له‌باره‌ی دیكتاتۆریه‌ته‌وه
یه‌كێك له‌و ده‌سته‌واژه زۆر باو و هاوچه‌رخانه‌ی كه به‌رده‌وام به‌گوێمانداده‌درێت ده‌سته‌واژه‌ی دیكتاتۆریه‌ته. ئه‌توانم بڵێم سێبه‌ری به‌سه‌ر مێژووی هه‌ندێ گه‌لدا كردووه و هه‌ندێ كۆمه‌ڵگاش له‌ڕێی ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه زیاتر ده‌ناسرێنه‌وه كه نه‌وه‌كو خۆیان ئه‌و نه‌زعه‌یه‌یان هه‌بێ به‌ڵكو له‌ژێرباری گرانی دیكتاتۆره‌كاندا ژیانیان تێپه‌ڕاندووه.
یه‌كێك له رابه‌رانی رێنیسانس نیكۆڵۆ مه‌كیاڤیله كه له‌به‌ر خۆشه‌ویتی بێپایانی بۆ یه‌كێتی وڵاته‌كه‌ی كه ئیتاڵیابوو كه‌وته داڕشتنی نووسینێكی مێژوویی و پڕبایه‌خ بۆ هه‌ڵكه‌وتن و ده‌ركه‌وتنی ئه‌و میره‌ی ئه‌و ده‌یخواست كه بتوانێ جڵه‌وی كار بگرێته ده‌ست و یه‌كێتی و یه‌كپارچه‌یی ئیتاڵیای په‌رشوبڵاو رابگه‌یه‌نێ، كه‌واته له خه‌ونی یه‌كێتی وڵاته‌كه‌ی به‌رهه‌مێكی فیكری ده‌ركه‌وت كه سه‌ره‌نجام بوو به مه‌نهه‌جی زۆر له‌سه‌ركرده‌كانی وڵاتانی تری جیهان و رایه‌ڵه فیكرییه‌كانی نێو ئه‌و میتۆده توند‌و تیژ‌و پڕ دیسپلینه وای كرد تا هه‌یه ژیان له‌ده‌ست مۆته‌كه‌ی دیكتاتۆر رزگاری به‌خۆیه‌وه نه‌بینێ. ئه‌گه‌ر ئه‌مه وه‌ك ده‌ستپێكی مه‌نهه‌جی و نووسراو سه‌یر بكه‌ین كه خوردكردنه‌وه‌ی زۆری تێدایه بۆ هه‌ڵنانی په‌یكه‌ری دیكتاتۆر. بێگومان ئه‌وانه‌ی به‌دوای ئه‌و كتێبه‌وه‌ن و شوێنپێیه‌كانی هه‌ڵده‌گرن ئه‌و كه‌سه، یان سه‌ركرده رقئه‌ستورانه‌یان لێده‌رچووه كه له مێژووی هاوچه‌رخدا به دیكتاتۆر ناوزه‌د ده‌كرێن. دیاره په‌یڕه‌وكارانی ئه‌م رێبازه زۆرزۆرن كه هه‌ندێكیان به‌شانازییه‌وه باسیان له‌وه‌كردووه كه كتێبی میر كتێبی رزگاركردنه و له‌ژێر سه‌رینی خه‌وتنیان دانه‌یه‌ك له‌و كتێبه‌یان هه‌ڵگرتووه. هیتله‌ر و مۆسۆلینی له لایه‌نگره هه‌ره سه‌رسه‌خته‌كانی ئه‌م رێبازه‌ن، هه‌روه‌ها تیتۆ و بینۆشێ و میلۆسۆڤیچ و سه‌دام حوسێن كاریگه‌ری ئه‌م رێبازه‌یان له‌سه‌ربووه و هه‌ریه‌كه‌ی ئه‌زموونی له‌وانی پێش خۆی وه‌رگرتووه. بێگومان به‌ر له‌م مێژووه هاوچه‌رخه‌ی كه دیكتاتۆری به‌رهه‌مهێنا له مێژووی به‌رایشدا به تایبه‌ت له‌نێو دیانه‌ته‌كاندا ئه‌م ره‌وته تونده درێژه‌ی هه‌بووه و كاردانه‌وه‌ی نه‌رێنیشی له‌سه‌ر ره‌وتی ژیانی ئاسایی داناوه. ئه‌گه‌ر به‌دیاریكراویش باس له‌تاكه گروپێك و تاكه سه‌ركرده‌یه‌ك بكه‌ین كه ته‌واوی ره‌گه‌زه‌كانی دیكتاتۆریه‌تی له‌خۆدا باركردوون ده‌بێ له حه‌سه‌ن سه‌باحی