قه‌یرانی باوه‌ڕ و باوه‌ڕداران
4.12.2010
نوسینی: جه‌مال عه‌لی حه‌لاق
وه‌رگێر: جیهاد موحه‌مه‌د حه‌مه‌که‌رم
ووتارێکم به زمانی ئنگلیزی خوێنده‌وه له ژێر ناونیشانی { سوپاس بۆ خوا له‌سه‌ر ئاسمانگه‌ڕه نوێکان}، نووسه‌ری ئه‌م ووتاره (میشل دود) ، که یه‌کێکه له ووته‌بێژه مه‌سیحیه‌کان که وه‌ک په‌یامنێری خوا سه‌یری ئاسمان گه‌ڕان ده‌کات، ده‌شڵێت هیچ دینێک له دینه‌کان سه‌رکه‌وتوونابێت ئه‌گه‌ر ووتهبێژهکانیان باوه‌ڕیان نه‌بێت که تا ئێستاش خوا قسه ده‌کات، زاناکانیش قسه‌کانی خوا ده‌ڵێنه‌وه، میشل دود بۆ نموونه ده‌ڵێت، داروین خاوه‌نی تیوره‌ی گه‌شه‌و گهوهرهبوون، به تیوریه‌که‌ی خوای نه‌کوشت به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی زیاتر خوای عاقڵانیترکرد.
به خوێندنه‌وه‌ی من ئه‌مه هه‌وڵێکی گه‌وره‌یه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی بۆشاییه‌کانی نێوان زانست و دین، که بڕوا پێویستی به زانستێکی ئه‌زموونگه‌ری به‌رز هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له تێورهوه بگۆڕێت بۆ پراکتیزه‌کردن له ژیاندا.
خه‌ڵک له سه‌ر مه‌سه‌له‌ی(دروستکردنی جیهان) دوو جۆرن، جۆرێکیان به ماتریالێکی ته‌واو ده‌یبینن(فه‌یه‌له‌سوفه یونانیه مادیه‌کان جیاواز بوون له‌سه‌ر توخمه سه‌ره‌تاییه‌کانی دروستبونی گه‌ردوون، ده‌یانووت له ئاو و ئاگر یان له هه‌ر چوار توخمه‌که پێکهاتووه)، جۆڕێکی تر ده‌یانووت سه‌ره‌تا خوا دروستیکردوه(شێوه‌ی ئه‌م خوایه‌ش له دینێکه‌وه بۆ دینێکی تر ده‌گۆڕێت)، که نامه‌وێت لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر بکه‌م. باوه‌ڕ، وه‌ک خۆی هه‌ر له‌سه‌ر قه‌ناعه‌ته سه‌ره‌تاییه‌کانی خۆی مایه‌وه، به‌ڵام بێ باوه‌ڕان، هه‌میشه له گۆڕان و گه‌شه‌دا بوون و ئاماده‌یی و قورساییان له ژیاندا به‌رده‌وامبووه.
جیاوازیه‌کان زۆر به ئاشکرا دیاربوون، ئه‌وانه‌ی له خانه‌ی باوه‌ڕداراندا بوون وایانبینیوه که هه‌موو جیهان به ئاسمان و ئه‌ستێره‌کانه‌وه له دووتوێی په‌رتوکێکی نه‌گۆڕ و دیاردا دیاریکراوه( ئه‌م پهرتوکهش له دینێکه‌وه بۆ دینێکی تر گۆڕاوه)، ئه‌م په‌رتووکه هه‌موو شتی ووتوه و باسکردوه، نه‌ک ته‌نها جیهان، به‌ڵکو ژیان له سه‌ره‌تایه‌وه تا دواییهاتنی و پاش ژیانیشی باسکردوه، باوه‌ڕداران، به گوێره‌ی قسه‌ی ئه‌م په‌رتوکه به‌رچاویان ڕوونده‌بێته‌وه و هیچ شاراوه‌ییه‌کی تیا نیه بۆیان، پێویست به لێکۆڵێنه‌وه ناکات، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار پێویست به تهئویلکردنیش ناکات، ئه‌م په‌رتوکه به گوێره‌ی سه‌ده‌کان و گه‌شه‌ی ئاگایی و هه‌ستی مرۆڤه‌کان ناگۆڕێت، ئه‌وه‌ی که ڕوویداوه و که له پاشه‌ڕۆژیشدا ڕووده‌دات هیچ نیه جگه له به‌رجه‌سته‌کردنی زانیاریه‌کانی ناو ئه‌م په‌رتوکه نه‌بێت، له‌سه‌ر باوه‌ڕدارانه ئه‌م په‌رتوکه به‌و قه‌ناعه‌ته‌وه بخوێنه‌وه که ڕێنماییان بکات بۆ تێگه‌یشتن له جیهان ، دوای لێتێگه‌یشتن له‌م پهرتوکهش ئیتر پێویست به تێڕامان ناکات بۆ په‌یوه‌ندیه ڕۆژانه‌ییه‌کان که هه‌ستی کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌بزوێنێت، به‌ڵکو پێویسته ته‌نها له و فۆرم و ناوه‌ڕۆکه بڕوانێت که پێیڕاگهیانراوه و بۆی کراوه به ڕاسپارده، ده‌بێت ڕاسپرادهکان وه‌ک خۆی جێبه‌جێبکات ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دژ به ویست و ئارهزووکانیشی بێت، باوه‌ڕدار به‌رگری له‌و کۆدوپێوهنده ده‌کات که بووه به‌دوا سنوری ئازادیه‌کانی.
