Skip to Content

Tuesday, May 24th, 2022

فه‌رهه‌نگ ….. شیعری : هه‌نادی جه‌لیل

Closed
by November 23, 2010 ئەدەب

له‌ئاوێنه‌ی چاوه‌كانتا
رووخسام سوور هه‌ڵده‌گه‌ڕێ ،
به‌شه‌پۆلی “با ” وشه‌كانم په‌رش ده‌بنه‌وه‌
كه‌ده‌تبینم ، بێده‌نگی دائه‌بارێ .
توند یاڵی سۆز ده‌گرم
پشكۆی په‌یوه‌ندی رامده‌كه‌م .
دانیشتنت له‌گه‌ڵم ..
ئه‌وه‌ی ده‌بینرێ و ده‌بیسترێ ، ده‌گێڕێته‌وه‌
ئه‌ی جه‌نابی فه‌رهه‌نگ
شه‌و لای تۆ ئاوه‌ڵایه‌ و رۆژیش داخراوه‌
من فاڵچی نیم و
چیرۆكه‌كانی شه‌هره‌زادم پێ نیه‌
لاپه‌ڕه‌یه‌كی سپیم پێت به‌خشی و..
مه‌ره‌كه‌بدانێكی سوورم دایه‌ده‌ستت ،
توندوتیژیت ناسكه‌
خۆشگووزه‌رانیت گرژییه‌
ته‌ناییت موگناتیسه‌
له‌دواساته‌كانی شه‌و
راكێشان گشتگیرم ده‌كات
شه‌وانم ،  به‌ڕووی ئاسماندا به‌هه‌زاران وشه‌
كراوه‌یه‌
سه‌وزایی دووباره‌بوونه‌وه‌ ، سه‌راسیمام ده‌كات
وشه‌، وشه‌
ترپه‌ ، ترپه‌
فه‌رهه‌نگ به‌ڕووی ژیانمدا داده‌خرێ ، كه‌ تۆی ،
ئه‌ویش ده‌ریایه‌ .

 

شیعری : هه‌نادی جه‌لیل
و: داناعه‌سكه‌ر

Previous
Next