خواوه‌ندی ئه‌ڵه‌موت ده‌ست پێبكرێ كه رێبه‌ری بزوتنه‌وه‌یه‌كی ده‌كرد به‌نێوی ئیسماعیلییه‌كان و ته‌نانه‌ت له‌سه‌رزمانی هه‌ندێكیش به تلیاكیه‌كان ناوبانگیان رۆیشتووه. ئه‌و زانیاریانه‌ی هه‌ریه‌ك له (پۆل ئامیر له كتێبی خواوه‌ندی ئه‌ڵه‌موت و جۆرجی زێدان له كتێبی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی یان كورد له‌میسر و رۆمانی سه‌مه‌رقه‌ندی ئه‌مین مه‌علوف .. ) به‌ده‌ریانخستوون باس له دیسپلین و ئه‌و رێوشوێنه توندانه ده‌كه‌ن كه ئه‌م تۆڕه فیكرییه توندڕه‌وه خستویانه‌ته‌كار و وه‌ك مه‌كینه‌یه‌ك ده‌ریانخستووه كه فیكرێكی شمولی پڕ له ترسان و تۆقاندن به‌رهه‌م بێنێ و ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستیشیان بووبێ و پێیان كرابێ كردوویانه هه‌ر له كوشتنی (مه‌لیك شاه ) مه‌لیكی ئێران و نیزامولمولك و به‌شه‌و خه‌نجه‌ر خستنه ژێر سه‌رینی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی و دزینی كه‌شكۆلی خه‌یام له پاسه‌وانه‌كه‌ی و كوشتنی پاسه‌وانه‌كه‌ی ..هتد هه‌روه‌ها باس له‌و هه‌یكه‌له پۆڵاینه ده‌كه‌ن كه عه‌قڵی گه‌وره‌ی حه‌سه‌ن سه‌باح نه‌خشه‌ی بۆ داناوه باس له خۆ ته‌رخانكردنه‌كانی حه‌سه‌ن سه‌باح ده‌كه‌ن كه چۆن توانیویه‌تی سی ساڵ له‌یه‌ك قه‌ڵا نه‌یه‌ته‌ده‌ره‌وه ته‌نها دووجار نه‌بێ ئه‌ویش ته‌نها بۆ سه‌ربانه‌كه‌ی، ئه‌مه له‌ئاینی ئیسلام كه ده‌گات به خه‌ته‌رناكترین رێكخراو ئه‌ویش رێكخراوی قاعیده‌یه، كه له‌م وتاره جێی باسی هه‌موو ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وانه نابێته‌وه، كه ئایین ده‌بێته په‌یامێك بۆیان . له ئایینه‌كانی تری مه‌سیحی ویه‌هودیش مه‌حاكمی ته‌فتیشی و میتۆدی سه‌یدی نه‌ته‌وه‌كان هه‌ڵگری هه‌مان ئه‌و ره‌گه‌زانه‌ن كه له‌پێشه‌وه باسمان لێوه‌كرد.
ئه‌گه‌ر به‌وردی دیقه‌ت بده‌ین زۆربه‌ی دیكتاتۆره‌كان له ته‌سه‌روفاتی رۆژانه ده‌چنه‌وه سه‌ریه‌كتری ( لێكچوونی هیتله‌ر و سه‌دام نموونه‌یه‌كی زۆر به‌رجه‌سته‌یه كه ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێژووی ئه‌م دووانه شتی خوێندبێته‌وه ئه‌وا باش ده‌زانێ كه به‌موو جیاوازییان له نێواندا نه‌بووه، ئه‌گه‌ر هیتله‌ر خوێنی ئه‌ڵمانی به‌پاك زانیبێ و نه‌فره‌تی له یه‌هودی و ماركسی و كۆچه‌ره‌كان و كه‌مئه‌ندامان كردبێ ئه‌وا سه‌دامیش عه‌ره‌بی به نه‌ته‌وه‌ی شایان زانیووه و نه‌فره‌تی له كورد و شیعه‌و ماركسی و پیاوانی ئاینی و فه‌یلی و