه‌ڵکی کورد له سوید کوشتنی ژیان دیسانه‌وه تازه‌کردنه‌وه‌ی ئه‌و مۆره‌یه کهنرا به خه‌ڵکی کورده‌وه له‌دووای کوشتنی فادیمه له‌لایه‌ن باوکیه‌وه، که کورد خه‌ڵکانێکن کچی خۆیان ده‌کوژن. من ئه‌ڵێم لێ گه‌ڕێن با ئه‌و مۆره هه‌ر بمێنێ تا ئه‌و ڕۆژه‌ی ووشه‌ی ناموس‌و شه‌ره‌ف په‌یوه‌ندی به کچان‌و ژنانی کورده‌وه نامێنێ. تا ئه‌و ڕۆژه‌ی باوک‌و براکان ئه‌وه‌ی به ڕه‌وای ده‌بینن بۆ خۆیان بۆ کچ‌و خوشک‌و هاوسه‌ریشیان به ڕه‌وای بزانن.
بۆ ژیانی زۆرلێکراویش که به‌و ته‌مه‌نه جوانه‌وه ژیانی لێسهنرایهوهو دایک‌و مناڵیکیشیان بۆ هه‌تاهه‌تایی لێکجوودا کرده‌وه ده‌ڵیم شه‌رمه‌زاری بۆ ئه‌و تێڕوانین و نه‌رێته‌ی که وایلێکردی…شه‌رمه‌زاری…
به‌یان ناسیح