باوه‌ڕداران، ته‌ماشای کۆمه‌ڵه‌ی ئه‌ستێره‌کان ناکه‌ن، به‌ڵکو ته‌ماشای ووته پیرۆزه‌کان ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسمان و بۆشایی تێبگه‌ن، ئه‌گه‌ر مرۆڤ دابه‌زێته سه‌ر ڕووبه‌ڕی مانگ ووته‌بێژه ئاینیه‌کان هاواری بدرۆخستنهوهیان لێبه‌رزده‌بێته‌وه، هه‌وڵ ئه‌ده‌ن که خه‌ڵکی ڕوو وه‌رگێڕێت له ته‌ماشاکردنی په‌خشی ته‌له‌فزوێنه‌کان، وه‌ک چۆن قه‌شه‌کان ڕووی قوتابیه‌کانیان وه‌رگێڕا له ته‌ماشاکردنی دووربینه‌که‌ی گالیلۆ بۆ ئه‌وه‌ی مانگی موشته‌ری نه‌بینن.
باوه‌ڕدار، هێڵی سوری بۆ کێشراوه، ناتوانێت بیبه‌زێنێت به بێ فێلکردن نه‌بێت، فه‌قیهه‌کان و خاوه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌کان به نوێنه‌رایه‌تی ئه‌م ده‌وره ده‌بینن، فێلکردنی باوه‌ڕداران له ده‌ق بۆ ئه‌وه‌یه تا پارادۆکسیه‌کانی ناو په‌رتوکی پیرۆز بشارنه‌وه.
(ابن هرمة) شاعیرێکی ڕاهاتاوو بوو له‌سه‌ر خواردنه‌وه‌ی شه‌راب، هه‌میشه شه‌هاده‌ت ده‌درا له‌سه‌ر سه‌رخۆشی بوونی، سزای سهرخۆشیبوونیش 80 قامچی بوو. ئه‌م شاعیره چوو بۆ به‌غدا بۆ لای خه‌لیفه مه‌نصور و زۆری پیاهه‌ڵدا، کاتێکیش خه‌لیفه ویستی پاداشتی ئه‌م پیاهه‌ڵدانه‌ی بداته‌وه، شاعیره‌که ووتی: هیچ شتێکم ناوێت ته‌نها لابردنی سنوردارێتی سه‌رخۆشیم نه‌بێت، خه‌لیفه ئه‌مه‌ی قبوڵ نه‌کرد ووتی ئه‌مه سنوری خوایه و ناکرێت ده‌ستکاریبکرێت، شاعیر ووتی: ده‌توانین فێڵی لێبکه‌ین، خه‌لیفه ووتی چۆن؟ شاعیر ووتی: سزای شاهیدان له‌سه‌ر سه‌رۆخۆشی من بکه به 100 قامچی، منصور ئه‌مه‌ی قبوڵ کرد، له‌و ڕۆژه‌وه ئیتر شاعیر به سه‌رخۆشی ده‌گه‌ڕاو هاواری ده‌کرد کێ ده‌یه‌وێت 80 قامچی به 100 قامچی بکڕێت ؟
به‌ڵام خه‌ڵکی بێباوه‌ڕان وا سه‌یری په‌رتوکی پیرۆز ده‌که‌ن که گه‌ردیله‌یه‌که له گه‌ردیله‌کانی جیهانی فراوان، خه‌ڵکی له تێڕوانینی خۆیانه‌وه جیهان ده‌بینن، له ئه‌زموونیانه‌وه به‌راورد ده‌که‌ن و په‌رتوکی سه‌ره‌تایی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن، به‌مه‌ش وازناهێنن و ده‌ستهه‌ڵناگرن، به‌ڵکو هه‌موو ئه‌زموونه‌کانی خۆیان له کۆن و ئێستا و پاشه‌ڕۆژیشدا کۆده‌که‌نه‌وه، به لێکۆڵینه‌وه و لێتوێژینه‌وه ده‌ڕواننه هه‌موو خوێندنه‌وه سه‌ره‌تاییه‌کان، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاسته‌نگێکی پیرۆز بکه‌ن به ڕێگری خۆیان. بێباوه‌ڕ به ئازادیه‌وه له جیهان ده‌ڕوانێت و لێیتێده‌گات، هه‌وڵ ئه‌دات که‌ڵک به جه‌سته‌ی زه‌مه‌نه‌که‌ی خۆی بگه‌یه‌نێت.