شه‌به‌ك و ئاسوری و هتد .. كردووه.) ئه‌و وێنه دیار‌و به‌رچاوانه‌ی كه هه‌ریه‌ك له ( ستیڤان و پاول له كتێبی هۆلۆكۆست) خستویانه‌ته‌ڕوو ئه‌وه روونده‌كه‌نه‌وه كه چ كاره‌ساتێك له مێژوودا به‌ده‌ستی نازییه‌كان به‌سه‌ر یه‌هودییه‌كاندا هاتووه ، ئه‌م كتێبه به‌جۆرێكی سه‌یر به هه‌ڵمه‌تی له‌ناوبردن ئاشنامان ده‌كات، ئه‌ویش كوره‌غازه‌كانه، كه له‌ڕێیانه‌وه رۆژانه به‌هه‌زاران كه‌س به‌ره‌و تونی مه‌رگ راده‌كێشن و به‌شێوه‌یه‌كی سه‌یر دروستكراون له‌شێوه‌ی گه‌رماو ته‌نانه‌ت ئه‌و رێژه زۆره‌ش كه رۆژانه و شه‌وانه په‌لكێش ده‌كرێن بۆ به‌رده‌م ئه‌م كوره غازانه به بیانووی گه‌رماوكردن و خۆشووشتنه له‌و چڵكه‌ی به‌له‌شیانه‌وه‌یه، بۆیه مه‌رجه ده‌بێ به‌رووتی بچنه ژووره‌وه و ژن و مناڵ به‌یه‌كه‌وه و پیاوانیش به‌یه‌كه‌وه. هه‌روه‌ها به‌ستنی ئه‌ستێره‌ی شینی داود به‌لاشانی هه‌ر یه‌هودییه‌ك ئه‌مه تاكه مه‌رج بووه به‌سه‌ر یه‌هودییه‌كاندا سه‌پێنراوه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاشكرا بناسرێنه‌وه و نه له‌بازاڕ مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێ ونه‌بۆخۆشیان بتوانن هیچ كارێك بكه‌ن، چونكه ته‌واوی مومته‌له‌كاتیان ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه. ئه‌م وێنه قێزه‌ونانه‌ن ده‌بن به شكۆیه‌ك بۆ به‌رزڕاگرتنی دیكتاتۆر. سێبه‌ری ئه‌و ترسه‌یه مرۆڤایه‌تی ده‌هه‌ژێنێ و جاڕی گه‌ردوونی مافی مرۆڤ به‌دوای خۆیدا دێنێ. بچووكترین بیركردنه‌وه له‌ومجۆره كرده‌وانه له‌لایه‌ن هه‌ر سه‌ركرده‌یه‌كه‌وه بێ جا با ئه‌و سه‌ركرده‌یه سه‌ركرده‌ی مه‌فره‌زه‌یه‌كی بچووكی سه‌رباز. پێشمه‌رگه . گه‌ریلا.. بێ، كاردانه‌وه‌یه‌كی نه‌رێنی دروستده‌كات له‌سه‌ر گیانی مرۆڤایه‌تی. ئاماری ئه‌و قوربانیانه‌ی له‌م كتێبه خراونه‌ته‌ڕوو به‌هه‌ق ئاماری ترسناكن كه له‌ماوه‌ی ساڵی (1939-1943) زیاتر له شه‌ش ملیۆن كه‌س بوونه‌ته قوربانی و به‌ره‌و تونه‌كانی مه‌رگ راپێچ كراون، ئه‌مه هه‌مووی بۆ ئاسووده‌بوون و ئۆخه‌دانه به‌دڵه گه‌وره‌كه‌ی دیكتاتۆر. هه‌روه‌ها ( رۆمانی كاتژمێر بیست و پێنجی كۆنستانتین گۆرگیۆ ) چۆن له‌ڕێی یۆهانی پاڵه‌وانه‌وه ده‌مانكات به نێو گه‌رووی ئه‌و هه‌موو تاوان‌و سزایانه‌ی كه گه‌لی یه‌هودی چه‌شتوویانه به‌ده‌ستی ئه‌ڵمانییه نازییه‌كان، ئه‌مه هه‌ر له به‌هه‌ڵه گیرانه‌وه بیگره تا ده‌گات به زینده‌به‌چاڵكردن له به‌رچاوی یه‌كتر و ده‌یان وێنه‌ی