
وشه‌كانی دوای ماڵئاوایی … كه‌ژاڵ ئیبراهیم خدر
1
ملوانكه
وه‌ره با ئه‌و ملوانكهیهت بكه‌مه مل
به‌په‌نجه‌كانم بۆم هۆنیویتهوه
موروهكانی له‌ماچی تۆیه‌و
دهزولهكانی له‌تاڵه‌كانی قژی من
2
به‌فر
دوێنێ زۆر زۆرت بۆ گه‌ڕام
هه‌ر دیارنه‌بووی
ووتیان ئێمه بینیومانه
بۆته تۆپه‌ڵێ به‌فر
له‌سه‌ر به‌رزترین لوتكه
بڕوام نه‌كرد؟
تاخۆت هاتیو دڵۆپ،دڵۆپ
به‌سه‌ر لاشه‌مدا توایته‌وه
3
شعر
من تۆ‌و شعرم زۆر خۆش ده‌وێ
ده‌پێم بڵێ
شعر عه‌شقی تۆی فێركردوم
یان عشقت شعری فێر كردم
4
ره‌شه‌با
به‌مناڵی زۆر رقم لهرهشهبا بوو
رۆژێك هاتو
بۆكۆكهو بێشكهكهمی برد
به‌ڵام ئێستا
له‌وه‌ته‌ی ئه‌م ره‌شه‌بایه دێ
دڵم شاده
ده‌ڵێم ره‌نگه له‌لای تۆوه
هه‌ڵی كردبێ‌و
بۆنی هه‌ناسه‌ی تۆی لێ بێت!
5
مانگ
ده‌ڵێن مانگ نازانێ ،گۆرانی بڵێ
ئه‌مشه‌و من‌و مانگ
تابه‌یانی گۆرانیمان ووت
ئه‌و بۆ ئه‌ستێره‌كان
منیش بۆ چاوه‌كانی تۆ
6
پێوانه
من‌و تۆ هه‌رده‌م شه‌ڕمانه
كه‌تۆ زیاترت خۆش ده‌وێم،
یاخوود من
دوێنێ هێنده سه‌یری یه‌كتریمان كرد
چاوه‌كانی تۆ هیلاك بوون
چاوه‌كانی من هه‌ر گه‌شتر
ئینجا زانیم كه‌من زیاترم خۆش ده‌وێی
7
مردن
من ده‌مه‌وێ بۆ عه‌شقی تۆ بمرم
به‌ڵام ده‌زانم ،نه‌ده‌توانن
شینم بۆ بگێڕن
نه‌ده‌وێرن ناوم بێنن !
Kazhal_3@hotmail.com