Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
گۆرانی شاد وده‌نگ و تیكستی نه‌ شاز

گۆرانی شاد وده‌نگ و تیكستی نه‌ شاز

Closed
by December 19, 2010 گشتی

 
نه‌جم  محه‌ مه‌ د 

(هه‌ر هونه‌رمه‌ندێك جگه‌ له‌جوانی بیرله‌هه‌رشتێكی تر بكاته‌وه‌ به‌لای منه‌وه‌ هونه‌رمه‌ند نیه‌)        ڤیكتۆر هۆگۆ

 

ئه‌ وی جێگه‌  سه‌رنج و تێڕامانه‌ كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ نێوه‌ند هونه‌ری گۆرانی و مۆزیكا كوردیدا گۆرانی شاد یان به‌مانایه‌ك تر ستایلی گۆرانی شاد  به‌شیوه‌ یه‌كی زۆرو فراوان بڵاوبۆته‌وه‌ و كاری له‌ سه‌ر ده‌كرێت به‌ڵام  كاركردنێكی زۆرو بۆر وناته‌ندروست و نه‌شاز كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌م فۆرمه‌ له‌ كاركردنه‌ بۆته‌ دیارده‌یه‌كی دزیولێره‌ دا قسه‌كردنی من له‌ سه‌ر خودی ستایلی گۆرانی شاد نیه‌ به‌ڵكو قسه‌كانی من له‌ سه‌ رشێواز وچۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن و كاركردنه‌ له‌ ته‌ك ئه‌و ستایله‌دا هه‌روه‌هاقسه‌ی من له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆكی تێكسته‌كان و ده‌نگ و ئه‌داكردنی ئه‌و ستایله‌ یه‌ له‌ لا یه‌ن چه‌ند هونه‌رمه‌ندێكه‌وه‌ كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌ و ستایله‌یان شێواندووه‌ ده‌نا ستایلی شاد به‌شێكی گرنگی هونه‌ر گۆرانی و مۆزیكا كوردیه‌ مێژوو وگه‌نجینه‌ هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكای كوردی لێوان لێوه‌ له‌ گۆرانی شاد به‌جۆرێك گۆرانی شاد پشكی  شێری به‌ركه‌وتوه‌       هه‌ میشه‌ كورد بێ‌ گۆرانی شاد هه‌ڵی نه‌كردوه‌ و له‌ ئاهه‌نگ و خۆشی وكارو سه‌ركه‌وتنه‌كانی دا وهتد هاوده‌می بوه‌و تێكه‌ڵ به‌ گیان و هه‌ست و خوێنی بوه‌ و هه‌میشه‌ هێزوو ئیراده‌و زیندویه‌تی و ژیان دۆستی پێ به‌خشیوه‌ و  بوه‌ته‌ پێویستیه‌كی ژیانی نه‌ك له‌ لای كورد به‌ڵكو له‌لای هه‌موو میلله‌ته‌كانی تر دونیا گۆرانی شاد ڕه‌گه‌زێكی گرنگ و ستایلێكی ئیستاتیكیه‌ له‌ هونه‌ری گۆرانی ومۆزیكایاندا به‌ مانایه‌كی تر گۆرانی شاد په‌یوه‌ندیه‌كی سایكۆلۆژی و ڕۆحی هه‌یه‌ له‌ ته‌ك مرۆڤه‌كاندا به‌ بێ‌ جیاوازی ڕه‌نگ وبه‌رگ و ڕه‌گه‌زو زمان و نه‌ته‌وه‌ و جوگرافیا ئه‌مه‌ش له‌ سه‌ر ئه‌و بنه‌ماو پێودانگه‌ كه‌ گۆرانی و مۆزیكا زمانێك جیهانیه‌ و هه‌موو مرۆڤایه‌تی به‌شدارو هاوبه‌شن له‌ داهێنان و گه‌شه‌كردنیدا لێره‌ وه‌ ده‌مه‌وێت بێمه‌وه‌ سه‌ر بابه‌ته‌كه‌وه‌ لێره‌دا ده‌مه‌وێ‌ ڕاشكاوانه‌ ئه‌وراستیه‌ بڵێم به‌داخه‌وه‌ زۆربه‌ی هه‌ره‌ زۆری ئه‌وهونه‌رمه‌ندانه‌ی كه‌ ئه‌مڕۆ گۆرانی شاد ده‌ڵێن ده‌نگیان نه‌شازه‌و تێكستی گۆرانیه‌كانیان نه‌شازه‌ و ناته‌ندروسته‌ به‌جۆرێك هه‌ركه‌سه‌و هه‌ڵده‌ستێ‌ ده‌ست ده‌كات به‌ گوتنی گۆرانی شاد چه‌ند ووشه‌و دێڕی هه‌له‌ ق و به‌له‌ق وبازاڕی خاڵی له‌ هونه‌ری ئیستاتیكی شیعری لیركی ڕێك ده‌خات و له‌ گه‌ڵ ریتمی ده‌هۆڵیدا ده‌ڕوات و ئه‌وه‌ی ده‌یڵێت  نایڵێته‌وه‌ وبه‌ناوی گۆرانی شاده‌وه‌ ده‌رخواردی جه‌ماوه‌ر ده‌دات میدیای كوردیش باشترین ریكلامی بۆ ده‌كات زۆرێك له‌ گۆرانیبێژانه‌ ده‌نگیان نه‌شازه‌و پڕه‌ له‌ قڕخه‌ قڕخ و مینگه‌ مینگ و كۆخه‌وبه‌ كورتی و كوردی ده‌نگیان پاك نیه‌ و مۆزیكی نیه‌ و خاڵیه‌ له‌ هه‌ست وسۆزو هه‌روه‌ها تێكستی گۆرانیه‌ كانیان نه‌شازو ناته‌ندروسته‌و لێوان لێوه‌ له‌ سوكایه‌تی و بێخورمه‌تی كردن به‌ ژنان و بی َبه‌ هاكردنی ئینسان  ئه‌م جۆره‌ تێكستانه‌ هیچ بنه‌مایه‌ك هونه‌ری شیعری تیادانیه‌ ته‌نها چه‌ند دێڕه‌ قسه‌یه‌ك ساده‌و ساكاره‌ ڕیزكراوه‌ و ناو لێنراوه‌ شیعریان چه‌ند قسه‌یه‌كی گاڵته‌جاڕی و بازاڕیه‌ من پێم وایه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و په‌ڕی بێڕێزی كردنه‌ به‌هونه‌ری شیعرو به‌هونه‌ری گۆرانی مۆزیكا  لێره‌دا به‌ پێویست ده‌زانم ئه‌و ڕاستیه‌ بڵێم كه‌ به‌داخه‌وه‌ ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌و زۆرهونه‌رمه‌ند تر هه‌ن كه‌ وابیر ده‌كه‌نه‌وه‌ وواده‌زانن كه‌ هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ له‌ گه‌ڵ مۆزیكاداڕۆشتن و له‌ ئیقاع لا یان نه‌دا و ئاوتیان نه‌كرد  ونه‌شازیان نه‌كرد ئیتر ئه‌وان بونه‌ته‌ گۆرانیبێژو فوول مۆزیكین من پێم وایه‌ ئه‌م ته‌رزه‌ له‌ بیركردنه‌وه‌ یه‌  وه‌همێكی گه‌وره‌یه‌وبیركردنه‌وه‌یه‌كی هه‌ڵه‌یه‌ ڕاسته‌ یه‌كێك له‌بنه‌ماسه‌ره‌كیه‌كانی هونه‌ری گۆرانی گوتن ئه‌وه‌یه‌ كه‌ له‌ ته‌ك هارمۆنی مۆزیكادا بڕۆیت و له‌ ڕیتم ده‌رنه‌چیت و نه‌شاز نه‌كه‌یت به‌ ڵام ئه‌مه‌ مه‌رجی یه‌كه‌م و كۆتایی نیه‌  به‌ڵام من ڕاشكاوانه‌ ده‌ڵێم ئه‌م بنه‌مایه‌و زۆربه‌ی بنه‌ماكانی تریش ئه‌م جۆره‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ ناگرێته‌وه‌ له‌ وجۆره‌ هونه‌رمه‌ندانه‌دا بوونی نیه‌چونگه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌ندانه‌ هه‌ر له‌ ئه‌ساسدا به‌ فتریه‌ت و به‌سرۆشتیان ده‌نگیان خۆش نیه‌ وده‌نگیان نه‌ شازه‌ وقورگیان قورگی گۆرانی گوتن نیه‌ هه‌روه‌ها ئه‌ و تێكستانه‌شی هه‌ڵیده‌بژێرن هه‌رنه‌شازه‌ و بیركردنه‌وه‌شیان نه‌شازه‌ ئیتر باهه‌ر له‌گه‌ل َمۆزیكادا بڕۆن و له‌ ڕیتم لانه‌ده‌ن به‌ ڵام ئه‌مه‌  ئیترمه‌رجی یه‌كه‌م و كۆتایی نیه‌ جا له‌ هه‌موو شی سه‌برتر ئه‌م جۆره‌ گۆرانیبێژانه‌بۆ زیاتر ڕه‌واجدان به‌ ده‌نگه‌ نه‌شازه‌كانیان وشاردنه‌وه‌ی و بۆ فریودانی چاوو گوێ ی بینه‌رو جه‌ماوه‌ر دێن له‌ كلیپه‌كانیاندا له‌شكرێك ئافره‌ت دێنن وله‌ خۆیانی كۆده‌كه‌نه‌وه‌و له‌ ناوه‌ڕاستیاندا ده‌كه‌ونه‌ ده‌ست بادان شان هه‌ڵته‌كاندن و هه‌ڵقونكێ و هه‌ڵپه‌ڕكێ به‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕ ی پله‌ی پیاو سالاری وگه‌وره‌ سالاری خۆیان نمایش ده‌كه‌ن ووه‌ك ئاغاو سوڵتان ده‌رده‌كه‌ون و وه‌ك جه‌سته‌و بزوادنی سكسی وێنا ژن ده‌كه‌ن  و ژن له‌ هه‌موو به‌ها جوانه‌ مرۆیه‌كانی داده‌ماڵن به‌ڕاستی هونه‌ری گۆرانی هه‌رئه‌وه‌ نیه‌ كه‌تۆ چه‌ند قسه‌یه‌ك ڕیزكه‌یت و له‌ گه‌ڵ ئیقاعدا خه‌ڵكی پێ بخه‌یته‌ هه‌ڵپه‌ڕین ئاخر ده‌نگ و ئه‌داوئایدیاوهه‌ڵبژاردنی  تێكست زۆر گرنگه‌ له‌ هونه‌ری گۆرانیدا جاوه‌ره‌ ئه‌گه‌ر تۆ ده‌نگت ناخۆش بێ‌ و ئه‌دات نه‌شاز بێ‌ و ئایدیات نه‌شازبێت وتێكستت سه‌قه‌ت بێت ئاخۆ چ كاره‌ ساتێك دروست ده‌بێت ..چ ژه‌هرێك بڵاو ده‌بێته‌وه‌ به‌ ڕاستی ئه‌م جۆره‌ هونه‌رمه‌ندانه‌  نه‌یانتوانیوه‌ چ وه‌ك ده‌نگ چ وه‌ك میلودی چ وه‌ك تێكست ته‌جاوزی گۆرانیه‌ شاده‌ فۆلكلۆریه‌كان بكه‌ن به‌ڕاستی گۆرانیه‌ شاده‌ كۆن و فۆلكلۆره‌كان  له‌ ڕووی تێكست و میلۆدی یه‌وه‌ زۆرزۆر له‌م به‌ناو گۆرانیه‌ شاده‌نوێ یانه‌ جوان ترو به‌هێزتر و باڵاتروته‌ندروست مرۆیی ترن ئه‌گه‌ر چی گۆرانی فۆلكلۆریش خاڵی نیه‌ خه‌وش و ناشیرینی ئه‌گه‌رچی ئه‌و گۆرانیانه‌ له‌ سه‌رده‌می فیۆدالیدا له‌ دایك بوون هووشیاری تاكه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ هوشیاری یه‌كی هێنده‌ نه‌بوه‌ به‌ڵام ئه‌وه‌ی سه‌یره‌ و كاره‌ساته‌ ئه‌وه‌ویه‌ له‌م سه‌رده‌مه‌ نوێ‌ وشۆڕشی ته‌كنه‌لۆژیاو په‌یوه‌ندیه‌دا وله‌م دونیا كراوه‌ی ئه‌مڕۆدا  هونه‌رمه‌ندانێك هه‌بن هێشتا  ئاستی هوشیاریان نه‌گه‌یشتبێته‌ ئاستی هوشیاری تاكه‌كانی سه‌رده‌م فیۆدالی یان ته‌جاوزی هوشیاری ئه‌وانی نه‌كردبێت من پێم وایه‌ به‌قه‌د ناشیرینیه‌كانی  گۆرانیه‌ شاده‌نویه‌كان جوانی هه‌یه‌ له‌ گۆرانیه‌ شاده‌ فۆلكلۆری و كۆنه‌كاندابه‌ ڵام ئه‌م گۆرانیه‌ شاده‌ نویانه‌ خاڵین له‌ جوانی و خاڵین له‌ داهێنان من نازانم كاتێك گۆرانی ده‌بێته‌ قسه‌ی ساده‌و كرچ و