بنه‌ماڵه‌کان ….. ئه‌حمه‌دی مه‌لا
Closed
بنه‌ماڵه‌کان دوا ماڵئاویمان لێده‌که‌ن و
ناڕۆن
بنه‌ماڵه‌کان
وه‌ک تاشه‌به‌رد له ته‌نیشت یه‌ک شین ده‌بن
بنه‌ماڵه‌کان قه‌ڵغانه‌کان ده‌رده‌که‌ن
به‌ڵام ژهنگنن
ژه‌نگن
وه‌کو ساڵه کۆبووه‌وه‌کانی سه‌ر ئه‌ستۆمان.
بنه‌ماڵه‌کان
له بنه‌وه ماڵه‌کانیان گه‌وره ده‌که‌ن
له بنی بنه‌وه گه‌وره ده‌بن
بنی بنی ماڵی‌یان
ژێرزه‌مینه.
بنهوهبنهکانیان
بێ بنن
چونکه دره‌نگ ماڵئاوایی ده‌که‌ن
کاتێک ماڵئاوایی
ده‌که‌ن
هه‌موو شتێک کۆتایی هاتووه
بنه‌کان بێ بنن و ماڵه‌کانیش چۆڵ و هۆڵ