به‌یانییه‌ك ,له كولانه‌ی سه‌گێك ده‌مدۆزیته‌وه!
عومه‌ر جه‌لال
به‌ده‌م گۆرانییه‌كی ناكۆتاوه خۆم ون ده‌كه‌م
شه‌پۆلێكی ئاو ده‌مهێنێته بوون,
نهێنی ناوه‌وه‌ی به‌رد ده‌مشارێته‌وه
باران له باخچه‌یه‌كدا با‌نگم ده‌كات
ده‌شێ ,هه‌رگیز نه‌مدۆزیته‌وه
-با- به‌و هه‌موو شێتییه‌ی شوێنم ئاشكرا نه‌كات
شیعر, چۆڕ چۆڕ به‌دوامدا وێڵبێت
هاورێكانم بێهوده بگهڕێَنهوه
كه‌س نه‌زانێت
له كولانه‌ی سهگَیكدا خۆم بخۆمه‌وه
ته‌نیا دوكه‌ڵی جگه‌ره‌كان هاورێم بن
كولانه‌ی سهكێك بۆخۆم چێ ئه‌كه‌م
ته‌نیایی نه‌مناسێته‌وه
ئێواره شه‌رم رۆ بكات
شه‌ویش نه‌توانێت با‌نگم بكات
شیعر بۆ سه‌گه‌كان ده‌خوێنمه‌وه
حه‌په حه‌پم ئاوێته‌ی زمان ده‌بێت
مانگ ده‌هێنم بۆ كولانه‌كه‌م و ئیدی ناوهڕێم به‌ئاسمان
ده‌شێ ,به‌هار به ته‌ڵێك نێرگزه‌وه به‌دوامدا بگه‌ڕێت نه‌ڕۆمه‌وه
كولانه‌كه‌م ئازیزتر بێت
پایز به شۆخییه‌وه گهڵاكانیم له‌به‌ر بكات
خۆم له‌به‌رده‌میدا رووت و قوت بكه‌مه‌وه
میز به‌ریتمی وه‌رینی گه‌ڵاكاندا بكه‌م
ده‌شێ ,زستان ئاره‌زووی ئه‌وه‌بێت له كولانه‌كه‌م ده‌رم بكات
رهتیبكهمهوه!
باران, ببێته میوان و به‌فر گه‌مه‌ی منداڵانه
هه‌ر وه‌ڵامی نه‌ده‌مه‌وه!
ده‌شێ,هه‌ینییه‌ك بێت و بڵَێت پشووه له‌م كولانه‌ی سه‌گه ده‌رچۆ
سۆزانییه‌ك بێت و بۆنی ژیانم بۆ بێنێت
گه‌ڕه‌كێكی منداڵیی به په‌پوله‌ی پایزییه‌وه بێت و نه‌یناسمه‌وه
كولانه‌كه‌م ببێته ماڵی هه‌میشه‌م
ببمه خاوه‌ن رۆحێكی ئاژه‌ڵیی
له‌پشتی ژیان خۆم ون بكه‌م
كێ دێت بۆ ماڵم ده‌رگای لێناكه‌مه‌وه؟
جه‌نگ دێت من له كولانه‌ی خۆم ده‌رناچم
براكانم یه‌كدی ده‌كوژن
من له چاوه‌ڕوانی سوقانێكدا خۆم ده‌كوژم
ئاشتی به‌گۆچانێكه‌وه دێت!
من ده‌بمه پاسه‌وانی باخچه‌یه‌كی نامۆ
به‌تاسه‌وه له گه‌مه‌ی عاشقه‌كان ده‌نۆڕم
ئاره‌زووی مردنێكی قه‌یره ده‌كه‌م
ئه‌فسوس,لهكولانهی سه‌گیش پیریی هه‌یه
تارماییه‌كانی مردن لێم نابنه‌وه
حهپهم دێت له ترسی مردن
مندالێك ,به كۆلارهیهكهوه دێت نامدۆزێته‌وه
دهزووهكهی به كولانهكهمهوه ده‌پسێت
باڵنده‌یه‌كی ونبوو له فڕین
نزیك نزیكم ده‌بێته‌وه نامبینێت
ئاوێنه‌یه‌ك, له‌تكراو به یاده‌وه‌ریی
ته‌ماشام ده‌كات و نیشانم نادات
سێڵاوێكی سه‌رخۆش دێته لام و سڵاو ناكات
من له كولانه‌ی سهكێكدا ون ده‌بم
خۆم,خۆم نادۆزمه‌وه
له‌ودیوی جوانییه‌وه تۆ دێیت ده‌مدۆزیته‌وه!
حیكایه‌تی عه‌شق دێنی و برسێتیی ته‌نیاییم ده‌شكێنی
كه‌مێك شێتیی دێنی و ئاوه‌زم ده‌ده‌یته‌وه
نازانیت ره‌نگی جه‌نگه‌ڵم گرتووه و
له‌سه‌ر ده‌ست ده‌رۆم!