كاڵی بازاڕی و نه‌شازوناته‌ندروست وداده‌به‌زێته‌ ئه‌و ئاسته‌ نزم و گاڵته‌جاڕیه‌ ئیتر هونه‌ر هه‌موو مانایه‌ك جوانی خۆی له‌ ده‌ست ده‌دات له‌ ناشیرینی زیاتر به‌رهه‌مێكی نابێت ئه‌مڕۆ له‌ نێو كۆمه‌ڵگادا خه‌ڵكانێك هه‌ن توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ژنان به‌كاردێنن و سوكایه‌تی به‌به‌ها مرۆیه‌كانی ژن ده‌كه‌ن  من پێم وایه‌ ئه‌م جۆره‌ هونه‌رمه‌ندانه‌ش هه‌روه‌ك ئه‌و خه‌ڵكانه‌ وان هیچ جیاوازیه‌كیان نیه‌ له‌ نه‌ك ئه‌واندا ته‌نیا جیاوازی ئه‌مان ئه‌وان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ئه‌وان بێ‌ مۆزیكاو ڕێتم ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن به‌ڵام ئه‌مان به‌ مۆزیكاو ڕێتمه‌وه‌ ئه‌و كاره‌ ده‌كه‌ن  هه‌ربۆیه‌ هونه‌ر گۆرانی بۆخۆ ی هونه‌رێكی  فره‌ ڕه‌گه‌زوفره‌ڕه‌هه‌نده‌ من نامه‌وێ به‌ درێژی بچمه‌ ناو وورده‌كاریه‌كانی ئه‌و بابه‌ته‌وه‌ چونكه‌ زۆر هه‌ڵده‌گرێت ته‌نها ئه‌وه‌نده‌ده‌ڵێم كه‌هونه‌روه‌ك سه‌رخانێكی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵگری په‌یامێكی ئیستاتیكی مرۆییه‌ و ته‌ماسی له‌ته‌ك دڵ و گیان و مێشك و هه‌ست و سایكۆلۆژیا مرۆڤه‌كاندا هه‌یه‌ وكاریگه‌ری له‌سه‌ر جێ ده‌هێڵێت گه‌ر بێت وئه‌و هونه‌ره‌ هه‌ڵگری په‌یامێكی نه‌شازو ناته‌ندروست بێت ئه‌وا  راِسته‌و خۆ نه‌شازی و ناته‌ندروستی  ده‌خاته‌ ئه‌و ته‌ماسه‌وه‌ و به‌ پێچه‌وانه‌شه‌وه‌ هه‌ر ڕاسته‌ هه‌ربۆیه‌ هونه‌ر كارێكی زۆر هه‌ستیاره‌ ته‌نیا ناو ناوبانگ و ده‌ركه‌وتن نیه‌ هونه‌ر زانسته‌.. جوانیه‌…بیركردنه‌وه‌ یه‌.. خه‌ونه‌….فڕینه‌.. داهێنانه‌ .. فه‌نتازیایه‌.. فه‌لسه‌فه‌یه‌.. مه‌عریفه‌یه‌ ..هه‌ڵوێسته‌.. به‌رپرسیاریه‌..ووشیاركردنه‌وه‌و ڕێنوێنیه‌..ئاگایی یه‌.. وبه‌خشینی چێژو زه‌وقێكی باڵاو جوانه‌ به‌خه‌ڵكی وله‌ هه‌مان كاتدا په‌روه‌رده‌ كردنی ئه‌وچێژو زه‌وقه‌شه‌لای خه‌ڵكی وهتد به‌داخه‌وه‌ ئه‌مڕۆ  به‌ ناوی گۆرانی و شیعره‌وه‌ غه‌درێكی گه‌وره‌ و گران له‌ هونه‌ری شیعرو له‌هونه‌ری گۆرانی ده‌كرێت له‌ كۆتایدا به‌پێویستی ده‌زانم كه‌بڵێم هونه‌رمه‌ند هاوكات له‌ته‌ك هونه‌ره‌كه‌یداده‌بێ‌ خاوه‌نی پاشخانێكی فكری و ڕۆشنبیری بێت هه‌روه‌ها خاوه‌نی فه‌رهه‌نگ و كلوتورێكی نوی َو پێشكه‌وتوخوازانه‌و مرۆییانه‌بێت تاوه‌كو بتوانێت هونه‌رێكی ته‌ندروست وجوان         بگه‌ یه‌نێته‌ خه‌ڵكی چونكه‌ له‌ كورترین مانادا هونه‌ر واته‌ (ئیستاتیكا) جوانی.

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.