Skip to Content

Friday, May 27th, 2022

خۆپیشاندان ….. به‌ندی عه‌لی

Closed
by December 19, 2010 هۆنراوە

به‌ندی عه‌لی .. 2010

چ به‌خشنده‌یه‌ ئه‌م داده‌
چ میهره‌بانه ئاسمان
هه‌ر ده‌مه‌و ملوانکه‌یه‌کمان له‌مل ده‌که‌ن
له‌زێڕی عه‌یاره ڕه‌هاو
تێزابی بێگه‌ردی یاسا
ئه‌و یاسایه‌ی وه‌کو نوشته‌
ده‌ست و پێی ئێمه‌ی شێت و هار
شه‌ته‌ک ئه‌دا
تاکو خۆمان زامدار نه‌که‌ین
ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن
ئێمه‌ی لاسارو ماخۆلان
ڕه‌نگه‌ ڕۆژێ له‌برسانا
یه‌کتر بخۆین
ئه‌وان خۆیان باش ده‌زانن
ئێمه‌ی له‌بیابانه‌وه‌ هاتوو
چه‌نێ تینوی کانیله‌یه‌کی فرسه‌تین
بۆیه‌ ده‌بێ ، بۆ قومێ ئاوی سکاڵاو
بۆ له‌تێ نانه‌ڕه‌قه‌ی حه‌ق
پێشتر تکای مۆڵه‌ت بکه‌ین
له‌و فریشته‌ به‌ڕه‌حمانه‌ی
شه‌وان ، پرخه‌ی ناخی ئێمه‌
خه‌و له‌چاویان ده‌تۆرێنێ
  چیت گه‌ره‌که‌ له‌وه‌زیاتر
ئه‌ی دڵ ، شنه‌ی ئه‌م به‌هه‌شته‌
بۆت بهێنێ

Previous
Next