قێزه‌ونی تر كه مرۆڤایه‌تی سڵی لێده‌كاته‌وه. هه‌روه‌ها نابێ فیلمی پیانیست له‌بیربكه‌ین كه (سێ) خه‌ڵاتی ئۆسكاری وه‌رگرتووه و وێًنه‌یه‌كی ته‌واو واقیعی ژیانی ئه‌وسای ئه‌ڵمانیامان بۆ ده‌گێڕێته‌وه له‌رێی پیانیستێكی یه‌هودییه‌وه، كه (ئادریێن برۆدی )رۆڵی پاڵه‌وانه‌كه ده‌بینێ وخه‌ڵاتی ئۆسكاری باشترین ئه‌كته‌ری وه‌رگرت. ئه‌م فیلمه‌ش له ده‌رهێنانی ( رۆمان پۆڵانسكی ) یه. هه‌روه‌ها هه‌ڵوه‌سته گرنگ و پڕ بایه‌خه‌كانی ( جۆرج ئۆروێل له رۆمانی 1984 ) كه ئه‌م رۆمانه تێكستێكه سه‌رتابه‌خوار له‌باسی دیكتاتۆریه‌ت و ناساندنی جه‌وهه‌ره‌كه‌ی و هه‌یمه‌نه‌ی ئه‌و حزبه‌ش كه ته‌نانه‌ت ئه‌و گه‌ردیلانه‌ش ده‌خاته ژێر چاودێری كه ده‌چنه ناو رێڕه‌وی هه‌ناسه‌دانه‌وه. دوایین به‌شی ئه‌م رۆمانه كه باس له‌به‌سه‌رهاتی گیرانی وینستۆن ده‌كات چه‌ند وێنه‌یه‌كی روون و ره‌وانت پێده‌به‌خشێ له‌سه‌ر زیندان، ژوور و قۆناغه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی زیندان. ژان و ناسۆر و برینه‌كانی زیندان.. ونكردنی شوێنكات، نه‌زانینی كه ئایا له‌ژێر زه‌مینی یان له په‌ڕه‌كانی هه‌وری به‌هۆی بێ په‌نجه‌ره‌یی زیندان.. ئازاری ده‌روونی و ده‌ركردنی وێنه راسته‌قینه‌كانی ژیان و تێ ئاخنینی راستییه‌كانی حزب. داشۆرین له‌هه‌موو رابردوو و كردنه‌وه‌ی گرێی داهاتوو، گرێیه‌ك كه گه‌وره‌یی رابه‌ری له‌خۆگرتووه و جێی گرێی خۆشه‌ویستی جولیای گرتۆته‌وه و جولیا به‌رنه‌فره‌ت ده‌كه‌وێ . وێنه‌ی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی ئۆبراین و چارینگتۆن ؛ ئه‌و عه‌نتیكه فرۆشه‌ی دواجار وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی خه‌یاڵی ده‌رده‌كه‌وێ و بۆ وینستۆن ده‌بێته گه‌وره‌ترین موفاجه‌ئه. ئه‌و رۆمانه ئه‌ونده‌ی به‌رۆح ئاشنات ده‌كات به دیكتاتۆر ئه‌وه‌نده خه‌ریكی لایه‌نی مه‌تریالی نیه، ئه‌وه‌نده ناچێته سه‌ر شكۆی دیكتاتۆر .. خواردن و هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی دیكتاتۆر .. خه‌ونه‌كانی ئاره‌زووه‌كانی ئه‌ندێشه‌كانی دیكتاتۆر. ئه‌و ئۆپۆزیسیۆنێكی وه‌همی و هه‌میشه‌ییت پێ ده‌ناسێنێ كه دیكتاتۆر پێویستی پێی هه‌یه. ئه‌گینا له واقیعدا كه‌سێك نیه به ناوی گۆڵدسته‌ین و له‌ناوێكی وه‌همی به‌ولا، هه‌روه‌ك چۆن سه‌دام حوسێن ناوه‌ناوه گه‌ر مه‌به‌ستی بوایه ته‌سفیاتێك ده‌ست پێبكات ئه‌وا ریزه ناوێكی ده‌خسته ناو لیستی ئینقلابچییه‌كان و تیرۆری ده‌كردن.