تۆ گۆچانێكی نه‌مریم بۆ دێنیت
ده‌مبه‌یته‌وه پشت ژیان,
سێبه‌ری خۆم له كولانه‌ی سه‌گێكدا جێدههێڵَم
تۆ ده‌ڕۆی ده‌یهێنیته‌وه
رۆحم له‌به‌رده‌م كولانهیهكدا سه‌ما ده‌كات
ته‌نیا تۆ ده‌یناسیته‌وه
چاوه‌كانم له‌ته‌ك چاوی سه‌گێك گۆڕیووه
ده‌سته‌كانم به پشتی سه‌گێكه‌وه جێماوه
كه‌س نامدۆزێته‌وه تۆ نه‌بێت
كه‌س به‌لامدا نایه‌ت تۆ نه‌بێت
كه‌س بۆنم ناكات به‌وێنه‌ی تۆ
بۆنی كه‌س سه‌رسامم ناكات جگه له‌تۆ
بۆنت ده‌كه‌م له‌ودیوی بێده‌نگییه‌وه
به‌ئه‌ندازه‌ی بۆنكردنی سه‌گێك له‌به‌رده‌م ئازاری برسێتیی
كێ ده‌توانێت بمدۆزێته‌وه ,شێت نه‌بێت؟
كێ ده‌توانێت بمخوێنێته‌وه ,شاعیر نه‌بێت؟
كێ ده‌توانێت بمنوسێتهوه, عاشق نه‌بێت؟
كێ ده‌توانێت لهكولانهی سه‌گێك بمدۆزێته‌وه, تۆ نه‌بێت؟
ده‌شێ,كتێب بێزم لێبكاته‌وه
كتێبخانه ده‌رگای خۆیم لێ دابخات
چایخانه‌یه‌ك پیاڵه‌یه‌ك له مه‌رگم بۆ بێنێت!
پاكه‌تێك جگه‌ره هه‌ڵبێت له‌ده‌ستم,
كچێك به بینینی رووخسارم بڕشێته‌وه
كۆڵانێكی منداڵییم نه‌مناسێته‌وه!
نامه‌یه‌كی سه‌رده‌می عاشقبوونم سپی بچێته‌وه
مه‌رگ بمكاته بۆسه‌وه
ژیان بمكاته رسته‌ی كولانه‌یه‌كی سه‌گه‌وه,
له كتێبێكی ناته‌واودا تۆ بمدۆزیته‌وه
به‌یانییه‌ك ,بۆنی تۆ ده‌كه‌م لهدورڕا
چاوه‌ڕێی به‌خشینی نیگاكانت ده‌كه‌م
ده‌رم بێنی له قوڵایی ته‌نیاییدا
به‌یانییه‌ك ,باران ده‌بارێت
ده‌له‌رزم به‌وێنه‌ی ترس
شهقاماكان له پیاسه‌دان
هه‌ست به‌ونبوونی من ده‌كه‌ن
په‌نجه‌ره‌كان دهكرێَنهوه
به بێ رامان جێده‌مێنن
ده‌ستم نییه پێوه‌ی بدات,
كورسییه چۆڵه‌كه‌ی باخچه‌كه‌مان
كه‌سی له‌سه‌ر دانانیشێ
په‌رداخێك ئاو چاوه‌رێمه
بمخواته‌وه به وێنه‌ی خۆم
كولانه‌ی سهكێگ هه‌ڵی گرتووم
پاراستوومی له ته‌نیایی
به‌رگێكی دی لهبهركردووم
جوانتر له به‌رگی ژیانم!
به‌یانییه‌ك,ره‌نگی نیشتمان سوور بووه
شه‌و به‌و هه‌موو ئازاره‌وه وڕێنه ده‌كات
دره‌ختێكی پیر به‌دوای كه‌سێكدا ده‌گه‌ڕێت
په‌رداخێك مردن چاوه‌رێی لێوێك ده‌كات!
تۆ ,هه‌میشه به شۆخییه‌وه ده‌مدۆزیته‌وه
دۆزینه‌وه‌ی من له كولانه‌ی سهكێگدا
ئهشێَ,دره‌نگ بێت زۆر دره‌نگ
له مرۆبوون كه‌وتبم,
توانای په‌یڤینم نه‌بێت جگه له زمانی نیگا و حه‌په‌حه‌پ
فڕینم یاد چوبێته‌وه , له‌سه‌ر ده‌ست برۆم
گوریسێكی چنراو به رابوردوو بكه‌یته ملم و رامكێشیت!
وه‌ك راكێشتنی غه‌می ژیان بهكۆڵمهوه
ده‌شێ,له كولانه‌ی سه‌گێكدا دهرمبێنی
وه‌ك ده‌ركردنی شه‌ممه‌یه‌كی گه‌مژه له رۆژمێری به‌دبه‌ختی
وه‌ك ده‌ركردنی جوانیی له ئاوێنه!
ده‌شێ,بمهێنیتهوه نێو په‌ژموورده‌یی ژیان
ئاشتم بكه‌یته‌وه له‌ته‌ك بۆنی شیعر,
دیسانه‌وه فێری زمانی عه‌شقم بكه‌یت
زمانم بپه‌یڤێت به‌وێنه‌ی ره‌نگه‌كان
ئه‌ترسم ,بمبه‌یت و ئاسووده‌یم له‌م كولانه جێ بمێنێت
سه‌گه‌كانی هاوڕێم نیگه‌ران بن لهونبوونم
پرسه‌ی ته‌نیاییم بۆ دانێن!
ئاوه‌زم ,له كولانه‌ی سه‌گێك خۆی بكوژێت
ئه‌ترسم بمدۆزیتهوهو نه‌مناسیت!
ئه‌ترسم بتدۆزمهوهو نه‌تناسم!
omerjelal@yahoo.com
ئۆكتۆبه‌ری 2009
*له ژماره 35 ی رووبه‌ری داهینان بلاوبووه‌ته‌وه