تێڕوانینه‌کان چه‌ند جیاوازبن به‌ڵام به‌م جیاوازیانه نموونه‌ی مرۆڤی جیاوازمان بۆ به‌رهه‌مده‌هێنن، ئه‌وه گرانه ڕووکه‌شی دوو مرۆڤی بێباوه‌ڕ و باوه‌ڕداری سه‌رشه‌قامێک جیابکرێته‌وه، به‌ڵام ململانێی دهرهوونیی و هزریی سه‌ر له باوه‌ڕدار تێک ده‌دات له کاته جیاوازه‌کاندا، له کاتێکدا که بێ باوه‌ڕ ئه‌م سهرلێتکدانهی نیه، باوه‌ڕدار، هه‌میشه له دڵه‌ڕاوکێدا ده‌ژی به‌رامبه‌ر به کات<وقت>، به‌رامبه‌ر به خواردنه سه‌یرو نه‌بینرا و نامۆکان، له به‌رامبه‌ر پۆشاک و جلوبه‌رگیدا، له گفتوگۆکراوه و ئازاده‌کاندا ده‌که‌وێته دڵه‌ڕاوکێوه، باوه‌ڕدار، تووشی ململانێ ده‌بێت له ئه‌نجامی دۆگمایی دین و فراوانبوونی زانسته‌وه، له گه‌ڵ هه‌موو داهێنانێکدا شه‌یتانێکی بۆ دروست ده‌بێت که پێویسته سهرکوتیبکات، له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی مه‌عریفه که به گوێره‌ی پێویستی مه‌رجه‌کانی ژیان دێته گۆڕێ، فه‌قیهی هه‌موو دینه‌کان قسه‌یان پێنامێنێت، ژیانی نوێ ده‌قه‌کان بێده‌نگ و بێبهرخورد و ههتیودهکات، چوونکه مه‌رجه‌کانی ژیانی باوه‌ڕداران له ڕووی ته‌کنیکیه‌وه له‌گه‌ڵ ووته‌زای په‌رتوکه ههتیوهکهیدا نایه‌ته‌وه، گۆڕین و ده‌ستکاری ووتهزاکانی په‌رتوکی پیرۆزیش حه‌رامه، باوه‌ڕدار، ناتوانێت ژیانی خۆی تێپه‌ڕێنێت له ژێر ده‌ستی پێشکه‌وتنه زۆره‌کانی ته‌کنه‌لۆجیا که به‌کاریده‌هێنێت له کاری کارگێڕی ڕۆژانه‌ی خۆیدا، وه‌ک ئه‌وه‌ی که که‌وتبێته ناو ڕازاوه‌ترین و نوێترین ته‌لاره‌وه چۆن بتوانێت قبوڵی نه‌کات، یان به‌کارهێنانی نوێترین ئامڕازی گواستنه‌وه چۆن قبوڵ نه‌کات، یان وه‌به‌رهێنان و دوا داهێنانه زانستیه‌کان که هاوبه‌شیده‌کات له کارئاسانی و ژیانی ئه‌و جیهانه‌ی که ئاڵۆزیه‌کانی گه‌وره بوون چۆن قبوڵ نه‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌مانه هه‌موویاندا ده‌یتوانی ده‌ستبه‌رێت بۆ په‌رتووکه پیرۆزه‌که‌ی ئه‌گه‌ر سه‌رداوێکی ده‌ستبکه‌وتایه بۆ ڕزگاربوون له‌و نامۆییه‌ی که تێیکه‌وتووه، لێره‌دا ناچار باوه‌ڕدا په‌یوه‌ست ده‌بێت به پهرتوکهکهیهوه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌وپه‌ڕی دڵنیایی و جێگیری باری ده‌روونی خۆی، لێره‌دا قسه‌ی له‌سه‌ر په‌رتوکه‌که ده‌گۆڕێت به‌وه‌ی که په‌رتوکی نه‌گۆڕ ته‌ئویل هه‌ڵده‌گرێت و هیچ مه‌عریفه‌یه‌کیش نیه له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م په‌رتوکه، بۆیه ژیانی باوه‌ڕدار ده‌بێت به کۆمه‌ڵێک ته‌ئویل و خۆ رێخستن و خۆسازدان، لێڕه‌شه‌وه درۆ و پارادۆکسیهکی به‌رده‌وامی ته‌ئویلکردنی ده‌قه‌کان ده‌رده‌که‌وێت، درۆکردن له‌گه‌ڵ خوا و ده‌وروپشتدا، چاونووقاندن له ڕاستیه‌کانی ژیان، له مه‌رجه‌کانی ژیانی ڕۆژانه وه‌ک( پێویستی چوونه ده‌ره‌وه‌ی