وێنه‌ی ئه‌و زیندانه‌ی ئه‌و باسی ده‌كات، عێراق پڕی بووه له‌مجۆره زیندانانه كه تائه‌مڕۆش وبه‌دیاریكراوی له دوای پرۆسه‌ی رزگاری له ئه‌بوغرێب وێنه‌كانی په‌خشكرانه‌وه به‌جیهاندا . جوانترین ناوه‌رۆك كه به دیكتاتۆریه‌تی به‌خشیوه له‌ڕێی خۆ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌وانه‌یه كه ده‌بێ هه‌ڵگری بیرێكی دووفاقیانه‌بن، واته هه‌م ده‌بێ له‌یه‌ك كاتدا دووبیروڕاری جیاوازیان هه‌بێ و هه‌م ده‌بێ بڕواشیان به‌هه‌ردوو بیروڕاكه هه‌بێ، ئه‌مه نزیكمان ده‌خاته‌وه له جه‌وهه‌ری دیكتاتۆره‌كان كه ئاوا مامه‌ڵه‌یان كردووه له ژیاندا . ئه‌و وێنانه‌ی له‌م رۆمانه به‌نرخه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو وێنه‌ی سه‌دده‌رسه‌د واقیعین له ده‌رخستنی ئه‌و فه‌زایه‌ی كه دیكتاتۆریه‌ت له‌سه‌ر عه‌ڕشی ده‌سه‌ڵاته. به‌ڕاستی ئه‌م رۆمانه ئه‌وه‌نده سه‌رسامكه‌ره به تایبه‌ت بۆ منێكی كورد كه لێی بوومه‌وه وام هه‌ستكرد باسی له فه‌زای عێراق و كوردستان كرد.. باسی له‌من و ئێمه و هه‌موومان ده‌كرد كه چۆن ژیانمان كردووه، هه‌رچه‌نده ئه‌م كتێبه یه‌ك دونیا یادگاری تاڵت ده‌خاته‌وه‌بیر كه به‌ده‌ست رژێمی دیكتاتۆری چه‌شتوومانه، به‌ڵام له‌هه‌مانكاتدا به‌رچاوڕوونیت پێ ده‌به‌خشێ سه‌باره‌ت به‌و مه‌ترسیه گه‌وره‌یه، بۆ من پرسیارێك دروست بوو كه ئایا دوای ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ر گه‌لی كورددا هاتوون له عێراق له‌سه‌ر ده‌ستی رژێمی شمولی به‌عس، ئه‌مڕۆ دوای ئازادبوون له دیكتانۆرییه‌ت چ گۆڕانێك به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌تی ئه‌وانه‌دا هاتووه كه جله‌وی كاریان به‌ده‌سته‌وه‌یه له به‌غدا . بێگومان ئه‌وه‌ی تێبینی ده‌كرێ و رۆژانه خوێندنه‌وه‌ی بۆ ده‌كرێ له‌لایه‌ن شاره‌زایان زۆربه‌یان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه گۆڕانێكی نه‌وعی به‌سه‌ر عه‌قڵیه‌ته‌كه‌دا نه‌هاتووه و دیكتاتۆریه‌ت وه‌ك كو‌لتورێك ماوه‌ته‌وه و ریشه‌كێش نه‌كراوه ، ته‌نانه‌ت ره‌گه‌كانی ئه‌وه‌نده راكشاون و وه‌ك په‌تایه‌كی هه‌میشه‌یی(مزمن) سه‌راپای عێراقی گرتۆته‌وه. كه‌واته ئه‌و مه‌ترسیه نه‌ڕه‌ویوه‌ته‌وه ته‌نها تابلۆكه چوارچێوه‌كه‌ی گۆڕاوه، ئه‌گینا هه‌مان نه‌فه‌س له‌ناو هه‌مان كو‌لتور، ده‌یه‌وێ هه‌مان مێژوو دووباره‌بكاته‌وه. بۆیه به‌رچاوڕوونی گرنگه له ئاست مه‌سه‌له‌یه‌كی ئاوا گه‌وره‌دا و پێویسته كورد به‌هیچ شێوه‌یه‌ك جارێكی تر خۆی نه‌خاته‌وه نێو قه‌فه‌زێك كه قوڵاپه‌كه‌ی به‌ده‌ستی یه‌ك تاكه كه‌سه‌وه بێ ئه‌گینا وه‌ك چۆن سه‌دام له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دابوو له ساراكانی عه‌رعه‌ر بمانداته به‌رده‌م ره‌شه‌با‌و بمانكا به ئاردی ناو ته‌ڕاش . ئه‌وانه‌ش هه‌مان مه‌رام به‌جێ ده‌گه‌یه‌نن.
ئه‌وه‌ی مه‌ترسیدارتریشه ئه‌وه‌یه له بێده‌نگییه‌كانی ئێمه‌دا دیكتانۆر دروستببنه‌وه، بۆیه بێده‌نگبوون له‌ئاست مافه بنه‌ڕه‌تییه‌كان و خزمه‌تگوزارییه‌كان، داڕشتنه‌وه‌ی په‌یكه‌ری دیكتاتۆره.. ئه‌وه‌ی جێگای خۆشحاڵیشه رۆژبه‌ڕۆژ لێره‌و له‌وێ ده‌نگی ئازادی له گه‌رووی ئازادیخوازان ده‌بیستین ئه‌مڕۆ له تونس و سبه‌ی له ته‌واوی ئه‌و كونجانه‌دا كه دیكتاتۆره‌كان قۆرخی ته‌واوی ژیان و سامانی گه‌لیان كردووه په‌یكه‌ره‌كانیان ده‌شكێن و وه‌ك بتێكی نابووت له‌ژێر پێی گه‌ل ده‌كه‌ون .
حه‌سه‌ن مسته‌فا – رواندز