به‌یاننامه‌یه‌ك له گروپی گه‌نج بۆ شانۆ له‌سه‌ر داخستنی به‌شی شانۆ و……
به‌یاننامه‌یه‌ك له گروپی گه‌نج بۆ شانۆ له‌سه‌ر داخستنی به‌شی شانۆ و موزیك له په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد
هه‌وڵدان بۆ یه‌كده‌نگی و هاوهه‌ڵوێستی ئه‌ركی هه‌موو كه‌سێكی راسته‌قینه‌و جددیه له كاره‌كانیدا، قۆناغه یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی گۆڕان و ململانێی به‌رده‌وامی ئه‌م ناوچه‌یه هه‌میشه لایه‌نه‌كانی به هه‌موو چین و توێژیه‌كانیه‌وه تووشی له‌نگی كردووه و هاوسه‌نگی و رێكخستنی له ده‌ستداوه، به‌ڵام هه‌رگیز نه‌یتوانیوه بنبڕ بكرێن.
هه‌ڵه ناكه‌ین ئه‌گه‌ر هونه‌ر به دایكی داهێنان دابنێین و داهێنانیش به منداڵدانی پێشكه‌وتن و به‌رده‌وامیدان به ژیان، تیرۆر كردنی هونه‌ر له كۆمه‌ڵگایه‌ك راكێشانی رۆحی ژیانكردنه له جه‌سته‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌هێڵین له به‌شێكی ئه‌م ووڵاته به ناو دیموكراته و له جه‌سته‌یه‌كی بێ گیان ژیانمان گوزه‌ران بكه‌ین، پێویسته رۆشنبیران به گشتی و هونه‌رمه‌ندان به تایبه‌تی دژی بڕیاره‌كه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و زانستی عێراق بوه‌ستینه‌وه و رێگربین له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵ كردنی پرسه زانستیه‌كان له‌گه‌ڵ فه‌توا ئاینیه‌كان و چه‌سپاندنی بیر و ئایدیای ناوچه‌كانیتر به یه‌كتر، چونكه ئه‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و زانستی عێراقی به داخستنی هه‌ر دوو به‌شی (شانۆ و موزیك) و لابردنی په‌یكه‌ره‌كانی ناو په‌یمانگه‌ی هونه‌ره جوانه‌كانی به‌غداد له ژێر هه‌ر بیانویه‌ك بێت، قه‌بوڵ ناكرێت و ته‌واو پێچه‌وانه‌ی ئه‌و دیموكراتیه‌یه، كه له داڕشتنی كاره‌كاندا حوكمه‌تی ناوه‌ند ده‌یه‌وێت شۆربێته‌وه بۆ ریشه‌كانی سیسته‌مه باڵاكانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، جگه له‌وه‌ش ده‌ستدرێژی كردن و تیرۆركردنێكی ئاشكرایه له ده‌رهه‌ق كۆمه‌ڵگه‌ی عێراقی و رۆشنبیران و هونه‌مه‌ندان ده‌كرێت، بۆیه ئه‌ركه له‌سه‌ر هه‌موومان دژی ئه‌م بریاره بوه‌ستین و رێگه له جێبه‌جێكردنی بگرین، چونكه ئه‌مه نیشانه‌ی ده‌ستپێكێكی خراپه و كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌یه‌كیتره بۆ خنكاندنی بیر و هزری داهێنانه‌ی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه، بۆیه گروپه‌كه‌مان له رێكه‌وتی 19/12/2010 هه‌ڵمه‌تێكی ئیمزا كۆكردنه‌وه ده‌ست پێده‌كات و یه‌كده‌نگیه‌ك دروست ده‌كه‌ین بۆ رێگه گرتن له‌م بریاره‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و زانستی عێراق، بۆ به‌شداربوون له‌م هه‌ڵمه‌ته په‌یوه‌ندی بكه‌ن به:Email:rageyandin.shano@yahoo.com .
راگه‌یاندنی گروپی گه‌نج بۆ شانۆ
هه‌ولێر 17/12/2010