ژنان بۆ کارکردن و به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی فه‌رمان و ئه‌رکه‌کانیشی تا ئه‌وپه‌ڕی به‌رزی)، به‌م جۆره په‌رتوکی تاقانه‌ی کامڵ له تاقانه‌یی وکامڵی ده‌که‌وێت، عه‌قڵانیه‌تی په‌رتوکی تاقانه به به‌رده‌وامی داده‌ڕوخێت، که باوه‌ڕداران ناتوانن چیتر داببڕێن له هیچ بیر و ئه‌نجامێکی زانستیانه‌ی هه‌ستپێکراو، بهرپهڕچدانهوهیان بۆ گه‌شه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان لاوازدهبیت و مه‌سه‌له‌که وه‌ک جه‌ده‌لێک یه‌کلاده‌بێته‌وه، ئه‌مه‌بوو ئه‌و سهرهتایهیی که هه‌موو شتێکی بۆ دروستکه‌رێک ده‌گێڕایه‌وه، پاپا له سه‌ده‌ی ڕابووردوودا داوای له زاناکان کرد که دوای ته‌قینه‌وه گه‌وه‌ره‌که به دواداچوون و لێکۆڵینه‌وه بکه‌ن( واته دوای یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی گه‌ردوون.. وه‌رگێڕ) و ده‌ستکاری یه‌که‌م ته‌قینه‌وه‌ی گهردروون نه‌که‌ن که ئه‌وه کاری خوایه و به خواستی خۆی بووه.
بێ باوه‌ڕ، له بوونی خۆیه‌وه له‌ناو ژیان و جیهانه‌وه ده‌ستپێده‌کات، بۆیه مرۆڤێکی سه‌رده‌می خۆی و مێژووی خۆیه‌تی و سنور و ده‌روازه‌ی خۆی هه‌یه بۆ پاشه‌ڕۆژ، چرکه‌ی تایبه‌تمه‌ندێتی و پرسیاری خۆی هه‌یه و له دواجاریشدا هه‌ر خۆی ده‌بێت به‌و کائنهی که وه‌ڵام ده‌داته‌وه و ده‌ربڕینی خۆی ده‌بێت، بێ باوه‌ڕ ته‌ماشای ژیان وا ده‌کات که ڕسته‌یه‌کی کراوه‌یه‌و و به‌رده‌وامه و ته‌نها مردن دوایی پێده‌هێنێت، مردن ئه‌و خاڵه‌یه که دوایی به‌م ڕسته‌یه ده‌هێنێت، خاڵی دوایی ڕسته‌که‌ش ئامژهیهکه بۆ کامڵ بوونی ماناکه، که‌واته مانا دوایی نه‌هاتووه ماده‌م که‌سه‌که ده‌ژی، نهێنیه‌کان هه‌ن، به‌ڵام له ژێر نه‌شته‌رگه‌ریی دۆزینه‌وه زانستیهکاندایه. ئه‌مه لای باوه‌ڕدار هه‌ستپێناکرێت چوونکه خاڵه‌که ئوبجێکتیڤه پێش ڕسته‌که‌ش(هه‌ڵبه‌ت ئه‌و ئۆبجێکتیڤهش خه‌یاڵێکه‌و هیچی تر.. وه‌رگێڕ)، ماناکه کامڵ و ته‌واوه پێش ئه‌وه‌ی که ژیانی مرۆڤ ده‌ستپێبکات، بۆیه ژیانی باوه‌ڕدار پڕ له پارادۆکسیه، ئه‌مه‌ش وای لێده‌کات که ببێت به پێکهاته‌یه‌کی ئالۆز و نائارام، به‌ڵام ئه‌م نائارامیه‌ی خۆی به هه‌مان خۆڵی ئه‌و سروت ه‌وه ده‌شارێته‌وه که کردوێتی به کائنێکی میکانیزمی، دووباره‌بوونه‌وه‌ی سروت له لای باوه‌ڕدار و خۆخستهن ناو کۆمه‌ڵه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئارامی وه‌ربگرێت. تا ئێستاش پرۆسه‌ی ڕووبه‌ڕوو وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر چاره‌نووس، به بێ پشتوپه‌نا شتێکی گه‌وره‌یه بۆ باوه‌ڕدار، تا هه‌نووکه‌ش خۆ چه‌مانه‌وه بۆ خوا ـ هه‌رچه‌نده ده‌ستکردی مرۆڤ خۆشی بێت ـ زیاتر ئارامیی و دڵنیایی ده‌دات به باوه‌ڕدار له خۆ چهمانهوهیدا بۆ یاساکانی گه‌ردوون!.